په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠١٤

نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی"

لە فیستیڤاڵی "لۆس کابووس"ی مەکسیک نمایش دەکرێ.


مەنسوور جیهانی


نوێترین فیلمی سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لۆس کابووس" لە وڵاتی مەکسیک نمایش دەکرێت.


فیلمی "ھەندێک جار چاو لە سەرێ بکە" نوێترین بەرھەمی سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەک لەگەڵ خوداکان" لە بەرھەمھێنانی "ئالێکس گارسیا" و "گیلێرمۆ ئاریێگا" و بە ئاوازدانەری موزیکزانی ناوداری بەریتانی "پیتێر گابریێل" بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ھەینی ١٤ تەشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە بەشی "گالاس"لە میانەی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "لۆس کابووس" لە وڵاتی مەکسیک نمایش دەکرێت.


ئەم فیستیڤاڵە کە بە کۆبوونەوەی کەلتوور و دابوونەریتە جۆراوجۆرەکانی جیھان ناسراوە، بە ئامادەبوونی چەندین دەرھێنەری کۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەک لەگەڵ خوداکان" لە سەر مافوورەی سوور و فیلمسازانی ناوداری ئەمەریکا، کەنەدا، مەکسیک و بەتایبەت سینەماکارانی بەئەزموونی ئەمەریکای باشوور، لە چەندین بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی لۆس کابووس"، بەشی "گالاس"، بەشی "فیلمە یەکەمەکانی مەکسیک"، بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرھەمی فیلمسازانی مەکسیکی"، بەشی "شوێنە بەرچاوەکانی جیھان"، بەشی "پێشبڕکێی کورتە فیلم"، بەشی "چاوخشاندنێکی سەوز" و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ١٢ تا ١٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری لۆس کابووس لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت.


فیلمی "ھەندێک جار چاو لە سەرێ بکە" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆی بە ئامادەبوونی قوبادی، لە بەشی سەرەکی دەرەوەی پێشبڕکێی لە میانەی حەفتا و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا لە وڵاتی ئیتاڵیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێران و بینەرانی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵ، پێشوازیی لێکرا و وەکوو باشترین فیلمی ئەم کۆمەڵە فیلمە ھەڵبژێردرا و لە گۆڤارە گرینگە سینەماییەکاندا، لەوانە: پۆزێتیڤ و ھۆلیڤوود ڕیپۆرتێر ڕەخنەی پۆزێتیڤی لەسەر نووسرا.


ئەم فیلمە لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە میانەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤینیسیا لە ناپۆلی" بە ناونیشانی "سینەمای پێشکەوتوو" لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی لێکرا.


ئەم فیستیڤاڵە بە ھاوکاری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیسیا، وەزارەتی کەلتووری ئیتاڵیا و بەشی فەرھەنگی سینەمای ناپۆلی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە شاری ناپۆلی بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی پترر:
http://cabosfilmfestival.com/galas-3 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک