نوێنه‌ره‌کانمان له به‌غدا، سبه‌ینێ به نوکته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێ ده‌که‌نن.
هیوا محه‌مه‌د
ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی له هیچدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووبێ توانیویه‌تی له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ که ده‌ستی ده‌ستی به سه‌رکردایه‌تی کورد بکات و کاتیان لێ بخوا و له‌ولاشه‌وه مه‌رام و پیلانه‌کانی خۆی جێ به‌جێ بکات، ئێمه دوێنێ گوتمان مالیکی بوه‌ته سه‌دامی دووه‌م ئیتر وامان زانی به‌مه کێشه‌کانمان چاره‌کرد و ئامانجمان هاته دی ، هه‌تا باسی که‌رکوک ده‌که‌ی له خانه‌قین کێشه‌ت بۆ دروست ده‌که‌ن ، چاره‌ی کاتی ده‌وێت بۆ ده‌که‌ن به شه‌به‌که‌وه خه‌ریکت ده‌که‌ن ، له‌مه‌شیان خۆمان گیڤ ده‌که‌ینه‌وه به ئیسناد ده‌مان ترسێنن ..
ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ وایان کردووه که ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی ناو په‌رله‌مانی ( عێڕاق ) که‌وتوونه‌ته ئیمزا کۆکردنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕاتبی فه‌قێ ( هێزی پاسه‌وانانی سنووری هه‌رێم ) که ئه‌مه ده‌کرا زۆر زووتر جێ به‌جێ بکرایه ، سه‌عدی به‌رزنجی ده‌ڵێ ئه‌و پرۆژه‌ی بودجه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتوه و ئه‌و خاڵه‌ی لێ لابراوه که ده‌بێ بودجه‌ی هێزی کوردستانیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری بێ ،هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن نه‌یان هێشتایه ئه‌مه بکرێ ( سایتی سبه‌ی 23-02-09 ) مه‌به‌ستی له به‌رهه‌م ساله‌ح و هوشیار زێباری و ئه‌وانی تره ، ئێمه هه‌ر قسه ده‌که‌ین و هاوار ده‌که‌ین ئه‌وانیش گوێمان لێ ناگرن ، باشه ئه‌وانه چی ده‌که‌ن له به‌غدا ؟ بۆ بێده‌نگ دانیشتوون که‌ی به ئاگا دێن ، ناکا سبه‌ینێ به نوکته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێبکه‌نن ؟
گوتیان نابێ فیرقه‌ی سه‌ربازی بنێردرێ بۆ که‌رکوک به‌لام ناردیان و گوتیان بۆ پاراستنی ئاسایشی شاره‌که‌یه ، به پێی قسه‌ی به‌رپرسه‌کانی ئه‌وێش ده‌ڵێن ئه‌وان بۆیان هه‌یه بێنه ناو شار و هه‌رکه‌سیشیان بوێ بیگرن ( ئه‌مه له‌کاتێکدا که قائیده‌که‌ی کۆنه به‌عسییه ) ، به خشکه‌یی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمان برابه‌شی پۆسته هه‌ستیاره‌کانیان دابه‌ش کردوه که‌ئه‌مه‌ش ڕێ خۆشکردنه بۆ ئه‌و کاته‌ی نه‌وه‌ک راپرسی له‌سه‌ر که‌رکوک بکرێ .
کوه‌یت و سعودیه و ئه‌رده‌ن جێگه‌ی گرنگی پێدانی مالیکی نین چونکه ئه‌وان کێشه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ کورد نیه به‌لام گرنگی زۆر ده‌دا به تورکیا و ئێران که ده‌زانێ کێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه . ئه‌وه‌تا خۆی ئاماده کردوه بۆ پێشوازی عه‌بدولا گوێل و وه‌ک ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێ ئه‌و هاوپه‌یمانیه ستراتیژیه مۆر بکه‌ن که پار قسه‌یان لێ کردوه ، ئێمه‌ش له‌زۆری بێ ئاگاین و نازانین باسی چی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وه‌زیره‌که‌شمان ( ده‌ره‌وه ) کورده و که ده‌بێ هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی نێوان دوو ووڵات له ڕیگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بکرێ و ئاماده‌یی بۆ بکرێ ، جا تۆ بێژی وه‌زیریش سه‌ر به مالیکی بێ و ( له بنه‌وه تێدا بێ ؟ ).. په‌یمانی ستراتیژی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌بێ چ خێر و به‌ره‌که‌تێکی بۆ کورد تیدا بێ ؟ تۆ بڵێی دنیا هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگامان لێ بێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان بپارێزن ؟ به‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی کورد لێی بێخه‌مه دیاره وایه !!..
هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک ڕێک ده‌خه‌ن و به‌ره‌و کۆریا به‌ڕێ ده‌که‌ون ( که ئه‌نه‌ما ) کاری کورد و کێشه‌که‌ی له کۆریا بێ . به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ده‌بینین چی ده‌که‌ن که‌چی بێ ده‌نگین ، پێویسته هه‌موو هۆشیارانه به‌ره‌و رووی ئه‌م بار‌و دۆخه ببینه‌وه بێ ده‌نگیمان هه‌موو شته‌کان له‌ده‌ستمان ده‌با کاتێک به‌خۆمان ده‌زانین ده‌ستمان له بنی هه‌مبانه‌که‌وه ده‌رچووه ..
hiwarashid@hotmail.com
|