١٥\١١\٢٠١٤
نیشتیمانی من.

هاوار تەیب
من، نیشتمانێكم
هه‌یه
پڕیه‌تی
له به‌شینه‌وه‌ی
ڕق!
نیشتمان بمووره
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانمدا
مینه‌کان ده‌ته‌قن،
تۆپ هاوێژه‌کان
کوێرایی ده‌به‌شنه‌وه...
له ته‌قینی مینه‌کان پێم‌دا
ده‌ریاش پڕ ده‌بێ
له خومار!
جیوتیش*
ناتوانێ
هه‌نگاوه‌کانی
سبه‌ینێیه‌ك دیاری بکات.
که مارا**
گه‌یشت
ئیتر،
نیشتمان پڕ ده‌بێ
له خوێن و
گه‌مژه‌کان
هه‌نگاوی سبه‌ینێمان
ئه‌گێڕنه‌وه بۆ دوێنێ.
ئه‌ی گه‌مژه!
چیتر به پۆستاڵه‌کانت
سبه‌ینێی من و
دوێنێی خۆت و
ئه‌مڕۆی نیشتمان، له یه‌ك مه‌ده.
____________________________
*
جیوتیش:
ئه‌ستێره‌ناس.
**
مارا: خوداوه‌ندی
تاریکیی، شه‌یتان لای ئاینه سامییه‌کان.
رانیە
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|