نیکۆلای گۆگۆڵ 1809 -1852 ئوستادی خه‌نین له‌ڕوانگه‌ی فرمێسکه‌وه .
به‌کوردی کردنی/خاڵه به‌کر به‌شی دووه‌م
چه‌وساندوێتێوه‌و لێی نابێته‌وه،له‌هه‌موو ئان و ساتێکدا آکاکی له‌به‌ر ده‌می بۆره فه‌رمانبه‌ردا قووت ده‌بێته‌وه‌و آکاکی لێی ده‌که‌وێته گلله‌یی و گازنده‌و ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌هێنێته‌وه یاد که‌چۆن به‌ده‌ستێوه چه‌وساوه‌ته‌وه‌و ناڵانوێتی و توشی ده‌رده‌سه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری کردوه،له‌م ڕوانگه‌و ئاقاره‌وه گۆگۆڵ بۆ ئه‌وه‌مه‌مان کێش ده‌کات که له‌و ده‌مه‌دا چه‌ند بلیمه‌تانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ک واقعێکی که‌م وێنه‌دا کردوه سه‌باره‌ت به له‌دوای مردنی(آکاکی)یش وه‌هه‌روه‌ها(آکاکی) کردوه به‌هێمای هاوڵاتیه‌کی ژێرده‌سته‌وبه‌شمه‌ینه‌ت و چه‌وساوه‌ی ئازار چێشتوی بن سیسته‌مو ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر که‌له‌دوا ساته‌کانی ژیان و مردنیشیا ده‌ستی به‌هیچ ناگات و هیچیشی له‌پاش جێ نامێنێ و هاوشێوه‌ی (آکاکی) به‌بێ وه‌چه سه‌رده‌نێته‌وه‌و هه‌موو میراتێکه‌شی له‌ژوره‌که‌یدا بریتی بوون له چه‌پکێک شاپه‌ڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگی مراوی،دوو به‌ند په‌ڕه‌ی سپی خورشیدی،سێ جووت گۆره‌وی،دووسێ قۆپچه‌ی پانتۆڵ،له‌ته‌ک ئه‌و ده‌سته‌جله‌ی که‌ڕۆژانه ده‌یپۆشی.
ته‌رمه‌که‌ی آکاکی به‌ره‌و دوانزرگه به‌ڕێکراو به‌خاک سپێردرا(پترسبۆرگ)یش تیانه‌ژیانی( آکاکی اکاکیفیج)ی پێوه دیار بوو،هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ژیانیدا تیایدا نه‌ژیابێت،هه‌ر وه‌کو که‌سێک سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتبیت و که‌سێکیش نه‌بێت بیپاریزێت و بیلاوێنیت،هه‌ر وه‌کو که‌سێک که‌که‌س نه‌یناسێت و گرنگی پێ نه‌دات و خۆشی نه‌وێت،ته‌نانه‌ت فه‌رامۆش بوونی سروشتیشی پێوه دیار بوو،چونکه ڕۆژێک له‌ڕۆژان لێکۆڵه‌ره‌وانی زینده‌وه‌ر زانییش نه‌یانخسته خانه‌ی مێشێکه‌وه تاوه‌کو به‌مایکرسکۆپ سه‌یرێکی بکه‌ن،هه‌میشه گیان له‌به‌رو بونه‌وه‌رێکی مل که‌چ بوو سوکایه‌تی پێکردنی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌م فه‌رمانگه‌و ئه‌و فه‌رمانگه باری شانیان قورس کردبوو به‌بی ئه‌وه‌ی واده‌ی مه‌رگیشی بێت گۆڕ باوه‌شی بۆ ئاوه‌ڵاکردو هه‌موو سوێکانی ژیان و سوێی پاڵتۆکه‌شی له‌ته‌ک خۆ‌یا نایه ژێر گڵ.
جا،له‌روانگه‌ی ئه‌م تابلۆ بێ هاوتا هونه‌ریه‌وه ده‌ڕوانینه‌گۆگۆڵ که‌چۆن به‌خامه‌ی هزر وێنه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی چه‌وساوه‌و ژیر ده‌سته‌ی هه‌ڵقوڵاوی چینێکی بۆ کیشاوین،له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا وێنه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌شمان بۆ ده‌کێشیت که‌ئه‌ویش بریتیه له‌و فه‌رمانبه‌ره بیرۆکراته‌ی که هه‌رده‌م داواکارێکه‌ی آکاکی پشت گوێ خستوه‌و هه‌رده‌م سوکایه‌تی پێ کردوه،تائه‌و دۆخه‌ی تووشی نه‌خۆشی کردوه‌و نه‌خۆشیه‌که‌ش آکاکی ڕاپێچی مردن کردوه،ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌و له‌دووتوێی ئاخافتنه‌کانی گۆگۆڵ دا به‌دیار ده‌که‌وێ که‌چۆن آکاکی وه‌دواداچونی دزینی پاڵتۆتازه‌که‌ی فه‌رامۆش نه‌کردوه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ و کۆششی بێ وچانی داوه تاوه‌کو بۆی بدۆزرێته‌وه‌و چنگی بکه‌وێته‌وه به‌م شێوه‌یه له‌باره‌یه‌وه ئه‌دوێت..(هاو خه‌م و هاوسۆزیکی آکاکی هاته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که‌چیتر پشت نه‌کاته آکاکی آکاکیفیج و هاوکاریه‌کی مه‌ردانه‌ی بکات و ئامۆژگاری بکات به‌وه‌ی چیتر دوای کڵاوی بابردوو نه‌که‌وێت و له‌پیناو ئه‌و مه‌به‌سته‌دا کۆڵ بدات و هاتوچۆکردنی بنکه‌ی پۆلیسیش فه‌رامۆش بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌با بنکه‌ی پۆلیس سه‌رووخۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و لیپرسراوی پۆلیسیش فه‌رمایشت بدات که‌به‌دوادا چوون بۆ دزینی پاڵتۆکه‌ت بکرێت و بیدۆزنه‌وه‌و ئه‌و ده‌مه‌ش پاڵتۆکه له‌بنکه‌ی پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌ستت له‌هه‌مبانه ده‌بێته‌وه چونکه جه‌نابت هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی و هیچ به‌لگه‌یه‌کی خۆییشت به‌ده‌سته‌وه نیه تاوه‌کو بیسه‌لمینیت که‌ئه‌و پاڵتۆیه مافی تۆی پێوه‌یه،جا من وای به‌باش ئه‌زانم که‌هانا بۆ که‌سێکی خاوه‌ن جه‌خت و ده‌نگۆو ده‌سه‌ڵات و ده‌ست ڕۆیشتوبه‌ریت،له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و که‌سه خاوه‌ن ده‌نگۆوجه‌خت و ده‌ست ڕۆیشتوه له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و بکات به‌که‌سێکی تره‌وه که‌له‌خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاترو جه‌ختترو ده‌نگۆترو ده‌ست ڕۆیشتوتر بیت تاوه‌کو هاریکاریت بکه‌ن و به‌ڵکو ئه‌مه خوا هه‌وڵ و کۆشش و ته‌قه‌لاکه‌ت نیشان بپێکێ و له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌پالتۆکه‌ت شاوشوکربیته‌وه،له‌هه‌موشی سه‌یرتر آکاکی له‌خۆی زیاتر که‌سی تری نه‌ده‌ناسی و دنیای لێ هاتبۆوه یه‌ک و دۆش دامابوو نه‌ی ده‌زانی له‌پێناو ئه‌و مه‌به‌سته‌دا هانا بۆ کێ به‌رێ،پاشان آکاکی بریاری دا هانا بۆ که‌سایه‌تیه‌ک به‌رێت که‌ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی له‌خۆگرتبێت،لێ ئه‌و که‌سایه‌تیه کێیه‌و پله‌ی چیه‌و تا چ ڕێژه‌یه‌ک خاوه‌ن جه‌خت و ده‌سه‌ڵات و ده‌ست ڕۆیشتوه ئه‌وه ته‌نها آکاکی خۆی ده‌یزانێ،پاش سۆراخ کردن ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی که آکاکی له‌هزری خۆیدا هانای بۆ به‌رێت و ده‌ست نیشانی کردبوو تڕۆکراوه‌و هیچ جه‌خت و ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ماوه،وه‌هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانێکی زۆر سانا‌و ئاسایی دانراوه‌و ده‌ستیشی له‌که‌روێشک کورتتره به‌پێچه‌وانه‌ی هاوه‌ڵه‌کانێوه که‌ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌نها سوکه ته‌کلیفێکیشیان لێ بکات،لێ بێ گومان ئه‌مه سونه‌تی ژیانه چونکه کۆ گه‌لیک هه‌ن له‌گۆره‌پانه‌که‌دا له‌کاروفه‌رمانه‌کانیانا هه‌ڵبه‌زودابه‌ز ئه‌که‌ن،ئه‌وانه‌ش که‌کاروفه‌رمانێکی گرینگ وئه‌وتۆیان له‌ئه‌ستۆدا نیه زیاتر شاره‌زاترو به‌تواناترن وه‌ک له‌وانه‌ی که‌له‌ئاستی کاروفه‌رمانێکی پله‌داردان و هڕی له‌بڕی جیاناکه‌نه‌وه،ئه‌مانه هه‌موی واقیعێکه‌و وه‌کو کرم مێشکی آکاکی خواردوه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و تێڕوانینانه‌دا ئه‌ژێتو سه‌رتاپا له‌هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه،به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌شایسته‌ی هیچ شتێک نین له‌ژیانداو گوێزیشیان لێبنێیت خڕه‌ی نایه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک ده‌گه‌یته کنیان توشی سه‌د ده‌رده‌سه‌ری ده‌بیت،له‌هه‌موشی سه‌یرترو ناخۆشتر ئه‌و ده‌مه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی پله نزم یه‌کێک له‌و پله‌داری ناپله‌دارانه سودفه بکات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌که‌ی خۆیدا وه‌یان له‌سه پێپلیکانه‌کاندا،ئه‌وه بێ یه‌کودوو هه‌ر له‌خۆته‌وه ده‌بێت مه‌ودای تێپه‌ڕبوونی بۆ فروان بکه‌یت و خۆشت له‌به‌رده‌میدا بنوشتێنیته‌وه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین فه‌رمانی توندوتیژیشی ده‌رکردوه که‌که‌س نه‌توانێت به‌ئاسانی بگاته لای،به‌تایبه‌تی گه‌ر بێت‌و سکاڵانامه‌که‌ت ئاڕاسته‌کراوی پارێزگار بێت،یه‌که‌م ده‌بێت ئه‌رزوحاڵه‌که بده‌یته ده‌ست سکرتێر،سکرتێریش بیداته ده‌ست یاریده‌ده‌ری راوێژکار،یاریده‌ده‌ری ڕاوێژکاریش بیداته ده‌ست ڕاوێژکار تاوه‌کو به‌م چه‌شنه ده‌گاته ده‌ست جه‌نابی پارێزگار،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌هه‌ندێک جار به‌هه‌وه‌س و ئاره‌زوو سکاڵاکه‌ت پشت گوێ ده‌خه‌ن و چ قوره‌تیشه بتوانیت فزه بکه‌یت و سۆراخی بکه‌یت.
به‌ڵێ به‌م چه‌شن و شێوه‌یه له‌ڕوسیای پیاوچاکان و پیرۆزدا کاروفه‌رمانه‌کان به‌ڕێوه ده‌چوون و که‌س نه‌مابوو تووشی لاسایی کردنه‌وه‌ی لێپرسراوه‌که‌ی نه‌بێت و به‌هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ی لێپرسراوه‌که‌ی مامه‌ڵه‌و به‌ربه‌ره‌کانی له‌ته‌ک ده‌ورو پشته‌که‌یدا نه‌کات.هه‌ر وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه‌و باس ده‌که‌ن کاتێک یاریده‌ده‌ری ڕاوێژکارێک داده‌مه‌زرێت و ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی چه‌په‌کوهاکه‌زایی، ژووره‌که‌ی خۆی دوور له‌کارمه‌نده‌کان جیاده‌کاته‌وه‌و نێوی ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیا هه‌ڵده‌واسێت و له‌به‌رده‌م ژووره‌که‌شیدا هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری یه‌خه‌سوور ڕاده‌گرێت تاوه‌کو خۆیان ده‌سکی ده‌رگاگه بابده‌ن بۆ که‌سانی دیده‌ن خواز‌و هه‌رخۆشیان ده‌سکی ده‌رگاکه له‌پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یاندا ڕاکێشنه‌وه،وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌س نه‌زانێت داخۆ ئه‌و ژووره جگه به‌مێزێکی ڕه‌ق و ته‌ق به‌چی ڕازابێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریش چ هه‌یبه‌ت و شانوشکۆیه‌ی هه‌بێت وا به‌م شێوه‌و نه‌ریته دیده‌نخوازان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا ده‌کات و بۆچی هێنده‌ش گیر‌و تونوتیژوو هیچ له‌بارانه‌بووه،وه‌هه‌رده‌م له‌کۆتایی ئاخافتندا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش له‌به‌رامبه‌ره‌کی ڕاده‌ما به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و تێڕامانه‌وه هیچ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی هه‌بێت و هیچ هۆکارێکیش شک ببات که‌به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌کات جگه له‌و مه‌به‌سته نه‌بێت که‌ده‌یویست سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌کانی فرمانگه‌که هه‌میشه له‌ترس و دڵه‌ڕاوکه‌دا‌بن گه‌ر هاتوو جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌به‌رده‌م هه‌ر ژورێکدا تێپه‌ڕی و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کرد‌و به‌تیله‌ی چاو راونیه فه‌رمانبه‌ره‌که پێویسته له‌و کاته‌دا کاروفه‌رمانه‌که‌ی بن ده‌ستی فه‌رامۆش بکات و به‌رزه‌پێ ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بوه‌ستێت تاوه‌کو جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رده‌م ژوره‌که جێده‌هێڵێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سودفه‌ی هه‌ر که‌سێکی بکردایه به‌لووت به‌رزیه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ل ئه‌کردو هه‌میشه‌ش سێ زاراوه‌ی حازر به‌ده‌ستی به‌ره‌وڕووی به‌رامبه‌ردا فڕێ ئه‌داو به‌جێی ده‌هێشت،زاراوه‌کانیش بریتی بوون له "چۆن زات ئه‌که‌یت و ئه‌وێریت" تۆ ئه‌زانیت له‌گه‌ڵ کێدا قسه ئه‌که‌یت"ئه‌زانیت به‌رامبه‌ر کێ ڕاوه‌ستاویت".
به‌م شێوه‌یه ئه‌م چیرۆکه بوو به‌بناغه‌یه‌کی پته‌وی ئه‌ده‌بی واقعی بۆ وێژه‌وان و نوسه‌رانی نه‌وه‌ی نوێی ڕوسیا به‌تایبه‌تی له‌لای واقیعخوازه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوه ته‌رزه چیرۆکانه ته‌ژیه له‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌ته‌ک خواست و وویسته‌کانی مرۆڤایه‌تیدا وه‌هه‌روه‌ها هاندانی مرۆڤایه‌تیه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و ڕق کینه‌و وه‌ڕسی و توڕه‌یی و نایه‌کسانیه هانده‌رێک بێت به‌ره‌و هه‌ڵگیرسان و به‌رپا بوونی شؤڕش راپێچیان بکات و سۆزێکی به‌هێزو پته‌ویش بیانبه‌ستێته‌وه به‌چه‌وساوه‌و به‌ش مه‌ینه‌ت و ماف خوراوه‌کانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م پرچه‌کرداره‌ش بوو به‌پاساوێکی گه‌لێک به‌هێز له‌لای"یرمیلۆف"ی ڕه‌خنه‌گری هاوچه‌رخی سۆڤێتی که‌له‌کتێبه‌که‌یدا"بلیمه‌تی گۆگۆڵ" "عبقریه غوغول" گوزارشت له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت: لێوان لێوه له‌تووڕه بوون و هه‌ڵچوون،ته‌ژیه له‌ئازارو ده‌رده‌سه‌ری و مه‌ینه‌تی چونکه ئه‌م پاڵتۆ ساکاره یه‌خه خوریه هه‌رزان به‌هایه بووه هۆی ده‌ست نیشان کردنی ژیان و مردنی مرۆڤێک.
گۆگۆڵ له‌به‌شی یه‌که‌می ڕۆمانکه‌یدا"ڕۆحه مردۆکان"بلیمه‌تانه وێنه‌ی ژینگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی کشتوکاڵیمان بۆ وه‌سف ده‌کات هه‌ر له‌سته‌م وزۆرداریه‌وه تاوه‌کو ئه‌وپه‌ڕی بێ سه‌روبه‌ره‌یی و گه‌نده‌ڵی له‌نیو داموده‌زگا حکومێکانی ده‌وڵه‌تدا.به‌شێوه‌یه‌ک له‌وباره‌یه‌وه ئه‌دویت و وێنه‌کانیمان بۆ ده‌کێشێت و ده‌یخاته به‌ر جاومان هێنده ته‌ژیه له‌گاڵته‌جاری که‌خوینه‌ر زۆر به‌سانایی هه‌ست به‌که‌موکوریه‌کان بکات و زۆربلیمه‌تانه ده‌ست نیشانی که‌سایه‌تیه‌کانی کردوه که‌به‌چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌ته‌ک هاوڵاتیاندا ده‌که‌ن و خاوه‌نی چ به‌هاو که‌سایه‌تیه‌کی قێزه‌ونن له‌کۆمه‌لگادا،وه‌له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی"پۆشکین" ئه‌م به‌شی یه‌که‌می ڕۆمانه ده‌خوێنێته‌وه کت‌وپڕ له‌به‌ر خۆیه‌وه هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت،(ئه‌ی هاوار خودایه له چ وڵاتێکی غه‌مگین و بێ سه‌روبه‌ره‌دا ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ین.. خه‌ڵکینه تۆ بڵێی ئه‌مه ڕوسیا بێت!) پاشان ووتی:گۆگۆڵ له‌خۆڕاو ساناییا ئه‌م داهێنانه‌ی دانه‌هێناوه به‌ڵکو ئه‌مه چمکێکه له‌خه‌روارێک ئه‌مه راستیه‌کی زۆر ترسناک و توقێنه‌رو ویژدان هه‌ژێنه زۆر ساکارو ڕوکه‌شانه له‌باره‌یه‌وه دواوه.
گۆگۆڵ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌ی "جیجکۆف" له ژینگه‌ی گوندێکی ڕوسی و شارێکی ڕوسیای قه‌یسه‌ردا نیشان ئه‌دات و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ته‌کدا ئه‌کات "جیجکۆف" هه‌موو هه‌وڵ و کۆشش و ته‌قه‌ڵایه‌کی ئه‌وه‌یه که‌مردوو له‌کۆیله‌کان بکڕێته‌وه‌و به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماریان بکات تاوه‌کو ڕێگایه‌کی یاسایی بگرێته خۆ‌و به‌م شێوه‌یه‌ش ببێته یه‌کێک له‌و ده‌ره‌به‌گو خاوه‌ن موڵکانه‌ی که‌به‌هۆی ئه‌م کڕینه‌وه‌یه‌وه توانای داواکردنی پاره‌و قه‌رزی هه‌بێت له‌ده‌وله‌ت.له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م شێوه ته‌رزه ناساندنه‌شه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی خوینه‌ر هزرو ئه‌ندێشه‌ی خۆی ئاوێته‌ی ڕۆمانه‌که ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی واقعیانه ده‌موده‌ست و بێ پێچوپه‌نا زۆر به‌ووردی بارودۆخی ده‌ره‌به‌گه‌کانی ڕوسیای قه‌یسه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مینی وه‌ک واقیعێکی زیندو له‌لا ده‌خه‌مڵێت و هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردن و ده‌مودووی فه‌رمانبه‌ره‌کانی ڕوسیای قه‌یسه‌ر(مانیلۆف و کاروبیجا و نازدرۆف) له‌هزری خوێنه‌ردا وه‌ک واقیعێکی تاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌میشه له‌یاد ناکرێت تا هه‌نوکه‌ش ئه‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵانه‌ش له‌واقیعی ئه‌مڕۆماندا زیندوه‌و له‌گه‌لێ شوێنی جیاجیادا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌ون و له‌به‌ر هه‌ندێ ئه‌و ته‌رزه رۆمانانه ناخرێنه تای وه‌بیرچوونه‌وه،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ردوو توێژه‌ر" شراره‌و یونس راستگۆیانه شه‌ن و که‌وی ئه‌م ڕۆمانه‌یان کردوه‌و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌بڵێن:به‌راستی گۆگۆڵ لێفه‌ی له‌بن به‌ڕه ده‌رهێناوه ئه‌و په‌رده‌یه‌ش داده‌ماڵێت که‌چۆن فه‌رمانبه‌ره‌کان و ده‌ره‌به‌گ و موڵکداره‌کان خۆیان له‌پشتیه‌وه مه‌ڵاس دابوو،وه‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆر واقیعیانه ئه‌و چینه ده‌سه‌ڵاتاره‌مان پێ ده‌ناسێنێت که‌به‌چ شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکانی سته‌مدیده‌و ژێرده‌سته‌و به‌شمه‌ینه‌تیان ئه‌چه‌وسانه‌وه‌و کردبویانن به‌کۆیله‌ی خۆیان،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌هه‌ردوو توێژه‌ر به‌ئاشکرا هه‌ست به‌خه‌م و به‌ئێش و ئازار‌و ئه‌وپه‌ڕی راده‌ی خۆشه‌ویستی گۆگۆڵ ده‌که‌ن له‌ئاست ئه‌و سته‌مه‌ی که‌دانیشتوانی ڕوسیا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و تا چ ڕاده‌یه‌کیش خه‌مخۆری ووڵاته‌که‌یه‌تی،هه‌ر وه‌ک له‌ڕۆمانه‌که‌دا په‌یی پێ ده‌به‌ین که‌چۆن سۆزدارانه‌و ڕاسته‌وخۆو واقیعیانه وه‌سفی سروشتی ڕه‌نگینی ڕوسیا‌و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه‌کی بێ هاوتاو بێ شوماریش ده‌رهه‌ق به‌خاکه‌که‌ی ده‌رده‌بڕێت.
گۆگۆڵ له‌به‌شی دووه‌می ڕۆمانه‌که‌دا له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وتی به‌شی یه‌که‌م نه‌ڕۆیشت که‌تیایدا ڕه‌خنه‌ی توندی ده‌رهه‌ق به‌و سته‌مه‌ی که‌کۆمه‌ڵگا تیایدا ده‌ناڵێنێت و ده‌رهه‌ق به‌و جیاوازی چینایه‌تیه‌ی که‌به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پا بوو به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕێڕه‌وو به‌رجه‌سته‌کردنێکی جوداتر بوو،ئه‌ویش ڕێڕه‌وی ڕه‌خنه‌گرتن له‌مه‌ڕ به‌ره‌و هه‌ڵدێر بوونی ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵدێر بوونی باری ده‌روونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای تیا به‌رجه‌سته کربوو،وه‌هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌روون ناسێک ده‌ست نیشانی چاره‌سه‌ره‌کانیشی کردبوو که‌چۆن مرۆڤ ده‌توانێت بار‌و ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ببێت به‌مرۆڤێکی کارامه له‌نێو کۆمه‌ڵدا. *** (ماوێتی)
تێبینی:له‌دوا به‌شدا سه‌رچاوه ده‌ست نیشان ده‌که‌م.
|