٢١\۴\٢٠١٠
نزیکتر له رۆح...
دوورتر له وێستگه‌ی سه‌راب.

غه‌مگین بۆڵی
(1)
ئێواره
پرچی شه‌وی داهێنا
شه‌و چاوه‌کانی ره‌ش کرد
له‌گه‌ڵ تاریک و روونی به‌یانی
سه‌ره‌تا کان لافیته‌ی کۆتای‌یان هه‌ڵواسی
کۆتاییه‌کانی منیش به گژ سه‌ره‌تا کاندا چوونه‌وه
له‌نێوان سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌کاندا
خۆری عه‌شق ئاوابوو.
(2)
مانگ ده‌یان جاربۆم گریاوه
ئه‌ستێره زۆر شینیان بۆم گێراوه
ته‌نیا ئه‌وان ده‌زانن
له چاو شارکێنێکا
تۆ نه‌ک هه‌رله‌من
خۆت له عه‌شقیش دزییه‌وه.
(3)
توخوا به‌سه بیانوو
عه‌شقی تۆ رۆحی نه‌زیف کردم
هه‌موو سه‌ره‌تانی له خۆیدا عاسێ کرد
هه‌موو کۆتاییه کانیش
گێچه‌ڵیان به‌بوونم کرد.
(4)
ده‌ستاری ئه‌م زه‌مه‌نه هه‌روا رۆحم ده‌هارێ
گومانی سپی له به‌ختی ره‌شم ده‌که‌م
سه‌رله‌خۆم ده‌رناکه‌م
له‌به‌ر به‌د گومانی خه‌یاڵه کانم تێکچرژاون
له سروودی کوکوختییه‌کانی ماڵ ناگه‌م
تۆش ئێواران به‌سه‌به‌ته‌یه‌ک گله‌یی له ده‌رگای دڵم ده‌ده‌ی.
(5)
بروابکه
وجوودمان له کوێ بێ
عه‌شق له‌وێ سه‌مای خۆی ده‌کا
ده‌ستنوێژی به‌را ئه‌ت ده شواو
دوو‌و رکه‌عات نوێژی جوانی ده‌کا.
(6)
له‌وه‌ته‌ی تۆ بێ ده‌نگی
دونیا بێ ده‌نگی لێ ده‌تکێ
تۆله‌من بێ ده‌نگی
وه‌لێ دونیا بێ ده‌نگی بۆکێ؟.
(7)
دڵی ژانگرتووم
لێگه‌رێ با به‌فری شیعرم
به‌سه‌رباڵا ی گریاندا بتوێته‌وه
زۆرگریام
گریان ژه‌نگی رۆحمی نه شووشته‌وه.
(8)
کاتێ قه‌ڵه‌مه‌که‌شم له‌گیرفانما ته‌قه‌ت ده‌که‌م
له په‌ره بۆره‌که‌ی به‌رده‌مما
وشه‌کان هه‌رخه‌ریکی گه‌مه‌که‌ی خۆیانن.
|