نیشتیمانێک
خەفەت..کەوڵێک ئەوین.
د
ی
ا
ر
م
ح
ه
م
ه
د
(باران)
ئەوەندەى
بێتاقەتبونى ماسیەکى سپى
لە ئاوى حەیاتدا !
ئەوەندەى
ئەوەندەى درزتێبونى بەیانیەکى شەکەت
ئەوەندوى بێتاقەتبونى چرایەک بە رووناکى
کات دەبژێرم..
ئەوەندەى خۆر بەو بەرزییەوە پەستە و
مانگ لە دەریادا قەشەنگە
کات بەفیڕۆ دەدەم
من کوڕى ئاسمانێکى بێوەفام
من کوڕى قڕژاڵم لە دەریاى مردوودا
من خوێنەرێکى تەمبەڵ و
غەریبێکى بێ ئەندازەم
لە منداڵیەوە باوەشێک سەبرم دزیووە
گۆزەیەک چاوەڕوانیم داوە وەشانما
لێگەڕێ
روژانە دە کاتژمێر خەفەت و
پیاڵەیەک بێتاقەتى و
حەمکەیەک "داخ" دەترازێتە
گەرووى خەونەکانمەوە..
چبکەم؟
دەبێ بێ وەڵام جۆربێ
شەوانیش لەنیو مانگەشەو کەمتر و
لەنیو کاتژمێر زیاتر
بورکانى حەزەکانم دەتەقێ و
پەپولە ئاسا دەبنە گەشتیارێکى سەرەڕۆ
هەتا شوشەى تەنهاییم درز دەبات
ئەستێرەى بەختم دەبزوێ
خەون دەبێتە میوانێکى بچکۆلە و
تێدەفکرێم
لێگەڕێ..
خەم بەم جەحێلبوونى خەمانەوە مەگرە
هەور بردەى ئەم وەرزە سپى پۆشەیە
لێگەڕێ..
ئەم خورافاتى ناکامیە تاسەر نایەت
هەنگى بێتاقەتى هاکا فڕى و
چەپکێک شیلەى بێمەراقى
لەگەڵ خۆیدا بەخشى بەشەو
لێگەڕێ..
ئەم مەستبوونى بێزاریە چارى نییه
ئەم مەراقى شەو شێتیەم هاکا ڕژا و
خۆى بەنێو کۆڵانێکى گەورەدا کرد
من..رۆژانە دە کاتژمێر عیشق و
بەستەیەک غەریبى دەهۆنمەوە
هەتا تەوفیر دەبم بەتۆ
تۆ ڕۆژنە لە پایز زیاتر و
لە گەڵا کەمتر عیشقم
دەفرۆشیتەوە !
لێگەڕێ..
ئەم چنار بازیە لەگەڵ دار
بەگەڵا پاداشتمان ئەداتەوە
ئەم گمە بازیە لەگەڵ خۆر
بەتاریکى وەڵامان ئەداتەوە
لێگەڕێ ..
ئەم خەمە بچکۆلانە
نە دەتوانێ من بخاتە سەر پشتى شەو
نە تۆش دەتوانێ لهکۆڵ بکات
ئەم خەمە بزێوانە
نە من دەتوانێ بسوتێنێ
نە تۆش دەتوانێ زیز بکات لە مانگ
لێگەڕێ ..
"با" باوەشى رەحمەتى بەتۆداکردووە و
دەستى موحیبەتیشى خستۆتە باخانى ئەوینمەوە
"با" چوالوى خۆزیاتى شین پۆشیوە و
سەتڵێ چوالوشى لەمندا پێگەیاندوە
لێگەڕێ ..
رۆژانە دە کاتژمێر خەفەت و
بتڵێک بیرەوەریم دەشکێ
رۆژانە دە کاتژمێر مەراق و
حەمکەیەک پێکەنینم لێ وون دەبێت
رۆژانە لەنیوە کەمتر و
لە زۆر زۆرتر
عیشقى تۆ دەمگەیەنێتە کەشکەلانى فەلەک و
دەمباتەوە نێو فوارە دۆزەخیەکانى ئەوێوە
لێگەڕێ ..
رۆژانە لەشین شینتر و
لەسپى تۆختر
ئۆقیانووسى لاویم دەڕژێ و
شەو شەپۆلدانى تیا گڕ دەدات
شەوانە کە مانگ قاچى لەجێدەچێ
خودا شانى بۆ دەدا،
کۆڵان بە کۆڵان دەیگێڕێ
کەچى خۆر بەفیزەوە ئەیەوێت
باوەشى بکات
لەناخیشەوە پێى ئەڵێت
"س ، ە ، گ ، ب ، ا ، ب"
ئەو بەدڵ پێى ئەڵێت" دەرگاکەتان سپیە"
من سپى نیم..!؟
ئەگەر خوا (شین)ى بکردینایە
کوڕى تۆڵەکە ئەبووین
ئەبووین بە جامێک شەراب
ئەبووین بە "س ، ە ، گ"
لێگەڕێ..
عیشق یەکەم مەوداى بینینە لە نزیکەوە و
کۆتا مەوداى بینینە لە دورەوە
لێگەڕێ.
بەروارى نووسین:
بەکاتى گەڕان بەدواى چاویلکه بەهاریکەمدا.
پـایزى 2008
Baran_n83@hotmail.com
|