۴\٨\٢٠١٠
نووسین .
راستبێژیی . مرۆبوون.

محه‌مه‌دی مشیر
نووسین له‌باره‌ی هه‌رچی و له هه‌ر بوارێک‌دا بێ، شێوازێک، یان
رێبازێکی گوزاره‌کردنه له خۆ، به مه‌رجێ نووسه‌ر له‌و گوزاره‌کردنه‌دا
راستبێژ بێت، راستگۆبوون له گه‌ڵ خۆدا ناچێته ژێر باری هیچ پێوانه‌یه‌کی
ورد‌و ئه‌بستراکت، به‌ڵکو رێژه‌ییه و ته‌نیا خۆیه‌تی نووسه‌ر رێژه
دروسته‌که ده‌زانێ..
هه‌موو راستبێژێک ناشێ نووسه‌ر بێت، وه‌لێ مه‌رجه هه‌موو نووسه‌رێک
راستبێژ بێت. له هیچ شوێنکاتێکدا هه‌ڵناکه‌وێ هه‌موو مرۆڤه‌کانی
نووسه‌ر بن، به‌ڵام له گشت شوێنکاته‌کاندا پێویسته هه‌ر نووسه‌رێک
مرۆڤ بێت.
مرۆڤ بوون له نووسیندا، راستگۆبوونه له‌گه‌ڵ خۆ و که‌سانی ده‌وروبه‌ردا،
ئه‌مه‌ش ئاوه‌زێکی نه‌رمه‌کار و ئارام و ساردی گه‌ره‌که تا وشه‌کان له
نێو رسته و بڕگه‌کاندا راستگۆیانه و بێ پێچ و په‌نا ئاوێته‌ی ئاوازی
مرۆڤ بوون بن و په‌یامی جوانی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نن.. نه‌رمه‌کاری له
ئاوه‌زی نووسه‌ردا ره‌واننووسی ده‌هێنێته‌به‌رهه‌م، که ئه‌مه‌شیان
پاشخانێکی کراوه‌و پێشینه‌یه‌کی روون و ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌عریفی گه‌ره‌که.
مرۆبوون له نووسیندا له ئازار و ژانی خه‌ڵک به‌هی خۆ زانینه‌وه، له
رۆشنکردنه‌وه‌ی لێڵییه‌کان، له کردنه‌وه‌ی گرێکۆره‌کانی ژیان، له پته‌وکردنی
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مرۆڤه جیاوازه‌کان، له رێخۆشکردن بۆ قه‌بووڵکردنی
بیروڕای جیاجۆر، له دیتنی ژیان به ره‌نگێکی په‌مه‌یی، له خوێندنه‌وه‌ی
شته‌کان وه‌کو خۆیان، ئاوده‌خواته‌وه. . نووسه‌رانێک هه‌ن بۆ گه‌وره‌کردنی
مرۆڤ و به‌ها جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده‌نووسن، ئیدیکه‌ش هه‌ن بۆ
بچووکردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ناشیرین‌کردنی به‌ها جوانه‌کان. لێره‌شدا ته‌نیا
ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م به‌هایه‌ک بۆ نووسین و مرۆ ده‌هێڵن، چونکه په‌یام و
ئامانجی هه‌ره له پێش و مه‌زنی نووسین مرۆڤه.
له نێوان راستبێژیی و درۆبێژییدا په‌تێکی زراڤ هه‌یه، ته‌نیا درۆنووس
ده‌توانێت به ئاسانی بیپسێنێت و هیچ به‌هایه‌ک بۆ نووسین نه‌هێڵێت. له
به‌رامبه‌ریشدا هه‌مان ئه‌و په‌ته زراڤه بۆ نووسه‌ری راستبێژ ده‌بێته
ئۆقیانووسێک، که ئاسته‌مه بوێرێ به‌و هه‌موو پاشخانه مه‌عریفییه
روون و ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه‌وه خۆی لێ‌بدا.. گه‌ر درۆبێژ له هه‌موو
ژیانیدا ته‌نیا یه‌کجار راستی بنووسێ ئابڕووی هه‌موو راستبێژه‌کان ده‌بات،
به‌ڵام راستبێژ یه‌کجار درۆبنووسێ تا ئاخری ته‌مه‌نی متمانه‌ی خه‌ڵک له
ده‌ستده‌دات.
نووسین.. راستبێژیی.. مرۆبوون، سێ گه‌وره کۆڵه‌گه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
خۆشگوزره‌رانی مرۆڤایه‌تین، که تێیدا مرۆڤه جیاوازه‌کان ده‌توانن به
پاراستنی جیاجۆری نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز و زمان و ئایین و بیروڕا و دیتنی
هه‌مه‌ڕه‌نگییانه‌وه به ئاسووده‌یی و که‌مترین کێشه بژین.
بۆیه ده‌شێ بێژین نووسین دنیایێکی فره مه‌زنه که درۆی تێکه‌وت زۆر
بچووک ده‌بێته‌وه و له ئاکامدا مرۆڤه‌کانیش بچووک ده‌کاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
محه‌مەدى مشیر
|