په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٥

نمایشکردنی سێ فیلمی کوردی لە پارێزگەی هەڵەبجە کۆتایی هات.

 

ئازاد سەوزە


ئەگەر چی قەیرانەکان بەرۆکیان بەرنەداوین، بەڵام لەسایەی خوێنی شەهیدانی کوردستان و نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕڤانان ، ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هاونیشتیمانیان فەراهەم بووە ، لەنێو ئەو کەش و بارودۆخەداو بۆ تێکشاکاندنی قەیرانەکان بەهەوڵی دڵسۆزان و بەگیانی خۆبەخشی فەرمانبەران و هونەرمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و دوور لەخۆ بەماندووزانین ، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی یادی سلێمانیدا (سینەمای گەڕۆک) بۆ ماوەی ٤چوار رۆژ ، گەیەندرایە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران و هەر رۆژێک چوار جار فیلمەکانی (١٠ دە چـرکە - دەرهێنانی ئاکۆ عەزیز)و (سەمای ئەسپەکان .. هیوا ـ - دەرهێنانی سەردار خەلیل)نمایشکران ، فیلمەکان لەنێو چاکسازی گەوران هەنسکی قوڵیان دروست کرد و زۆر کەسیان گریان و زۆرکەسیشیان کردە هاوسەفەری رۆچوونەوە بەڕەوگەی رابردووی خۆیاندا، هەربۆیە دوای تەواوبوونی نمایشەکان هەر فیلمە و بەجیا بیروبۆچوونی جیاوازی ئامادەبووان و کەسانی نێو چاکسازی گەورانی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەم دیمەنانەش مایەی تێڕامان و هەڵوێستە کردنبوو لای لیژنەی سەرپەرشتی سینەمای گەڕۆک.


لەدرێژە ئەو چالاکییە سینەماییەدا و لەهەوڵی بەخشینەوەی جوانییەکانی وێنە وبەتایبەت وێنە سینەماییەکان و بەڕێنمایی و جەختکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی بڕیاردرا:

بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی ... بە سپۆنسەری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ـــ سلێمانی
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ... بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگەی سلێمانی
بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگەی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی

فیلمە سینەماییەکانی (١٠ دە چـــرکە ـــ دەرهێنانی ئاکۆ عەزیز) و (تارمایی جەنگی پێشوو ــ دەرهێنانی هاوڕێ مستەفا)و (فرمێسکی پەیکەرەکان ــ دەرهێنانی ئازاد ناسح کەرکوکی) لەچوار چێوەی سینەمای گەڕۆک لەشاری ئاشتی لە پارێزگەی هەڵەبجە نمایش بکات ، رۆژانی ٦ و ٧ و ٨/١٢/٢٠١٥ لەهۆڵی بۆنەکان پشت مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە ، رۆژانە کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ. فیلمەکان نمایشکران.

رۆژی ٦/١٢/٢٠١٥ فیلمی (١٠ دە چـــرکە - دەرهێنانی ئاکۆ عەزیز) نمایشکراو سەرەڕای سەرماو سٶڵەو بەفربارین جەماوەرێکی دڵگەرم و بەرچاوی هەڵەبجە ئامادەی نمایشەکە بوون و دوای تەواو بوونی نمایشی فیلمەکە هەندێ بیرو ڕای جیاواز و تێبینی و سەرنج لەلایەن ئامادەبوانەوە خرانە روو.

رۆژی ٧/١٢/٢٠١٥ فیلمی (تارمایی جەنگی پێشوو ــ دەرهێنانی هاوڕێ مستەفا) نمایشکراو جەماوەرێکی باش و زۆری هەڵەبجە ئامادەی نمایشەکە بوون و دوای تەواو بوونی نمایشی فیلمەکە هەندێک تێبینی و سەرنج لەلایەن مامۆستا و خوێندکارانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە خرانە روو گفتوگۆ لەبارەی تێبینییەکانەوە ئەنجام درا.

رۆژی ٨/١٢/٢٠١٥ فیلمی (فرمێسکی پەیکەرەکان - دەرهێنانی ئازاد ناسح کەرکوکی) نمایشکراو بینەرێکی زۆر ئامادەی نمایشی فیلمەکە بوون و دوای تەواو بوونی نمایشی فیلمەکە هەندێک تێبینی و رەخنە لەلایەن بینەران و ئامادەبووانەوە باسیان لێوە کرا و لەلایەن هونەرمەندانی لیژنەی سەرپەرشتی وەرزی (سینەمای گەڕٶک) بە پێی پێویست وەڵامیان درایەوە . بەشێکی زۆری بینەران و ئامادەبووان خوازیاری ئەوە بوون ئەو جۆرە چالاکییە سینەماییانە درێژەیان هەبێت و فیلمە کوردییەکان هەلومەرجی نمایشکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت.

لیژنەی سەرپەرشتی سینەمای گەڕٶک لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی بەباشی زانی و بڕیاریدا دوای تەواو بوونی کارەکانی یادی رۆژی سینەمای جیهانی و لەسەرەتای ساڵی نوێی ٢٠١٦ درێژە بەم چالاکییە بدات و نمایشی ئەم فیلمانە بباتە شارو شارۆچکەکانی سنووری پارێزگەی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین (کەلار ، رانیە ، قەڵادزێ ، چەمچەماڵ ، سەیسایەق ، دەربەندیخان ، کفری ، خورماڵ ، قەزای شارەزوور ، چوارتا) بۆ ئەوەی هونەری سینەما لەچاوی بینەران زیاتر نزیک بکرێتەوەو ئەو ناوچانەش بەهرەمەندببن لەبینینی توانا فیلمسازییەکانی فیلمکارانی کورد.


 

azadsawza@yahoo.com

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک