
13-4-2008:
نۆ ڕێکخراو نامەی نارەزایەتی
ڕەوانەی
بالۆیزخانەی بەریتانیا دەکەن لە سویسرا
دژ بە ناردنەوەی
پەنابەرانی کورد.
جەمال کۆشش ئەندامی سکرتارێتی فێدراسیۆن
ئاگاداری کردینەوە کە 9 رێکخراو رۆژی 11-4 بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی
پەنابەران لە بەریتانیا دژ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران بۆ کوردستان لە
لایەن حکومەتی بەریتانیا نامەیەکیان ئاراستەی بەرێز ( سیمۆن فیزه‌ر
ستۆن) سەفیری بەریتانیا کردوە لەشاری بیرن ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستانی عیراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاوه.
به‌رێز سیمۆن فیزه‌ر ستۆن..
جارێکی تر ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاده‌ستیکردووه‌به‌زیندانی کردن و ناردنه‌وه‌ی
زۆره‌ملێێ په‌نابه‌ری کوردستانی عیراق. 200 که‌س له زیندانه جۆراجۆره‌کانی
به‌ریتانیا ده‌ست به‌سه‌رکراون. ئه‌مه‌و هۆم ئۆفیس بڕیاری داوه په‌نابه‌رانی
شاره‌کانی که‌رکووک، موسڵ وه به‌غداش دیپۆرت بکاته‌وه. وه وه‌جبه‌یه‌ک
که‌ناوه‌کانیان له خواره‌وه هاتووه بۆ کوردستانی عیراق دتپۆرت
کراونه‌ته‌وه.
راپۆرته‌کان و هه‌واله‌کان ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وانه‌یه که ده‌وله‌تی
به‌ریتانیا پیگه‌یشتووه. تیهه‌ڵچوون و شه‌ڕه‌کان به‌به‌رده‌وامی عێراق
نائارام ده‌که‌ن .دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌دژی
بریارنامه‌ی جنیف و چارتی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپییه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسراو
ئه‌و لایه‌نه‌نه‌ی خواره‌وه، داوه‌ده‌که‌ین:
1/دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عیراقی بوه‌ستینن، هه‌موو
داواکارانی په‌نابه‌رانی عیراقی و کوردیی عیراقی بگرنه خۆ‌و وه‌کو
قوربانیانی شه‌ڕ بناسرێن.
2/مافی کارکردن وبیمه کۆمه‌لایه‌ته‌یه‌کانیان پێبده‌ن.
3/ده‌ستبه‌چئ هه‌موو ده‌ست به‌سه‌رکراووزیندانیه‌کان ئازاد بکه‌ن.
هیوادارین وه‌ڵامی چاوه‌روانکراومان له‌ئێوه‌وه بۆ بێته‌وه، کۆتایی به‌هه‌لومه‌رجی
سه‌ختی په‌نابه‌ران بێت، بوهه‌رزانیارییه‌ک بێ دوودڵی په‌یوه‌ندیی به
فدرسیۆنه‌وه بکه‌ن . سوپاس بۆ هاوکاری و سه‌رنجتان و چاوه‌ڕیی وه‌ڵامتانین.
لایه‌نه‌کان:
1-پارتی کاری سویسرا
2-بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستئ ، فریبۆگ
3-حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق، کۆمیته‌ی سویسرا.
4-سۆلدراتی سه‌نس فرۆنتێ
5/که‌مپینی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌مووان
6-ڕێکخراوی فاوخ توون
7-ئاوگن ئاوف بیرن
8-که‌مپینی نێه‌نه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنانی عیراقی
9-فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا
11.4.2008
_________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|