٢٠\٤\٢٠١٩
نزای
ئەوین.

ئەڵماس مستەفا
کێ ھەیە نزایەک بۆ
ئایندە بکا
تا ئەوین بەرگەی دووریی و دابڕان بگرێ
ئاخر من ھەموو رۆژێک خەریکی
ھەژمارکردنی رۆژەکانم بە تەسبیحەکەی
نەنکم تا دواین ساتی چاوەروانییم کۆتایی بێ؟
ئاخر من لەوەتی ھەم خەریکی چنینەوەی
گەردی شەپۆڵەکانم.
تا دواین ساتی نەھامەتییم تیا بەسەربچێ.
نازانم کەی تارمایی لەسەر چرای ژورەکەم
لائەچێ لەبری گوڵێکی رەش ترووسکایی
ماچێکی لێوی ئەو لە ئینجانەی ژورەکەما ئەروێ
نازانم کەی؟
ماڵپهڕی ئهڵماس مستهفا
|