لاپه‌ره قه‌دکراوه‌کانی بيره‌وه‌ريم به‌بن باڵی باڵنده‌يه‌کی بچکۆله‌وه..ده‌بينم به‌ئاسمانــا..هه‌ربۆعه‌شــقی فڕين،.. ســه‌مای فڕينيانــــه. نۆته‌يه‌ک.. له‌باڵدادانی..نمه‌ی به‌ستووی.. شه‌ونمی ســه‌ر گه‌ڵايه‌ک ده‌کـــا به‌چۆراوگه‌ی،..بيره‌وه‌ريه‌کـــانم
***************
بـــا..نه‌يکرد..له‌سه‌ر پشــتی خــۆی هــه‌ڵمـــگــرێ و..فێری ســه‌مام کــــا له عه‌ده‌می خه‌ونه‌کانی مناڵيمه‌وه شــتێکم بۆ به‌جێماوه.. ڕنينه‌وه‌ی ئه‌ستێره و.. هێنانه خواره‌وه‌ی مانگ وخـــۆر تاله هه‌يوانه تاريکه‌کانی.. نيوه‌ڕۆ غه‌مگينه‌کانمدا دايانگيرسێنم
****************
به‌فريش..نۆته‌ی فڕينێکـــی ســپيم بۆ ئه‌بارێنێ چــه‌ند ياريه‌کی مناڵانه‌مان کــــرد..!! پێکــــه‌وه.. مـــن و بــــه‌فر.. له به‌فريـشــــه‌وه.. دووســـــێ نۆته‌ی سپيم بۆ به‌جێما دڵـێڵكی ســـــپی و دڵـێـکـــــــــــی ســـــپی و دڵــــێکـــــــــــــــــــــــی ســـــــــــــــــپی .
***************
ماســيه نارنجــيــه‌کانيش له‌مناڵـيـمــــه‌وه له‌ئينجانه‌که‌ی چاومدامه‌لــه‌ده‌که‌ن هه‌ر که‌ده‌چمه به‌ر ڕوبارێک.. ماسيه‌کان دێنه که‌نارو.. جريــوه جريـــويــانـــه ده‌شــێ بۆنيان به‌ماسيه چکۆلانه‌کانی.. نـێو چاوه‌کانمه‌وه کردبێ هه‌ر که‌ده‌چمه به‌ر ڕوبارێ ماسيه‌نارنجيه‌کانی نێو چـــاوانم.. خۆيان ده‌هــاونه نێو ڕوباره‌که‌و.. ملوانکه‌ی گه‌را داده‌نێن.. گــــه‌رای خـــــۆشـــــــه ويســــتيی و خـــــۆ...شـــه..و..ی ..س..ت..ی..ی..و.. نۆته‌کــــانی قه‌ده‌ری .. خ... ۆ.. ش.. ه.. و.. ی.. س.. ت.. ی.. ی.
**************************************
|