په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٧\٢٠١٦

نمايشكردنى ژن و پياو.

شوان سديق       

 

لەگەڵ هەموو مافيكى پياوم تەنيا چوار ژن نەبيت وەكو كابراى كوەیتی ناكريت ئاهەنگى چوار بەيەك سازبدەيت! بۆيە هاوراى ئەمە نيم دەبێت ئەومافەش بەژنان بدريت. كەواتە دەبێته يارى مارو پەيژە، ئينسان هيچ بەهايەكى نامينيت!


ئەوەندە رقم لە ئيمپراليزمى و سەرمايەداريە مەگەر هيندە رقم لە راسيزم بيت. بروا بكەن سەرمايەدارى لەهەموانيان خراپترە.

 

ئەوەتا مۆديلى بەرهەمى سەرمايەدارى لە كوردستان واديت گەشە دەكات. لە هەولير كەدەچوومە كردنەوەى پيشانگايەكى سەياره بەپۆل ژن و كچانيان دەهينا بەنيمچە رووتى بۆ هەستانى زەوقى كريارى ئۆتۆمبيل بەراستى مايەى سوكايەتى و ناشرين بوو، جياوازى لە نيوان ئينسانەكان لەسەر بنەماى خۆنمايشكردن دەكات، نەك لەسەر داهينان.


ئەو مۆديلە پياو بۆ ژنانى داهينا ئەوان وايانكرد ژن وەك كالا خۆى بخاتە بازارى بژيوى ژيانى.


كۆمەڵە كۆمپانيايەك بەهاوبەشى لە هەرێمى كوردستان، پلانى هەڵبژاردنى جوانترين پياوى كوردستانيان داناوە و بڕيار وايە رێورەسمى هەڵبژاردنى جوانترين پياو لە دوو مانگى داهاتوو لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت. ''رووداو''.


باشە كورد سودى چى لە شاجوانى كچان وەگرت. تا لەپياوانى وەربگريت؟ كەسيك حەزى بەكارى خۆبەخشە كەس دەستى كەسى نەگرتوە. بەڵام هينەكە پيخستنە ئاوى سەرمايەداريەو هيچى تر! ئيدى بەدواوە گويمان لە هەوالى كۆبوونەوەى شاجوانى ژن و پياويش دەبيت. هەرچەندە ماوەى سەرۆكايەتى شاجوانى ژن. وەك ماوەى سەرۆكايەتى هەريم كات و وادەى تەواو بووە!
 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک