نوزه‌یه‌کی تری پیاوه تۆراوه‌که.
عامر سابیر له ٥/٨/٢٠٠٧ پیاوه تۆراوه‌که (نه‌وشیروان مسته‌فا) وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی تازه و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی نوێی دۆزیبێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، مژده ئه‌دات و ئه‌ڵێت (ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بکرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حکومه‌ت جیا بکرێته‌وه)*.
ئه‌م داهێنان و تێزه دره‌نگ که‌وتووه‌ی که نه‌وشیروان تازه به تازه پێیگه‌یشتووه، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی کوردستان وه له پێشیانه‌وه کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و به‌ره‌ی چه‌پی کۆمه‌ڵگا پێتان ئه‌ڵێن که ئه‌م حوکمه‌ی ئێوه میلیشیاییه، ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان خێڵه‌کی و عه‌شایه‌رییه، وه ناکۆکه به‌م کۆمه‌ڵگایه، عه‌قڵییه‌تی ئه‌شکه‌وت و بیرکردنه‌وه‌ی (شاخ)ییانه‌ی ئێوه به که‌ڵکی به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستان نایات.
ته‌نها چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش بوو که نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و بڵقه ته‌قیوه‌ی ناوی نابوو ڕیفۆرم له گه‌ڵ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌وه‌دا ئه‌بینیه‌وه که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حیزب (یه‌کێتیی) هه‌ریه‌که‌یان بکرێت به موئه‌سه‌سه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌رحه‌ی له ناو حیزبه‌که‌یدا گوێگری بۆ په‌یدا نه‌بوو وه به دوای دۆڕانی کوتله‌که‌ی له‌و گه‌مه‌یه‌ی ناویان نابوو هه‌ڵبژاردن (که تیایدا هه‌رچی قسه‌ی سوك و نه‌شیاو و ته‌نانه‌ت گولله‌شیان نا به‌یه‌که‌وه)، نه‌وشیروان تۆرا و چوو کۆمپانیای (وشه)ی دامه‌زراند، سه‌یر له‌وه‌دا بوو که هه‌ر به‌و پاره دزراوه‌ی که حیزبه‌که‌ی زه‌وتی کردووه له داهاتی خه‌ڵکی کوردستان، کۆمپانیاکه‌ی ئه‌چه‌رخێنێ.
هه‌ر له دوای ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی که له ١٩/٥/١٩٩٢ دا له کوردستان نمایش کرا که ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی لایتی سه‌وزی به‌ریتانیا بوو چونکه خۆتان که له پڕێکدا ببوون به کوڕێک، عه‌قڵتان به شتی وا نه‌ئه‌شکا. هه‌ر له‌و کاته‌وه، ئێوه و بزوتنه‌وه‌ی دواکه‌وتووی کوردایه‌تیتان هه‌موو داهاتی کۆمه‌ڵگاتان به هی خۆتان ئه‌زانی، کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیتان گه‌شه‌پێدا و ئاوێزانتان کرد به ده‌سه‌ڵاتتان، شه‌ڕی ناوخۆتان کرد و هه‌زارانتان کرده قوربانی و یاریتان به چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه کرد.
هه‌ر له‌وکاته‌وه و تا ئێستاش ژماره‌ی پاته‌ی لاستیکی دڕا‌و و کاله‌ی ئه‌دیده‌سی فڕێدرا و له (شاخ)تان کردووه به پاساو بۆ هه‌رچی گه‌مژه‌یی و جه‌رده‌یی وسه‌رکوتێکه که کردوتانه و ئه‌یکه‌ن.
ئێوه به شوێنێکتان گه‌یاندووه، به که‌ڵکی ڕیفۆرم نه‌ماون، هێنده خوارن به که‌ڵکی ڕاستکردنه‌وه نه‌ماون، ته‌نها قابیلی وه‌لانانن، ڕێگه‌ی دروست له به‌ر ده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که له جیاتی خۆسه‌پاندنی به‌ره‌ی ڕاست و بزوتنه‌وه‌ی دواکه‌وتووی ئێوه و سه‌رمایه‌داران و کۆنه‌په‌رستان، ئه‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و به‌ره‌ی چه‌پ و ڕادیکاڵه‌وه بێت.
ئه‌وه نزیک به دوو ده‌یه‌یه که ئێوه له کوردستاندا هه‌موو شتێکن، له‌م ماوه‌یه‌دا نه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردستانتان پێکرا وه نه خزمه‌تی خه‌ڵکتان کرد، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه خۆتان بوونه‌ته به‌ربه‌ستێکی سه‌ره‌کی به‌رده‌م چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌رچی داهاتی خه‌ڵکیشه لوشتان داوه.
ئه‌م هاوکێشه‌یه ئه‌بێت ڕاستبکرێته‌وه، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر به نیازی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و ژیانێکی باشتره، ئه‌بێت ئیراده بکات و خۆی بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه ئاماده بکات، ئه‌وه‌ش ڕۆشنه له لای خه‌ڵکی کوردستان که ئێوه بۆ پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵاتی نا شه‌رعیتان ئاماده‌ن لافاوی خوێن هه‌ستێنن.
نه‌وشیروان گه‌شه‌ی به خۆی داوه، چونکه به پێچه‌وانه‌ی هاوشێوه‌کانییه‌وه، له جیاتی به‌راوردکردنی کوردستان به به‌غداد و جنوبی عێراق، له جیاتی به‌راوردکردنی حکومه‌تی هه‌رێم به ڕژێمی به‌عس و حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کانی تری ناوچه‌که، دێت باس و به‌راورد به پلورالیزمی ئه‌وروپای غه‌ربی ئه‌کات. دواهه‌مین تاوانی گه‌وره و ئاشکرای نه‌وشیروان، سه‌رپه‌رشتی گولله‌بارانکردنی پێنج کومونیستی قاره‌مان و شۆڕشگێر بوو له گرده‌که‌ی عه‌لی ناجی له سلێمانی له ١٤/٧/٢٠٠٠ .
ئه‌گه‌ر سیسته‌می سیاسی کوردستان بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت وه‌ک ئه‌وروپای غه‌ربی لێ بێت، ئه‌وا تاوانبارانی وه‌ک نه‌وشیروان و هاوشێوه‌کانی، له حیزبی خۆی و له حیزبی هاوشانی، ئه‌بێت دادگایی بکرێن و ئه‌و ژیانه‌ی ماویانه له زینداندا بیبه‌نه سه‌ر. له ئه‌وروپای غه‌ربیدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی واته: Senate Upper House ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندن، مه‌جلیسی ته‌نفیزی، واته هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی که له House of Representatives Lower House ئه‌نجومه‌نی بڕیاردان، مه‌جلیسی ته‌شریعی، ده‌رده‌چێت ده‌بێت به Senateدا بڕوات.
به‌ڵام نه‌وشیروان خۆشی نازانێ باسی چی ئه‌کات، جارێک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌کاته ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان، وه جارێکی تر وه‌زاره‌ت ئه‌کاته ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی، وه به هه‌مان چه‌شنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم، سه‌رۆکی هه‌رێمی (نه‌وشیروان ئه‌مه کۆئه‌کاته‌وه، ئه‌ڵیت سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم) کردووه به دکتاتۆر به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی داوێتێ.
ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی، بگۆڕدرێ به په‌رله‌مان، چی له مه‌سه‌له‌که ئه‌گۆڕێ؟ کاری سه‌ره‌کی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپای غه‌ربی، ڕێکخستنی نۆره‌ی قسه‌کردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه، به‌ڵام ئێوه دیزاینی په‌رله‌مانه‌که‌شتان هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانه‌که‌ی سه‌دامه، زیاتر له هۆڵی پێشکه‌شکردنی کۆنسێرت و شانۆگه‌ری ده‌چێت.
١٦/٨/٢٠٠٧ * دوا دێڕی وتاره‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا (گۆڕان لێره‌وه ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت) ٥/٨/٢٠٠٧ سایتی سبه‌ی.
|