کاک (دیار عه‌زیز) ده‌بوایه ئاماژه‌ت به سه‌رچاوه‌ی وتاره‌که‌ت بدایه!
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
ڕۆژی 17 ی سێپته‌مبه‌ری 2009، کاک (دیار عه‌زیز) له هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی (کڵاوڕۆژنه و ئه‌مڕۆ) دا، وتارێکی به سه‌ردێڕێ (گرفتی ناسناوی کۆنه‌په‌رستانه - نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داران به نموونه) بڵاوکرده‌وه.. له‌م وتاره‌دا باسێکی ورووژاندووه، هیچ که‌سێک پێش به‌نده باسی لێوه نه‌کردووه. کاتی خۆی له ماڵپه‌ڕی (ده‌نگه‌کان) دا، به سه‌ردێڕی (نووسه‌ری خێڵه‌کی)، به چه‌ند به‌شێک بڵاوم کردۆته‌وه. خوێنه‌ر ده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی له‌مه‌ڕ به‌نده، له ماڵپه‌ڕی ناوبراودا.
هه‌ر وه‌ها خوێنه‌ر ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆم (Mohamad Farik Hassan) له ماڵپه‌ڕی (ڕۆژی ئازادی).. وێڕای ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه. خوێنه‌ر ده‌توانێ (پاژی حه‌وته‌م، لاپه‌ڕه: 179_189)ی کتێبی (مێنته‌لێتیی خێڵ) ی له‌مه‌ڕ به‌نده سه‌یربکات. که ساڵی (2008 )دا، له لایه‌ن (ده‌زگای ئاراس)ه‌وه له (هه‌ولێر) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.. کاک (دیار عه‌زیز) هاتووه به چه‌ند دێریک مه‌به‌ست و واتای ئه‌و بۆچوونانه‌ی به‌نده‌ی له فۆرمی وتارێکی ڕۆژنامه‌دا داڕشتووه و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌م هیچکام له‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه بدات. لێره‌دا دووپاتی ده‌که‌مه‌وه، که به‌ر له به‌نده هیچ نووسه‌رێکی کورد بیرۆکه‌ی وه‌های به خه‌یاڵدا نه‌هاتووه و له‌سه‌ری نه‌نووسیوه. له‌مه‌ولایش به زنجیره، ده‌قی (پاژی حه‌وته‌می کتێبی ناوبراو (نووسه‌ری خێڵه‌کی) بڵاوده‌که‌مه‌وه.. فه‌رموون:
نووسه‌ری خێڵه‌کی.
- به‌شی یه‌که‌م -
پاشناوی، خێڵ له‌پای چی؟
کاتێک ده‌بینیت هونه‌رمه‌ندێک، یاخود نووسه‌رێک، نازناوی خێڵی هه‌ڵگرتووه و له‌ژێر ئه‌و نازناوه‌دا به‌رهه‌مه هونه‌ریی، یان ئه‌ده‌بییه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه؛ با ئه‌و له‌ناخی خۆیدا وه‌هایش بیری لێنه‌کردبێته‌وه و هینده به‌گرانیش نه‌یگرتبێت، به‌ڵام تۆی بیسته‌ر، یان بینه‌ر و خوێنه‌ر، ئه‌گه‌ر تاکێکی ڕۆشنبیر بیت، ئه‌وا یه‌کسه‌ر زه‌ینت بۆ ئه‌وه ده‌چێت، که ئه‌م تاکه هوشیاره‌ی کۆمه‌ڵ باوجوودی ئه‌وه‌ی نووسه‌ر یان هونه‌رمه‌ندیشه، که‌چی خاوه‌نی هزرێکی وشک و داخراوه، له‌م چاخی مه‌ده‌نییه‌ت و جیهانگیرییه‌دا، که له‌وه‌دایه سنووری نێوان وڵاتان نه‌مێنێت، که‌چی ئه‌و هێشتا گوێڕایه‌ڵی خێڵه‌که‌یه‌تی نه‌ک نیشتمان، که (کوردستان)ه‌و نه‌ته‌وه‌که‌ی، که (کورد)ه!
لێره‌وه ده‌کرێت و ڕه‌وایه بپرسین، داخۆ له‌دایکبوونی شاعیرێک، ئه‌کته‌رێک، هونه‌رمه‌ندێک له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور (بۆ نموونه) چ پێوه‌ندییه‌کی به‌سه‌ر شیعر و هونه‌ره‌وه هه‌یه، تاکو شاعیر، یان ئه‌کته‌ر نازناوی شاره‌زووریی یان (جاف) هه‌ڵبگرێت و لاف و گه‌زافیشی پێوه لێبدات؟ ئه‌وه پرسێکه په‌یوه‌ندیی ته‌نیا به باری شارستانیی (الأحوال المدنیة/ نفوس) ه‌وه هه‌یه، نه‌ک به‌ژانری شیعره‌وه.
پێموایه (خێڵ) چه‌ند گه‌وره و ناوداریش بێت، له‌به‌ر زۆر هۆ، که پاشان به درێژیی دێمه سه‌ریان؛ هێشتا هه‌ر ئه‌وه ناهێنێت ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند دابه‌زنه ئه‌و ئاسته‌ی بیکه‌نه پاشناو، یاخود نازناوی خۆیان. وه‌لێ ده‌کرێت ئه‌و ئازیزانه نازناوی خێزانه‌که‌یان هه‌ڵبگرن. وه‌ک زۆر که‌س کردوویانه: جۆڵا، کابان، خه‌زنه‌دار، دارتاش، صائیب، دیلان.. هتد یان ده‌کرێت نازناوی هونه‌ریی وه‌ها بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، که مانا و ئاماژه‌یه‌کیان له خۆیاندا هه‌ڵگرتبێت، وه‌ک: دڵدار، زامدار، قانیع، جگه‌رخوێن، مه‌وله‌وی، شاره‌زا، دلێر، په‌رۆش، په‌شێو، ڕه‌نجده‌ر، سه‌رسام، سالار، هه‌ره‌س... هتد
ده‌شێت له هه‌ر سۆنگه‌یه‌که‌وه بێت، ئه‌گه‌ر ناوه ئیسلامی یان عا‌ره‌بییکه‌ی خۆیان به‌دڵ نه‌بوو، به ناوێکی دیکه‌ی کوردیی، که به‌زۆریی مانای جوانیان له نێوه‌رۆکیاندا هه‌ڵگرتووه بگۆڕن. به‌ڵام هه‌ڵگرتنی ناوی خێڵ بۆ ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند کارێکی ناجۆره. ڕه‌نگه ئه‌و خۆی ڕۆژێک له ڕۆژان بیریشی لێ نه‌کردبێته‌وه و وه‌هاشی لێکنه‌دابێته‌وه؛ به‌ڵام له ڕاستیدا مانای وه‌هایه، ئه‌و هیچ نه‌بێت شانازی به خێڵه‌که‌یه‌وه ده‌کات! له‌وانه‌یشه ئه‌و زاته مه‌ودای هزر و تێفکرینی له سنووری خێڵ تێنه‌په‌ڕیبێت. یاخود ئه‌و، هه‌ر به‌ڕاستی خۆی به هونه‌رمه‌ندی خێڵ بزانێت؛ نه‌ک کوردستان. له‌کا‌تێکدا ده‌ستگرتن به ستوونی ڕه‌شماڵ و مێنته‌لێتیی خێڵه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی له ڕه‌وتی سه‌رده‌م دوامانده‌خات، بۆنی دواکه‌وتن و جێمانیشی لێ دێت.
ئایا هونه‌رمه‌ند یان نووسه‌ری ئێستا به چ نیازێک، نازناوی خێڵ هه‌ڵده‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر لێی قه‌وما، خێڵ ڕابێت، له‌شکر بکات، به هانایه‌وه بچێت و له سه‌ری هه‌ڵبداتێ؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌ستته‌نگ و نه‌داربوو، خێڵ له بریی سۆشیال ده‌ستگیرۆیی بکات و بیژیێنێت؟ یانژی ئه‌گه‌ر هاتو خێڵکه‌ی له‌گه‌ڵ خێڵێکی دیکه‌دا تێکگیران، ئه‌م خێرا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی دابنێت؛ به‌رگی سووری غه‌زا بپۆشێت و بڕنه‌و له‌شان بکات و بچێته پاڵ جه‌نگاوه‌رانی خێڵه‌که‌ی؟ یان مه‌به‌ستێتی ئه‌ندامانی خێڵ، که زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وارن، به‌رهه‌مه‌کانی بخوێننه‌وه و ئه‌زبه‌ریان بکه‌ن؟ جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بیرده‌کاته‌وه، بۆچی به هه‌زاران دانه له به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی دیکه چاپ ده‌کات؟ با بڕوات به‌رهه‌مه‌که‌ی له نێو ئه‌ندامانی خێڵه‌که‌یدا بڵاوبکاته‌وه! ئایا ده‌یه‌وێت به شان و باڵی سه‌رخێڵی خۆیدا هه‌ڵبدات و بڵێت: سه‌رخێڵی ئه‌و شانی وا، باڵی وا، گۆپاڵی وا؟ ______________________________________ سه‌رچاوه: مێنته‌لێتیی خێڵ، محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، کوردستان، 2008. لاپه‌ڕه: (ل/ 79 - 180)
hemefarik@yahoo.dk
|