١٥\٩\٢٠١١
نیشتیمانی من نااااا!

دارا ئه‌حمه‌د
گاڤه‌ک
نیشتیمان
- نیشتیمانی من ناااا! -
نیشتیمانی پڕووکانی چرۆ و خونچان
نیشتیمانی داوه‌رینی (قه‌یره گوڵ)ان..
برینانم ده‌کولێنته‌وه
هه‌گه‌ر هیچ هیچم ژده‌ست نێ
له‌ته‌ک پایز و ئارامییه‌که‌ی راده‌کشێم و
پێگڤه پلانی
رابوونه‌وه و بوژانه‌وه ره‌نگڕێژه‌که‌ین،
یان هیچ نه‌بی
له‌نێو دووتوێی
هۆنراوه بێ نازه‌کانم.. خپ لێی ده‌نووم..
که واگاش دێم
کۆرپه هۆنراوه‌کی تازه
چاوه‌کانی ده‌پشکوێن و ده‌گغێنی.
ئاخ نیشتیمان
- نیشتیمانی پڕووکانی چرۆ و خونچان
نیشتیمانی داوه‌رینی (قه‌یره گوڵ)ان -
ده‌بی ئه‌وانه‌ی بێ پایز و
بێ
هۆنراوه‌ن
چ ئازاره‌کی پڕ له سو‌و..
چ ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک
بکێشن!؟
ئاخ‌خ‌خ نیشتیمان
- نیشتیمانی من نااااا! -
نیشتیمانی گه‌نده‌خۆر و سه‌رسه‌رییه‌کان
گۆرستانی (به‌ناز*)ه
ناز پڕووکایه‌کان!!!
_____________________________________________
*
به‌ناز:
ئه‌و کیژه ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵییه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر که له له‌سه‌ره‌مه‌رگیدا
گۆتی ''به هۆی دانه‌مه‌زراندنمه‌وه ئاورم له‌خۆبه‌ردا''، له
١١\٩\٢٠١١
گیانی خۆی سپارد.
١٤\٩\٢٠١١
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|