نیکۆلای گۆگۆڵ 1809-1852 ئوستادی خه‌نین له‌ڕوانگه‌ی فرمێسکه‌وه .
به‌کوردی کردنی/خاڵه‌به‌کر به‌شی یه‌که‌م
نیکۆلای گۆگۆڵ له31ی ئاداری 1809 له‌گوندێکی گچکۆکه‌ی ئۆکرانیا به‌نێوی"سوروجنتز" له‌دایک بووه.باوکیشی یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که‌خاوه‌نی زه‌ویی و زارێکی زۆر بووه،له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا خولیای نواندنیشی هه‌بووه"تمثیل" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه زۆر جار هه‌ندێ شانۆگه‌ری کۆمیدی وه‌ک ئاماده‌کار بۆ هه‌ندی گروپ و ده‌سته‌ی ئاره‌زوومه‌ندو سه‌وداسه‌ر ئاماده‌کردووه،"گۆگۆڵ" ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ی له‌باوکیه‌وه وه‌رگرت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌له‌قۆناغی دواناوه‌ندیدا هاوبه‌شی نمایشه‌کان بکات و په‌یوه‌ست بێت به‌ڕێچکه‌یه‌ک له رێچکه‌کانی نمایش کردن که‌ئه‌ویش ڕێچکه‌ی کۆمیدیه.گۆگۆڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نێوه سه‌وداو خولیای ئه‌وه‌ی هه‌بووه که‌له‌ژیانیدا ڕۆڵیکی گرنگی هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌له‌و ده‌مه‌دا خوێندکاری دواناوه‌ندی ده‌بێت نامه‌یه‌ک بۆ که‌سێکی ناسیاوی خۆی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت:ڕشتنی ئاره‌قه‌ی سارد به‌ڕوخسارمه‌وه هه‌راسانی کردوم،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانی تێدانیه که کۆتاییم فه‌نابوونه و بۆم نه‌لوێت تاله‌ژیاندا ماوم کارێک ئه‌نجام بده‌م ئاکامێکی هه‌بێت و به‌ناوی منه‌وه په‌یوه‌ست بێت،ئه‌مه‌ش شوره‌ییه بۆ ئینسان به‌شێوه‌یه‌ک ژیان به‌رێته‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی به هیچ نه‌کردبێت و جێ په‌نجه‌یه‌ک له‌پاش خۆی جێ نه‌هێڵێت و پاشان هیچ پاساوێکیشی نه‌بێت بۆی.له‌هزری خۆما کۆگه‌لێک کاروفه‌رمانم بێنه‌وبه‌ره پێ‌کرد،کۆتاییه‌که‌ی بڕیاردان بوو له‌سه‌ر پارێزه‌ری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م کاره‌وه نه‌بێت توانام نیه له‌ڕێگه‌ی هیچ کارێکی تره‌وه خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی بگه‌ێنم.
به‌ڵام گۆگۆل له‌خوێندنی پارێزه‌ریدا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێناو هه‌ر له‌ته‌مه‌نی نۆزده‌ساڵیدا وازێشی له‌زانکۆ هێناو به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی کارێک بارگه‌وبنه‌ی به‌ره‌و سانت بترسبۆرگی پایته‌خت له‌کۆڵ نا،لێ له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێنا،پاشان خۆی له‌بواری نواندن هه‌ڵقورتان و له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێنا هۆکاره‌که‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌نگێکی نزمی هه‌بوو له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا لاوازی له‌ش و لاریشی یارمه‌تیده‌ر نه‌بوو.له‌گێنگڵدانی ئه‌وبارودۆخه پڕ ناهه‌مواری و پر شکستیه‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵه شیعره‌ی وه‌بیر هاته‌وه که‌له‌قۆناغی خوێندندا نوسیبونی،دوای تاووتوێ کردنی به‌مه‌به‌ستی وه‌شاندنی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی نه‌ما سه‌ردانی نه‌کات،لێ له‌م هه‌وڵدانه‌شدا به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو،ناچار له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌چاپی گه‌یاند،ئه‌وه‌بوو پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گران هێرشێکی توندوتیژیان کرده سه‌رو کۆمه‌ڵه شیعره‌که‌یان نزم نرخاند پاش ئه‌وه به‌په‌له یه‌ک به‌یه‌کی نامیلکه‌کانی له‌کتێبخانه‌کان کۆکرده‌وه‌و سوتاندنی،ئه‌مه‌ش بووه هۆی شکستێکی تر‌و زیاتر باری شانی قورس‌تر کرد، پاشان بڕیاری دا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێت و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا مل بنێت ده‌شی زانی ئه‌وێنده‌رێ چیهانێکه جوداتر له‌جیهانه‌که‌ی خۆی،بلیتی یه‌که‌م که‌شتی بڕی،که‌شتی به‌ره‌و گه‌شت بزواو یه‌که‌م ترانزێتی له‌یه‌كێ له‌به‌نده‌ره‌کانی روسیا"لۆبک" بوو،گۆگۆل هه‌ر هێنده‌ی پێکرا دابه‌زی و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و سانت بترسبۆرگ دا ئه‌و شوێنه‌ی که‌لێیه‌وه سواری که‌شتێکه‌ببوو،بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و مه‌یدان و گۆڕه‌پان دا تاوه‌کو سه‌رسه‌ختانه ململانێ بکات و تێ بکۆشێت له‌پێناو وه‌دی هێنانی خه‌ون و ئاواته‌کانی،له‌پێناو داهێنان و ڕیفۆرمدا،ئه‌وه بوو به‌رهه‌مێکی ساکاری نوسی"جه‌نابی موفه‌تیش" که‌خۆی له‌شانۆگه‌ریدا دیته‌وه‌و ده‌نگۆیه‌کی ئێجگاری له‌نێوه‌نده‌که‌دا دایه‌وه‌و پاشان چه‌ندین چیرۆکی واقعی تری وه‌دواداهات وه‌کو"پاڵتۆ". * * *
گۆگۆڵ یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که‌به‌ئه‌ده‌بی گاڵته‌ئامێز نێوبانگ و ده‌نگ و سه‌دایه‌کی تایبه‌تی له‌نێوه‌نده‌که‌دا هه‌بوو،ئه‌م ئه‌ده‌به گاڵته‌ئامێزه‌شی له‌ڕێگه‌ی خه‌نین و هونه‌ری کۆمیدیه‌وه کردبوو به‌ڕێگه‌چاره‌ی ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵسه‌نگاندن،هه‌رده‌م به‌وه‌ش ناوزه‌ند ده‌کرا که‌گوایه ئه‌م هونه‌ری قاقاو پێکه‌نینانه خۆی له‌خۆیدا فرمێسکن و به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێوه کردوه،وێڕای ئه‌وه‌ی که‌خه‌نین له‌لای خه‌ڵکی ئان و ساتی بۆنیه،لێ گرنگیه‌که له‌وه‌دایه ئه‌و که‌سه بزانێت بخه‌نێت و به‌چی ئه‌خه‌نێت،بی گومان خه‌نینی کتوپڕوخه‌نینی به‌ر ده‌م شانۆ که‌ئه‌کته‌رێک ناخی بینه‌ری پێ ئه‌هروژێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیشی بزه‌یه‌کی بێتێ بریتیه له‌سه‌رکه‌وتن و پێکانی ڕه‌خنه‌که له‌ڕوانگه‌ی هونه‌ره‌که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بیری به‌لای ئه‌وه‌دا چوبێت که‌ڕۆژێ له‌ڕۆژان بوونی دیارده‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه شاگه‌شکه‌ی خه‌نینی بکات و له‌بنه‌ڕه‌تیشا مانایه‌کی تر ببه‌خشێت.
گۆگۆڵ پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌که‌ی له‌ساڵی1832کتێبێکی تری به‌ناونیشانی"ئێوارانێک نزیک له گوزه‌ری دیکانکا"وه‌ی بڵاوکرده‌وه،خۆشبه‌ختانه له‌م به‌رهه‌مه‌یاندا شکست یاوه‌ری نه‌بو،ئه‌مه‌ش بۆی بوو به‌هانده‌رێک که‌زیاتر په‌ره به‌نوسین بدات و بێ ووچان کاتی بۆ ته‌رخان بکات،تا کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ساڵی1835به‌رهه‌مێکی تری بڵاو بکاته‌وه که‌بریتی بوون له‌کۆمه‌ڵه چیرۆکێک به‌ناونیشانی"میرغورود" دوابه‌دوای ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش گۆگۆڵ که‌وته خۆ،ئه‌وه‌بوو له‌دوتوێی کتێبێک‌دا مێژوی ئۆکرانیای نووسی،دوابه‌دوای ئه‌م کتێبه‌ش کتێبێکی تری له‌هه‌شت تا نۆ به‌رگ له‌مه‌ڕ مێژوی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست نووسی،لێ ئه‌م به‌رهه‌مه تیشکی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌خۆوه‌نه‌دی،ته‌نها ئه‌و چیرۆکه مێژوییه به‌نێوبانگه نه‌بێت که‌به‌ناونیشانی"تاراس بۆلبا" نه‌بێت که‌تییایدا باسی گیان فیدایی و سوارچاکی و چه‌له‌نگ بازیمان بۆ ده‌کات. ئه‌و ده‌مه‌ی گۆگۆڵ له‌زانکۆ داده‌مه‌زرێت و ده‌بێته مامۆستا،سه‌رجه‌م ئه‌و وانانه‌ی که‌ده‌یوتنه‌وه هۆشمه‌ندانه خۆی له‌بابه‌ته گشتی و گونجاوو هه‌نوکه‌ییه هه‌ستیاره‌کاندا ده‌بینیه‌وه‌و له‌بازنه‌و ئه‌ندازه‌یه‌کی کورت و چڕوپڕدا هه‌ڵیده‌هێنجان،بۆ نموونه وانه‌یه‌ک له‌و وانانه‌ی که‌له‌مه‌ڕخه‌لیفه‌ی عه‌باسی مه‌ئموون ته‌رخانی کردبوو به‌شێوه‌یه‌ک هاته ڕاڤه‌کردنی که‌گوایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مه‌ئموون په‌یڕه‌وی کردبوو زۆر ئینسافانه نه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ی هاڕونه‌ڕه‌شیدی باوکێوه چونکه خواست و ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی فه‌رامۆش کردبوو،چونکه هاڕونی باوکی ڕاسته‌وخۆ ته‌ماسی ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌دا هه‌بوو،وه‌هه‌ر وه‌ها خۆنه‌ناسانه تێکه‌ڵ به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بوو تاوه‌کو ڕاسته‌وخۆو له‌نزیکه‌وه ئاگاداری بارودۆخی ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی بێت و پاشان داواکارێکانیان جێ به‌جێ بکات،"مه‌ئمون"یش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ده‌کرا که‌گرنگی بدات به‌زانست و ته‌رجومه‌و فه‌لسه‌فه‌و لۆجیک و نزیک کردنه‌وه‌ی پسپۆڕانی زانست و بیرمه‌ندان له‌خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاوڕێک له‌پێداویستیه‌گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگابداته‌وه.
پاش ئه‌مه‌ش گۆگۆل ساڵی1848چوو بۆ به‌یتی مه‌قدس له‌فه‌له‌ستین،وه‌بوو به‌حاجی وه‌هه‌رله‌وێوه هه‌ندێ نامه‌ی پاراوو سه‌رنج ڕاکێشی نووسی که‌تیایدا گوزه‌ران و بارودۆخی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین وئه‌و شاروشارۆچکانه‌ی که‌پێیدا گوزه‌ریکردبوو باسی کردبوون‌و له‌باره‌یه‌وه دوابوو.
گۆگۆڵ یه‌کیکه له‌و نوسه‌رانه‌ی که‌خۆی له‌ڕێبازی واقیعیه‌ت و رۆمانتیکدا بینیوه‌ته‌وه،لێ ڕێبازی واقیعیه‌ت زاڵ بووه به‌سه‌ریدا به‌تایبه‌تی له‌دوو به‌رهه‌می ناوازه‌و خاوه‌ن ده‌نگۆیدا ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ش(ڕۆحه مردۆکان و جه‌نابی موفه‌تیش)ن،که تیایدا به‌ئاشکرا ڕێڕه‌وێکی واقعی ڕه‌خنه ئامیزی تیا به‌رجه‌سته‌و ڕه‌چاوکردووه،وه‌له‌باره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که‌له‌مه‌ڕ داهێنانه‌کانێوه کراوه‌و به‌داهێنه‌رێکی سه‌ر به‌قوتابخانه‌ی سروشتی ناوزه‌ندیان کردوه هه‌ردوو پسپۆر له‌بواره‌که‌دا د.شراره و د.یونس (لێره‌دا مه‌به‌ست له حیاة شراره‌و محمد یونس –وه‌رگێڕ)له‌کتێبه‌که‌یاندا(ده‌روازه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی ڕوسی له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا) به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێوه‌ده‌که‌ن.. به‌رهه‌م و نوسینه‌کانی گۆگۆڵ له‌ئه‌ده‌بی ڕوسیدا قوتابخانه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و بێ که‌موکوڕیان پێک هێنا که به‌قوتابخانه‌ی سروشتی ناوزه‌ندکرا،ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ش بووه هۆی نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌ده‌بێکی پێشکه‌وتوخواز له‌ڕوسیادا که‌به‌ته‌واوه‌تی له‌چله‌کانی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا له‌نێوان ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی توندوتیژی کۆمڵایه‌تیدا توانی زاڵ ببێت و خۆی بسه‌پێنێت و ئه‌ده‌بی ڕوسییش شان به‌شانی ئه‌ده‌بی گه‌لان بگه‌ێنێته لقه‌پۆپه‌و ده‌نگ و سه‌دایه‌کی تایبه‌تی ئه‌وتۆ بداته‌وه له‌جیهاندا،ئه‌مه‌ش وێرای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاوبۆچونی جیاواز له‌نێوان نوێنه‌رانی ئه‌م ڕێباز‌و قوتابخانه‌یه که‌بریتی بوون هه‌ر یه‌ک له‌گۆگۆڵ و تۆرغۆنیف و غانجیرۆف و چه‌ند نوسه‌رێکی ترهه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که‌ئه‌وه‌ی پێکه‌وه کۆیان ده‌کاته‌وه‌و به‌یه‌که‌وه گرێیان ده‌دات ئه‌و خاڵه گرنگه‌یه له‌هزریاندا که‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بتوانن ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ساکارو به‌شمه‌ینه‌ته هه‌ر له‌چین و توێژی جوتیارو سه‌ربازو فه‌رمانبه‌ری گچکۆکه‌و بازرگانه‌وه به‌رجه‌سته‌بکه‌ن و به‌بێ ڕتووش کۆمه‌ڵگای لێ به‌ئاگا بهێننه‌وه،وێڕای دژایه‌تی کردنێکی توندوتیژی سیسته‌موفه‌رمانڕه‌وایانی ڕوسیا که‌هه‌موو تاکێکی نێو کۆمه‌ڵیان به‌کۆیله ده‌زانی،وه‌هه‌روه‌ها پابه‌ند بوونیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێت ئه‌و مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که‌له‌نێوان ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گو کۆیله‌و جوتیاره‌کاندا هه‌یه گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تییان به‌سه‌ردابێت.
هه‌ندێ له‌ڕه‌خنه‌وانان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌گوایه سه‌ره‌تاو پێکهێنانی قوتابخانه‌ی سروشتی له‌ڕوسیادا له‌ژێر کاریگه‌ری سێ نووسه‌ردا دامه‌زران،ئه‌وانیش پۆشکین و،لیرمنتۆف و،گۆگۆڵ بوو،وێڕای ئه‌م ڕاوبۆچوونه‌ش هه‌ر هه‌مان ڕه‌خنه‌وانان له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌گوایه زاراوه‌ی قوتابخانه‌ی سروشتی به‌و مانایه نیه که‌ده‌قاوده‌ق وێنه‌و کاره‌ساته‌کانی واقیع وه‌ک وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی نیشان بده‌یت وه‌ک ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی سروشتی فه‌ڕه‌نسا ڕه‌چاوی ده‌کرد،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ف.بولگارین له‌ساڵی 1846 دا گاڵته‌ئامێزانه ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌سه‌ر نووسینه‌کانی گۆگۆڵ دا سه‌پاند به‌وبیانوه‌ی که گۆگۆڵ جگه له‌ده‌ست نیشانکردنی لایه‌نه پڕ ناهه‌موارو کاره‌ساته‌کان له‌کۆمه‌ڵگای ڕوسیادا به‌هیچ کلۆجێک توخنی لایه‌نه دڵ خۆشکه‌ره‌کان ناکه‌وێت،لێ دوابه‌دوای ئه‌م ڕاوبۆچونه بلینسکی ئه‌م سه‌پاندنه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرت وبه‌ته‌واوه‌تی لێێ کۆڵێوه‌و به‌ووردی چووه بنجوبناوانێوه‌و(گۆگۆڵ)ی به‌وه ناوزه‌ندکرد که‌نوسه‌رێکه له‌و نووسه‌رانه‌ی که‌حه‌قیقه‌تی ژیان له‌کۆمه‌ڵگادا چۆنه‌و چۆن نیه به‌بێ گروگۆڵ و به بێ که‌م و کووڕی و به‌بێ ڕتووش به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات،ئه‌م ڕایه‌شی له‌ڕوانگه‌ی تاووتوێکردنی به‌رهه‌مه‌کانی گۆگۆڵه‌وه‌هه‌ڵهێنجابوو.
به‌خت یاوه‌ری گۆگۆڵ بوو،چونکه هه‌ر ده‌م پۆشکین ده‌ستگیرۆیی ده‌کردو هانده‌ری بوو،جگه له‌مه‌ش وێژه‌وانی مه‌زنی ڕوسیا دستۆفسکی نکوڵی له‌وه نه‌ده‌کرد که گۆگۆڵ پێشه‌وایه‌کی ده‌ست ڕه‌نگینه له‌بواری چیرۆکی واقعیدا له‌گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌که‌دا،وه‌هه‌میشه ووته به‌ناوبانگه‌که‌ی(هه‌مومان له‌پاڵتۆکه‌ی گۆگۆڵه‌وه هاتوینه‌ته ده‌رێ) وێردی سه‌ر زمانی بوو،مه‌به‌ستی ئه‌م ووته به‌نرخه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چیرۆکه خاوه‌ن ده‌نگۆکه‌ی پاڵتۆی گۆگۆڵ،ئه‌و چیرۆکه‌ی که واقیع و مرۆڤایه‌تی لێ هه‌ڵده‌قوڵێ و وه‌رگێردرایه سه‌ر زووربه‌ی هه‌ره زۆری زمانه‌زیندۆکانی دنیا،ئه‌م چیرۆکه‌ش گوزارشت له‌ژیانی فه‌رمانبه‌رێکی که‌ساس و ژێرده‌سته‌و به‌شمه‌ینه‌ت و چه‌وساوه ده‌کات به‌ناوی(آکاکی آکاکیفیج)که به‌کڕینی پاڵتۆیه‌کی نوێ خواست و ئاره‌زۆکه‌ی خۆی دێنێته دی،لێ بۆ نه‌گبه‌تی پالتۆکه‌ی لێ ئه‌دزن،(آکاکی)یش ده‌رهه‌ق به‌م تاوانه بێ ده‌نگ نابێت و له‌هه‌موو ده‌زگایه‌کی په‌یوه‌ندیدار سکاڵای به‌زه‌یی پیشکه‌ش ده‌کات،سه‌رجه‌م سکاڵاکانیشی له‌ده‌زگاکاندا به‌بێ منه‌ت سه‌یر ده‌کرێت و هیچ به‌دواداچونێکی بۆ ناکه‌ن تاکارده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌داخ و مه‌راقدا دووچاری نه‌خۆشی ده‌بێت و به‌مردنی کۆتایی دیت،پاش مردنه‌که‌ی تارماییه‌که‌ی ده‌بیته یه‌کانگیری یه‌کێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌هه‌میشه.....(ماوێتی). تێبینی:له‌دوا به‌شدا سه‌رچاوه ده‌ست نیشان ده‌که‌م.
|