نووسینی هه‌ندێک له (نا)نووسه‌ران که‌ڕوویه‌کی قه‌وزه‌داره ده‌بێ ڕیگای لێ بگیرێ.
وا ده‌زانن به‌م ووشانه ده‌رمانی ده‌ردی میله‌ته به‌دبه‌خته‌که‌ی ده‌کا هه‌مو که‌سێک ده‌توانێ ووشه‌ی بیانی بێنێ و له نووسینه‌کنیدا ڕه‌نگ بداته‌وه به‌ڵام ده‌بێ هه‌ستی خوێنه‌ر ڕه‌چاو بکرێ ، ده‌بێ شتێک بێت که‌خوێنه‌ر تێی بگا ئه‌گه‌ر نا وه‌کو ئه‌وه وایه که تۆ دانیشتبی بۆ خۆت بدوێی یان ته‌نها بۆ خۆت کاتی خۆتی پێ به‌سه‌ر به‌ری ، یان له بێکاریدا دانیشتبی ئاو بکوتی.
تکام وایه له‌و که‌سه به‌ناو نووسه‌رانه قسه‌ی که‌سی تر نه‌هینن بینووسنه‌وه و به‌خۆیان بڵێن نووسه‌ر ، هه‌روه‌ها ووشه‌ی بیانی نه‌هێننه‌ناو نووسینه بێ سه‌روبه‌ره‌که‌یانه‌وه، خه‌ڵک چه‌واشه‌نه‌که‌ن چونکه‌زمانی کوردی زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، پێویست به ووشه‌ی بێگان ه‌ناکا بینووسن له‌خۆتان وابێ زۆر زۆر به‌هێزن له‌نووسیندا ، ئه‌وه‌باش بزانن که ووڵاتانی بیانی ئێستا خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که‌به‌رگری له‌ووشه‌ی بیانی بگرن بچێته‌ناو زمانه‌که‌یانه‌وه، تازه‌به‌تازه به‌ناو نووسه‌ره‌کانی ئێمه، دێن ئه‌م ووشانه به‌کار دێنن تکام له خوێنه‌ران و ڕۆشنبیران ئه‌وه‌یه که به‌رگری له‌م کاره ناڕه‌وایه بکه‌ن ، ڕه‌خنه‌ی خۆتان ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌ن که‌ده‌زانن له‌نووسینه‌کانیان تێ ناگه‌ن، بێ ده‌نگی کارێکی نا شارستانیه، له‌ئاست ئه‌م جۆره‌شتانه‌دا ، چونکه ده‌بێته نه‌خۆشیه‌کی کوشنده نه‌وه دوای نه‌وه پێوه‌ی بناڵێنێ ، بۆیه خۆپاراستن له‌چاره‌سه‌رکردن باشتره، تکام له‌و به‌ناو نووسه‌رانه ئه‌وه‌یه که خۆیان نه‌خۆشننه‌وه‌کانماننه خۆش مه‌خه‌ن چونکه چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م ده‌بێ، هه‌روه‌کو ئێستا که ئێمه ده‌ناڵێنینن به‌ده‌ست ئه‌و ئاوه‌ی که نه‌وه‌ی پێش ئێمه ڕشتویانه، به ووشه‌ی بیانی نابن به نووسه‌رێکی مۆدێل به‌رز به‌ڵکو ده‌بن به مه‌خسه‌ره‌ی ده‌ستی مێژوو ، باشتر وایه‌خۆتان به‌خۆتاندا بچنه‌وه و ڕێز له زمانی خۆتان و خوێنه‌ر بگرن .
13 / 4
/ 2009
|