٦\٧\٢٠١٠
ئۆک.*

فەرهاد کەریم
ئۆک سەد خۆزگەت بە چەرچل لە دوورەوە بۆنی تووتنی لێدەهات، بەڵام نەک
وەک چەرچل بۆنی چروو و جەنگی لێبێ، هەمیشە لەسەر پێ بوو، بە راستی
کرێکارێکی جەنگاوەر بوو، بۆ گوزەران - بۆ پاروێ گوو - مەکینە بوو،
دەرفەت رەخسا پرسیاری ئەو ئۆکەی لێبکەم:
-
بەڕێز بەڕوو بەواتای بەڕوو ناوت بەڕووە؟
-
بەلێ..
-
ئەوه بۆ ئەو ناوە، بۆ تۆ شاعیری؟
-
نەخێر..
-
ئەی خۆ دارتاشیش نی؟
-
دەزانم رانابوێری، لەبهر کورتەباڵایی خوشک
و براکانم.. دایە و بابە ناوی منیان نا ئۆک تا باڵام بەرز بێ وەک داری
ئۆک.
سەرەتای هەشتاکان کە دەستم بە شیعرنووسین کرد ووشەی بهڕوو دونیایەک
واتای دەبەخشی ئێستاش بهڕوو ئەو پیرۆزییهی هەر ماوە بەڵام کۆن بووە،
لە ولاتەکەت لە ئەمەریکا داری بهڕوو بۆ خانوو و پرد و کەلوپەلی ناوماڵ
و زۆر شتی تریش بەکاردێ، دارتاشەکانیش دەڵێن لە دارە باشەکان و گران
بەهاکانە... کاکە بهڕوو شوکری خوا بکە خۆ گەر ناوت دیک و گەی و فاکەر
بووایە ئەو ناوانە زۆرن لە ولاتەکەت بۆ ئێمەی غەریبە مایەی شەرم و
پێکەنینە، هاورێم بهڕوو شاعیرێک نادۆزیتەوە لە ولاتەکەم بهڕووی
بەکارنەهێنابێ لە شیعردا، منیش گەرم مندالێکمان بوو ناوی لێ دەنێم
بهڕوو.....
ئەکرەم.
ئۆک هاورێ ئەکرەم کەناسی بیرهێنامەوە گۆری پڕ نێرگزبێ، لە هەشتاکان
ئەکرەم لە دادگاوە تا دەگاتە بانکهکەی بەرامبەر قوتابخانەی سەلاحەدینی
کچان ،ئەو بەڕێزە سەرما با گەرما با کاری خۆی دەکرد، بە واتای ووشە لە
پارێزەر و لە دوکاندار و و فەرمانبەر و بە گشتیی لە شەقامەکە لەوی پاک
و خاوێنتری تێدا نەبوو، زۆر له خەمی شەقامەکەدا بوو.. بۆیە
شەقامەکەشمان لە هەموو شەقامەکانی شار خاوێنتر بوو، چونکە شەقامەکەمان
شەقامی ئەکرەم کەناس بوو، گەر هەموومان (پەرلەمان و وەزیر و گزیر و
سەرۆک و سەماکارانمان و مەلا و مەلەوان و پۆلیس و پاسەوان و فیتەر و
فتوا)مان لە پێناوی کورد و کوردستانیان بێ ئەوا نیشتمان باوەشمان بۆ
دەکاتەوە، دایکمانە و ئاینمانە کوردستان، ئەوانەی تۆزقاڵێک
مرۆڤایەتییان لا نەماوە.. کوردبوون و بازرگانیی بە یەک چاو تەماشا
دەکەن، ئەوا وەک گێسک و عارەبانە و خاکەناسەکهی ئەکرەم کەناس رەنگە بە
دەست کرێکارێکی بەنگلادێشیی بێ، سەری رێزیشم بۆ ئەو کرێکارەی کە
شارەکەم پاک دەکاتەوە، نەک وەک ئەوەی هاوڵاتی شار و نیشتمانەکە بێ و
ردێن بەرداتەوە، یان عهلمانیی و مۆدێرن و چرکە و دەقەی چەک هەلگرتنیشی
بە دۆلار لە نیشتمان وەگرێتەوە.. میز بە چڕوچاوی هاوڵاتیان داکا و گووش
لە نیشتمان، وای لێ
وایێ.. وڵات لێ وایێ.
___________________
* ئۆک -
Oak
- :
بهڕوو، دار بهڕوو.
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|