په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 


Noosiny Kurdi be pity Inglizi
نووسينی كوردی به‌ پیتی ئینگلیزی.

 

د. ناسح قه‌ره‌داخی


بۆئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌مان یه‌ك خه‌ین و به‌ ئاسانی بینووسین و باشتر له‌یه‌ك بگه‌ین
تكایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م خشته‌یه‌ت به‌دڵ بوو پێشنیاری بكه‌ بۆ هاوڕێكانت
 

پیت و نموونه‌ به‌ ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی
پیت و نموونه‌ به‌ ئه‌لفوبێی ئینگلیزی
ن: ناو، مانا
N: naw, mana


ا،ئا : ئاو، باران
A: Aw, baran


ۆ، ئۆ: ئۆمه‌ر، دۆ
O: omer, do


ب: بابه‌ت
B: babet


پ: پینه‌، له‌په‌
P: pine, lepe


ج: جاده‌، تاج
C: cade, tac
 

ق: قه‌ل، پاقله‌
Q: qel, paqle
 

د: دار، ساده‌
D: dar, sade
 

ر (سه‌ره‌تا و له‌ڕ): ڕان، به‌رد
R: ran, berd
 

ه‌ ، ئـه‌: به‌ن، ئه‌و
E: ben, ew
 

س: سینی، ماستاو
S: sini, mastaw
 

ف: فیكه‌، به‌فر
F: fike, befr
 

ت: تۆپ، پانتایی
T: top, pantayi
 

گ: گورگ، هه‌نگوین
G: gurg, hengwin
 

و(واوی كورتی ده‌نگدار)، ئو: كورت، ئوتوو
U: kurt, utoo
 

ه: هونه‌ر، به‌هره‌
H: huner, behre
 

ڤ: ڤینگه‌، مرۆڤ
V: vinge, mrov
 

ی(درێژ،ده‌نگدار)،ئی(سه‌ره‌تا): بیر، په‌نیر، ئیشق، ئیش
I: bir, penir, ishq, ish
 

و (واوی بیده‌نگ و سه‌ره‌تا ): وس، وه‌ستا، كاوه‌
W: ws, westa, kawe
 

ژ: ژن، په‌رژین
J: jn, perjin
 

خ: خه‌و، باخ
X: xew, bax
 

ك: كه‌و، تیكه‌
K: kew, tike
 

ی(سه‌ره‌تا و بێده‌نگ و په‌یوه‌ندی): یاری، پایز، داری زه‌رد
Y: yari, payz, dary zerd
 

ل: لاو، مه‌ل
L: law, mel
 

زام، باز
Z: zam, baz
 

م: ماست، سیم
M: mast, sim
 

ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ چه‌ند پیتێك ده‌نووسرێن
چ: چاو، پاچ
Ch: chaw, pach
 

ش: شێر: پاشا
Sh: she’r, pasha
 

ڵ: ماڵ، كالآ
Ll: mall, kalla
 

ی، ئێ: ئێره‌،پێست
E’: e’re, pe’st
 

ڕ(له‌سه‌ره‌تادا پیویست ناكات به‌ دووان بنووسری چونكه‌ هه‌میشه‌ قه‌ڵه‌وه‌): پاڕانه‌وه‌، له‌ڕ
Rr: parranewe, lerr
 

پوول، مافوور
Oo: pool, mafoor
 

 

هه‌ندی شتی باو:

 
یی كۆتایی ئه‌و ناوانه‌ی به‌ پیتی ده‌نگدار كۆتایییان دیت وه‌ك بۆشایی، برایی، شنۆیی به‌ (yi) بنووسری وه‌ك

Boshayi, brayi, shnoyi  

 
یی به‌ناوكردنی ئه‌و ناوانه‌ی یه‌ پیتی بیده‌نگ كۆتاییان دی به‌(i ) بنووسری وه‌ك جوانی، شیرینی، كه‌ركووكی

cwani, shirini,kerkooki


یی په‌یوه‌ندی با هه‌میشه‌ به‌(y) بنووسریت بلكی به‌ وشه‌كه‌وه‌ چونكه‌ یه‌ك پیته‌ وه‌ك بای خه‌زان،رووناكیی مۆم

 bay xezan, roonakiy mom

 
واوی په‌یوه‌ندی با هه‌میشه‌ به ( u) بنووسرێت و بلكی به‌ وشه‌كه‌وه‌ وه‌ك یی په‌یوه‌ندی

چونكه‌ یه‌ك پیته‌و ئێمه‌ له‌كاتی وتندا پێوه‌ی ده‌نووسینین وه‌ك من و تۆ شه‌وو رۆژ هه‌ڵپه‌مانه

‌ Mnu to shewu roj hellpemane
 

هه‌موو ئامرازه‌كانی تر به‌ جیا بنووسرین وه‌ك له‌ ، بۆ، تا Le,bo, ta
تێبینی:ئه‌و (i) كورته‌ی له‌ لاتینیدا به‌كاری دێنن، زیاده‌یه‌ و پێویست ناكا


:Nmoone
Kes be elfazm nelle’ xo kurdiye xokrdiye---Her kese’ nadan nebe’ xoy talby mana deka
كه‌س به‌ ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردییه‌ خۆكردییه ‌- هه‌ركه‌سی نادان نه‌بی خۆی تالبی مه‌عنا ده‌كا


Bazarry dehre qimety eshya be ce’geye--- Me’she’ geyshte rooy nigare’ le xall eche’.
 بازاری ده‌هره‌ قیمه‌تی ئه‌شیا به‌ جێگه‌یه ‌- مێشێ گه‌یشته‌ رووی نیگارێ له‌خاڵ ئه‌چێ


---Sernci re’ edem re’ga hemoo she’wey ewy tyaye
Wekoo dnya le naw cwaniy ewa twabe’tewe waye
 سه‌رنجی رێ ئه‌ده‌م رێگا هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه ‌- وه‌كوو دنیا له‌ ناو جوانیی ئه‌وا توابێته‌‌وه‌ وایه

 

 


Dr Nasih Qeredaxi:
 nasihqeredaxi@yahoo.com