٣٠\١٢\٢٠١٠
نیشتمانی برین و
منی ژن.

رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
وچانێکم به‌نێ ئه‌ی
هه‌وره‌کانی باران...و چانێک
هه‌تا له‌هه‌ڵوه‌رینی گریانی ئێوه‌ی بارانه‌وه،
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانم بشۆمه‌وه... که‌شوره‌ییه‌و
به‌نده به ئه‌حکامه‌کانی شوره‌یی....
که‌له‌دایک بووم، یه‌که‌م قه‌تره‌ی گریان
پێش ئه‌وه‌ی ماچی کا،
خاکی کوڵمم پێچرام به‌په‌ڕۆیه‌کی شینی شوره‌یی...
که مناڵ بووم، که گڕوگاڵم له‌خۆم ته‌کاند...
ماڵه باجێنه‌یان حه‌رام کرد،
له‌بووکه شوشه‌ی شوره‌یی..
که گه‌وره‌بووم به‌ناوی نمره‌ی ڕه‌وشته‌وه،
هه‌رچی هه‌ڵماقۆی هاروهاج هه‌بوو
خه‌فه‌م کرد، که‌چی دووپله له‌سه‌رووی هزره‌وه
نه‌رمی ئه‌و هه‌ڵماقۆیانه،
پێناسه‌ن به‌شه‌ڕی شوره‌یی...!
شوره‌یی به‌هه‌مووته‌مه‌نمه‌وه پێچراوه
وچانێک ئه‌ی باران...بم شۆره‌وه،
له‌ویاده‌وه‌رییانه‌ی که ئینجانه‌ی عاتیفه‌م،
سیخناخه له‌و گڵه گریاوانه‌ی،
فرمێسکه‌کانم ته‌رجه‌مه‌ی عه‌یبی عه‌یبه‌ن...
که‌چاوی عاتیفه‌م پڕده‌کرێ،
له‌وپێکه ژه‌هرانه‌ی
به‌ئیمزای خێڵه‌وه سونه‌تی سونه‌تن..!!
ئه‌ی باران بمشۆره‌وه له‌ویاده‌وه‌رییانه‌ی
ده‌چنه لیستی هه‌میشه‌پایز...
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی ببمه دایکێکی به‌دبه‌خت
هه‌میشه پایز:- گه‌ڵا ڕێزانی کچێنیم ده‌کا
به‌هه‌ڵوه‌رینی هۆژانی ئه‌و ستیانانه‌ی
پێش ئه‌وه‌ی چاو داگرن،
شه‌رم هه‌ڕاجی کردن...
دوای ئه‌وه‌ی بوونه فریکه‌سێو،
له‌باخچه‌ی کراسێکدا
جه‌ندرمه‌کانی باڕێزه وه‌راندنی..
هه‌میشه پایز:- پرچه‌کانم به‌فه‌رهودی
هۆره‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێ،
که‌ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌ست‌و په‌نجانه‌ی
حه‌سره‌ت گوشینی..
هه‌میشه پایز:- پرچه‌کانم به‌هوتافی
ئه‌و قردێلانه‌وه ده‌به‌ستێ،
به‌درۆی گرێکانی عه‌یبه‌وه،
خۆیان ده‌سکه‌نه ده‌که‌ن....!!
ئه‌ی باران قریوه‌ی چه‌تره‌کان،
له‌حزوورتا ئه‌نوشتێنمه‌وه
به‌س بمشۆره‌وه له‌و یاداشتانه،
ئه‌ی باران...
*
* *
*
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌دا...
هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانم شوره‌ین...
شوره‌ییه وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی منی ژن،
به‌پێکه‌نینێکی ڕۆمانسییه‌وه،
غوربه‌تی دیوارێک داگیرسێنێ‌و
ئاوه‌دانی بخاته‌وه...!
شوره‌ییه له‌دوای ته‌رمی خۆشه‌ویسته‌که‌مه‌وه،
چه‌ند قیژه‌یه‌کی شکاو،
له‌قه‌فه‌سی ده‌سڕێکا،
بخه‌مه ناو شوشه‌ی هه‌نگاوه‌کانمه‌وه...
شوره‌ییه له‌خه‌مێکی یاخییه‌وه،
بۆ سه‌رشانی شه‌م‌و شیرینه‌کان
گۆزه‌یه‌ک له له‌زه‌ته‌کانی خه‌یاڵ تل که‌مه‌وه...
شوره‌ییه چه‌قۆ له‌به‌رۆکی ئێواره‌کان داماڵم‌و
(با) به‌لۆژیکه‌وه فێرکه‌م،
هه‌ر ئێواره‌یه‌ک له به‌رۆکیا چه‌قۆی ناشت
تریفه‌کانی مانگی لێ که‌نه‌وه..
شوره‌ییه به‌که‌نارییه‌کی ده‌نگ نووساو بڵێم:-
وس به، وس..
له‌ماڵه‌کانی شه‌ره‌فدا،
ته‌نهاییم چووه وه‌جاخه‌کانی کوێر بوون‌و
ته‌نها هۆگرم به‌فه‌لسه‌فه‌ی خشتی دیواره‌وه..
ئه‌ی باران بمشۆ‌وره‌وه، هه‌موو ئه‌ویاداشتانه،
له‌باخه‌ڵی چه‌ترێکا ئه‌شارمه‌وه،
که بۆمنی ژن شوره‌ین...
بمشۆره‌وه ئه‌ی باران..
*
* *
*
له‌م نیشتمانی خێڵ‌و برینه‌دا
هه‌میشه برین:- منی ژن پڕده‌کا،
له‌موسافیره‌کانی گوناه‌و
بێ ده‌نگییه‌کانی زه‌عیفه...
هه‌میشه برین:- کرده‌ی تفه‌نگه‌کانه
تفه‌نگه‌کان که له جه‌نگی هه‌وه‌س ده‌بنه‌وه
منی ژن ده‌چمه خانه‌ی بێوه‌ژنه‌وه..
به‌ناوی بێوه‌ژنه‌وه بۆ په‌رچه‌می کولێره‌ێکی گه‌رم
هه‌رچی گۆرانی گوڵه گه‌نم هه‌یه
ئه‌ته‌کێنمه فرمێسکه دڕاوه‌کانمه‌وه...
به‌ناوی بێوه‌ژنه‌وه بۆ هه‌ناره‌کانی باخچه‌ی شه‌ره‌ف‌و
بۆسه‌ر پۆشه‌کانی حورمه‌ت،
له‌جزوی تانووت
دڵم له‌قوڵای جانتاکه‌مدا،
زیندان ده‌که‌م‌و
به‌ده‌م باوێشکی شه‌وه‌وه،
به‌سادییه‌تی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌وه،
تاریکی ته‌فره ده‌ده‌م...
ته‌فه‌نگه‌کان که بۆشه‌هوه‌ت سه‌فه‌رئه‌که‌ن،
منی ژن ده‌چمه میحنه‌تی گه‌ڵایه‌کی وه‌ریوه‌وه
له‌نێو جه‌نگه سارده‌کانی:- کڕیوه‌ی دیوار‌و
که‌سیره‌ی ته‌نهایی..
له‌نێو جه‌نگه سارده‌کانی: سه‌رئێشه‌ی فاکس‌و
دوو دڵی ته‌له‌فون..
له‌نێو جه‌نگه‌سارده‌کانی:- خورپه‌ی ته‌ڵاقنامه‌و
قه‌وزه‌ی ئه‌وقسانه‌ی،
شه‌رحی ده‌که‌ن گومان‌و منی ژن،
ده‌که‌نه کۆته‌ره‌و قه‌ترانی قه‌ره‌بووت...!
نیشتمانی خێَڵ‌وبرین کرده‌ی تفه‌نگه‌کانه...
تفه‌نگه‌کان که به‌جیلوه‌ی عیشقه‌وه،
سه‌رمه‌ست ده‌بن...
منی ژن به‌زه‌مبیله‌ی چوارینه‌یه‌کی خه‌ییامه‌وه
عیشق کۆ ده‌که‌مه‌وه...
تفه‌نگه‌کان که به‌پیربوونه‌وه خه‌ڵوه‌ت ده‌کێشن،
منی ژن به‌گه‌نجی چه‌ترێکه‌وه‌و
به‌مۆمه‌کانی نزاوه ده‌پاڕێمه‌وه:-
تۆبی خوا ئه‌ی باران..
له‌کرده‌کانی تفه‌نگ‌و
له‌نیشتمانی خه‌ساو به‌خێڵ‌و
له‌نیشتمانی داخراو به‌برین
بمشۆره‌وه ئه‌ی باران،
بمشۆره‌وه....!!
ماڵپه‌ڕی رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
|