په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نزمبوونەوەى پلەى گەرما،یەکسانە بە بەرزبوونەوەى توڕەییەکان!


    بەشدار عه‌لی


ئەم هەفتانە پلەى گەرماى کوردستان لە خوار هێڵى سفرەوە تۆمار دەکرێت و شەپۆڵێکى ووشکى و ساردى شارەکانى کوردستانى گرتۆتەوە،ئەو وەزعیەتە گەر زەڕەیەک بەها ئینسانیەکان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لاى دەسەڵاتدارانەوە گرینگیەگى هەبێت و دەسەڵاتێک هەبێت بۆ کەمکردنەوەى کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان ،رەنگە زۆر زۆر ئاسایى بێت و بەکەمترین باج و کێشە تێپەربێت،بەڵام لە مەملەکەتێکى وەکو کوردستاندا کە بەرپرسان و دەسەڵاتداران خۆیان لە فرسەتدان بۆ هاتنەپێشەوەى رووداوى ترسناک و کێشە و گرفتى جۆراو جۆردا بەسەرسەرى خەڵکەوە بۆ زیاتر قازانج کردن(چونکە هەر یەکێکیان بگریت لە دوو سێ لاوە بازرگانیشن!)لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زیاتر شپرزەکردن و تێک چوونى شیرازەى ژیان کردنیان و خەریک بوونیان بە پێداویستیەکانیان و و لێڵ کردنى کەمێک لەو سات و سەودا و تاڵانیەى کە رۆژانە ئەنجامى دەدەن، بەڵام ئەو فیلمەش لەلایەن خەڵکى کوردستانەوە باش هەستى پێکراوە باش دەزانن لە هاتنە پێشەوەى کێشەکان بەرپرسان بەرپرسى یەکەمن و هەر ئەوانیش سوود وەردەگرن،بۆیە هەرگیز ئاسایى نیە و لەگەڵ دەرکەوتن و هاتنە پێشەوەى هەر کێشە و گرفتێک هەتا سروشتیش بێت لەگەڵ توندترین توڕەى و نارەزایەتى خەڵکەوە رووبەروو بۆتەوە و ئەوا بە ئاسانى بەسەریاندا تێپەر نابێت،هیچ مناڵ و پیرو پەکەوتەیەک بەسەرماى ئەو مانگەى کوردستان نەمرد ،بەڵکو ئەوە نەبوونى و گرانى سوتەمەنى و خانووى بێدەرگاو پەنجەرەو و کەلاوەکان و نەبوونى دەرمان و پێداویستیەکانى تەندورست و بێ دەربەستى دەسەڵاتداران پەکى خستن و ژیانى لێسەندنەوە و دووچارى بەڵاى گەورەى کردن،ئەگەر ساکارترین پێداویستیەکانى ژیانکردن و کەمترین بڕىسوتەمەنى کارەبا و ئاو بۆ قوتابیانى بەشە ناوەخۆییەکان دابین بکرایە ئەوا شپرزە و سەرگەردانى نەدەکردن و لە نێو پێخەفى خزم و ناسیاوانیان نەدەکەوتن،بۆ چەندین جارى تریش سەرماى زستان و نزمبوونەوەى پلەى گەرما و نەبوونى سوتەمەنى و پێداویستیەکان قوتابیانى بەشە ناوەخۆییەکانى لە هەولێر و سلێمانى بە بەتانیەوە هێنایە سەر شەقام و و توڕەى و نارەزایەتیەکانى خەڵکیشى چەند کێرڤێکى تر بردە سەرەوە و یەک بە گەروویان هاوار دەکەن ،سامان و سەروەتى ئەو وڵاتە هێندەزۆرە ئەگەر لەدەست و ئەو دز و گەندەڵانە دەربهێندرێت دەتوانێت ژیانێکى شایستەى ئینسان بۆ هەموو کەسێک لە کوردستان دابین بکرێتِ،هەر بە پارەى میهرەجان و ڤیستیڤاڵ و کۆر و کۆبوونەوە و شەکراو خواردنەوەکان و دەعوەت و دیارییەکان و بەسەربردنى شەوە سوورەکانى ئەم مانگەى بەرپرسان لە هەولێر و سلێمانى دەتواندرا بە زیادەوە هەموو پێداویستیەکانى بەشە ناوەخۆییەکانى خوێندکاران دابین بکرێت، کە جگە لەبەسەر بردنى چەند کاتێکى (ئاسوودەى)بۆ خۆیان کەسێکى تر سوودى لێوەرنەگرتووە و لێوەرناگرێت،ئەگەر هەر ئەو مانگە ئەگەر بەرپرسان لە بەرەوپێش بردن و زیادکردنى سەروەت و سامان و کڕینى هەمەر و مۆنیکاکانیان و دورستکردنى کۆشک و کۆمپانیا و ڤێلاکانیان دەستیان هەڵگرتایە،دەتواندرا لە بازارى رەشیش( کە هەر خۆیان کۆنترۆڵیان کردووە) بە زیادەوە پێداویستى سووتەمەنى و دەرمانى ئەو سەرماى زستانەى   

.خەڵک دابین بکرێت و ئەو وەزعیەتە بێٍ مەترسى تێپەرێت  

 

ئاخر بێ هۆ نییە گەنجان و لاوانى کوردستان بێ ئومێد و بێ هیوان و هیچ شتێک بەم وڵاتەیان نابەستێتەوە و دەزانن خوێندن و زانکۆ و دیراسات و ماندووبوون و کارکردن نایانگەیەنێتە ئەنجام،بۆیە دووچارى دەیان نەخۆشى دەروونى و جەستەى و فیسیۆلۆجى هاتوون و لەنێو توڕەى و دڵەراوکێ و بێ .ئۆقرەى و لادان و ئاڵودەبوون بە مادەى بێ هۆشکەر و رێگاى هات و نەهاتى کۆچ و سەفەرا، دەخولێنەوە
 

هەر لێرەشدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت لە چەند ساڵى رابردووەوە بەهۆى خراپى و ژیان و گوزەرانى خەڵک و نایەکسانى و سەرکوت و ئیستبداد و کار و کردەوەى دەسەڵاتداران و وەڵام نەدانەوە بە پێویستى و کێشەکانى خەڵک،خۆپیشاندان و مانگرتن و نارەزایەتى بە شێوازى جیاواز لە شەقام و زانکۆ و قوتابخانەکان و بازارەکان بەدیدکراوە سەربارى دورستکردنى جەوێکى تۆقێنەر،بەڵام ئەمانە نەگەیشتنە ئاستى چاوەروانکراوى خەڵک بەهۆى نا یەکگرتووە و رێکخراو نەبوون و کۆبوونەوە لە دەورى یەکدا،بۆیە پێویستە هەرچى زووتر پەلە بکەین لە دورست کردنى رێکخراوێکى سەراسەرى .سەربەخۆى یەکگرتوو کە داوا و خواستەکان وەکو خۆى ریز بکات،هەر ئەمەش زامنى سەرکەوتنمانە بۆ بەهرەمەند بوون لە ژیانێکى شایستەى بەشەر
 

 

Bashdar_net@yahoo.com