٦\١٠\٢٠١٥
نزا!

ئەڵماس مستەفا
کێ هه‌یه نزایه‌ک
بۆ ئاینده بکا!
تا ئه‌وین به‌رگه‌ی دووریی و دابڕان بگرێ.
ئاخر من هەموو رۆژێک
خه‌ریکی هه‌ژمارکردنی رۆژەکانم
به ته‌سبیحه‌که‌ی نه‌نکم تا دوایین
ساتی چاوه‌ڕوانییم کۆتایی بێ
ئاخر من لەوەتی هەم
خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی گەردی شەپۆلەکانم
تا دواین ساتی نه‌هامه‌تییم تیا بەسه‌ربچێ
نازانم که‌ی!!
تارمایی له‌سه‌ر چرای ژووره‌که‌م لا‌ئەچێ!
له‌بری گولێکی ره‌ش
ترووسکایی ماچێکی لێوی ئه‌و
له گوڵدانی ماڵه‌که‌ما ئه‌روێ؟
لەبیرم کە!
هیچ ئێوارەیەک نامانباتەوە سەر ژوانی
تەنیایی ئەو ساتانەی لەگەڵ یەک بووین
هیچ زەمەنێک ئاوڕ
بۆ دوا ساتی
ئەم ماڵئاواییەمان ناداتەوە
هیچ خۆزگەیەک شەفاعەت
بۆ بێداریی فرمێسکی وەریوی
نیگاکانمان ناکا
تازە بەسەرچوو ئەو
رۆژانەی
پێم ئەوتی بێ تۆناژیم.
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|