په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠١٤

نوێنەرایەتی پارتی و بارزانی لە بەلجیکا

چالاکوانان بە ئاژاوەگێر ناو دەبا.

 


کەسێک بەناوی نەوزاد ئەحمەد کە ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە و لە رۆمانیا لە بواری پزیشکی بروانامەکەی بەدەستھێناوە و ئێستا کاری وەرگێران دەکات بە واقیعی و بە ناوی راوێژکار لە نوێنەرایەتی پارتی و بارزانی لە برۆکسل.


نەوزاد ئەحمەد لە کۆمێنتێکی لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی و ماڵپەری ئاوێنە لەسەر بابەتێک بە ناوی (مەسعود بارزانی بەعەرەبی وتەکەی پێشکەش دەکات) کۆمەڵێک راستی ھەڵگێراوەتەوە سەبارەت بە کۆنفرانسی پرسیارو وەڵامی مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا لەبەرواری ٢١ ی مانگی رابردوو نارەزایی دەربڕینی چالاکوانانی کورد لەو کۆنفرانسەدا.


ڕێکخراوی کوردستان فۆروم بە پێویستی زانی وەڵامی نەوزاد ئەحمەد بداتەوە بەو پێیەی ناوبراو لەناو رەوەندی کوردی بە فەرمانبەرو راوێژکاری نوێنەرایەتی بنەماڵەی بارزانی لە برۆکسل ناسراوە. بۆیە دوان و کۆمێنتەکەی وەکو رای ئەو دارودەستەیە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، جگەلەوەش بەم وەڵامدانەوەیە درۆ و بوختانەکانیان دەخەینە بەردەم رای گشتی و بە تایبەتی رەوەندی کوردی بەلجیکا.


رێکخراوی کوردستان فۆروم بە ھاوکاری و پشتیوانی بەرێزان قادر نادر، ئاسۆ گۆران، دەشتی جەمال ئامادەکاریان بۆ خۆپێشاندان کرد دژ بە ھاتنی مەسعود بارزانی بۆ بەلجیکا. ھەر ھەمان ئەو بەرێزانەش لەگەڵ پێشرەو ئیسماعیل بۆ پرۆتێستۆکردنی بارزانی و شاندەکەی سەرباری گرفت بۆ دروست کردنیان چونە ھۆڵی کۆنفرانسەکەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی بارزانی بە دوان ئەو گروپە چوارکەسیە ھۆڵەکەیان بە بێدەنگی و تەنھا بە بەرزکردنەوەی وێنەی سەردەشت عوسمان و قوربانیانی ١٧ ی شوبات بەرزکردنەوە وھۆڵەکەیان بەجێھێشت، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی بارزانی و دەسەڵاتدارانی تر کە لەمڕۆوە لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان راستەوخۆ و بە شێوازی جیاواز رووبەروویان دەبینەوە و لە تاوان و پێشێلکاریەکانیان بێدەنگ نابین. ھەر بەو شێوەیەی پێشتر لە لایەن ئەو چالاکوانانە و ڕێکخراوی کوردستان فۆرومەوە بڕیاری لەسەر دابوو.


بەو پێیەی پێشرەو ئیسماعیل بەرپرسی رێکخراوەکەمان ئامادەسازی کارگێری کردبوو، مۆڵەتی چونە ژورەوەی گروپەکە و خۆپێشاندانەکەی وەرگرتبوو، ھاوکات ئامادەبوی کۆنفرانسەکە بووە پێی راگەیاندین کە راستە لە لایەن ھیچ کەسێکی گروپەکەوە ھیچ نەخوێندرایەوە و ھیچ پرسیارێکمان نەکرد، بەڵام خۆ تەواوی نوێنەرایەتی و فەلاح مستەفا و فوئاد حسێن و تەواوی دەستوپێوەندەکانی تری بارزانیش ھیچیان نەخوێندەوە و ھیچ پرسیارێکیان نەکرد، لەبەر ئەو ھۆیەی کە نە ئێمە و نە ئەوان ئەو مافەمان نەبوو، چونکە بەرنامەکە وا دانرابوو کە پرسیارەکان لە لایەن پەرلەمانتارانەوە دەبوایە بکرایە و بارزانیش وەڵامی بدایەتەوە. ھەروەھا بە بەڵگە لامانە کە پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بە چەند رۆژێک ئەجێندای دانیشتنەکەمان لەلایەن ئامادەکارانی کۆنفرانسەکەوە پێگەیەنرابوو.


ئێمە بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە گروپەکەمان لەبەر رێزگرتن لە بارزانی و شاندەکەی نەبووە کە دەنگیان بەرزنەکردۆتەوە، بەڵکو رێزگرتن بوو لە ئامادەبوان بە تایبەتی ئەو پەرلەمانتارانەی پشتگیری راو ھەڵوێستە راستگۆیەکانمانن. ئەو پەرلەمانتارانەی سەرباری درۆ و بوختانەکانی نوێنەرایەتی بارزانی و پارتی و بەرپرسانی ھەرێم کە وەک چۆن ئێستا دەڵێن ئاژاوەگێر ئاوا بە خراپتریش ناویان ھێنابوین، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانەی یەکێتی ئەوروپا پشتیوانیان کردین و داوایان لە سەرپەرشتی ئاسایشی پەرلەمانی ئەوروپا کرد کە درۆکانی ئەوان و بوختانەکانیان بخاتە زبڵدانی رارەوەکانەوە. پاشان بەرێزەوە رێنیشاندەرمان بوون بۆ ھۆڵی کۆنفرانسەکە. ھاوکات ئەو ئامادەبون و دەرکەوتنە دواکاتەمان ئێوەی توشی شۆک و مەترسی کرد.


ئێمە کارێکی پێچەوانەی یاسا و نەریتمان نەکردبوو کە پۆلیس بمانکاتە دەرەوە، وەک ئەوەی نەوزاد ئەحمەد پەنجەی نادروستی بۆ راکێشاوە. ھەروەھا ئەو پۆلیسانەی ئەوان ھەوڵیاندا کە ڕێگربن لە ھاتنە ژورەوەی ئێمە، بەھۆی ڕێزگرتن لە یاسا و نەریتەکان لە دەیان چالاکیمان ئامادەبون و ھەر ئەوانیش لەپاڵ دۆستەکانی ترمان بوونە کەفیلی ئەوەی ئێمە برۆینە ژورەوە سەرباری درۆ و بوختانەکانی ئێوە.


کوردستان فۆروم لە خوارەوە ناو و ژمارە تەلەفۆنی چەند بەرپرسێکی دەزگای پۆلیس و پۆلیسی ئەو ناوچانە دەخاتە ڕوو کە زۆرترین چالاکی تیا ئەنجام دەدەین، بۆئەوەی ھەر کەسێک ئارەزوی کرد ھەواڵی ئێمە بپرسێت و بزانێت کە چەند بەرێز و ئابرومەندین لەلای ئەو بەرپرس و دەزگایانە و چۆن لە چوارچێوەی یاساکانی ئەم وڵاتە چالاکیەکانمان بەرێوە دەبەین. ئێمە بێرێزی بە وڵات و دەزگایەک ناکەین کە یاسا تیایدا سەروەر بێت، بەڵکو ئێمە توندین بەرامبەر وڵاتێک کە بنەماڵە خێڵەکیە دڕەندەکان یاسای جەنگەڵی تیا پیادە بکەن.


نەوزاد ئەحمەد چەندین جار ووشەی ئاژاوەچی بەرامبەرمان بەکار ھێناوە. ئەو جنێوەی (ئاژاوەچی ) یە، ئێمە شانازی پێوە دەکەین، چونکە سەدان جاری تر بە خۆمان و ھاوڕێیانی خەباتمان لە ناوەندی ھەفتاکانەوە ووتراوە (ئاژاوەچی) و (تێکدەر)، ئەوە ھەر ئەو جنێوەیە کە لە “جەنابی سەرۆک ”ە دکتاتۆرەکەی پێشوی عێراقەوە و لە لایەن دڕەندەکانی حیزبی بەعسەوە وەکو میراتیەکی مەشروع بۆ پارتەکانی ئێستا ماوەتەوە.


نەوزاد ئەحمەد لە خۆپێشاندانی ١٢ کەسی دەدوێت، بەڵام با ئاگاداربێت لەوەی کە کەسانێک لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون کە سەرەتای ساڵی ٨٢ ڕێکخەری یەکەم خۆپێشاندانی شاری سلێمانی بوون بەرامبەر درەندەترین دەسەڵات، لە کاتێکدا کە سەرۆکەکەی ئەوان تەنھا لە ئوتێل و شوێنە ناوازەکانی تاران و کەرەج خەبات و تێکۆشانی دەکرد، کەسانێکی تریش تێیدا بەشدابوون کە رێکخەری زۆربەی زۆری چالاکیە نارەزایەتیەکان بوون لەماوەی ٢٠ سالی رابردوو چ لەناوەوەی کوردستان و چ لەدەرەوەی وڵات.


ئەگەرچی خۆپێشاندەران ١٢ کەس نەبوون وەک ئەوەی نەوزاد ئەحمەد دەڵێت و ٢٥ کەس بووین، بەڵام ئەگەر ئەوەندەش بووبووین ئێمە باوەری قوڵمان بەوەیە کە ڕێگای ھەزاران میل لە ھەنگاوێکەوە دەسپێدەکات. بەلای ئیمەشەوە تەنھا ١٢ کەسی خاوەن بیرو بڕوا کاریگەریان زیاتر دەبێت لە لەشکرێکی ١٢ھەزاری ناوەرۆک بەتاڵی ھەڵپەرستی سەرشۆرکەر بۆ پارە و پایە.


نەوزاد ئەحمەد و نمونەکانی ئەو بە دڵ و گیان بەرگری و پشتیوانی لە جەنابی سەرۆکیان دەکەن و لەبەرامبەر ئەوەدا خۆشگوزەرانی و ئیمتیازاتیان پێ دەبەخشرێت. ئێمەش بە خەرجی خۆمان تەنھا و تەنھا بەرگری و پشتیوانی لە سەروەری یاسا و دادپەروەری و ئازادیەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان دەکەین.


وەک ئەوەی لەسەرەوە پەنجەمان بۆ راکێشاوە ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت ھەواڵی ئارامی یان ئاژاوەچێتی کوردستان فۆروم و ئەندامانی کە زۆربەی چالاکیەکانی بەلجیکا دژی دەسەڵات ئەنجام دەدەن، دڵنیا بن، با پەیوەندی بەو ژمارانەی خوارەوە بکەن:


دەزگای پۆلیسی خۆپێشاندانی ئەو ناوچەیەی پەرلەمانی ئەوروپا: ٠٠٣٢٢٢٧٩٧٥٣٧ یان ٠٠٣٢٢٢٧٩٧٣٢٩
تەلەفۆنی دەزگای پۆلیس بەشی خۆپێشاندانی ناوەندی برۆکسل: ٠٠٣٢٢٢٧٩٧٥٣٦
ژمارە تەلەفۆنی ئەفسەری پۆلیس (لوی سێگێرس): ٠٠٣٢٤٧٣٤٥٧٧٤٢
ژمارە تەلەفۆنی ئەفسەری پۆلیس (دیدیر گێرسۆ) ٠٠٣٢٤٢٧٩٧٥٣٦
ژمارە تەلەفۆنی ئەفسەری پۆلیس (پیڕال): ٠٠٣٢٤٧٤٨٥٥٣٠٧

 


کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٧\٢\٢٠١٤
kurdistanforum@hotmail.com

 

__________________________


دەقی کۆمێنتەکەی نەوزاد ئەحمەد راوێژکاری نوێنەرایەتی بنەماڵە لە برۆکسل:


یەکەم شت کە حەز ئەکەم ئاماژە پێ بکەم ئەوەیە کە تەنھا ھۆکاری ئەوەی کە سەرۆک بارزانی وتەکەی بەعەرەبی بوو ئەوە بو کە پەرلەمانی ئەوروپا مترجمی فەرمی خۆیانی نیە بە زمانی کوردی،،،دوھەمشت جەنابی سەرۆکی ھەرێم بە فەرمی لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپیەوە بانگێش کرابوو بۆ بیرورا گۆرینەو لەسەر بارودۆخی عێراق و ناوچەکە،،بە پێچەوانەی ئەوەی جەنابتان بڵاوتان کردۆتەوە،،کە گۆایە کۆنفرانس بوە،،سێھەم سەبارەت بەو خپێشاندانە ١٢ کەسیەی لەدەرەوەی پەرلەمان کرا ھیچ بایەخێکی پێنەدرا لە ھیچ لایەنێکەوە ،چونکە تەنھا لە بلجیکا زیاتر لە ٣٠٠٠ کورد ھەیە،،وە ئەو ١٢ کەسەش ھیچ رێژەیەک نین بە نسبەت ژمارەی کوردانی دەولەتانی ھۆڵەنداو بەلجیکاوە. چوارھەم،،ئەو ٤ کەسەی ھاتنە ناو ھٶڵەکە ھیچ وتەیەکیان نەخوێندەوەو تەنانەت دەنگیشیان نەھات،،پاش ماوەیەکی زۆر کورت پۆلیس دەریکردنە دەرەوە، چنکە لەوە ئەچێت ناسراو بن بە ئاژاوە چی ،،،،،ئەمانەن راستیەکان نەک ئەوەی ئێوە بڵاوتان کردۆتەوە،،خەڵکی سادە چەواشە مەکەن و راستیەکان مەشارنەوە،،جەنابی سەرۆک داکۆکی لە مافی ھەمو کورد ئەکات بە باش و خراپیەوە. بۆ زانیاریتان من خۆم لە ھٶڵی کۆبونەوەکە بوم.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک