١٥\١٢\٢٠١٧
چیڕۆک و هۆنراوەی منداڵان:
نینۆککردن.

فەرھاد ئەحمەد
لەنیا زۆر رقی لە نینۆککردن بوو، ھەرجارێک
باوکی پێی بوتایە "کچم نینۆکت درێژبووە بیقرتێنە" زۆر نیگەران دەبوو و
دەیوت: نینۆکم ناکەم با درێژبێت جوانە.
ڕۆژێک لەنیا نەخۆشکەوت وباوکی بردی بۆنەخۆشخانە پزیشک پشکنینی بۆکردو
وتی: ئەمە خۆراکی میکرۆباویت خواردووە بۆیە تووشی ئەم نەخۆشیە بوویت،
لەبەرئەوە دەبێت گرنگی بدەیت بە پاکوخاوێنی تا جارێکیتر تووشی ئەم
ژەھراوییبوونە نەبیت.
ئیتر دەرمانێکی تایبەت بە نەخۆشییەکەی بۆنووسی ھەتا لەنەخۆشخانە
وەریبگرێت و بیخوات و بۆئەوەی چاک ببێتەوە.
لەنیا ڕوویکردە باوکی و وتی: باوکە ئەو خواردنانەی من خواردوومن
ھەموویان پاک بوون ،ئیتر چۆن پزیشک دەڵێت پیس بوون.
باوکی پێکەنی و وتی : لەنیاگیان ڕاستە خواردنەکان پاک بوون ،بەڵام
نینۆکەکانت خواردنەکانیان پیسکردووە.
لەنیا وتی: باوکەگیان تێناگەم مەبەستت چییە؟ باوکی وتی: کچم من بۆیە
پێتدەلێم نینۆکەکانت بقرتێنە چونکە ھەرکاتێک درێژدەبن ،ئەوا بەئاسانی
میکرۆب لەژێریاندا خۆیان حەشاردەدەن و کاتێکیش دەستت دەبەیت بۆ ھەر
خواردنێک دەچنە سەر خواردنەکەت بە بێ ئەوەی چاوت لێیان بێت، چونکە
میکرۆبەکان زۆر وردن و بەچاوانت نایان بینیت و لەگەڵ خواردنەکەت دەچنە
گەدەتەوە و دەبنە ھۆی ژەھراوی بوونت.
لەنیا وتی: ئێستا تێگەیشتم بۆچی پێم دەڵێیت نینۆکەکانت بقرتێنە؟ بەڵێن
بێت لەمەودوا ناھێڵم نینۆکەکانم درێژبن.
دەچم بۆ
قوتابخانە.
دایـەگـیان دڵـم
خۆشکە
زووبـەزوو ئـامـادەمـکـە
دەچـم بـو قـوتابـخانە
دوانـاکـەوم لــەوانــە
ھاوڕێی نوێ پەیدادەکەم
یارمەتی گشتیان دەدەم
گوێ لەمامۆستا دەگرم
ھـەمیشە ڕێـزی دەگرم
ڕاسـپاردەی بـەجـێـیـە
ھـیوای دواڕۆژی پێـیە
دڵـسـۆزم بـۆکـاری خۆم
پرشنگ دەدەم وەکومۆم
بــۆیـە دواڕۆژم ڕوونــە
ئەنجامم ھەردەرچوونە.
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|