په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

نزاکانى پرچى سپى .

                                                                                                                             دیار محه‌مه‌د

 

من لەگەڵ زیکرى پیرێژنێکى

پرچ سپى نزا دەکەم

لەگەڵ گەڵا ڕزیوەکانى پا ییز

فێرى سەماى ئەم خەونە بووم

لەژێر چەترى قارچکێکى ڕیش سپیدا

فێرى تەنیاى عەشق بووم

من لەپرچى سپى

گیتارێکەوە خەون

بەپەرییە ئە فسوناییە کانى

دوولێوى سوراوایتەوە دە بینم

تۆ لەژوانێکدا پەنجەرەى موحیبەتى

ئەم عەشقەمانت هەڵوەراند

لەژێر دار ئەخەوانێکى پەمەیى دا

فێرى ئێوارە ژوانى

تەنیاییت کردم

تۆ لەخەونە ئەفسوناییەکانى

من دەترسى و

من لەبووکە شوشەکانى چاوت

تۆ گومان لەچاوەکانى من و

من لەگەڵا زەردەکانى پا ییزت

تۆ شەیداى شوێن

پێکانى لاى کەنارو

من لەماچێکى بێ سوراوى

تۆدا ون بووم

من بەرگەى ئاوازى کیژێکى

بێ ئابڕوو ناگرم

پەنجەکانى بەسەمفۆنیاى

تاڵى ڕۆحم شیبکاتەوە

تۆ کەئاشناى تەنیاى بوویت

قەدرى نەبوو لات یەکەم جار

چ ڕۆژێکى بێ وویقارە ئەو ڕۆژەى بەرەو

فریشتەکانى ئاسمانى

هەڵهاتووم دەبەن

تەنیا کورسیەکى جێماو لەگەڵ

پشکۆى دار ئەرخەوانى پەمەیى دا

جێژوانى یادگاریمان بوون

ئەویش سووتان

لەگەڵ پیرێزَنە قاوەگرەکەى

کەتۆپى زەمەنمانى شێواند

فرمێسکى تەنیاى ئەڕێژیت

من نووسەرێکى بێ فرمێسک و

ئەویش وەک دادنوسێکى بێ ویژدان

من بەنیگاى چاوەکانم و

ئەو بەنینۆکە تیژەکانى

و پشتە چەماوەکەیەوە

سەفەرى حەزەکانى خنکاند

من لەگەڵ پیرێژنێکى

پرچ سپى نزادەکەم

لەگەڵ گەڵا ڕزیوەکانى پاییزدا

فێرى سەماى ئەم عەشقە بووم...

 

deyar_mahamad@hotmail.com