١٤\١٢\٢٠٢٠
نووسەری
سهركهوتووی ئەدەبی منداڵان.

رەزا ساڵح
لە
کۆندا، نووسەران بە شەرم و ترسەوە رویان لە بواری ئەدەب و نووسین بۆ
منداڵان دەکرد. لە ترسی ئەوەی کە ناوبانگیان نەزڕێ و بە چاوێکی کەمتر
لێیان نەڕوانن و پێگەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتیان نەیاتە خوارەوە. بەڵام لە
ئەمڕۆدا ئەو ترس و روانینە گۆڕاوە. نووسەرانی بواری ئەدەبی منداڵان،
پێگەیەکی بەرزی ئەدەبی و کۆمەڵایەتییان هەیە.خەڵکی رێز و پێزانینیان بۆ
خزمەتی پیرۆزیانهەیە، بە دراوێکی دەگمەن دایان دەنێن. چونکە نووسەرانی
بواری ئەدەبی منداڵان، رۆڵێکی زۆر بەرز و کارتێکردنێکی گرنگیان لە
رۆشنبیریکردن و هۆشیاریکردن و لە پەروەردەکردن و لە ئاراسەکردنیدروستی
منداڵان هەیە،بۆ هێنادی داهاتویەکی شیاوتر و گەشتر و جیهانێکی ئارامتر.
نووسەری فەرەنسی (فهرهنسیس فیداڵ) دهڵێت:"نووسەرانی منداڵان دەتوانن
تام و چێژی جیهان بگۆڕن.. بەڵکو دەتوانن خودی جیهانیش بگۆڕن" .
گەر تۆی نووسەر، خەون و خولیای نووسینت بۆ بابەتی منداڵان هەیە و
دەتەوێ ببیت بە نووسەرێکی ناسراو و سەرکەوتوی بواری ئەدەبی منداڵان و
نووسینهكانت بەدڵی منداڵان بـن. گەر دەتەوێئەم خەون و خولیایەت
بێنیتەدی. پێویستە ئەوە بزانیت، کە تەنیا حەز و ئارەزوو هـیواخوازی بەس
نین،بۆ دەستەبەرکردنی هێنانەدی ئەم حەز و ویستنەت. ئەدەبی منداڵان،
پێویستی بە زانین لە(بنەما و خەسڵەتە تایبەتییەکانی ئەدەبی منداڵان) و
بە شارەزاییەکی لە قۆناغەکانی گەشەکردن و هەراشبون وسایکۆلۆژیای
منداڵان و پەروەردەی نوێ و زمانی منداڵان هەیە. پێویستی بەوە هەیە کە
چۆن دەتوانیت لە جیهانی پاک و بێگەردی منداڵان نزیک بیتەوە لە زمان و
لە خواستەکانیان تێبگەیت.
نووسین بۆ منداڵان کارێکی زۆر پیرۆزە. بەڵام کارێکی هەڕەمەکی و ئاسان
نییە. یا وا بیربکەیتەوە، کە ئەوان منداڵن و زۆر تێناگەن. نووسین بۆ
منداڵان خۆشە، بەڵام خوشە ئەوە ناگەیەنێ کە ئەوان بە هەمو نووسین
قایلـدەبن. بەڵکو نووسین بۆ منداڵان قورسترین نووسینە. چونکە تۆ مامەڵە
لەگەڵ کۆمەڵێک وشەی دیاریکراو و کەمدا دەکەیت.پێویستە بە وردی بیر لە
هەر وشەیەک لە وشەکانت بکەیتەوە، ئایا لە هـۆش و لە خەیاڵ ولە دەرونی
منداڵانداجێیان دەبێتەوە یا نا؟ چونکە نووسین بۆ منداڵان ئەوە نییە کە
تۆ چۆن دەوێت وا بنووسیت، بەڵکو پێویستە ئەوە بزانیت،کە منـداڵانخۆیان
چیان دەوێت،ئەوەیان بۆ بنووسیت. مەبەستیشمان ئەوە نییە، کە ترس بخەینە
بەردەم ئەو نووسەرە تازانەی، کە دەیانەوێت لەم بوارەدا تێهەڵبچن و
بەهـرە و توانا و شارەزاییان بخەنە خزمەتی ئەدەبی منداڵانی
کوردمانەوە.بێگومان کەسیش بە نووسەری لەدایک نەبـوە. نووسین بۆ منداڵان
خۆشەویستی و بەهـرە وزانین و شارەزایی و فێربون و هەوڵـدانە.
بە کورتی و بە چڕی باس لە هەندێ لە بنەما تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی
منداڵان دەکەین،کە پێویستە نووسەرانی ئەدەبی منداڵان بە گشتی
ونووسەرانی تازە ئەدەبخوازی منداڵان بە تایبەتی بیانـزانن و
پەیـڕەوییان بکەن:
١ـ پێویستە ئەوە بزانێت، کە تۆ بۆ منداڵان دەنووسیت و پەیامەکەی
ئاراستەی ئەوان دەکەیت. نابێت لە تایبەتمەندیەکانی جیهانی پاک و
بێگەردی و بێتاوانی ئەوان لابدەیت.
٢ـ پێویستە لە بواری دەرونناسی و پەروەردەی نوێی منداڵان نابەڵەد نەبێ
و بایەخێکی زۆر بە لایەنی سایکۆلۆژی و پەروەردەیی منداڵان بدەیت. چونکە
گرنگترین ئامانج لە ئەدەبی منداڵاندا، پەروەردەکردنی دروستی منداڵانە،
بۆ ئەمڕۆ و بۆ داهاتویەکی باشتر.
٣ـ پێویستە شارەزاییەکی باشتلە خەسڵەت و لە نیشانەکانی قۆناغەکانی
گەورەبون و گەشەکردنی منداڵان هەبێت. تێکستەکانی بابەتەکانت، لە هەمو
رویەکەوە لەگەڵ ئەو قۆناغە منداڵییەدا بگونجێت. بۆ نمونە: بابەتێکی
نووسراو بۆ منداڵانی تەمەن حەوت و هەشت ساڵان. حەز و سەرنجی منداڵانی
تەمەن یانـزە و دوانـزە ساڵان راناکێـشێت.
٤ـ ناوەڕۆک و فـۆرم، دو چەمکی ئەدەبی منداڵانن و تەواکەری یەکترین،
هەردو باڵی ئەدەبی منداڵانـن، پێویستە نووسەری منداڵان هاوسەنگییەک، لە
نێوان ناوەڕۆک و فـۆرمدا دروست بکات، هـیچ لایەکیان نەکات بە قـوربانی
لایەکەی تریان.
٥ـ نووسەری منداڵان نابێت، خۆی رابدات و باڵادەستی و فانتازی خۆی لە
نووسینەکانی بۆ منداڵان دەربخات. خۆی چـۆنی دەوێت وا بیربکاتەوە و
بنووسێت، بەڵکو پێویستە ئەوە بزانێت کە منداڵان چـۆن و چـیان دەوێت.
٦ـ زمان گرنگترین کەرەستەی نووسین و گوزارشتکردنە. منداڵانیش خاوەنی
زمان و فەرهەنگی وشەی تایبەت بە خۆیانن، زمانی ئەوان ئاسان و شیرین و
رەوان و سادەیە. پێویستە نووسەری منداڵان ئەم راستییە بزانێت. بە
زمانێکی شیرین و پەتی و ساکاری بێ ئاڵۆز و بێ گـرێوگۆڵ تێکستەکانی
دابـڕێژی تا منداڵان بە ئاسانی لێیان تێبگەن، پێویستە رستەکانی کورت و
ناسک و باوبـن. لە رەوانبێژی و لە قسەی بە توێکڵ و مەبەست قوڵ و شاراوە
و پێچ و پەنا دوربن. هەر قـۆناغـێکی منداڵێش ئاستی زمانی تایبەت و
خەیاڵی بڕکراوی و توانای تێگەیشتنی ئەو قۆناغەمنداڵییەیان هەیە. زمانی
نووسین بۆ منداڵان، زانیاری و شارەزایی و هونەر و بەهـرەیە، کە هیچـیان
لەوانەی تریان جیانابنەوە. مەبەستیش لە ئاسانی نووسین ئەوە نیە، کە
منداڵان بە ساوێلکە و هـیچ نەزان بزانیت و هەمو شتێکیان بۆ راڤـە و
شەنوکەو بکەیت، هـیچ بوارێکبۆ بیرکردنەوە و لێکدانەوە و تێگەیشتن، لە
مەرام و مەبەستی بابەتەکەت بۆ بیرکردنەوەی و بۆچـون و هەڵـهێنجانـدنی
منداڵان نەهـێڵیتەوە.
(جاکـلین ساندەرز) دەڵێت:" با ئەدەبی منداڵان، هـێندەش ئاسان نەکرێتەوە،
کە وا بزانن منداڵان هـیچ نازانـن".
٧ـ پێویستە نووسەرانی ئەمڕۆی ئەدەبی منداڵان داهێنەر و نوێخوازبن، لە
چوارچێوەی قوناغی ئەدەبی کلاسیکی و شێواز و کلیشەی باونەماو و نەگونجاو
بۆ ئەم سەردەمە، دوربکەونەوە، بە شێواز و بە ستایلێکی تازە بنووسن.
ئەوەش بزانن کە منداڵانی ئەمڕۆ، نەوەی منداڵانی سەدەی رابردو نین.
منداڵانی ئەمڕۆ، زۆرزانتر و بلیمەتر و هۆشیارتر و چاوکراوەترن، نەوەی
ئایفـۆن و ئایپاد و ئینتەرنێت و گۆڤاری رەنگاوڕەنگی منداڵان و چەندین
ئامێر و دەزگایسەیر و سەمەرەن. نەوەی شۆڕشی تەکنەلـۆژیـان. خـەون و
خواستو هـیوا و ئـەدەب و هـونەر و پێداویستییەکانیشیان، هەمان هـیوا و
خواست و پێداویستییەکانی نەوەکانی رابردو نین. پێویستە نووسەری ئەدەبی
منداڵان ئەم راستییانە لەبەرچاو بگرێت. وەکو (کۆنفۆشیۆس)
دەڵێت:"منـداڵانمان، منـداڵانی سـەردەمی ئێـمە نیـن.. منـداڵانی
سەردەمی خۆیـانن".
٨ـ پێویستە نووسەری ئەدەبی منداڵان، لە نووسینەکانیدا بێلایەن بێت و
لەژێـر کاریگەری هیچ ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی و ئاینی مەبەستداردار نەبێت،
بۆ بەرژەوەندییەکی تەسکی سیاسی.نابێتدڵپاکی منداڵان بقۆزێتەوە و بە
لارێیاندا بەرێت و بیانخاتە ژێر کاریگەری ئەو ئایـدۆلـۆژیـایەی کە خـۆی
بـڕوای پێی هـەیە.
٩ـ نووسەری ئەدەبی منداڵان، گەر خـۆی لە جیهـانی بێتاون و جوان و
وەنەوشیی پـڕ لە خەونی سەوز و هـیوای شیرین و راز و نیازی پاکی
منـداڵان، نزیک نەکاتەوە، لەسەر ئەژنۆکانیلایان دانەنیشێت و گـوێیلە
زمانی ساکار و لە قسە قوت و شیرینەکانیان نەگرێت و سەیری یاری و
هەڵسوکەوتیەکانیان نەکات و تێکەڵـیان نەبێت. ناتوانێت بە زمانی راستیی
منداڵانەوە بابەتەکانی بنووسێت.
وەکو دەشڵێن، لە نـاخی هەر نووسەرێکی بواری منداڵاندا، منداڵێک هەیە،
منداڵیی خۆی دێتەوە یاد و بەرچاو. ئەو منداڵەی کە لە ناخیدایە، داوای
لێدەکات بچێتە ناو منداڵان و ببێت بە هاوڕێیان. داوای لێدەکا کە وێڵی
دوای دۆزینەوە و نوێخوازی و داهـێنان بێت.
١٠ـ بێگومان خوێندنەوە بۆ هەمو نووسەرێک زۆر پێویستە. پێویستییەکی
پێویستیشەبۆ نووسەری ئەدەبی منداڵان، تا ببێت بە خاوەنی باکگـراوندێکی
رۆشنبیری و ئەدەبی باش.پێویستە خوێنەرێکی هەمیشەیی باش بێت، بە
تایبەتیش خوێندنەوەی ئەو پەرتوکانەی کە بۆ منداڵان نووسراون یا
دەربارەی منداڵانن، لەگەڵ خوێندنەوەی گۆڤارەکانی منداڵان. تا لە شێوازی
نووسینی نووسەرانی بە ئەزمونی ئەم بوارەدا، ئیلهـام و سود وەربگـرێت.
(سیـلـڤـیا لـۆبیـز) دەڵێـت:"یەکەم.. گرنگ ئەوەیە کە: بخوێنیتەوە..
بخوێنیتەوە.. بخوێنیتەوە" سی جار جەخت لەسەر "بخوێنیتەوە" دەکا. نووسەر
تا زیاتر بخوێنێتەوە، زیاتر فێردەبێت و وەردەگرێت. باشتر و جوانتریش
بابەتی نووسینەکانی دادەڕێـژێت.
هەر لە بارەی گرنگی خوێندنەوەوە (ئاسەر گـۆردن) یش دەڵێت:"تا زیاتر
بخوێنیتەوە.. بۆت دەردەکەوێت کە چەنـد زانیاریت کەمە".
١١ـ پێویستە نووسەری ئەدەبی منداڵان هەمیشە گەشبین و هیواخوازبێت.
کۆتایی بابەتی نووسینەکانی بۆ منـداڵان، بە خۆشی و شادی و سەرکەوتن و
دڵنیایی و بە هـیوابەخشین کۆتاییانپبهێنێت. ناشبێت کـۆتایی چـیرۆک و
شانـۆ و ئۆپەرێت و هـۆنـراوە و رۆمـان بۆ منـداڵان، بە کارەساتی
خوێنڕشتن و کوشتن و تراژیـدیـا کۆتاییان پێبێت. چونکە لە ئەمڕۆ و
داهاتوشدا، کارتێکردن و رەنگدانەوەیەکی نێگەتیڤیان لەسەر منداڵان دەبێت.
١٢ـ پێویستە نووسەری منداڵان، بە دڵێکی فراوانە، ئەو رەخنە و
تێبینییانە وەربگرێت، کە رەخنەگـران لە نووسینەکانی دەگـرن. بە هەلێکی
باشی بزانێت، بۆ راستکردنەوەی هـەڵە و خاڵە لاواز و نەرێنییەکانی و
درێـژەدان بە خـاڵە بەهـێز و ئەرێنییەکانی.
١٣ـ پێویستە نووسەری منداڵان، ئەوە بزانێت، کە جوانسازی فاکتەر و
پێویستییەکی زۆر گرنگە، نەک تەنیا لە ئەدەبی منداڵانـدا، بەڵکو لە
سەرجەم هـونەرەکان و لە هەمو بوارەکانی ژیانی مرۆڤـدا. داڕشتنی بابەتی
نووسینەکانت بە جوانی، گاریگەرییان لەسەر هـۆگربون و ئارەزو و حەزی
خوێندنەوەی نووسینەکانت لە لایەن منداڵانەوە دەبێت.ئەدەبـدۆستێک
دەڵێت:"تا ئەمرۆش نازانـم، چـۆن ئـەدەب دەتـوانێت لە خەمەکان شتی جـوان
دروست بکات؟"
١٤ـ نووسەرانی ئەدەبی منداڵانی کوردمان، ئەرکێکی پێویست و پیرۆزی زۆر
گـرنگـیانلە ئەستۆدایە. ئەویش ئەوەیە کە لە نووسینەکانیاندا لایەنی
نیشتمان پەروەری فەرامۆش نەکەن. پێویستە بە ئەپەڕی دڵسۆزییەوە،
منداڵەکانمان، بە هەست و رۆحی کوردایـەتی گـۆش و پەروەردەیان بکەن.
سـۆز و خۆشەویستی و هـاوبەستەبونیان بۆ کوردستانی نیشتمانی شیرینمان،
لە لایان خۆشەویستر و شیرینتر بکەن. لە میانەی ئـەو سـرود و هۆنـراوە و
چـیرۆک و شانـۆ و ئۆپەرێت و پەخـشان و رۆمانانەی کە بۆیان دەنووسن.
١٥ـ نووسەری منداڵان پێویستە، لە میانەی نووسینەکانییەوە، ئەوە بخـاتە
دڵی منداڵانی کوردمانەوە، کە پاراستنی ژینگەی جـوان و سروشتی کوردستان،
ئەرکێکی پێویستی نیشتمانی و رەوشتییە و گوزارشتە لە خۆشەویستی و لە
دڵسۆزییان بۆ کوردسـتان.
١٦ـ نابێت نووسەرانی منداڵان، جییاوازی لە نێوان کچان و کوڕانـدا بکەن.
پێویستە بە چاوێکی یەکسانی و هاومافی و هاوئەرکی لە هەردو لایان بڕوانن،
ئەم بڕوابونەشیان، لە میانەی نووسینەکانیان بۆ منداڵان رەنگ بداتەوە.
بە تایبەتیش لە کاتی هەڵـبژاردی پاڵەوان و کاراکتەر و کەسایەتییەکانی
چـیرۆک و هـۆنراوە و شانـۆ و ئۆپەرێت رۆمانەکانیادا. پێویستە هەستی
خـوشک و بـرای و هـاوڕێتی و دڵسۆزی و رێـز لە یەکتری گرتن، لە هـۆش و
دەرونیاندا بـڕوێنن. بە تەواکـەری یەکتریان بـزانن.
١٧ـ پێویستە نووسەرانی ئەدەبی منداڵان، لە میانەی نووسینەکانیاندا، بە
هـیچ کلۆجێک، سوکایەتی و بێڕێزی بە دایکان و باوکان و داپیران و
باپیران و مامۆستاکان و بە مێژو و بە شەهـیدانی کوردسـتان و بە
پـێشمەرگە و بە سەرکـردە نەمرەکانمان و بە هـەمو کەسایەتییە تێکـۆشەرە
ناسراو و ناودارەکـانی گەلەماننەکەن. پیـاوان بن یا ژنـان بن.
سوکایەتیش بە داب و نەریت و کەلەپور و کولتور و بە بەهـا پیرۆزە
رەسەنەکانی گەل و نیشتمانەکەمان و بە زمـانی شیرینی کوردیمان
نەکـەن.هەمـو ئەمـانە بەشـێکـن لە ناسنامەی نەتـەوەییمان.
١٨ـ پێویستە نووسەرانی ئەدەبی منداڵان، لە نووسینەکانیاندا، لایەنی
كۆمیدی و جەڤەنگی فەرامـۆش نەکەن. چـونکە ئەو بابەتانەی کە خەنـدە
دەخـنە سەر لێوەکانی منـداڵان و دایانهێننە پێکەن و قـاقـا، خۆشی و
شادیش دەخەنە دڵە قنجەکانیانەوە، پشوش بە بیر و هـۆشیان دەدەن. دەبنە
هـۆی نەهـێشتنی گـرژی دەرونی و جەستەیی و رەوانـدنەوەی خـەم و پەستی و
دڵتەنگی و نائـارامی منـداڵان.
١٩ـ پێویستە نووسەرانی ئەدەبی منـداڵان، لە نووسینی ئەو بابەتـانە
دوربکـەونەوە، کە ترس و تۆقین و دڵەڕاوکێ و گومان دەخەنە دڵی
منداڵانەوە، یا بابەتی شەڕ و کوشتن و گـزی و دزی درۆ و فـێڵ و
لەخشتەبردن و بێ ئومێدی و رەشبینی و.. هـتد. هەردەمیش گەشبینی و هـیوای
سەرکـەوتن و باشتریـان پێببەخـشن.
٢٠ـ پێوستە نووسینەکانی بواری منداڵان، هۆنراوە و چیرۆک و شانۆ و
ئۆپەرێت، کورت و بەچـێژبن، نەک، درێـژ و بێـزارکەربن، کەم و پوخـتبن،
نەک زۆر و بـۆربن. سوک و ئاسانبن، نەگ گـران و ئاڵـۆزبن. لەگەڵ
چـۆنێتـیدابـن، نەک چەنـدێتـیدابـن.
٢١ـ شەرم و نەنگی نییە، گەر نووسەرانی بواری منداڵان، بە تایبەتیش
نووسەرانی تازە دەستپێکـردو. تێکستی نووسینەکانیان، پێشانی نووسەرانی
ناسراو و بە ئەزمـونی بـواری ئەدەبی منداڵان بـدەن، کە شارەزای بـواری
ئەدەبی منداڵانن. سود لە راو و تێبینی و لە پێشنیارەکانیان وەربگـرن.
پـێش ئەوەی کە نووسینەکانیان بڵاوبکـەنەوە.
______________________________________________
• رەزا ساڵح:
نووسەرێکی کوردە، لە (١٩٤٦) لە کەرکوک لە باشوری کوردستان لەدایک بوە،
لە ساڵی (١٩٦٥)وە دەنووسێت، بە تایبەتیش لە بواری ئـەدەب و پەروەردەی
منـداڵان. لە ساڵی (١٩٩٩)وە، لە شاری (بێـرگـن) لە وڵاتی نەرویج دەژی.
مامۆسـتای خانەنشیـنە.
١١\١٢\٢٠٢٠
- نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|