٣٠\٤\٢٠٢٠
نوستووی بەر
باران.

خوسره‌وی
گوڵسورخی |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
ده‌ستێ له‌نێوان
چه‌قۆ و دیواره
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دڵ نییه
ئا، ئاوه‌ها به‌بێ پێ
له په‌یژه‌كاندا خلۆر ده‌بمه‌وه..
له‌یلای من هه‌میشه له پشت په‌نجه‌ره‌دا ده‌نوێ و
باش ده‌زانێ
كه من سپێده‌ده‌مان
بێ ده‌ست دێم و
ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌م نییه..
زیخی ده‌م كه‌ناره‌كانی (عومان)
ڕه‌نگ ناگۆڕن
ئه‌وه گۆنای منه
ڕه‌نگی ده‌شتی سووتاوی هه‌ڵگرتووه ..
كه تۆ ، بێ په‌نا
له‌نێو ده‌ریادا ده‌بینم ،
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دیواره
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دڵ نییه ..
نوستووی؟
نه‌ء بێداریی؟
ئایا تۆ خۆر
بۆ شار ده‌به‌ی ،
تا گڕ له كۆڵانه نوستووه‌كانی به‌ر باران و
چیمه‌نه شێداره‌كانی نێوانیان به‌رده‌ی ؟
تا هه‌ردوو به‌ری ڕووباری بزانن
هه‌رگیز ئاگر
له ژێر خۆڵه‌مێشدا نانوێ ..
له ژێر ڕێژنه‌ی بارانی چه‌قۆیێ ڕووت
ده‌زانم- تۆ كراسێكت ده‌وێ- ده‌زانم
تا بۆ كه‌نار بێیته‌وه‌و
په‌نجه‌ره‌كان ،
ڕووبه‌ڕووی سپێده واڵاكهی ..
من به ڕه‌شایی دووچاوی ڕه‌شی تۆ ، ده‌نووسم:
له هه‌ر لایه‌كی ئه‌م باخچه‌یه‌دا
ده‌ستێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكی تره
چاوێ هه‌یه هه‌رگیز ناچێته خه‌و..
____________________________________________
•
له (راهیان شعر امروز)ی داریوش شاهین لاپه‌ڕه ٣٠٤ كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|