نووسه‌ری خێڵه‌کی. - به‌شی دووه‌م -
هه‌ندێک جاران خێڵ و ناوچه یه‌کسانن.
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
هه‌ندێک جاران خێڵ و ناوچه یه‌کسانن و یه‌ک واتا ده‌به‌خشن. له کتێبی (عشائر کوردستان) دا ها‌تووه، ((زێبار، که‌له گرنگترینی خێڵه‌کانی بادینانه، ناوی ئه‌و شوێنه‌ی وه‌رگرتووه، که تێیدا ده‌ژی. ئه‌م نێوه‌یش له‌وه‌وه ها‌تووه ناوچه‌که له باکوور و له ڕۆژئاواوه به (زێ)ی بادینان ده‌وره‌دراوه. ص/82)) کاتێک ده‌ڵێیت (خۆشناو) واته ئه‌و خێڵه‌ی، له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تیدا ده‌ژی و نیشته‌جێیه. هه‌روه‌ها (شوان) له ناوچه‌ی شوان‌دا و (داوده) له ناوچه‌ی داوده‌دا و موکری له موکریان‌دا. بۆیه هه‌مان ده‌ستوور، به ناجۆری ده‌زانم نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند نازناوی ناوچه‌یش هه‌ڵبگرن، وه‌ک فڵانی قه‌ره‌داخی، بۆتانی و شارباژێڕی.. هتد
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه (ئی ئاڕ لیچ) له تۆژینه‌وه‌که‌ی خۆیدا، ((ڕه‌وشی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی ڕه‌واندز))، که عه‌زیز گه‌ردی کورداندوویه‌تی، ڕوونی ده‌کاته‌وه، که گه‌لێک جاران خێڵ و ناوچه یه‌ک شتن و یه‌ک مه‌به‌ست ده‌گه‌یێنن: (( عه‌شره‌ت / هۆز بۆ خه‌ڵکه‌که و بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێی خه‌ڵکه‌که‌ش به‌کاردێت. به‌م جۆره شتێکی به‌جێیه وه‌کو ناوچه‌یه‌کی سه‌ر نه‌خشه قسه له باره‌ی ناوچه‌ی (باڵه‌ک)ه‌وه بکه‌ین، له هه‌مان کاتدا که‌سانی سه‌ر به‌و هۆزه‌ش هه‌ر به خۆیان ده‌ڵێن: باڵه‌ک، ل/33.))
هه‌ندێک جاران ده‌بینیت، هونه‌رمه‌ند نازناوی (گوند) ێکی هه‌ڵگرتووه، که ڕه‌نگه حه‌شیمه‌ته‌که‌ی چه‌ند سه‌د که‌سێک بێت! ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌سه‌ری ڕابوه‌ستیت، هه‌ست ده‌که‌یت جێی زه‌رده‌خه‌نه‌یه! تۆ هه‌روا بیهێنه پێش چاوت، هونه‌رمه‌ندێک ئامێرێکی مۆزیکی ڕۆژئاوایی بژه‌نێت، پۆشاکی خۆراوایی بپۆشێت، و ملبه‌ند (بۆینباخ) ببه‌ستێت، موسیک به نۆته بنووسێت، که بۆخۆی ئاماژه‌گه‌لێکی جیهانییه. تێکرای کورد، نه‌ک ته‌نیا خێڵێک یاخود ناوچه‌یه‌ک به (هونه‌رمه‌ندی) خۆی بزانێت و گوێدێری بێت؛ که دیاره ئه‌م باوه‌ڕپێدانه له خۆیدا، بۆ هونه‌رمه‌ند بڕوانامه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. که‌چی ئه‌و به‌و ڕاده‌یه‌یش خۆی بچووک بکاته‌وه، نازناوی گوندێک هه‌ڵبگرێت، که ڕه‌نگه ساڵێک به‌و عه‌یام، پاپیره هه‌ره گه‌وره‌کانی له‌وێنده‌رێ ژیابن، توتن و ته‌ماته‌یان چاندبێت و گاوگۆتاڵیان به‌خێو کردبێت!!
ئه‌وه‌یش له‌ولاوه بوه‌ستێت، که موسیک بۆخۆی، خاوه‌نی زمانێکی جیهانییه، به ئاسانی سنووری خێڵ و شار و نه‌ته‌وه‌یش ده‌برێت و به‌سه‌ر زه‌ریاکاندا ده‌فڕێت. موسیک، وه‌ک ژانره‌کانی دیکه پێویستیی به وه‌رگێڕان و په‌راوێز بۆنووسینیش نییه. خۆی شه‌رحی حاڵی خۆی ده‌کات. به ڕاست ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه! چ جۆره جیهانبینییه‌که!
له‌م ڕووه‌وه مرۆڤ کاتێک بیر له نووسه‌ره پێشه‌نگه‌کان ده‌کاته‌وه، زیاتر پێیان سه‌رسام د‌ه‌بێت. ئه‌وان زیره‌کتر و ژیرانه‌تر نازناویان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه. وه‌ك: نالی، سالم، کوردیی، بێکه‌س، مه‌دهۆش، هه‌ردیی، مه‌حویی، ناڵبه‌ند، ناریی، دڵدار، زێوه‌ر و جگه‌رخوێن.. ئه‌م نووسه‌رانه نه به‌لای ناوچه‌گه‌رییدا و نه به‌لای خێڵ و گونددا چوون. به‌ڵکو دوورتر ڕوانیویانه و نێڕینێکی فراوان و هونه‌رییتریشیان هه‌بووه.
عه‌بدوڵڵا به‌گ، که خۆی له به‌گزاده‌ی جافه، جافیش به حه‌شیمه‌ت ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین خێڵی کورد بێت. (دیاره ژماره به لای خێڵه‌وه زۆر گرنگه) که‌چی ئه‌و ها‌تووه پاشناوی (گۆران)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه. گۆرانیش پیشه و خولیایان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خێڵه. ئای له‌و گه‌وره‌ییه‌ی گۆران! له‌مه‌شیاندا هه‌ر پێشه‌نگه. دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا، گرووپێک خه‌ریکی کشتوکاڵ بووبن، له ڕووی شارستانییه‌وه قۆناغێک له پێش خێڵه‌وه‌بوون، که به‌زۆریی له‌و ده‌مه‌دا به هۆی چێودارییه‌وه خه‌ریکی خێڵه‌وخوار و خێڵه‌و ژوور بوون و هێشتا به ته‌واویی نیشته‌جێ نه‌بووبوون. هه‌رچی گۆرانیشه، جووتیار، پیشه‌گه‌ر، مه‌لا و خوێنده‌واربوون. گۆران ته‌ماسی ڕاسته‌وخۆیان به خاکه‌وه هه‌بووه و ڕه‌نێویان هێناوه. هه‌رچۆنێک بێت، له باری ژیاری و شارستانییه‌وه گۆرانی (خانوو)نشین؛ زۆر له پێش خێڵی (ده‌وار) نشینه‌وه‌یه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، که (گۆران) خه‌ڵکانی نیشته‌جێن، کشتوکاڵ به‌رهه‌م دێنن؛ وابه‌سته‌ی خاكن و مفا له به‌روبوومی زه‌وی وه‌رده‌گرن، که‌واته ڕێزی زیاتریش له خاک ده‌گرن تا مه‌ردمی خێڵه‌کیی ناجێگیر. لێره‌یشه‌وه ده‌توانین بڵێین، چاکتریش به‌رگریی لێده‌که‌ن. _________________________________ سه‌رچاوه: مێنته‌لێتیی خێڵ، محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن، لاپه‌ڕه، 181_182)، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، کوردستان، 2008.
hemefarik@yahoo.dk
|