٤\١٢\٢٠١٠
نمایشی شانۆگەریی
(دوا سەما) بە زمانی کوردی.
میران
کامەلا
ئوللا،
باوه‌ڕی وابوو سه‌ره‌تا مرۆڤ جوان و گه‌نجه و پاشان له‌که‌شێکدا کت‌وپڕ
به‌لادادێیت به‌سینه‌ی سیلیکۆنیه‌وه، که‌چی ئه‌میش ده‌بێت وه‌ک هه‌موو
ئه‌وانی تر تێبکۆشێت تا جێگه‌یه‌ک له‌خانه‌ی پیراندا بۆ خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت وانیشان بده‌یت که هێنده پیرو په‌ککه‌وته‌یت تا له‌لایه‌ن
ئه‌و کارمه‌نده به‌رپرسه دڵ ڕه‌قه‌وه هه‌ڵبژێردرێیت.
حه‌وت ڕوحی به‌خته‌وه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت. حه‌وت په‌ککه‌وته‌ی پیری
هێشتا ددان پێوه‌ماو، به یاده‌وه‌ری و مه‌یلی خواردن تۆراو. که
هه‌رگیز نازانن ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌یکه‌ن دوا سه‌مایه.
شانۆگه‌ری دواسه‌ما تاکو ئێستا زیاتر له 57000 بینه‌ری هه‌بووه و له‌هه‌ر
102 و نمایشه‌که‌دا هۆله‌که پڕبووه له بینه‌ر. تاکو ئێستا به سه‌رکه‌وتووترین
و بینه‌رراکێشترین نمایشی ستادس تێاترله‌شاری ئۆتۆبۆری ده‌ژمێردرێت له
ده‌یه‌ی 2000 ره‌کاندا.
نمایشی ئێواره‌ی 7/1/2011 ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گێڕدێت بۆ زمانی
کوردی،کاتژمێر 7ی ئێوارێ.
ماوه‌ی نمایشه‌که 2 کاتژمێر و45 خوله‌که له‌گه‌ڵ پشوو.
تکایه ئاگادارمان بکه‌ن گه‌ر پێویستیتان به وه‌رگێڕانی کوردی هه‌یه.
شانۆی شار له یۆتۆبۆری به‌بایه‌خه‌وه له
وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی نمایشه‌کانیان بۆ زمانی تر ده‌ڕاونێت، هه‌ر بۆیه
بڕیاردرا وه‌ک ده‌ستپێک بۆ ئه‌م کاره به نمایشی (دوا سه‌ما) ئه‌م
خزمه‌ته به بینه‌ری کورد بکات بۆ ده‌رفه‌تی بینینی نمایشه‌که به وه‌رگێڕانی
ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.
له‌سه‌ر داخوازی بینه‌ران وا بۆ جاری سێهه‌م شانۆگه‌ری دوا سه‌مای
کارین مانهێیمه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه، ڕۆژی 16/12/2010 نامایشی یه‌که‌می
خولی سێهه‌مه.
هیوامان وایه که بینه‌ری کورد سود له‌م خزمه‌ته ببینن که بۆیان ڕه‌خساوه،
به‌و مه‌به‌سته‌ی که ئیتر بتوانین ئه‌م خزمه‌ته پێشکه‌شی بینه‌ری
کورد بکه‌ین له داهاتوودا.
شانۆ گه‌ری دوا سه‌ما نمایشێکه که گرنگی هه‌یه بۆ تۆ سه‌ره‌ڕای
جیاوازی ته‌مه‌ن یان ڕه‌گه‌ز، بابه‌تێکه که هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.
لینکی نمایشه‌که به زمانی کوردی:
http://www.stadsteatern.goteborg.se/Pa-scen/Sista-dansen/Tolkas-pa-kurdiska
بۆچوونی چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک:
ڕۆژنامه‌ی گ.پ: "ئه‌زموونێک مانای ژیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌کات".
ڕۆژنامه‌ی د.ن: "شانۆگه‌رییه‌کی پڕمانا وگرنگ، به‌نواندنێکی سه‌رنجڕاکێشه‌وه".
بۆ وه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنجه‌کانتان ده‌توانن
به ژماره‌کانی خوره‌وه یان ئیمه‌یله‌که‌م ده‌توانن په‌یوه‌ندیم پێوه‌بگرن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایان.
میران کامه‌لا
به‌رپرسی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی نمایشه‌کان
شانۆی شار له یۆتۆبۆری.
Göteborgs
Stadsteater
tel. +46 (0) 31-7087087
mob. +46 (0)768-434087
miran.kamala@stadsteatern.goteborg.se
www.stadsteatern.goteborg.se
|