٧\٢\٢٠١٠
نیشتمان.

فهرهاد کهریم
1
شار گۆرانی
خەون شەقام
سەما درەخت
گەلا خنکان
ماچ ئازادی
باوەش ئەنفال
دایک سێکس
باوک منداڵ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
2
شار رووت
مندڵ ژماردن
کەوتن خەندە
سەر خوراندن
باوەشێ عیشق
فێلی ریش تاشین
ئەسرینە ئامێز
منداڵ گریاندن
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
3
شار گرانەتا
هەلپەرکێ ددان
خەیال ناخەوێ
پەنجە لە ئێشن
چوار پەل
سەگ ئاسا
دەحەپێ چرکە
ماندوو کەنەفت
دەمژمێر لە من
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
4
شار دۆمان
پەشۆکاو رێ
هەناسە نیوە
ژیان پێشبرکێ
دۆران ژماردن
وولات زەلیلە
دایک هەراسان
نەعلەتە بابم
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
5
شار مەیخانە
سەرخۆش رێ
دەست گۆرانی
کەوتن پێ
خەون مێینە
نێرینە زێ
پیرۆزی ئێمە
گۆرانی هەردێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
6
شار ئاوسە
شەقام مامان
خەبات کەوتن
رەوشت گیرفان
گیرۆدە من
دەم سێدارە
پێکەنین قوون
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
7
شار هەراسان
دژوارە پێ
وەرین زارۆ
دایک لە کێ
هەنگاوە رێ
تەلخی قاقا
سەرکردە زێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
8
شار خاپوورە
دایک ئاوکێش
برسیە منداڵ
باوک پەراوێز
سەرکردەمان تێر
هەموومان نەعلەت
بژی ئازادی
بژی دیموکرات
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
9
شار کوونە
شەقام مێروولە
پێ دوژمن
دانەوێلە وون
دیالۆگ فیکە
حەسرەت هەلکێشان
ئازادی تر
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
10
شار داماوە
شەقام گومان
چەور ئازادی
زگە ژان
فریودانی پێ
سەر باران رشانەوەیەوە
ئەفسانە و داستان
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشمان.
11
شار تەمەن
شەقام پیر
بالندە فڕ
سەفەر شووشتن
سنوور کەوتن
خاکە هەیدۆ
زەمەن تیر
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
12
شار تاساو
هاوار رێ
گومان سێبەر
نیسک رابەر
پەیڤ شکان
فرمانە کوردە
خوێنە زێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
13
شار تابلۆ
شەقام مردن
رەنگ ئاسۆ
منۆخ دوژمن
سێوی ئادەم
هەلکردن
-
با
-
عەشقی تۆ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
14
شار منداڵه
رێگا دەگری
بزە مردن
دایک کەزی
خوا میهرەبان
ئادەم نەوسن
کۆشش خەبات
ئازاد کوشتن
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
15
شار تەمتومان
گروفر ئاسۆ
تفەنگ سەر
قەدەر پێ
زارۆ گریان
مۆرانە قەلەم
پەنجە رێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
16
شار پرسیارە
قانگە رێ
لالووت سیما
دلە شێ
فیدرال نوکتە
کورد شاباشە
زریان پێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
17
شار زریانە
بۆگەنە رێ
سۆزە خەبات
ئامێزە بەرد
ماچ لەگەن
خواردن خوا
فیدرال خوێ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
18
شار پەرەیە
تەمتومان رێ
هەراسان قەلەم
فیدال ووشەیە
ئازادی بۆن
قلپی - با -
مردنی پێشمەرگەیە
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
19
شار جوانە
کەرکوک رێ
دوژمن برا
کەرامەت شکا
فێلی سەردەمە
ووشکە دەیالۆگ
سەدەیەک جەنگ
حەپینی سەگ
ئاخ نیشتمان
ئۆف نیشتمان.
2004
|