٥\٤\٢٠١٤ نمایشی ٢٠١٤ی پێشانگەی هەمیشەیی شێوکارانی کورد لە گەلەریی زاموا.
گەلەریی زاموا پێشانگەی ھەمیشەیی شێوەکارانی کورد لە ناو خانووی زاموا دا لە ریکەوتی ٦\٤\٢٠١٤ رۆژی یەکشەممە کاتژمێر (٤)ی سەرلەئێوارە دەکاتەوە، زاموا وەکو نەریتی ساڵانەی خوی ئەم پێشانگەیە رێکدەخا بۆ نمایشی نوێترین ئەزموونی ھونەرمەندانی کورد و ئاشنابوونما بە نوێترین کاری ھونەریی شێوەکارانی کورد، ئێمە وەکو زاموا مەبەستمان دەرخستنی توانا جیاوازەکان و ئاستە ھونەرییەکانە، لە نمایشی ٢٠١٤دا ١٢٤ شێوەکاری شارەکانی کوردستان بەشداریی لەم پێشانگەیە دەکەن، ساڵانە ئەم ژمارەیە کەم یان زۆر دەگۆڕدرێ.
بەڕێوەبەری گەلەریی زاموا
|