٩\٣\٢٠٢٣
نیکی کەریمی لە بەرلیناله: بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له سینەما گرنگی هه‌بوو.
نیکی کەریمی لە بەرلیناله:
بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له سینەما گرنگی هه‌بوو.
مەنسوور جیهانی
بەڕلین - "نیکی کەریمی" ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەما، لە حەفتا و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلیناله" سەبارەت به "عەباس کیارۆسته‌می" دەرهێنەری ناوداری سینەما گوتی: "بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و ناسیاری و زانست زیاتر له سینه‌ما گرنگیی هه‌بوو؛ ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که فیلمه‌کانی ساڵیانێکه له‌سه‌ر گیانی بینه‌ر و به‌رده‌نگ ده‌نیشێت. "نیکی کەریمی" ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەما، کە فیلمی سینه‌مایی "ماڵی دۆست لە کوێیە؟" بۆ به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئەمساڵی حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلیناله" به ناونیشانی "گەنج لە ناو دڵ، گەشەکردن لە سینەمادا" هەڵبژاردووه، لە رێوڕه‌سمی نمایش کردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له هۆڵی "کوبیس ٦" گوتی: "بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی، ناسیاری و زانست، واته چۆناوچۆنی تێگه‌یشتن له راسته‌قینه و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی په‌سه‌ندکراوی کۆمه‌ڵ و ئاگاداربوون لێی، زیاتر له سینه‌ما بۆ ئه‌و گرنگی هه‌بوو؛ ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که فیلمه‌کانی ساڵیانێکه له‌سه‌ر گیانی بینه‌ر و به‌رده‌نگ ده‌نیشێت. فیلم گه‌لێکی چکۆله، به بوودجه و تێچوویه‌کی که‌م، به‌ڵام هه‌ڵقوڵاو له ناخی دڵه‌وه، کە بەبێ هیچ هەوڵێک، هه‌مووان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان بینی و حەزیان لێیان بوو. ئه‌و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌ی سینه‌مای ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: فیلمی "ماڵی دۆست لە کوێیە؟" بۆ یەکەم جار لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بینیم، ئێوارەی هەینی لە تەلەفزیۆن و هەرگیز ئەو هەستەم لەبیر ناچێتەوە. جیهانێکی لە چه‌شنێک سینەمای دیکه، بۆ من کرایەوە کە شاعیرانه، مرۆڤانه و لەڕادەبەدەر جیاواز بوو. بووە پردێک بۆ من، لە نێوان ئەدەبیات، هۆگریی و سەرنجی سەرەکیم و سینەما و شیعر. حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" به سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو "ماریێت ڕیسنبێک" و بەڕێوەبردنی هونەریی "کارلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سه‌ره‌کی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فۆروم" ، بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "دۆکیۆمێنتاری" و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایش کردنی تایبەت"، بەشی "نمایش کردنی سینەمای کلاسیک" و ... لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی