٢١\١٢\٢٠٠٩ نووسینی کۆنووسی کۆبونه‌وه‌کان.
ئا: مسته‌فا ڕابه‌ر
Writing minutes of meetings
به‌زۆری ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌نوسرێنه‌وه ده‌رباره‌ی کۆبونه‌وه‌کان ده‌شی یارمه‌تی ده‌ربن بۆ گه‌یاندن و توانا‌و گه‌شه پێدان . ڕاپۆرتی بێسه‌رو به‌رو لاواز ره‌نگه ببیته هۆی شێواندنی ڕاستیه‌کان.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی گۆڕینی به‌رده‌وام و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیای گه‌یاندن به‌رده‌وام ئامێری تازه ده‌رده‌که‌ویت بۆ تایپ کردن و تۆمارکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ ته‌نانه‌ت جاری واهه‌یه پسپۆر‌و شاره‌زا به ڤیدیوی داخراو له‌ڕیگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان ده‌که‌ن به‌لام هێشتا هیچیان به‌ته‌واوه‌تی شوێنی نووسینی سه‌ر کاغه‌زی پڕنه‌کردوته‌وه.
کۆنووس یان ڕاپۆرت ده‌بی ئه‌م خالانه له خۆی بگریت : 1. کارنامه‌ی (ئه‌جه‌ندا) بابه‌ته‌کان 2. رۆژی کۆبونه‌وه‌ی داهاتو کات‌و ڕۆژ و شوێن 3. به‌رپرسی یه‌که‌م 4. کێی ئاماده‌بو 5. کێی ده‌بوایه ئاما‌ده بیت به‌لام نه‌هاتبو 6. چ بابه‌تێک گفتوگۆی له‌سه‌رکرا 7. چ کارێک ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردرا 8. هه‌روه‌ها که‌سی ده‌ست نیشان کراو بۆ جێبه‌جێ کردنی هه‌ر خالێک له‌و خالانه‌ی ده‌بی بکرێن 9. ئه‌و ئه‌جه‌نداو کارنامانه چیبون که ته‌واو نه‌کران 10. له‌کۆتایی دا ده‌بی کۆنووس له‌لایه‌ن سه‌رۆکی دانیشتنه‌که و ئاماده‌بوان ئیمزا بکرێت. واته پێویسته ژماره بۆ خاله‌کان دابنرێت ستۆنیک ته‌رخان بکرێت به ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی جێبه‌جی کردنی کاری پێ ده‌سپێردرێت هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و کارانه‌ی جێبه‌جێ نه‌کراون تۆمارکردنی ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ند نه‌بون ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ش تۆمار بکرێت که دره‌نگ گه‌یشتون ئه‌وانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت ، هه‌روه‌ها نابی شتێک تۆمار بکرێت سوکایه‌تی و بێ ڕێزی تیابیت یان که‌سێک نیگه‌ران بکات چاک وایه وێنه‌ی راپۆرته‌که بدرێته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئاماده‌ش نه‌بون.
نمونه‌ی کۆنووس ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری ژینگه ......... شوێنی کۆبونه‌وه هۆلی ...... کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی /00/00/00 ئاماده‌بوه‌کان؛ 1. ئازاد وه‌ستا حه‌سه‌ن (سه‌رۆکی کۆبوونه‌وه) 2. د.ڕیباز سه‌ردار 3. سالار هه‌ینی 4. وه‌یسی مه‌لا نادر 5. نازدار حاجی بیلال 6. وه‌نه‌وشه ده‌شتی 7. د. ئازاد مه‌لا ڕه‌سول 9. هۆشیار کاوه 10. سه‌ربه‌ست جۆلا
بابه‌ت / کۆبونه‌وه‌ی مانگانه. _________________________ 1. پوزش هینانه‌وه. رێباز سه‌ردار به ئیمێل ئاگاداری کردینه‌وه که ناتوانی ئاما‌ده‌ی کۆبونه‌وه بیت داوای لێبوردنی کردوه. 2. کۆنووسی کۆبونه‌وه‌ی پێشوو، به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کان دابه‌شکراوه ، هه‌موو خاله‌کان په‌سند کراون. 3.سه‌رهه‌لدانی چه‌ند خالێک. سه‌ربه‌ست جۆلاو وه‌یسی مه‌لا نادر ڕاپۆرتیان داوه که له‌رۆژی 00 /00/00 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری یان کردوه به‌ناوی ڕێکخراوه‌وه چه‌پکه گولێکیان پێشکه‌ش به هاوکار پیرخدر عه‌لی کردوه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه سوپاسی کردون هیوای خواستوه که بتوانی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بگه‌ڕیته‌وه سه‌رکاره‌که‌ی. 4. چێشتخانه‌ی مه‌ڵبه‌ند : سالار هه‌ینی لیستی داهاتی چێشتخانه‌ی مه‌لبه‌ندی پێشکردوه که له‌شه‌ش مانگی ڕابردودا ته‌نیا 2.500 دۆلاره داوای کردوه پڕێک له‌و پاره‌یه ته‌رخان بکرێت بۆ کڕینی ده‌سگایه‌کی قاوه دروست کردن چونکه ئه‌وه‌ی پێشوو کۆن بوه و شایشته نیه. 5. گۆڕینی دیکوری چێشتخانه: نازدار مو‌سا باسی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌ندێک تێبینی هه‌یه ده‌رباره‌ی ژوری جێشتخانه و پێویستی به نوژن کردنه‌وه هه‌یه و دیکوره‌که‌ی بگۆڕن و بڕیاردرا پڕێک پاره‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی پێویست و تێچوه‌که‌ی دیار ده‌کرێت. 6. خولی ڕاهێنان. سه‌ربه‌ست جۆلا له‌ڕاپۆرته‌که‌یدا داوای کردوه پاسێک ته‌رخان بکرێت یان به‌کرێ بگیرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بیست کارمه‌نده‌ی به‌شداری کۆرسی ڕاهێنان ده‌بن له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر چونیه‌تی پاراستنی ژینگه ، بۆ ئاما‌ده کردنیان بۆ ڕۆژی 5 ی حه‌زیران (نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌یادی کۆنگره‌ی ژێنگه‌و مرۆڤ که له سالی 1972 دا له ستۆکهۆلم به‌سترا) ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ك ساڵڕۆژی جیهانی ژینگه په‌سندو ده‌ست نیشان کردوه . 7. ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ری سالی تازه. سالار هه‌ینی داوای ڕه‌زامه‌ندی کردوه بۆ سازکردنی ئاهه‌نگێکی خیزانی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساله‌وه له یه‌کێک له ئوتێله کانی شار بڕیاردرا له‌کۆبونه‌وه‌ی ئاینده‌دا لیژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست نیشان بکرێت. 8. هه‌ندێک بابه‌ت و پێشنیازی تر. چه‌ند راپۆرتێک له‌سه‌ر پێشێلکاری یاسا‌و بڕیاره‌کانی قه‌ده‌غه کردنی ڕاوه ماسی و ئاژه‌لی کێوی و باله‌نده گه‌یشتوه به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی لێوه کرا و بڕیار درا ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی لێ ئاگادار بکرێته‌وه که به‌پێی به‌لگه و ئاماره‌کان به‌شی زۆری ئه‌و پێشێلکاریانه له‌لایه‌ن که‌سانێکی شڕه خۆر‌و نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار ئه‌نجام ئه‌درێت. 9. کات و ڕۆژی کۆبونه‌وه‌ی داهاتوو، هه‌رله‌م شوێنه ده‌بیت له‌ڕۆژی 00/00/.00........
سه‌رۆکی دانیشتن رۆژ / / زانیاری زیاتر بۆ سه‌رۆکی کۆبوونه‌وه. chairmam
سه‌ره‌تا ئه‌جه‌نده‌ی کۆبونه‌وه‌که به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش بکه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێشنیازێکیان هه‌بیت باسی بکه‌ن پاشان کاتی و ماوه‌ی کۆبونه‌وه دیاری بکه له‌کاتی دیاری کراوێش ده‌ستی پێ بکه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک دره‌نگ هات سه‌رله‌نوێ بۆی پێدامه‌چۆوه هاوکارێکت هه‌بیت باشه ڕێگه مه‌ده مرۆڤی زۆر بلێی و درێژ دادڕ له‌سه‌ر بابه‌تی لاوه‌کی کات به‌فیڕۆ بدات ئه‌گه‌ر کۆبونه‌وه‌که درێژخایه‌ن بیت دوای هه‌رکاتژمێرو نیوێک پشوێک بده بۆ حه‌سانه‌وه و قاوه‌و چاو سارده‌مه‌نی خواردنه‌وه ، یارمه‌تیده‌رت پێویسته بۆ خالبه‌ندکردنی سه‌رنج و تێبینیه‌کان ئه‌وه‌ش بزانه هه‌ندی که‌س ئامانجیان ئه‌وه‌یه به درێژدادڕی فه‌شه‌ل به کۆبونه‌وه بێنن بۆیه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆک پێشه‌کی هۆشیاری بدات به‌ڕاشکاوی بلێ ڕیگه‌ی کات به‌فیرۆدان نادرێت چونکه کۆبونه‌وه چه‌ند کورت و بابه‌تیانه بیت کاریگه‌ر تر ده‌بیت.
له هه‌ندێ کۆبونه‌وه‌دا وێڕای سه‌رۆکایه‌تی دانیشتن ده‌بی به‌شداریش بکه‌یت بۆیه پێویسته به‌رامبه‌ر هه‌ربابه‌تێک تێبینی خۆت بنوسیته‌وه بۆئه‌وه‌ی کاتێ کۆنووس ئاما‌ده ده‌که‌یت سودیان لێ وه‌رگریت.
خالێکیتر دابه‌شکردنی ئه‌رک به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی کۆبونه‌وه ئاسانه چونکه هه‌ندێ که‌س خێرا ڕه‌زامه‌ندی نیشان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی کاراما و جوان نیشان بدات به‌لام ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و کار شاره‌زایی و ماندوبونی ده‌وێ. هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێک کۆبوونه‌وه لیژنه‌یه‌ک بۆ داڕشتن پڕۆژه‌ی بڕیاره‌کان دروست ده‌کرێت. کۆبونه‌وه‌ی گرینگ و فره‌وان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ندامه‌کان.
خاله لاوازه‌کانی کۆبوونه‌وه: دوورکه‌وتنه‌وه له‌بابه‌ت ، گوێ نه‌دان به بیروڕای جیاواز ، ئاماده‌کردنێکی بیسه‌روبه‌ر ، درێژدادڕی ، گۆمان له جێبه‌جی کردن و کاریگه‌ری بڕیاره‌کان ، درێژکردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه. داڕشتنی هه‌والی ڕۆژنامه‌وانی. جۆن ب بۆگارت 1848–1921 ده‌لێ:
سه‌گێک
قه‌پ له پیاوێک بگرێ هه‌وال نیه چونکه زۆر ئاساییه ، به‌لام
ئه‌گه‌ر پیاوێک قه‌پ له سه‌گێک بگری هه‌واله. 1. گه‌رم وتازه‌یی 2. سوودی بۆ خوینه‌ر تیا بیت 3. له‌کاتی خۆیدا بیت 4. پێوه‌ندی به خه‌لکێکی زۆره‌وه هه‌بیت 4. سه‌رسامی وه‌کو ڕوداوی پۆلیسی و کاره‌سات 4. نامۆیی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی هه‌وال 5. هه‌والێک پێوه‌ندی به‌که‌سێکی ناوداره‌وه هه‌بیت 6. وورو ژاندن وه‌ک هه‌والی تایبه‌ت به تاوان و ئابڕوبردن و روداوی سه‌یر 7. به‌راستگۆیی و زمانپاکی و بگوازترێته‌وه و بێلایه‌ن بی هه‌روه‌ها وه‌لامی ئه‌م 5 پرسیاره‌ش بداته‌وه.
چی و چۆن و بۆچی و که‌ی و له‌کوێ ؟
له 14 نیسانی سالی 1865 ئه‌بره‌هام له‌نکۆلن شازده‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ناو شانۆی فۆرد له‌واشنتۆن له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی جۆن ویلکس بوس کوژرا له‌ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریکا (1861-1865) ئه‌و شه‌ڕه زۆر خوێناوی بوه 620.000 سه‌ربازی تیان کوژراوه جگه له‌ژماره‌یه‌کی نادیار له هاولاتیان ، به‌لام ئه‌و شه‌ڕه بوه هۆی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می کۆیلایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریکا. سه‌باره‌ت به کوشتنی سه‌رۆک یه‌که‌م هه‌وال له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئه‌ژانسی ئه‌سوشێتید پڕێس به‌م داڕشتنه‌ی خواره‌وه بلاوکراوه:
(ئه‌م ئێواره‌یه ته‌قه له‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا کرا له‌کاتێکدا له شانۆ بوه و برینه‌که‌شی کاریگه‌ره)
ئه‌م هه‌واله هه‌موو پرسیاره‌کانی تیا کۆکراوه‌ته‌وه
هه‌ندی زاراوه‌و ناونیشانی پێوه‌ندیدار.
Memorandum of understanding میمه‌ڕاندۆم ئه‌نده‌رستاندینگ ( یاداشتی لێک تێگه‌یشتن). به‌لگه‌نامه‌یه‌کی فه‌رمیه ڕێکه‌وتنی دوو قۆلی له‌نێوان دوو لایه‌ن و لێک نزیکبونه‌وه‌یان ده‌رده‌خات هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ده‌ست به‌کاربونیانه نه‌ک رێکه‌وتنێکی یاسایی ، واته ته‌نیا به‌لێنی پیاوه و هیچی تر یاداشتی لێک تێگه‌یشتن له یاسای نێو ده‌وله‌تیدا تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی له‌وه‌دایه به نهێنی ئیمزا ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی پڕس به په‌رله‌مان و راوێژکارانی یاسایی بکرێت هه‌روه‌ها هه‌موارکردنی زۆر ئاسانتره له په‌یمانه‌کان که په‌یمان دانوسان و کاتێکی زۆری ده‌وێت. گۆرینه‌وه‌ی دیکۆمنته‌کان و ئیمزاکردنی له دوو تۆی دوو به‌رگ ئاما‌ده ده‌کرێن له ئاهه‌نگێکدا به‌به‌ر چاوی ئاماده‌بوان و کامیراکانی ڕاگه‌یاندن له‌نێوان دوو کاربه‌ده‌سته‌که ئال و گۆڕ ده‌کرێن.
ئیمزاکردن به پیته‌کانی یه‌که‌م.
دوو لایه‌نی بڕیار به‌ده‌ست یاداشتێک به پیتی یه‌که‌می ناوه‌کانیان به‌دوو قۆلی ئیمزای ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕیکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ی به‌درێژی بچنه ناو بابه‌ته‌کانه‌وه ، پاشان هه‌رلایه‌نه‌ی لای خۆیه‌وه لێژنه‌ی تایبه‌تی پێک دێنن بۆ به‌دواداچونه‌وه‌ی له‌داهاتودا.
پرۆتکۆل چی یه؟
زۆر مانای هه‌یه لێره‌دا مه‌به‌ست پرۆتکۆلی سیاسیه که بریتیه له کۆمه‌لێک داب و نه‌ریت و ڕێ وره‌سم و بنه‌مای پێره‌وکراو له بواری دیپلۆماسی وه‌کو ڕیزگرتنی مێوانی بیانی و پیشوازی کردنی به‌پێی پله‌وپایه‌ی به‌رامبه‌ر و دابین کردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری شایسته ، هه‌ڵبه‌ت (ئه‌ته‌کێت)ی ڕێزلێنان و مێوانداری ره‌نگدانه‌وه‌ی خوڕه‌وشتی چێنه‌کانی کۆمه‌له له ناو نه‌ته‌وه‌کاندا.
_________________________ سه‌رچاوه‌کان: 1-Overcoming Information Overload by Tina Konstant and Morris Taylor 2- Putting It Across by Angela Heylin 3- Model Business Letters, E-mails by Shirley Taylor 4.Wikipedia
sino16@hotmail.com
|