نووسین یان کاری ڕۆژنامه‌وانی بوختان هه‌ڵبه‌ستن نییه!
هیوا موحه‌مه‌د
هه‌موو گله‌یی له‌وه ده‌که‌ین که یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین کاری پێ ناکرێت و چاو سوور کردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره ، به‌لام جارێک نایه‌ین ئاوڕێک له‌و نووسه‌رانه بده‌ینه‌وه که لاپه‌ڕه‌کانی سایته‌کانیان پر کردوه له نووسین له ژێر ناوی زل و ناوه‌رۆکی بێ به‌ڵگه .. کاتێ ناوینشانێکی سه‌رنج ڕاکێش به‌رچاوت ده‌که‌وێت ده‌یکه‌یته‌وه و ده‌بینیت هه‌رچی تیادا نووسراوه بێ به‌ڵگه‌یه ، نووسه‌ر ده‌توانێ هه‌رچی له مزگه‌وت و کانی ژنانه‌وه ده‌یبیستێ بینووسێت به‌لام ئایا ئه‌مانه سه‌رچاوه‌کانیان ڕاستن ؟ یان باشتر نیه پشت به‌ست بێت به به‌ڵگه ؟ نووسینێک بچێته ناو باری که‌سێتی لێپرسراوێک ( یان که‌سایه‌تیه‌ک ) و باسی خێزانی له‌سه‌ر بکات ئه‌وه چ خزمه‌تێک به دۆزه‌که ده‌کات ؟،
ئێمه کێشه‌مان له گه‌ڵ چۆنێتی حوکم و هه‌یکه‌له‌که‌ی و چۆنێتی دابه‌شکردنی به‌رپرسیارێتی و بنه‌ماليیی و ئابووری و کێشه‌ی یه‌کسانی کۆمه‌ڵ و ئازادی تاک و ماف و ئه‌رکه‌کانیه‌تی ، ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانین ڕه‌وتی سیاسیمان به‌ره‌و کوێ ده‌چێت نامانه‌وێت بزانین به‌رپرسێک په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ کێ هه‌یه نامانه‌وێت بزانین له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی چۆنه .
ئێستا که کاتی هه‌ڵبژاردنه چه‌ندین زانیاری بلاو ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌بێت ، هه‌ندێ شت ده‌نووسرێت تیایدا ده‌ڵێن ناوه‌کانمان لایه بۆ کاتی خۆی ( ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سێکی ئاژاوه‌گێڕ شتێک بۆ که‌سێک ده‌گێڕیته‌وه و ده‌ڵێ لای که‌س باسی مه‌که و ته‌نها تۆ ده‌یزانیت و به‌م جۆره خۆی بۆ هه‌موو که‌سی ده‌گێڕێته‌وه ) یان که‌سێ بیه‌وێت به سوێند خواردن بوختانێک بۆ که‌سێک بکات باوه‌ڕ به به‌رامبه‌ره‌که‌ی بێنێت ، پێویسته نووسه‌ر کاتێک ده‌نووسێت خۆی بخاته به‌رده‌م ڕه‌وشت و مه‌رج و یاساکانی نووسین و بلاو کردنه‌وه ئه‌و کات ده‌بێته نووسه‌ری ڕاسته‌قینه و خزمه‌ت کا‌ر له رێگه‌ی نووسینه‌کانیه‌وه ، ده‌بێ ڕه‌وشتی نووسین له خۆیدا بپارێزێت ، ئه‌وکات تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ نووسینه‌کانی ده‌خوێننه‌وه و لایان به چێژ و گرنگ ده‌بێت و ئه‌ویش نووسه‌رێکی ڕاست گۆ ده‌رده‌چێت .
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و جۆره ده‌قه بێ به‌ڵگانه مێشکی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ (به‌تایبه‌ت لاوه‌کان ) تێک ده‌دات ، ناپاکیه که شتێک بنووسرێت و بخرێته به‌رده‌م چاوی خه‌ڵک به‌ڵام ڕاست نه‌بێت ، ڕاگه‌یاندن ڕێ پیشانده‌ر و رووناک کردنی بیری تاکه‌کانه نه‌ک تێک دانیان ، مرۆڤ نابێت له‌و دیده‌وه بنووسێت که شتێکیان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه ده‌بێت به‌ڵگه‌ی کات و شوێن و ناو و ئه‌و شتانه‌ی هه‌بێت که باسی کێشه‌یه‌ک ده‌کات . به‌داخه‌وه زۆرێک هه‌ن گرفته‌کانیان به‌ستوه به فلان و فیستانه وه و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک کاتی خوێنه‌ر ده‌کوژن به خوێندنه‌وه‌ی . نووسینی وه‌ک : کچانی ئه‌نفال له به‌هه‌شت ده‌یان خه‌نه به‌ر ده‌ست پیاوه‌کان ، ئۆباما هاته به‌غدا و به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێڕاق کرد و چاوی پێیان نه‌که‌وت ، نه‌وشیروان و بارزانی و تاله‌بانی دزییان کردوه ، کۆسره‌ت به 5 ملیون دۆلار وازی له داواکه‌ی هێنا ، پاراستن و زانیاری جاسوسیان دروست کردوه بۆ هه‌لبژاردن ، کچێکی خزمی ماڵی بارزانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێکس کوژرا ،فلان به‌ر پرس له‌گه‌ڵ سکرتێره‌که‌ی ... و زۆری تر ڕه‌نگه شتیک وه‌ک راستی له پشتیه‌وه هه‌بێت به‌لام که باس کراو به‌ڵگه‌ی نه‌بوو خوێنه‌ر ده‌ڵێت درۆیه و به‌مه‌ش رووی باشی ڕاگه‌یاندن ناشرین ده‌بێت و ئه‌و کات تاک به هه‌واڵه ڕاسته‌کانیش باوه‌ڕ ناکات .
ئێستا ئه‌گه‌ر دادگایه‌ک داوا بکات بڵێت وه‌رن پێمان بڵێن کوا به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر فلان به‌رپرس له‌وه‌ی که پاره‌ی خواردوه هیچمان نا‌توانین بچینه پێش چونکه ئه‌وکه‌سه ئه‌وه‌نده کاڵفام نه‌بوه که پاره‌ی لادابێت و حسابی بۆ ئه‌وه نه‌کردبێت چۆنی لاداوه ، که‌وابوو گه‌ڕان به شوێن به‌ڵگه‌ی گرنگ دا له‌وانه‌ی بۆ دادگا گرنگن و به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن باشترین ڕێگایه نه‌ک جنێو دان و ناو و ناتۆره‌ی نادروست لێنان .
ده‌زانین که زۆرێک له به‌رپرسه‌کانی کورد له ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی ئه‌م و ئه‌وه وه ده‌یان کۆمپانیایان داناوه یان هۆتێل و ریستۆران به‌لام ئه‌مانه بیستراون یان گومانن چونکه که‌سیان هه‌موو موڵکه‌که‌یان به‌ناوی خۆیانه‌وه نه‌کردوه . سه‌یری ئه‌م باسه که‌ن : ئێمه ده‌توانین چی بڵێین کاتێ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ( سایتی وێڕاش 9ی نیسان 2009 ) ده‌ڵێت دوو ملیۆن و سێ سه‌د دۆلارم له سلێمانی پالاس خه‌رج کردوه ( ئه‌م پاره‌یه‌م هی زه‌وی منداله‌کانم و خانوه‌که‌م بوه فرۆشتوه‌مه و ئه‌گه‌ر کۆمپانیای نۆکان پاره‌که‌م ده‌داته‌وه ئه‌وه لێی ده‌رده‌چم ، دواتر ده‌ڵێت ئێستا خانووه‌که‌م هی کرێیه و له ڕووشم نایه بچمه ناوی له‌ماڵی براکه‌م داده‌نیشم. ) مرۆڤ کاتێ ئه‌مه ده‌بیستێ چی ده‌توانێ بڵێ کێ ده‌توانێ به فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بڵێ راست ناکه‌یت ؟
بێ گومان که‌سێک که زۆر له نزیکه‌وه بیناسێت و ئاگای له ڕاستیه‌کان بێت ، ره‌نگیشه ته‌واوی قسه‌کانی ڕاست بن به‌ڵام چونکه به‌ر پرس بوه ئه‌وه نیشانه‌ی پرسیاری ده‌چێته سه‌ر بۆ سه‌لماندنیشی پێویست به به‌ڵگه‌یه . ئێمه هه‌موومان ده‌ڵێین که سه‌رانی کورد یان پارتی و یه‌کێتی پاره‌یه‌کی زۆریان وه‌رگرتوه به ناوی بودجه‌ی حزب ( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی خۆیانه بودجه بۆ حزبه‌که‌یان وه‌رگرن ) به‌لام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه ؟ یان بۆ حزبه‌کانی دیکه له‌و پاره‌یه زۆر زۆر که‌متریان پێ دراوه ؟ یان بۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش خه‌رج نه‌کراوه بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیانی ئه‌نفال ؟ له‌سه‌روی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی هه‌رێم وه‌رگیراوه .
جالێره‌دا ئه‌وه په‌رله‌مان و دادگا و یاساناسانی کوردستان ده‌توانن بکه‌ونه لێکؤڵینه‌وه له ڕێگه‌ی که‌ناڵه تایبه‌تیه‌کانه‌وه ، که‌وابوو ئێمه هه‌ر ده‌توانین بڵێین یه‌کی 35 ملیونیان وه‌رگرتوه ( به پێی درکاندنی خۆیان ) به‌لام نازانین چۆن و که‌ی و کێ وه‌ری گرتوه ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سایتی سبه‌ی 11ی مارت 2009 باس له‌وه‌ده‌کات که بێ ئاگایه له و خه‌رجییه‌ی که کراوه گه‌رچی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیش بوه ) جا ئێمه چۆن بزانین ، لای هه‌موو عێڕاق و کوردستانیش ئاشکرایه که عه‌لی کیمیایی تاوانباره به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و زۆر شت که‌چی تا ئێستا داوای به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌کرێت بۆ کۆتایی پێ هێنانی ، سه‌دام ئه‌و هه‌موو شاهیدانه له‌سه‌ری بوو ئه‌و جار حوکم درا نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه تاوانبار بوه ، بۆیه گرنگ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕاسته نه‌ک له‌دووره وه جنێو دان و ناو وناتۆره ( ده‌بێت ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگیرێت که هه‌موو په‌نجه‌کان وه‌ک یه‌ک نین )..
|