نیشتمانپه‌روه‌رانی کوردستان، یان راسپارده ئاینییه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودی؟
عوسمان- م
له سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبییه‌وه بگره تا سه‌رانی ئێستای بۆرژوا-ناسیونالیستی کورد، وه‌ک راسپارده و باڵوێزی ئایینی و سیاسیی عه‌ره‌به‌ستانی سعودی رۆڵیان گێراوه. به‌رده‌وام خزمه‌تیان به سپاندن و سه‌قامگیرکردنی ئیسلام و یاسا دژه مرۆییه‌کانی ئیسلام کردووه. له پێناو پله‌ی نۆکه‌رایه‌تی و پاره‌دا، کورد و کوردستانیان کردۆ‌ته فیدای به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و جیهانیه‌کانی عه‌ره‌بستانی ئیسلامی. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی نه‌ک هه‌ر زۆر میلله‌تی جیهانی بۆ ئیسلام داگیر کرد و به هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانی کوشت و ولاته‌کانیانی سوتاند، به‌ڵکه نیشتیمانه‌که‌ی خۆشی کرده گۆڕه‌پانی تارتارێنی شمشێربه‌ده‌سته دڕنده‌کانی ئیسلام و به شانازیه‌وه به‌رگی رسوایی و خۆفرۆشیی ئیسلامی له‌به‌ر کرد. پاش سه‌لاحه‌دین، ده‌بینین سه‌رۆک خێڵ و عه‌شیره‌کان، ئاغا و ده‌ره‌به‌گه کورده‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوونه میراتگری سه‌لاحه‌دین و ناوی سووکی مه‌لا و قازی و شێخیان وه‌ک مه‌دالیا له به‌رۆکیان دا و شانازییان به خۆفرۆشیی نۆکه‌رایه‌تیی سه‌رانی ئیسلامی داگیرکه‌ر ده‌کرد. ئیتر کورد و کوردستان بوو به قوربانی پله‌ی سووکی نۆکه‌رایه‌تی سه‌ران و به چه‌کی ئیسلام، رێگایان له خۆناسی و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئاوه‌زی کورد گرت. پاش ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر به زه‌بری شمشێر و کوشتار، و به هاوکاری و جاشایه‌تی کردنی سه‌رانی خێڵ و عه‌شایه‌ر و ده‌ره‌به‌گی کورد، ئیسلامیان به‌سه‌ر کورددا سه‌پاند، له‌وکاته‌وه یاسا و نه‌ریته‌کانی ژنکوشتن، فره‌ژنیی، گه‌وره به بچووک، ژن به ژنه، خه‌ته‌نه، خورافه‌په‌ر‌ستی و مرۆڤ کوشتن که هه‌ر هه‌مووی له قورئان و حه‌دیسه‌کاندا هاتووه، کرا به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیی و سه‌پاندیان به‌سه‌ر کورددا. له‌وکاته‌وه تا ئێستا ره‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌ی کورد و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له رێگای خۆی لادرا، ئیتر کورد له‌بری دروست کردنی قوتابخانه، مزگه‌وتی دروست کرد، له‌بری خوێندنی زانست، درۆ و ده‌له‌سه‌کانی شه‌رع و قورئانی خوێند. له‌بری بوون به ئه‌ندازیار، بوو به ده‌روێشی شێخی خۆفرۆش و که‌وته چه‌قۆ و زه‌رگ و خه‌نجه‌رله‌خۆدان. له‌بری بوون به دوکتۆر، بوو به سۆفی و له‌رزین به ده‌م ترسی خورافه و جه‌هاله‌ته‌وه. له‌بری هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌کانی سروشت و ره‌وتی گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگا، که‌وته کوشتنی زانایان و رۆناکبیرانی دڵسۆزی خۆی. له‌بری چاولێکه‌ری له ره‌وتی رێنێسانسی ئه‌وروپا که قاره‌ی ئه‌وروپای گه‌یانده ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا، بوو به که‌وا سووری به‌ر له‌شکری جه‌هل و خورافه‌ی ئیسلامی و ئه‌وه‌ته له ناو نه‌فامی و کویلایه‌تی و زه‌لیلی خۆیدا ده‌تلێته‌وه و له هه‌موو شتێک بێ به‌شه. باشترین کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌سه‌ڵاتی که‌سانی ترسنۆک و هه‌لپه‌ر‌ست و گه‌نده‌ڵ، کۆمه‌ڵگای دواکوتووی دینی و وه‌هم په‌ره‌سته. ترسنۆک و پیسکه و خوێری، تانوپۆ‌کانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مگه‌ر پێک دێنن. درۆ و ده‌غه‌ڵکاری، ریا و پیلانگێری، کار و به‌رنامه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و سه‌پێندراو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، نمونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه که به‌رده‌وام ته‌واوی هێزی مادی و مه‌عنه‌وی کوردیان بۆ پاراستنی دین و دواکه‌وتویی و یاسا ئیسلامیه‌کان به‌کارهیناوه. ده‌سه‌ڵاتداران به هه‌موو شیوهیه‌ک تێده‌کۆشن که میلله‌تی کورد له جه‌هاله‌تی ئیسلام نه‌گات و به‌رده‌وام وه‌ک کۆیله بیچه‌وسێننه‌وه. به‌داخه‌وه تاکی کورد به هۆی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ده‌ستکرد و سه‌پێندراوه‌وه، نه‌یتوانیوه ریشه‌کانی دینی ئیسلام و چۆنیه‌تی سه‌پاندنی ئه‌م دینه دژه‌مرۆییه بناسێ. به‌رده‌وام و کوێرانه په‌یره‌وی یاسا ئیسلامیه‌کانی کرده‌وه به بی ئه‌وه‌ی لێی تیبگا. ئاکامه‌که‌شی هه‌میشه دژ به خۆی شکاوه‌ته‌وه. له هه‌موو ئه‌مانه خراپتر، ئه‌وه‌یه که، که‌سانێک یان چه‌ند گروپێک که له راستیه‌کان گه‌یشتوون، به‌ڵام له له‌قاودان و ناساندنیان خۆ ده‌دزنه‌وه، خۆیان پێ رۆناکبیر و زانا و نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م که‌س و گروپانه که به روونی و ئاشکرا ده‌بینن که میله‌ت و کۆمه‌ڵگاکه‌یان چلۆن له گومراییدا سه‌رگه‌ردانه و تاقمێک فریوده‌ر و ریاکاری حاکم ئه‌وپه‌ری خراپیی سوود له‌م نه‌زانی و سه‌رگه‌ردانیه وه‌رده‌گرن، و ده‌بینن که چلۆن نه‌ک هه‌ر خوێنی خه‌ڵک و شیره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌مژن، ه به‌ره‌و به‌دبه‌ختی و هه‌ڵدێری ده‌به‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستیکیان نییه و قازانجی شه‌خسی خۆیان له‌پێشه‌وه‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا داناوه. بێگومان ئه‌مانه خه‌ڵکانێکی هه‌لپه‌ره‌ست و بێ غیره‌تن، وه له ریزی تاوانبارترین و جینایه‌تکارترین ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مگه‌رن! به‌داخه‌وه ژماره‌ی ئه‌م هه‌لپه‌ره‌ستانه که‌م نین و له نێوان روژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان، خوێندکاران و به‌ناو ئه‌ندێشمه‌نداندا ده‌بینرێن. ئه‌مانه هه‌میشه ته‌نیا بیریان له خۆیان و قازانجی خۆیان کردۆته‌وه و ده‌یکه‌ن. ئه‌م به ناو رۆناکبیرانه، زۆر جاریش راستیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه باس و بڵاوده‌که‌نه‌وه. له‌مانه‌ش خراپتر، بیر و قه‌له‌مه‌کانیان فرۆشتووه و به‌رده‌وام سته‌می ده‌سه‌ڵاتی دینی و سته‌مگر پاساو ده‌که‌ن. سه‌رانی ناسیونالیست-ئیسلامیستی کورد، پاش ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته خوێناویی و دۆڕان و دواکه‌وتوییه، پاش ئه‌م هه‌موو رسوایی و سه‌رگه‌ردانییه که به‌سه‌ر میله‌تی کورددا هاتووه و ئیسلام هۆکاری یه‌که‌م و سه‌ره‌کیه‌تی، هێشتا میلله‌تی کوردیان پێ مه‌ڕی قوربانی خۆیان و عه‌ره‌بی داگیرکه‌ری ئیسلامییه. هیچ حیسابێک بۆ میلله‌تی کورد به گشتی و ژنانی کورد به تایبه‌تی ناکه‌ن. پارله‌مانی به ناو کوردستان، وه‌ک بزن و مه‌ڕ و مریشک ژنی کورد له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌م یاسایه‌ی سه‌رانی کورد، له ئایه‌تی 50ی قورئان وه‌ر گیراوه. په‌سه‌ندکردنی یاسای فره‌ژنیی له باشووری کوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان، ته‌نیا زمانیان کوردییه و به کرده‌وه به‌کرێگیراوی عه‌ره‌بستانی سعودین. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که میلله‌تی کورد به گشتی له دژی ئه‌م یاسا سه‌خیفه بوون، به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به رژێمی ئیسلامیی عه‌ره‌بستان، ئێران و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانیتری بسه‌لمێنن که خزمه‌تکار و وه‌فادارن به ئیسلام، تفیان له میله‌تی کورد کرد و ئاوا بێشه‌رمانه گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیی و ریسواییان به هه‌موو ژنانی کورد و به مرۆڤایه‌تی کرد. ئه‌مه ته‌نیا سه‌رانی دینی و ناسیونالیستی باشوور نییه که دینی ئیسلامیان کردۆ‌ته ئامرازی پاراستنی داگیرکه‌رانی ئیسلامی و قازانجی به‌رته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان، به‌ڵکو ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد له هه‌مو پارچه‌کانی تری کوردستان، هه‌مان رێباز و سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و کردووه و ده‌یکه‌ن. بۆ نمونه، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، راشکاوانه له زمانی رێبه‌ری یه‌که‌می ئه‌م حیزبه‌وه، راێگه‌یاند که ئه‌وانیش ئیسلامین و هه‌ر له ئێستاوه ئه‌نجوومه‌ن، یان رێکخراوی مه‌لاکان (رۆحانییه‌کان) بۆ داهاتووی فدرالیه‌که‌یان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌مه‌زرێنن و ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. له وتووێژێکیتری موسته‌فای هیجری، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا، که له سایته کوردیه‌کان بلاوکرایه‌وه و هه‌یه، ده‌ڵی: "کورد له‌سه‌دا 90ی موسوڵمانه و دینی ره‌سمیمان ئیسلامه و یاساکانی ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌که‌ین، به‌ڵام ئیسلامی ئێمه وه‌ک ئیسلامی رژێمی ئێران نییه" دیاره مه‌به‌ستی موسته‌فای هیجری چرای سه‌وزدان به عه‌ره‌بستانی سعودیی که سونه‌ی وه‌هابییه و رژێمی ئێران ئیسلامی شیعه‌یه و ئه‌مانیش سونین. جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، خودی دوکتۆر قاسملو که به‌ده‌ستی رژێمی ئیسلامی ئێران له ئوتریش تیرۆر کرا، ساڵی 1357ی هه‌تاوی له شاری مهاباد، له وتارێکدا، رایگه‌یاند که خومه‌ینی دۆست و دڵسۆزی میلله‌تی کورده. ناوبراو دڵسۆزانه ئه‌م په‌یامه به خومه‌ینی و ئیسلامه‌که‌ی ده‌دا و ده‌ڵێ: "حیزبی دیموکرات به ته‌واوی هێزیه‌وه له‌به‌یک به ئیمام خومه‌ینی ده‌ڵێ وئاماده‌ین فیداکاریی بکه‌ین بۆ سه‌قامگیرکردنی حکومه‌تی ئیسلامی به رێبه‌ریی ئیمام خومه‌ینی". خودی قازی موحه‌مه‌د، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دیموکرات، هه‌میشه به‌سه‌ری شای ئیران و ئیسلام سوێندی ده‌خوارد. له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا زیاتر په‌رۆشی دینی ئیسلامیه‌تی تا میلله‌تی کورد و رزگاریی کوردستان. قازی موحه‌مه‌د خۆی یه‌کێک له ئاغاکانی مهاباد بوو که زیاتر له 7 دێهاتی ناوه‌ی سابلاغ و ده‌وروبه‌ری وه‌ک کۆیله ده‌چه‌وسانده‌وه. به درێژایی مێژوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی ناسیۆنالیست - ئیسلامیستی کورد، ئه‌م سه‌رانه هه‌میشه هه‌وڵیان داوه که، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا پاساوی داگیرکاریه‌کانی ئیسلام و یاسا نا مرۆڤانه‌کانی قورئان بکه‌ن. هه‌میشه تێکوشاون خۆل بکه‌نه چاوی میله‌تی کورد و نه‌هێڵن کورد له ناوه‌رۆکی نا مرۆڤانه و داگیرکه‌رانه‌ی دینی عه‌ره‌بی ئیسلامی تێبگه‌ن. ته‌نانه‌ت له ئیسلامی سه‌رده‌می مۆحه‌مه‌دیش ئیسلامیترن و ره‌خنه‌یان له عه‌ره‌ب هه‌یه که ئیسلامی باش و به ئه‌مه‌گ نین. هه‌میشه تێکۆشاون ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی ئیسلام که دژی ئازادی و دژ به ته‌واوی میله‌تانی دنیایه بشارنه‌وه. ئه‌مانه ره‌فتار و کرداری نا مرۆڤانه‌ی مه‌لاکان و تیرۆر و جینایه‌ته‌کانی حیزب و حکومه‌ت و گروپه ئیسلامیه‌کانیتر که ره‌نگده‌ره‌وه‌ی ده‌قی قورئانه، به لادان له ئیسلام ناوده‌به‌ن و خۆیان به ئیسلامی راسته‌قینه و ره‌سه‌ن داده‌نێن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ قورئان به هه‌موو زمانێک هه‌یه و هه‌موو خوێنده‌وارێ ده‌یخوێنێته‌وه، وه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان واز له ئیسلام دێنی و له دژی راده‌وه‌ستێ، سه‌رانی حیزبه کوردیه‌کان هێشتا کوردیان پێ نه‌فام و نه‌خوێنده‌واره و ده‌ڵێن: ئیسلام ئه‌وه نییه که ئه‌مانه به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌یکه‌ن. به پێی خودی ئایه‌ته‌کانی قورئان، خودای ئیسلام هیچ میلله‌تێکیتر بێجگه له عه‌ره‌ب ناناسێ، و هه‌موو زمان و دین و میلله‌تێکیتر ره‌تده‌کاته‌وه و هه‌مووان به کافر و نه‌جس ناو ده‌با. له ئیسلام و قورئاندا شتێک به ناوی میلله‌ت بوونی نییه، ئه‌وه‌ش که هه‌یه، ته‌نیا ئومه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بییه. پاش ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌ت و ئاواره‌ییه، پاش ئه‌و هه‌موو زیان و خه‌ساره‌ته قه‌ره‌بوو هه‌ڵنه‌گره، پاش ئه‌و زه‌بره کۆشندانه که سه‌رانی ناسیونالیست - ئیسلامیستی کورد و مه‌لا به‌کرێگیراوه‌کان له په‌یکه‌ری میلله‌تی کورد و له ره‌وتی خۆناسی و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییان داوه، وه کورد و کولتوری کورده‌وارییان به نه‌ریته جاهیلانه و ره‌وشته دڕنده‌ییه‌کانی ئیسلام ئالووده کردووه، دیسانه‌کانێ رۆناکبیرانی راسته‌قینه و ئازادیخوازانی میله‌تی کورد به بێ سڵ کردنه‌وه له کوشتن و برین و راوه‌دونان، به‌رده‌وام خه‌باتیان کردوه. ئه‌م خه‌باته ئه‌مڕۆ به گوڕوتینێکی به‌هێزتر و زانستیانه‌تر به‌رده‌وامه. عیلمانیه‌کان و رۆناکبیرانی دڵسۆزی میله‌تی کورد له هه‌موو زه‌مینه و بواره جۆراوجۆراکاندا، به‌تایبه‌ت له بورای لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی خورافات و جه‌هاله‌تی ئیسلام، چۆنیه‌تی له‌ناوبردن و پێشێلکردنی نرخه کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریه‌کانی میله‌تی کورد به ده‌ست عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر، دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ونبووی مرۆڤی کورد، پێشکه‌وتنخوازی و زانستویستیی کورد، هه‌م خزمه‌تی گه‌وره‌یان کردوه و هه‌م ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌شیان به‌ده‌ست هێناوه. روناکبیرانی خه‌مخۆر و هوشیاری کورد، به قیمه‌تێکی زۆر گران، له راچڵه‌کاندنی کورد له خه‌وی مۆته‌که‌ی قورس و نه‌حسی 1400 ساڵه‌ی جه‌هاله‌تی ئیسلام، ده‌وری جیگای شانازی و کاریگه‌ریان گێراوه. ئاکامی ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌مرۆ بووه‌ته هۆی ئه‌وه که درزێکی گه‌وره که‌وتۆ‌ته نێوان ئیسلام و میلله‌تی کورد! به‌رهه‌می ئه‌م خه‌باته، ئه‌مڕۆ بۆ‌ته رێبازێکی زانستی و هه‌ستیارانه بۆ خۆ دۆزینه‌وه و رێگای چۆنیه‌تیی رزگارکردن و ئازادکردنی میلله‌تی کورد له خورافه‌ی هه‌موو داگیرکه‌ران و به‌ناو سه‌رانی سه‌وداچیی کورد و مه‌لا و شێخی ته‌ریقه‌ته‌کان. جێگای تێرامان و وتنه، که‌سانێک هه‌ن که هێشتا له دوریانێی دو ناسنامه‌ییدان و تووشی ناته‌بایی ده‌روونی هاتوون. ئه‌م که‌سانه له لایه‌ک به پێچه‌وانه‌ی شێخ و مه‌لای مێزه‌ربه‌سه‌ر و سه‌رانی بۆینباخ له‌ملی ئیسلامیی کورد، به شێوه‌یه‌کی دودڵانه هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات و ئاماده‌ی هه‌موو فیداکاریه‌کن بۆ رزگاربوونی کورد له‌و بازنه داخراوه. به‌ڵام ئه‌م که‌سانه‌ش هێشتا له گومان و داوه‌کانی کۆیلایه‌تیی عه‌ره‌به‌کانی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت و جالجالۆکه‌ی ئیسلامدا دیلن. ئه‌م که‌سانه هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌م راستیه بزانن که کورد و ئیسلام، سروشتی کورد و ئیسلام، ژیانی کورد و ئیسلام، رۆحی کورد وئیسلام دژ به یه‌کن و پێکه‌وه ناگونجێن. ئه‌م که‌سانه هێشتا له ناکۆکی و دوژمنایه‌تیی ئاوه‌ز و ئیسلام، له دوژمنایه‌تیی ئازادی و ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون. ئه‌مانه به بێ ئه‌وه‌ی که به خۆیان بزانن و له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن تێبگه‌ن، کۆیله‌ی ئیسلام لێدراوی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر و بێگانه‌په‌ره‌ستن. ئه‌م خه‌ڵکانه که گێره‌ده‌ی دوو ناسنامه‌یین، واته له لایه‌ک عاشقی پێشکه‌وتن و خۆشبه‌ختی و ئازادی میله‌ت و وڵاتی خۆیانن، و له لایه‌کیتره‌وه ناخودئاگا په‌یڕه‌وی دین و کردار و ده‌ستوراتی بێگانه‌ی داگیرکه‌رن، نه‌ک هه‌ر ناتوانن هه‌نگاوێک بچنه پێش و خزمه‌ت به ره‌وتی گه‌شه کردن و رزگاریی میلله‌تی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵکو بوونه‌ته کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هه‌م بۆ خۆیان و هه‌م بۆ وڵات و میلله‌تیان. که‌سانێک که رۆژێک 17 جار به زمانی عه‌ره‌بی، که خۆشیان لێی تێناگه‌ن، به‌ره‌و خانوێکی عه‌ربه‌کان له عه‌ره‌بستانی سعودی که بوتخانه‌ی ئه‌وان بوو، ده‌ست به سینگه‌وه ده‌گرن و وه‌ک کۆیله راده‌وه‌ستن و کڕنۆش ده‌بن له خاک و نه‌وه‌کانی بکوژی کورد، ناتوانن کورد و نیشتمانپه‌روه‌ر بن. که‌سانیک که به گریان و پاڕانه‌وه داوای لێبوردنی تاوانه نه‌کرده‌وه‌کانیان و دابینبوونی نیازه‌کانیان له خودایه‌کی ده‌ستکردی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر ده‌که‌ن، پڕوپاگه‌نده‌ی کورد بوون و نیشتمانپه‌روه‌رییان درۆیه‌کی بێ بنچینه‌یه. ئه‌مانه کاتێک که کڕنۆش ده‌به‌ن، به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر، خۆیان به گوناهبار، بێ نرخ، په‌ست و هیچ و پووچ ده‌زانن. ئایا به راستی، که‌سێک که شه‌و و رۆژ بانگه‌شه‌ی دین و خورافه‌ی داگێرکه‌رانی کوردستان و بکوژانی میلله‌تی خۆی ده‌کا، ده‌توانێ پڕوپاگه‌نده‌ی کوردایه‌تی و کوردستانی بوون و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی بکا؟ که‌سان و سه‌رانێک که به زه‌بری زیندان و شکه‌نجه و کوشتنی ئازادیخوازنی کورد یاسای دڕندانه‌ی ئیسلامی داگیرکه‌ر دژ به ژنانی ولاته‌که‌ی په‌سه‌ند و په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، چلۆن ده‌توانن پڕوپاگه‌نده‌ی خۆشویستنی میله‌تی کورد و کوردستان بکه‌ن؟ به هیچ شێوه‌یه‌ک و به هیچ پێوه‌رێکی زانستیی و لۆژیکیی، ره‌وا نییه له لایه‌ک پڕوپاگه‌نده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و شانازیی به نه‌ته‌وه و میلله‌تی خۆته‌وه بکه‌ی، وه له لایه‌هکیتره‌وه کۆیله و دڵسۆزی عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر بی! لۆژیکی ئاوه‌ز قه‌ت ئه‌وه قه‌بوڵ ناکا که پڕوپاگه‌نده بۆ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه و نیشتمانی خۆ‌ت بکه‌ی و له هه‌مان کاتدا، له‌به‌ر ئه‌وی که عه‌ره‌بێکی داگیرکه‌ر له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ژنان و کچانی به‌دیل گیراوت و به‌شه ده‌سه‌ڵات عه‌ره‌بێکیتری کوشتبێ، چه‌ندین سه‌ده شیوه‌ن و شپڕێوی بۆ بکه‌ی و به سه‌روگوێلاکی خۆیدا بده‌ی. که‌سیک که پڕوپاگه‌نده‌ی خۆشه‌ویستیی وڵات و میلله‌تی خۆی بکا و له کوشتاری میلله‌ته‌که‌ی به ده‌ستی داگیرکه‌ران تووڕه بێ، قه‌ت ناتوانێ و رێگا به خۆی نادا بچێته سه‌ر گۆڕی عه‌ره‌بێکی داگیرکه‌ری کوردستان و بکوژی میلله‌ته‌که‌ی و سه‌ردانی بکا و به پاڕانه‌وه و گریان داوای دڵۆڤانیی و یارمه‌تی لێ بکا؟ هیچ پێوه‌رێکی ره‌وشتیی و زانسته‌کیی و ئاوه‌زیی، ئه‌وه قه‌بوڵ ناکا که دوو ناسنامه‌ی دژ به یه‌کت هه‌بێ. له لایه‌ک خۆ‌ت به نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ر بزانی، وه له لایه‌کیتره‌وه عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیه‌رکه‌ری 1400 ساڵ له‌وه‌پێش نه‌سڵ له دوای نه‌سڵ نه‌وه‌کانیان بپه‌ره‌ستی؟ چلۆن ده‌کرێ خۆ‌ت به کورد و زاده‌ی کوردستان بزانی، به‌ڵام کولتوری خورافه و جه‌هاله‌تی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر به پیرۆز و باڵاتر له کولتوری خۆ‌ت بنرخێنی و بیکه‌یته یاسا و په‌یڕه‌و؟ ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامیانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له باشووری کوردستان، که به ناوی کورده‌وه حوکمرانی ده‌که‌ن، یان ئه‌وانه‌ی که ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که له کوردکوشتن و تاڵان‌کردنی کوردستاندا به ده‌ستی پارێزه‌رانی کورد کوژراون و داوای رزق و رۆزی و یارمه‌تیان لێ ده‌که‌ن، له خۆیان پرسیووه که ئه‌م گۆڕه کێێه؟ بۆ کوژراوه؟ کێ کوشتویه‌تی؟ ئایا ئه‌م عه‌ره‌به له کوردستان کوژراوه یان له عه‌ره‌بستان؟ ئایا ئه‌و کورده‌ی که ئه‌م عه‌ره‌به‌ی کوشتوه، کافر و تاوانباره؟ سه‌رانی ناسیونالیست - ئیسلامیستی کورد به په‌سه‌ند کردنی یاسا رزیوه‌کانیکانی 1400 ساڵی له‌وه‌پێشی عه‌ره‌بی داگیر که‌ری ئیسلامی، سه‌لماندویانه که ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و عه‌ره‌به دڕندانه، دوورن له هه‌موو ره‌وشتێکی مرۆیی و نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوی داگیرکه‌ری ئیسلامین. سه‌لماندویانه که هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به کورد وکوردستانه‌وه نییه. ئه‌م سه‌رکرده سه‌پێندراوانه، ته‌نانه‌ت خۆشیان باش ده‌زانن که کاتێک عه‌ره‌بی ئیسلامیی داگیرکه‌ر په‌لاماری کوردستانیاندا، به هه‌زاران گه‌نجی کوڕ و پیاوی نیشتمانپه‌روه‌ری راسته‌قینه‌ی میله‌تی کوردیان کوشت، به هه‌زاران ژن و کچی کوردیان وه‌ک ده‌ستکه‌وت له‌گه‌ڵ خۆیان برد، ده‌ستدرێژیان کرده سه‌ریان، و له بازاڕه‌کانی کۆیله‌فرۆشیی عه‌ره‌بستاندا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کردن. هه‌روه‌ها دایکان و خوشکان و کچه‌کانمانیان به دیلی برد و ناچاریان ده‌کردن به له‌شفرۆشیی و وه‌ک سه‌رچاوه‌ی داهات خۆێان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد. ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که چیتر میله‌تی کورد، به‌تایبه‌ت ژنانی کورد که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به پێی ئایه‌ته‌کانی خوای ئیسلام و بۆ خۆشحالکردنی سه‌رانی دڕنده و جاهیلی عه‌ره‌بستان و ده‌وڵه‌تانی تری ئیسلامی، ئاوا سوکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن و یاسای مه‌ڕ و بزنیان بۆ به‌کار دێنن، ئه‌م شه‌رم و شوره‌ییه قه‌بوڵ نه‌که‌ن. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که دوکانی دین و نه‌ته‌وه‌فرۆشتنیان پێ دابخرێ و به سزای خیانه‌ت و خۆفرۆشی، کوردفرۆشیی و نیشتمانفروشیی بگه‌یه‌ندرێن. کورده‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانیش، پێویسته هه‌ر له ئێستاوه رێگا نه‌ده‌ن ئه‌و حیزب و گروپ و که‌سانه‌ی که به ئاشکرا و بێشه‌رمانه، که هێشتا به هیچ نه‌گه‌یشتوون، راده‌گه‌یه‌نن که ئیسلام وه‌ک دینی ره‌سمی و پڕۆگرامی کومه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی بۆ میلله‌تی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. ئه‌مانه هیچ حیسابێک بۆ میلله‌تی کورد ناکه‌ن و ته‌نیا بۆ دوو رۆژ ده‌سه‌ڵات و بڕێک دراو، به ئاسانی کورد و کوردستان هه‌راج ده‌که‌ن وه‌ک کردوویانه. پاش ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه فراوانه له حاکمیه‌تی ئیسلام به درێژایی 1400 ساڵ له به‌شێکی زۆری جیهان و به تایبه‌ت 18ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ناسیونالیست- ئیسلامیه‌کانی باشووری کوردستان، که بێجگه له دواکه‌وتویی، کوشتار و کوشتاری ژنان، به‌دبه‌ختی و مالوێرانی، چاوله‌ده‌ستی و بێ ئاسۆیی نه‌بێ هیچی به‌دواوه نه‌بوو، دیسان بێشه‌رمانه ده‌یانه‌وێ ئیسلام بکه‌ن به ده‌ستوور و یاسای ژیانمان.
1\12\2008
|