١٦\٧\٢٠١٣
نوێم
بکەوە.

لانە ئاسۆ
لە
ئامێزی خەیاڵێکی رەنگاوڕەنگا
زیندوومکەوە زیندوو
لە باوەشی شەبەنگی بەیانیدا
نوێم بکەوە
لە ئامێز و باوەشی خۆتدا
بمخەوێنە و گەرمم بکەوە
دەبا نەڕۆم بۆ مەملەکەتی غەم و گریانا
دەبا چیتر نەڕۆینە
ناو
ژیانی بیابانەکان
بژین لە باوەشی ئەوینێکی
ژینی سۆزدار
زیندوویکەینەوە
جاری جاران.
ویستم پەنجەکانم.
ویستم پەنجەکانم
بە تاڵە قژەکانتدا
ئاوێزان کەم
ویستم لە ناو دڵۆپەی
پێکی خۆشەویستییتدا
دەستنوێژ بگرم
لەگەڵ رۆحی تۆی پەریدا
سەرچۆپی بۆ عیشق بگرم
خۆم بە هەموو جەستەی
پڕ لە حەزت بئاڵێنم
باوەشی ئەوینت بۆ بکەمەوە
لەسەر پەنجەکانما حەزم کۆبۆتەوە
لەسەر پێلووی چاوەکانما
جێگای ئەوینم بۆت راخستووە
دەمەوێت حەز و ئەوینت
ڕەنگاوڕەنگ بێت
سوور.. یاخود زەرد یان پەمەیی
سپیش جوانە
هەموو شێت و سەرگەردانی
تامی ئاوی نێو دەمی تۆن
چێژیان بەرێ
رەنگەکانم لە ئەوینت
تێرکە
رەنگینەکەم.
laneaso53@gmail.com
|