نزیکبوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان
له ئیسلامی سیاسی، بۆچی؟؟؟
ئارا هۆمێر
ئه‌وه‌ی که‌حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ئه‌وه‌یه که‌به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی بووه‌و پاشان سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران
بووه که‌درێژه‌پێده‌ره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینیه. له‌وه‌ش حاشا هه‌ڵنه‌گرتر
ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دژایه‌تیکردنی ئیسلام وه‌ک بنه‌ما و
بیروباوه‌ڕ له‌ئه‌رکه‌سه‌ره‌کییه‌کانی بووه. جێی پێکه‌نینه‌که‌وا
گومانببرێت که‌نه‌وشیروان مسته‌فا دژایه‌تی ئایینی نه‌کردوه. ئاخر سه‌یره‌بیروباوه‌ڕی
مارکس و لینین بچێنیت و بڵێیت دژایه‌تی ئایینیشم نه‌کردوه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م باسه که‌لێی بدوێم نزیک بوونه‌وه‌ی (لیستی
گۆڕان)ه له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
پارتێکی ئیسلامی بچوکه له ئێستادا و تاڕادده‌یه‌کیش خۆنه‌گرتووه،
وه‌له‌ڕابردوودا بزوتنه‌وه‌یه‌کێک بووه له‌بزاڤه‌ئیسلامییه‌چه‌کداره‌کان
و هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش توندڕه‌و بووه‌له‌بیروبۆچووندا وه‌به‌شێوه‌یه‌کی
چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ گروپه‌تووندره‌وه‌کان له‌نێو هه‌ناوی
بزوتنه‌وه‌وه‌گه‌شه‌ی کرد. نزیکبوونه‌وه‌ی نه‌وشیروانی مارکسی لینینی
له‌ئیسلامیستانی بزوتنه‌وه بۆ خۆی جێی پرسیاره، ئه‌ڵبه‌ته‌هاوپه‌یمانی
دروستکردن له‌نێوان ئه‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه‌بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئیسلامی شتێکی
ئاساییه‌و ده‌چێته‌نیو خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی تێپه‌راندووه و‌کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ی
نهێنی تێدایه‌که من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م شرۆڤه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌وشیروان
ده‌که‌م.
سه‌ره‌تا من پێم وایه‌به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌به‌ستی نییه‌که‌ئایا
به‌کردار (به‌فیعلی) بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌بێته‌هاوهه‌ڵوێستی لیستی
گۆڕان یان نا، نه‌وشیروان ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی ( موباده‌ره‌که) لای
گرنگه‌نه‌ک ئه‌نجامه‌که‌ی، یانا به‌واتایه‌کی تر هه‌ڵۆێسته‌که‌ی لا
گرنگه، چونکه:
1- خۆ پاککردنه‌وه‌له‌ڕابردوو: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی نه‌وشیروان بریتییه‌له‌خۆنزیککردنه‌وه‌له‌پارتێکی
ئیسلامی و پاککردنه‌وه‌ی باکگراوندی مارکسی لینینی خۆی و خۆنیشاندانی
به‌وه‌ی ڕه‌وتی دژه‌ئیسلامی له‌نێو یه‌کێتی له‌ڕابردوودا له‌نه‌وشیروانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتوه به‌ڵکو نه‌وشیروان دژایه‌تیشی کردوه، یان لانی که‌م نه‌وشیروان
که‌نارگیر و په‌رێز بووه‌له‌هه‌ستی شه‌ڕانگێزی یه‌کێتی له‌مه‌ڕ
ئیسلامییه‌کان. وه‌ئێستا له‌بارترین ساته‌بۆ خۆداڕنین و پاکانه‌کردن‌له‌هه‌ڵه‌زه‌ق
و خۆێناوییه‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به‌ئیسلامییه‌کان و کردنه‌ئه‌ستۆی
سیاسه‌تی ئیسلامیستکوژی به‌ملی سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتی.
2- له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌وراماندا، نه‌وشیروان ئه‌وه‌ده‌زانێت
که‌پێویستی به‌دۆستایه‌تی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌وراماندا
به‌تایبه‌ت که‌ئه‌و ناوچه‌یه‌زیاتر لایه‌نگری ئیسلامیه‌کانن. وه‌پارته‌ئیسلامییه‌کان
زۆرێک له‌ده‌نگه‌کانیان له‌وێوه‌ده‌سته‌به‌رده‌که‌ن. وه‌هه‌ر ئه‌و
ناوچه‌یه‌ش مه‌ڵبه‌ندی دروستبوونی حیزبه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌ئیسلامییه‌کان
بوون. هاوکات زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ڕقێکی زۆریان هه‌یه‌له‌یه‌کێتی
که‌ئه‌ستووربوونی ئه‌م ڕقه‌شیان به‌هۆی ده‌ستی نادیاری ئیسلامییه‌کانه‌وه
زیاتر و زیاتر بوو. یان گه‌ر دروستتر بڵێم ئیسلامییه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی
بوون بۆ خوڵقاندنی ئه‌و ڕقه‌به‌شێوه‌یه‌ک که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌له‌ڕقێکی
به‌رده‌وامدا ده‌ژی له‌یه‌کێتی. بۆیه‌خۆنزیکردنه‌وه‌له‌پارتێکی
ئیسلامی هه‌م ئه‌م ڕقه‌که‌متر ده‌کاته‌وه‌و هه‌روها ته‌پوتۆزی جه‌نگه‌خۆێناوییه‌کانی
یه‌کێتیش له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کاندا که‌مترده‌کاته‌وه‌له‌سه‌ر ڕوخساری نه‌وشیروان.
3- له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا: دروستکردنی پردی سیاسی، دیپلۆماتی، سۆز
له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کاندا به‌قازانجی لیستی گۆڕان ته‌واو ده‌بێت، چونکه‌کۆمه‌ڵێکی
زۆر له‌هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا له‌دڵدا ئیسلامخوازن به‌ڵام
نیگه‌رانن له‌پارته‌ئیسلامییه‌کان یان به‌واتایه‌کی تر، میمانه‌یان
نییه‌چ به‌ئیسلامییه‌کان چ به‌یه‌کێتی و پارتی. بۆیه‌ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی
ئه‌و پرده‌ستراتیجییه‌ی نێوان (گۆڕان ئیسلامییه‌کان) مه‌یلی ئه‌و
ئیسلامخوازانه یان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌دۆستن به‌ئایینی ئیسلام به‌ره‌و
لیستی گۆڕان ڕابکێشرێت و عه‌ره‌ب گوته‌نی ئیحتیوا بکرێن.
4- له‌سه‌ر ئاستی ئایینده‌شدا: کادیره‌نیگه‌رانه‌کانی یان دووره‌په‌رێزه‌کانی
بزاڤه‌ئیسلامییه‌کان به‌میانڕه‌و و به‌توندڕه‌وه‌وه ده‌کرێت به‌ره‌و
باوه‌شی لیستی نه‌وشیروان هه‌نگاوهه‌ڵبهێنن. ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌لیستی
گۆڕان (پارتی نوێی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ئایینده‌دا) پێده‌چیت
له‌ئایینده‌دا ببێته‌سه‌نته‌ری کۆکردنه‌وه‌ی دژه‌کان له‌یه‌کدی و
فۆرمیوله‌کردنیان له کۆیه‌کی گشتگیردا که ئاڕاسته‌بکرێن ڕووه‌و
ئاقاری گۆڕان له‌هه‌یکه‌لی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان وه‌وه‌ک
خۆیان واته‌نی به‌ره‌و "ڕیفۆرم". دروست دیار نییه‌که‌تا چه‌ند کادیره‌ئیسلامیسته‌نیگه‌رانه‌کا‌ن
ڕووده‌که‌نه‌ماڵی سیاسی نه‌وشیروان، به‌ڵام پێده‌چێت بڕێکی زۆریان به‌هیواوه‌له‌نه‌وشیروان
بڕوانن و ده‌نگدان به‌نه‌وشیروان به‌جۆرێک له‌واجبی شه‌رعیشی بده‌نه‌قه‌ڵه‌م.
پاڵپشتی کردنی مه‌لا کرێکار تا ڕادده‌یکی زۆر ئه‌م بۆچونه‌ده‌سه‌لمێنێت.
ara.homer@gmail.com
27-04- 2009
|