١١\٦\٢٠١٠ نێشتیمانێکی بێ‌ناز و ده‌سه‌ڵاتێکی ترسنۆک.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا نه‌ک سه‌رۆک به‌ڵکو به‌رپرسێکی ساده‌ش ووڵات جێناهێڵێت له کاتی قه‌یراندا به‌ڵام له کوردستان گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆک هاوکاته له‌گه‌ڵ بۆردومان و هاتنی هێزه‌کانی ئێرانه بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، له ڕاستیدا نه‌ده‌بوو ئه‌م گه‌شته بکات به‌لایه‌تی که‌مه‌وه دوا بخستایه، چونکه به پێی ماده‌یه‌کی یاسایی و ده‌ستووری که له ساڵی 2005دا له په‌ڕله‌ماندا ده‌رچووه سه‌رۆک بۆی نیه ووڵات جێ بهێڵێت له کاتی قه‌یراندا، وه ئه‌گه‌ریش له سه‌فه‌ر بێت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه. ئیدی کورده‌واریش ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده بچۆره ماڵێ هه‌تا ڕێزت لێده‌گرن، سه‌رۆکی هه‌رێم له تورکیا وه‌کو خێزانێکی عێراقی پێشوازی لێ‌کرا نه‌ک وه‌ک کوردێکی ساده‌ش ئیدی ئه‌مه پێناسه و سه‌نگ و قورسایی ئه‌و ده‌رده‌خات.
له کاتێکدا که به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا تۆب بارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و زه‌ره‌ری زیانی و ماڵی و ده‌روونی و لێکه‌وته‌وه هێشتا حکومه‌ت خۆی لێ خه‌واندوه و یادی خومه‌ینی ده‌کاته‌وه!!! پرسیاری له‌لای هه‌موو تاکێک دروست کرد و سه‌رۆکیش له گه‌شت و گوزار و کاری بازرگانییه. ئۆپۆزیسێۆنیش وه‌کو پێویست به‌ده‌م کێشه‌که‌وه نه‌هات، ئه‌شێ ئه‌وه‌نده داواکاریان ڕه‌تکرابێته‌وه ئه‌وانیش ساردبووبێتنه‌وه. په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر داوای ئۆپۆزیسێون کۆبویه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌وانیش هه‌ڵوێستێکی توندیان نه‌بوو.
ته‌نها تاک وه‌کو پێویست به ئه‌رکه ئه‌خلاقی و نیشتیمانێکه‌ی خۆی هه‌ستا ده‌ستی به ڕێپێوان کرد ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ره‌تاوه ئاسایش و پۆلیس له بری ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانه‌کان ڕێگربوون تاک و هه‌ندێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان توانیان په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن ئه‌مه له کاتێکدا دێت که ئه‌رکی پاسه‌وانی سه‌ر سنووره به‌رگری له سنوور بگرێت ئه‌شێ ئه‌وان ته‌نها بینه‌ر بن و هه‌واڵه‌کان بگوێزنه‌وه که چی ڕووده‌دات، ئه‌م ڕووداوه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که نه پۆلیش و نه ئاسایش و نه هێزه‌کانی سنوور نه سه‌رۆک و نه حکومه‌ت ئه‌رکی خۆیان ئه‌نجام داوه و ته‌نها بۆشایان له هه‌وادا پڕکردوه‌ته‌وه و موچه وه‌رده‌گرن هه‌روه‌کو سه‌رۆک ته‌نها بۆ پێشوازی کردن له میوانه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌یه و هه‌ندێ کاری بازرگانی و جارجاریش چاوسوورکردنه‌وه، حکومه‌تیش گه‌لێک شه‌رمن و که‌مته‌رخه‌م و ترسنۆک و هه‌میشه سازشکه‌ر بووه له ئاستی نه‌یارانی میلله‌ت، په‌ڕله‌مانیش ته‌نها کێشه‌کانی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی ئۆتۆمبێله.
ئه‌فسوس باجی ئه‌م کاره‌ساتانه ته‌نها چینی
هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت ده‌یده‌ن لێره‌دا ده‌پرسین:
|