٥\٩\٢٠١٠
نغرۆ له
عیشقا.

به‌ندی عه‌لی
ده‌ستم ناگا به
پوشێکی
سه‌رئاو که‌وتووی میهری خودا
گوناهی ده‌ست کورتی خۆمه
یان گوناهی بێ میهریی ئه‌و
نیگام نغرۆی چه‌می زاره و
دڵم خوناوی لێ ئه‌تکێ
ڕه‌نگی به‌ختی تۆیه ئه‌ی ناخ
یاخو زولفی قه‌ترانیی شه‌و
دڵم بورکانێکی ماته
له‌ژێر کێوی به‌فر پۆشا
له‌نێویا گڕ سه‌ماکاره‌و
سه‌ری له‌کۆشی ته‌مدایه
له‌پاییزیا ڕاز ئه‌بارێ
به‌هاریشی خه‌م ئه‌پشکوێ
موچڕکه‌ی ، نه‌عره‌ته‌ی عیشقه‌و
ماته‌می ، شینی زه‌ریایه
توخنی گه‌ڵای زه‌ردی عومری
وه‌ریوم مه‌که‌وه ئه‌ی با
من دره‌ختێکی بێ عارم
هه‌موو عومرم گوڵێ ئه‌گرم
نه‌که‌ی کوڵمی بڕوشێنی
به‌سروه‌یه‌ک ، به‌چرپه‌یه‌ک
گه‌ر له فیرده‌وسه‌وه هه‌ڵکه‌ی
ڕه‌گ و ڕیشه‌ت له‌بن ده‌بڕم
به هه‌ندی وه‌رگره ئه‌ی با
گه‌مه‌ی جه‌نگت له‌گه‌ڵ ناکه‌م
دڵم بورکانێکی ماته و
من له‌نه‌سلی دڕک و خارم
گه‌ر به‌لاما گوزه‌رت کرد
تائه‌توانی دوورکه‌وه لێم
نه‌ک به‌ڕێکه‌وت لێم بکه‌وی
من دره‌ختێکی بێ عارم.
2010
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|