نۆژه‌ن
پایزه ئه‌حمه‌د له نۆژهنڕا خه‌مه‌کان باڵ به‌سه‌ر ئاسمان داده‌کێشن ده‌بن به په‌له هه‌ور و تنۆک.. تنۆک، به‌سه‌ر گیانه بێگه‌رده‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێن.. ههڵوهرینیش ، هێدی.. هێدی ده‌بن به لێزمه و به‌ره‌و ده‌ریای هار و هاج ، گیانداره ئاوییه‌کان ده‌شڵه‌ژێن ماسیه سه‌رلێشێواوه‌کان گێژلوولکه ئاسا خولده‌خۆن و به‌ره‌و ووشکایی هه‌نگاو ده‌نێن.. باڵنده‌کانیش لق به لق و کێو به کێو کۆچ ده‌که‌ن تا نه‌که‌ونه به‌ر ئه‌و لێزمه‌یه و ده‌ریای هار و هاج رایاننهپێچێ ... سه‌ره‌نجام هه‌ر شتێک .. دادهورێتهوه؛ داورانهوهیهک له‌بێهوده‌یی بێهووده‌تر .
سه‌ره‌تای ئه‌یلوولی ٢٠٠٧بهریتانیا payzeehmed@hotmail.co.uk
|