په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٥

نمایشی فیلمی سینەمایی "جینگۆ" لە سینەماکانی ئێران دەستی پێکرد.
 

مەنسوور جیهانی


بە ئامادەبوونی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" نمایشی فیلمی سینەمایی "جینگۆ" لە سینەماکانی ئێران دەستی پێکرد.


فیلمی سینەمایی "جینگۆ" (گێڕانەوەی ھەڵواسراو) یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەمایی وێنەگری بەئەزموونی سینەمای ئێران و کوردستان "توورەج ئەسڵانی" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کرماشانییە، "سیاوەش درەخشی" یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە، "ڕەزا عەباسی" یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و چەندین ستافی دیکە، نمایش گشتیی ئەم فیلمە لە گرووپی سینەمایی "ھونەر و ئەزموون" لە سینەماکانی شاری تاران و شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەستی پێکرد و لە لایەن بینەران و ھۆگرانی ھونەری سینەماوە پێشوازیی لێکرا.


ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە چەندین سانسی جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ لە سینەما ئازادی شاری تاران، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی لە مۆزەخانەی سینەمای ئێران لە شاری تاران، کاتژمێر ١٠ی شەو لە پەردیسی سینەمایی کورووشی شاری تاران، کاتژمێر ٩ی شەو لە پەردیسی سینەما ھۆوەیزە لە شاری مەشھەد و کاتژمێر ٧ی ئێوارێی و ٩ی شەو لە سینەما سوورە لە شاری ئیسفەھان چووە سەر پەردەی سینەماکان و نمایشکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ بەردەوام دەبێت.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "جینگۆ" بریتین لە:


سیناریۆ، دیزاینی سەحنە، مونتاژ، بەڕێوەبەری وێنەگرتن، بەرھەمھێنەر و دەرھێنەر: توورەج ئەسڵانی، دەنگھەڵگرەکان: نیزامەدین کیایی، محەمەد شاھوێردی و ئەمین میرشکاری، وێنەگر: مێھدی ئەسڵانی، بەرپرسی پلان: ئیرەج محەمەدی ڕەزینی بەرپرسی کۆمپانیای "ئاوای کوچە خاترەھا"، دەنگدانەر و میکس: ئەمین میرشکاری، موزیک: لە ھەڵبژاردنی فەرھاد مودیری و چەندین پارچە موزیکێک بە ئاوازدانەری بێھزاد عەبدی، دیزاینی جلووبەرگ: فریشتە جوغەتایی، دیزاینی میکیاژ: سارا ئەسکەندەری و سەید ڕەسووڵ سەید عەڕەبی، بە ناساندنی چەندین ئەکتەری لاو، لەوانە: سیاوەش درەخشی، ئەشکان یەغمایی، ئەمیر حوسێن بێھزادئەفشار، مێھدی قووچانی، ئاڕش خۆش خوڵق، مەحموود و ڕەزا شەفیع خانی و داریا ئەسڵانی بە ڕۆڵ بینینی: سەعید ئیبراھیمی فەر، پانتەئا پەناھی ھا، ئێلاھە خادەمی و نیلووفەر خۆش خوڵق و بە ئامادەبوونی: ئەکتەر ناوداری سینەمای ئێران خاتوو ھێنگامە قازیانی بەرپرسی بەرھەم: حەسەن ئەسڵانی، ئەنیمەیشێن: جەلال نەعیمی، دیمەنە تایبەتە وێنەییەکان: ئاڕش کەریمی، چاککردنی ڕەنگ: پسپۆڕان و کارناسانی لابراتوواری بەدیع، بەرنامەداڕێژ: حوسێن ئەحمەدی نیا، یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر: ڕەزا عەباسی، مونشی سەحنە و یاریدەدەری دەرھێنەر: لەیلی مورادی، یاریدەدەری یەکەمی وێنەگر: محەمەد خەمیس ئابادی و جەعفەر ئەسڵانی، فۆتۆگرافەر: عەلی رەفیع پوور و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی.

لە پوختەی سیناریۆی فیلمی سینەمایی "جینگۆ"دا ھاتووە: سیاوەش، ئەشکان و دکتۆر، چەند ڕۆژ پێش ئەوەی کە بە پێی تیۆری نۆسترادامووس کۆتایی بە دنیا بێت لە باکووری تاران لە یەکتری کۆدەبنەوە، ئەوان ھەر کامیان بیرەوەری ناخۆشیان لەگەڵ ئافرەتدا ھەیە. ئەو سێ پیاوە بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ چەند گەنجی دیکە بۆ ڕزگاربوون لە ئازارەکانیان لە چاوەڕوانی کۆتایی ھاتنی دنیادان، بەڵام ژیان بەردەوام درێژەی ھەیە.
 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "جینگۆ".

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک