نوێژه ئه‌نته‌رنێتانه.
ڕاوێژ عه‌زیزی
ڕۆژێک زۆر بێ تاقه‌ت بووم، بۆخۆشی وسه‌ر گه‌رمی خۆم، به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕام که بابه‌تێکی جاڵبم ده‌ست که‌وێ و بیخوێنمه‌وه.
ماوه‌یه‌ک به‌نێو سایته‌کاندا جه‌وله‌م کرد و پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کورته هه‌واڵ و بابه‌تێک،سوتفه وا هه‌ڵکه‌وت هه‌واڵێک که سه‌باره‌ت به وشکه ساڵی یه‌کێک له وڵاته عه‌ره‌ب نشینه‌کانی خاوه‌رمییانه نووسرابوو.! ئه‌و هه‌واڵه‌م به‌رچاو که‌وت و مینش چاوێکم پیایدا خشاند و خوێندمه‌وه..
له هه‌واڵه‌که‌دا وا نووسرابوو که ئه‌و ساڵ ساڵێکی بێ بارانه و کشتووکاڵ که‌مڕه‌نگه وخه‌ڵک گشتی و به‌تایبه‌ت جووتیاره‌کان تووشی دڵه ڕاوکێ و نائارامی بوون.
خه‌ڵک بیر له‌گرانی ده‌که‌نه‌وه و ژیان هه‌رچی دێ به‌ره‌و ناخۆشی تر ده‌ڕوات. به‌شێکی زۆر له دانیشتوانی وڵات ژیانیان به‌ستراوه به فه‌لاحیه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه پۆل پۆل جووتیاره گوند نشینه‌کان کۆده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌که‌ن به کردنی نوێژه بارانه و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوای خۆیان تاماس ده‌گرن..! زیاتر له کاتژمێرێک ده‌ست به‌رز ڕاده‌گرن و ده‌پاڕێنه‌وه له خوای خویان و داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌گه‌وره‌ی خۆی ڕه‌حمیان پێ بکات و ساڵی وشکه ساڵیان لێ بکات به ته‌ڕه ساڵ و ڕۆزی و ده‌راماتیان زیاتر بکات...
خوێنه‌رانی هێژا..
ئه‌وه‌ی که هانی دام ئه‌م نووسراوه‌یه بنووسم ئه‌وه بوو که له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دا هه‌رچه‌نده ئه‌من به ده‌م ئه‌م هواڵه‌م ده‌خوێنده‌وه به‌ڵام باوه‌ڕتان هه‌بێ خه‌یاڵ به‌ره و جێگایه‌کی دی ده‌ی بردم.! جار جارێک بیرم له‌وه‌ی ده‌کرده‌وه که هه‌واو باران و ته‌بیعه‌ت گؤڕینیان به‌ده‌ست خودایه و ئیسلام بڕوای به‌و شته هه‌یه. بڵام خۆ ئه‌نته‌رنێت ده‌ست کرده و به‌ده‌ستی مرۆڤه‌کانه.؟ ئه‌گه‌ر هات و زه‌مانه وای لێهات ئه‌نته‌رنێت نه‌ما یان که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیرا، ئه‌و حیزبانه که ئه‌وڕۆکانه وه‌ک کارگێک که به‌هاران له زه‌وی‌یه نه‌خته‌کاندا هه‌ڵ ده‌تۆقێن. ئه‌وانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی کامپویته‌ره‌کاندا له کوتووپڕێکدا هه‌ڵ ده‌تۆقێن.! ئاخۆ ئه‌گه‌ر وابوو ده‌بێ و ئه شته‌ی ڕووبدا ئه‌ندامانی ئه حیزبانه چی ده‌که‌ن!؟؟
ئه‌من هه‌ر لێره‌وه په‌یامی گاڵته جاڕیم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌ندامان و هۆگرانی حیزبه ئه‌نته‌رنێتیه‌کان و ئه‌وانه‌ی که شه‌ڕی ده‌سڵات و کورسی ده‌که‌ن، که هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست نوێژی لێ هه‌ڵگرن و بڕۆنه سه‌ر به‌رماڵ و ده‌ستی پارانه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز که‌نه‌وه و نوێژه ئه‌نته‌رنێتانه‌ی ! خۆیان بخوێنن.. به‌ڵکو پسپۆڕانی ئه‌نته‌رنێتی گوێ‌یان لێ بێ و دوعاکه‌یان جێ گیر بێ..
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی کورد له‌وه‌دایه که ئه‌و کاتانه‌ی پێویستیمان به پشتیوانی و هاوکاری یه‌کتری هه‌یه. ئه‌و کاتانه‌ی که زه‌رورتره یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک گرتوتر بین،ئه‌و کاتانه‌ی زیاتر دوژمنی یه‌کترین و سه‌نگه‌ر له‌یه‌کتری ده‌گرین بۆ دژایه‌تی کردنی یه‌ک دی.
هه‌ر یه‌که‌و له‌ژێر ناوێک هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ له‌که‌دار کردن و تروور کردنی شه‌خسی‌یه‌ت و بیر و بۆچوونی یه‌کتری، بۆ ڕووخاندنی بنه‌مای فکری یه‌کتری... بۆیه من به‌پێویستی ده‌زانم بڵێم دوژمنان سه‌د ڕه‌حمه‌تان لێ بێ، ئێوه هه‌ر له‌لایه‌که‌وه ده‌مان چه‌وسێنه‌وه باقی‌یه‌که‌ی خۆمانین و خۆمان خوێنی خۆمان ده‌مژین و خۆمان ده‌ڕووخێنین..!!!
|