٨\١١\٢٠١٠
نوێژی
هەینی حه‌رام که‌ن!
- به‌بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی ناو نوێژی جومعه‌ی
پاکستانه‌وه
-
حه‌مه غه‌فور
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، له کاتی نوێژی هەینی
له مزگه‌وتێکی ناوچه‌ی (دارا ئاده‌م خه‌یل)، که ئه‌که‌وێته باکووری
ڕۆژئاوای پاکستانه‌وه، فیداکارێکی ڕێگای ئیسلام له مه‌دره‌سه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، له ناوه‌ڕاستی ڕیزه‌کانی نوێژکه‌راندا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
خۆکوژی ئه‌نجام داوه‌و له ئاکامدا سه‌قفی مزگه‌وته‌که داڕماوه به‌سه‌ر
نوێژکه‌رانداو ده‌یان کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
میدیاکانی جیهان هه‌واڵی ئه‌م کاره‌ساته‌و ئه‌م دراما مرۆییه‌یان له
زمانی "شه‌هیدوڵڵا"!، که حاکمی ناوچه‌ی کۆهاته له باکووری ڕۆژئاوای
پاکستان، پشتڕاست کردۆته‌وه که له لێدوانێکیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی (جیو
تی ڤی) ڕایگه‌یاندووه که زیاتر له40چل نوێژکه‌ر کوژراون‌و زیاتر له
70حه‌فتای دیکه‌ش برینداربوون که برینی زۆرێکیان قورسه‌و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی
قوربانیه‌کان زۆر زیاده.
به پێی یه‌کێک له ڕێپۆرتاژه‌کان هێرشه‌که گوایا ئاراسته کراوه بۆ
کوشتنی یه‌کێک له سه‌رۆک خێڵه‌کانی ناوچه‌که که دژی بزووتنه‌وه‌ی
تاڵیبانه‌و هانی خه‌ڵکی ئه‌دات له‌دژی ئه‌وان. به‌ڵام پێناچێت که ئه‌و
سه‌رۆک تیره‌یه له‌نێو کوژراوه‌کاندا بێت!
ئه‌مه چه‌نده‌مین که‌ڕه‌ته مزگه‌وته‌کان له‌کاتی جمه‌ی نوێژکردندا،
وه به‌تایبه‌ت له کاتی نوێژی هەینیدا، که
گوایا "پڕخێرترین نوێژه‌کانی پێنج فه‌رزه‌ی خودایه!"، ئه‌کرێنه
نیشانه بۆ به‌لاداخستنی ململانێ سیاسیه‌کان، وه کۆمه‌ڵ کۆمه‌ل خه‌ڵکی
سڤیلی باوه‌ڕدار به ئاینی ئیسلام ئه‌کرێت به گه‌رووی جه‌نگی تیرۆر‌و
دژه‌تیرۆردا، نه‌ک هه‌ر له پاکستان، به‌ڵکو له ئه‌فغانستان، له ئه‌ندونیسیا،
له عێراق‌و فه‌له‌ستین‌و لوبنانیش، له‌نێو خوێنی خۆیاندا نقوم ئه‌کرێن
له جیاتی پاشه‌که‌وت‌و پاداشتیان!
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی منه لێره‌دا، ئه‌وه‌یه؛ مادامێکه مزگه‌وت‌و
ماڵی خودا ئیتر له‌و خانگا ساده کۆنه‌ی خۆی تێپه‌ڕیه‌وه‌و چیتر شوێنی
عیباده‌ت‌و خواپه‌رستی‌و بڕواداری ئاسایی ئه‌و که‌سانه نیه که
بڕوایان به ئایینی ئیسلام هه‌یه، به‌ڵکو بۆته ناوه‌ندێک بۆ ستراتیژی
سیاسی ئیسلامی سیاسی‌و تیرۆریستان، وه دامه‌زراوه‌و بازگه‌یه‌که بۆ
تێپه‌ڕاندن‌و ئاراسته‌کردنی ئامانجی سیاسی هێزه ئیسلامیه‌کان، به
تیرۆریست‌و میانه‌ڕه‌و و غه‌یرو زالکیانه‌وه، هه‌قه ده‌رگاکانیان
مۆربکرێن.
مزگه‌وته‌کان له سه‌رانسه‌ری ووڵاتانی ئیسلاملێدراودا ئێستا ئیتر
گۆڕاون بۆ سه‌ربازگای گه‌وره گه‌وره‌ی هێزه ئیسلامیه‌کان، بوونه‌ته
دامه‌زراوه‌ی زه‌به‌للاحی سیاسی ئیسلامی که ڕۆژانه له سه‌دان هه‌زار
مزگه‌وت‌و خانه‌ی خودا‌و خانه‌قاو جێگا پیرۆزه ئیسلامیه‌کاندا، کۆمه‌ڵی
گه‌وره گه‌وره‌ی نوێژکه‌ران ڕۆژی پێنج جار کۆئه‌کرێنه‌وه‌و زۆر ساده‌و
زۆر ئاسان ئه‌توانرێ بکرێنه نیشانه‌و ئامانجی تیرۆریستان بۆ کاری ته‌قینه‌وه‌و
گه‌یاندنی مه‌رامی په‌یامه چه‌په‌ڵه‌کانی خۆیان. بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی،
له‌پێناو ملکه‌چکردنی هاولاتیان بۆ موزه‌خره‌فاتی ئیسلامی، ته‌نانه‌ت
بۆ هێزگرتنی ئیسلامیه‌کان‌و به بارمته‌گرتنی ئه‌و لێشاوه بێکۆتاییه
له ئینسانی ساده‌ی بڕوادار به ئایین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسیه‌کانیان.
یانی ئیسلامیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو مۆرکردنی ئاسۆکانی کرانه‌وه‌و داهێنان‌و
خه‌ڵلاقیه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگاکان. سه‌رنجێکی خێرای ئه‌و گۆشه‌یه‌ی جیهان،
وا به "جیهانی ئیسلامی" ناوی ده‌برێت، پێمان ئه‌ڵێت؛ که قورسایی کۆنه‌په‌رستی
ئایینی ئیسلام تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاڵاوه‌ته ده‌ست‌و پێی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگاکانه‌وه‌و
وه‌کو کۆسپێکی گه‌وره به‌ڕووی پێشکه‌وتن‌و شارستانیه‌ت‌و ئازادی‌و سه‌رفرازیدا
وه‌ستاوه، وه چنگی گیر کردوه له هزرو ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ
و هه‌رچی ئیراده‌یه له زات‌و بوونی مرۆڤدا داته‌کاندووه!
لانی که‌م له‌و شوێنه‌ی وا بڕوابوون پێی باوه!
له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی وولاتانی ناوچه‌که، یان ده‌سه‌ڵاتداران
خۆشیان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌یان له پشتی بوونی ئایینی ئیسلام‌و کۆنه‌په‌رستیی
ئیسلامیه‌وه ناچه‌رخێت، بۆچی چاوێک ناگێڕنه‌وه به سیاسه‌ته‌کانیانداو
به بڕیارێک ده‌رگای مزگه‌وته‌کان مۆر ناکه‌ن‌و نوێژکردن حه‌رام ناکه‌ن
له مزگه‌وته‌کاندا، به تایبه‌ت نوێژی هەینیە‌کان!؟
من ئه‌زانم حه‌شاماتێکی زۆری خه‌ڵکی، هه‌ر له مۆدێرن‌و پۆستمۆدیرنیزم‌و
عه‌لمانی‌و ڕۆشنبیری پاشکۆی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و نانخۆر به نرخی ڕۆژ به‌ر
له بڕوادارانی ئایینی ئیسلام دژی ئه‌م رایه‌ی من ئه‌وه‌ستنه‌وه‌و ئه‌ڵێن،
ئه‌وه ئه‌م کابرایه چی ئه‌ڵێت!؟ به‌ڵام من به‌و به‌ڕێزانه ئه‌ڵێم؛
بخوازن یان نا ئه‌وان خۆیان به‌شێکن له‌و دام‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه،
به‌شێن له‌و ئایدیۆلۆژیا‌و هزره چه‌قبه‌ستوو و ده‌مارگیرانه وا به
چنگ‌و دان پارێزگاری له دنیای کۆن ئه‌که‌ن‌و له ئایینده‌و کرانه‌وه‌و
کۆمۆنیزم‌و سکۆلاریزم تۆقیون که به وێنه‌ی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی
چۆن مه‌سیحیه‌تی خسته لاوه‌و له ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تی جیاکرده‌وه،
گه‌ره‌کیه‌تی له ڕێگای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئایینی ئیسلامیش وه‌کو
ئه‌و به‌شێوازێکی خۆڕسک‌و ئاسایی له‌لایه‌ن خه‌ڵک خۆیه‌وه به‌سه‌ر سه‌ری
خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگاوه لابدرێ. ئه‌م به‌ڵای ئیسلامه ده‌بێ به‌سه‌ر ڕووی
شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه پاکبکرێته‌وه. ئه‌وه کاری کۆمۆنیسته‌کان‌و
کرێکاران‌و ئازادیخوازان‌و ڕۆشنبیرانێکه که هه‌رگیز مل بۆ ئه‌م کۆنه‌پارێزی‌و
دواکه‌وتوویه ڕاناکێشن. کۆمه‌ڵگا بۆ به‌رگری له خۆی ئه‌توانێ له
پشتی به‌ره‌ی کۆمۆنیسته‌کان‌و جیهانی شارستانیه‌وه هێزه‌کانی خۆی یه‌کگرتوو
و ڕێکخراو بکات.
من پێم وایه کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هێنده باڵای کردووه که ڕاشکاوانه
ده‌ست بخاته سه‌ر ده‌ردی سه‌ره‌کی سه‌رده‌می ئێستا‌و ئایینی ئیسلام وه‌کو
سه‌رچه‌شمه‌ی قه‌یران‌و نه‌هامه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان بناسێنێ! کۆمه‌ڵگاکان
پێویسته ئیراده بنوێنن‌و ئازادانه بیرکه‌نه‌وه‌و وه‌کو ئێمه
ئازایانه جورئه‌ت نیشانبده‌ن، وه بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که
ئایینی ئیسلام وه‌کو یه‌کێک له‌و ئایدیۆلۆژیانه‌ی که گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رو
زیانی به مێژووی کۆن‌و نوێێ مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه ته‌ماشا بکات. ده‌بێت
هێنده درک‌و هزرو وه‌ستانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی باڵابکات، هه‌تا بیرۆکه‌ی
جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت‌و له ده‌سه‌ڵات‌و له په‌روه‌رده‌و
خوێندن ببێته خواستێکی گشتی‌و ئاسایی‌و بکرێته یاسا‌و جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌م کاره‌و ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێگا بگیرێت له‌و بانگه‌شه‌و
ته‌بلیغاته ڕه‌سمی‌و سه‌رتاپاگیره‌ی له هه‌موو لاوه به‌پانتایی کۆمه‌ڵگاکان
ئه‌وه‌شێنرێت بۆ ڕاپێچکردنی هاوڵاتیان بۆ نێو کۆڕی نوێژی جومعه‌کان‌و
به‌و شێوازه‌ی پاکستان یان که‌نیسه‌ی سه‌ید نه‌جاتی به‌غدا، کاره‌ساتی
به‌کۆمه‌ڵی جه‌رگبڕی لێبکه‌وێته‌وه.
وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م، هه‌ق وایه داوابکرێت، نوێژ به کۆمه‌ڵ حه‌رام
بکرێت! هه‌ر که‌س گه‌ره‌کیه‌تی خواپه‌رستی خۆی بکات با له ماڵی خۆیدا
بیکات! به پێچه‌وانه‌وه ئیتر نوێژی هەینی
و مزگه‌وته‌کان هه‌میشه ئامانجێکی هه‌ره ساکاری تیرۆریستانی
ئیسلامیه بۆ نائه‌من کردنی کۆمه‌ڵگاکان. بۆ گرتنی قوربانی زیاتر لێمان!
5\11\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|