نووسه‌ری خێڵه‌کی. - به‌شی سێیه‌م - به‌بێ پاشناویش داهێنان ده‌کرێت.
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
هه‌ندێک نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند هه‌ن، نه خاوه‌نی نازناوی خێڵن و نه هونه‌ریی. کوتومت به ناوی دوانی و سیانییه‌وه خۆیانمان پێ ده‌ناسێنن. که‌چی به هۆی چالاکی و داهێنانیانه‌وه له بواره‌کانی ڕووناکبیریدا، بوونه‌ته ناوی دره‌وشاوه و زیندوو، هه‌رده‌م له‌سه‌ر زاری خه‌ڵکن.
سه‌رده‌مێک هه‌ر خێڵێک شه‌ڕوشۆڕی که‌م بووبێت و ئاره‌زووی داسه‌کنین و ئاشتیی هه‌بووبێت، خانووبه‌ره‌ی بنیاتنابێت، جۆگه و ئاوباره‌ی ڕاکێشابێت و بیری له داموده‌زگه‌ی نوێ کردبێته‌وه، له‌کن خێڵه‌کانی دراوسێی به لاژگ و ترسنۆک حسابی بۆکراوه.
خێڵ بیری له‌لای داموده‌زگه‌ی نوێ نییه. خێڵ دژی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر تاکێکی خێڵه‌کیی ئاپارتمانێکی هه‌ڵکشاو و جوانی بینی و هی خۆی نه‌بوو، بیر له‌وه ناکاته‌وه چۆن هه‌ڵکشاوتر و جوانتر ده‌کرێت؛ به‌ڵکو بیری له‌لای ئه‌وه‌یه چمحه‌ل و چلۆن ده‌توانێت به کورترین کات و که‌مترین قوربانی تاڵانی بکات! ئه‌گه‌ر بۆشی تاڵان نه‌کرا ئه‌وا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه چلۆن به‌زووترین کات و که‌مترین ئاره‌قڕشتن بیڕووخێنێت! له‌به‌رچاوتان بوو چۆن دوای ڕاپه‌ڕین، سه‌دان خانووبه‌ره‌یان ڕووخاند! تاڵانکردن هه‌ر نه‌یسه، چونکه هه‌ندێکیان باره‌گای ده‌زگه‌کانی به‌عس بوون. به‌ڵام خۆ ده‌کرا ته‌لاره‌کان بکرێنه قوتابخانه و نه‌خۆشخانه. یان ده‌کرا بۆ نیشته‌جێبوونی هه‌زاران خێزانی بێ داڵده و بێ ده‌ره‌تان سوودیان لێ ببینرێت! خۆ دیاره کوردستانی کاول و بێ قوتابخانه و دوور له مه‌ڵبه‌نده‌کانی فه‌رهه‌نگییش، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی کورده. _________________________________________ سه‌رچاوه: مێنته‌لێتیی خێڵ، محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن، ل: (182_183)، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، کوردستان، 2008.
|