ئۆباماش درێژه
به دژایه‌تیکردنی تیرۆر و قاعیده،
دروستنه‌کردنی
چه‌کی نه‌وه‌وی ئێرانی ده‌دات.

مه‌هدی کاوانی
پۆستی ده‌ره‌وه‌بۆ هیلاری کلنتۆن، هێشتنه‌وه‌ی رۆبه‌رت غێتس بۆ هه‌مان
پۆستی به‌رگری و دانی پۆستی ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێمس جۆنزو
بانگێشه‌کانی ئۆباما بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکاریه‌جیهانیه‌کان و
کێشانه‌وه‌ی سوپایان له‌عیڕاق و چڕکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانیان
له‌ئه‌فگانستان،چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی ئیسڕایل و فه‌له‌ستین ،
مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ که‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکی
له‌ئه‌جندای نوێی ئه‌وه‌ده‌خوێندرێته‌وه‌که بیه‌وێ کاری دبلۆماسی و
به‌کارهێنانی هێز به‌یه‌که‌وه‌ببه‌ستێته‌وه.
دانی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌بۆ هیلاری کلنتۆنی ڕکابه‌ری و
هێشتنه‌وه‌ی پۆستی به‌رگریش بۆ هه‌مان که‌سی کۆماریه‌کان ، زیاتر مانای
ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ که‌ئۆبامه‌له‌ئه‌جندای
دانیه‌ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌سه‌ربازیه‌کان به‌خێرا له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست گۆڕانی به‌سه‌ر دابهێنێت و ده‌شی هه‌وێت ئه‌و
هێشتنه‌وه‌یه‌بۆ ئه‌وکاتانه‌بێت که‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی
له‌حاله‌تی ئاماده‌باشی دابێت بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک
که‌بکه‌وێته‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جنداو بانگێشه‌کانی. دیاره‌مامه‌له‌کردن
له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانی به‌وه‌ی که‌بیه‌وی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆی بکا پێی باشتره‌له‌وه‌ی که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی
دژایه‌تی بکه‌ن ، پێ ده‌چێ یه‌کێ له‌هۆکاره‌کانی تری ئۆباما بۆ ئه‌و
دوو پۆسته‌ی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌بیه‌وێ
ناکۆکی بخاته‌نێوانی موعته‌دل و موته‌شدیده‌کانی پارتی کۆماری
ئه‌مه‌ریکی به‌قازانجی موعته‌دیله‌کان تا وه‌کو
له‌ڕێگایه‌وه‌هاوپشتیوانی به‌شێکی فراوانی کۆماریه‌کانیش بۆ
سه‌رکه‌وتنی پۆسته‌که‌ی وه‌ده‌ست بێنێ و بۆ هیلاری کلنتۆنیش زیاد
له‌وانه‌ی که‌باسمان لێوه‌کرد ، بیه‌وی سوود له‌شاره‌زایی دامه‌زراوی
کلنتۆن به‌هیلاری و مێرده‌که‌ی وه‌رگرێ که‌ئه‌وان له‌ڕێگای
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی بیل کلنتۆن
به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌فراوانه‌ی هیلاری
له‌کاتی ڕکابه‌ری کردنی له‌گه‌ڵی که‌جیاوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری نێوانیان
زۆر فراوان نه‌بوو.
هه‌ر ئیمڕۆ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری
دانی به‌وه‌نا که‌شه‌ڕکردنیان له‌گه‌ل سه‌دام حوسێن هه‌له‌بوو و
مه‌سه‌له‌که‌شی برده‌وه‌بۆ به‌هه‌له‌بردنی له‌لایه‌ن ڕاوێژکاره‌کانی
به‌وه‌ی که‌عیڕاق ده‌یه‌وێ چه‌کی نه‌وه‌وی دروست بکات و په‌یوه‌ندیشی
له‌گه‌ڵ قاعیده‌هه‌یه. دیسان له‌ئاخاوتنه‌که‌ی ئه‌وه‌شی به‌ده‌رخست
که‌جگه‌له‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌وێڕای ئه‌و هه‌موو زیانه‌ئابوریانه‌ی که‌پێمان
که‌وت و زیاتر له‌٤ هه‌زار ئه‌مه‌ریکیش گیانی له‌ده‌ست دا ، هه‌روه‌ها
بووه‌هۆکارێک بۆ ئه‌و باره‌نائاساییه‌ی عیڕاق و ئه‌و هه‌موو
قوربانیانه‌ی که‌لێیان که‌وتووه.
مرۆڤ ده‌بێ له‌و ڕه‌نگدانه‌وانه‌وه‌هه‌ندێ شتی نوێ و مانه‌وه‌ی هه‌ندێ
شتی کۆن له‌ئاینده‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئۆبامه‌هه‌لهێنجێنێ.
له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌و کۆنگره‌ی سه‌رانی جیهان که‌له‌دۆحه‌و به‌ره‌و
ته‌واو بوون ده‌ڕوات، زیاترین ئاخاوتنه‌کان و چڕبوونه‌وه‌کان له‌سه‌ر
قه‌یڕانی دارایی جیهانی و چاره‌سه‌رکردنی و خۆ نزیک کردنه‌وه‌ی
ئه‌وروپاو حلفی ئه‌تله‌سی بوو له‌گه‌ل ڕوسیا.
ئۆباماش له‌بانگێشه‌کانی پێش هه‌لبژاردن و دوا به‌دوای ده‌رچونیشی
ئه‌وه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه‌که‌خۆش کردن و په‌ره‌پیدانی
په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌هه‌موو بوارێکه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیاو چین، یه‌کێ
له‌مه‌هامه‌گرنگه‌کانمان ده‌بێت.
هه‌وڵدانی مه‌ساری ئه‌وروپی بۆ درێژنه‌کردنه‌وه‌ی حلفی ئه‌وروپی بۆ
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو بانگێشه‌کانی ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئۆباما
له‌گه‌ل ڕووسه‌کان، دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئۆبامه‌له‌مه‌ڕ ڕێگه‌نه‌دانی
به‌ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌خاوه‌ن چه‌کی نه‌وه‌وی وهێشتنه‌وه‌ی
هاوکێشه‌سه‌ربازیه‌کانی ناوچه‌که‌و که‌سه‌کانی و به‌هیلاری
کلنتۆنیشه‌وه‌که‌به‌رامبه‌ر به‌ئێران له‌بانگێشه‌کانی توندی پێوه‌دیار
بوو بخه‌ینه‌پاڵی . هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه‌ئه‌و نیشانه‌مان
ده‌ده‌نه‌ده‌ست که‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکی له‌ئه‌جندای
دابێت که‌ڕووسیاو چین و هیندیه‌کانیش بخاته‌پاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی بۆ دژایه‌تی کردنی تیڕۆڕیست و قاعیده‌و دروست
نه‌کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی ئیران. به‌بۆچوونی خۆشم ئه‌گه‌ر بێت و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکی و حلفی ئه‌تله‌سی واز له‌خه‌یاری
درێژکردنه‌وه‌ی نفوز‌و هێزیان بێنن له‌و شوینانه‌ی که‌پێشتر له‌ناو
هاوکێشه‌ی قه‌له‌مڕه‌وی ڕووسی دا بوون، به‌دوایه‌وه‌ڕووسه‌کان زیاتر
خه‌یاری هاوکاری و لێک نزیک بوونه‌وه‌له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا
هه‌لده‌بژێرن نه‌ک ئینفرادی جیهانی. قه‌یڕانی دارایی جیهانیش تا بڵێیت
هۆکارێکی پۆزه‌تیڤه‌به‌به‌رقه‌ڕار کردنی به‌رجه‌سته‌ی وه‌هادا.
سیاسه‌تی باڵاده‌ستی جیهانی له‌ڕووی ئابووریه‌وه،
به‌شه‌هه‌ره‌زۆره‌کانیان له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیان ، ئه‌وه‌ڕاده‌گه‌یه‌نن
که‌به‌بێ هاوبه‌شی کردنی چین و ڕووسه‌کان ،
له‌دامه‌زراوه‌داراییه‌جیهانیه‌کان ، قسه‌کردن له‌سه‌ر چاککردنی باری
ئابووری جیهانی و زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌ێرانه‌که‌ی زۆر زه‌حمه‌ته.
به‌بۆچونی خۆم به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی نوێش هه‌مان ناوه‌رۆکی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی کردنی
تیڕۆڕو ڕێکخراوی قاعیده‌و دروست نه‌کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی ئێرانی وه‌ر
ده‌گرێت به‌ڵام به‌ئه‌جندای جیا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆن که‌ده‌یویست
له‌لایه‌که‌وه‌کاره‌کان به‌ڕیگای تاکجه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریکاو توانای
خۆیه‌وه‌بێت که‌له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دووی بۆش به‌ناچاری ده‌یانه‌ویست
ئه‌وروپاش پێیه‌وه‌به‌شدار بکه‌ن و زیاتر پشتیشیان به‌به‌کار هێنانی
هێزو چاو سۆرکردنه‌وه‌بوو به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌و که‌متر به‌کار
هێنانی خه‌یاری دبلۆماسی بوو. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی
ئۆبامه‌ده‌یه‌وێ له‌لایه‌که‌وه‌ئه‌و کاره‌به‌جیهانی بکات له‌لایه‌کی
تریشه‌وه‌هۆکاری دبلۆماسی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زیاتر
ده‌باته‌پێشه‌وه‌و خه‌یاری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیش وه‌ک دوا خه‌یار
ده‌هێڵێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ئه‌و
قه‌یڕانه‌جیهانیه‌هه‌ره‌سه‌خته‌ی ئابووری جیهانی و چڕبوونه‌وه‌ی
له‌کاته‌کانی ئۆباما‌و پێوه‌مه‌شغول بوونی جیهانی زۆر به‌فراوانیه‌وه،
ئێمه‌بمانه‌وێ نه‌مانه‌وی ئه‌ویش به‌ده‌وری خۆیه‌وه‌هه‌ندێ شتی نوێی
جیهانی له‌سه‌ر زۆر له ئاسته‌کان ده‌هێنێته‌پێشه‌وه‌له‌مه‌ڕ گۆڕانی
ته‌وازنی جیهانی و به‌رجه‌سته‌ی تره‌وه‌که‌مرۆڤ ناتوانی هه‌ر
له‌ئێستاوه‌پێشبینیان لێوه‌بکات . ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و
شیکردنانه‌وه‌خۆی قیت ده‌کاته‌وه، ده‌بێ له‌ڕێگایه‌وه‌باری ڕۆژهه‌لاتی
ناوه‌ڕاست له‌مه‌ڕ مه‌له‌فی چه‌کی نه‌وه‌وی ئێران و فه‌له‌ستین و
مه‌له‌فی کوردی به‌دیوی عیڕاق و تورکیا‌و زۆر کیشه‌ی تر ، ده‌بی
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان به‌چ ئاستێکا بڕۆن.
به‌ڵام ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌شداری پێکردنی
ڕووس و چینیه‌کان نه‌گۆڕنه‌وه به دژایه‌تیکردنیان به‌واتایه‌کی تر
ئاگایان له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌جیهانیه‌کانی ئه‌و دوو زڵهێزه‌ش به‌نه‌زه‌ری
ئیعتبار وه‌ر نه‌گرن ، ئه‌وا به‌دوایه‌وه‌ناتوانن له‌سه‌ر مه‌له‌فی
ئێران و قاعیده‌سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر
سیاسه‌ته‌کانیان له‌و ڕووه‌وه‌به‌ئاراسته‌ی کرانه‌وه‌بۆ ئه‌و دوو زڵ
هێزه‌ش بێت ، ده‌توانن ئیحتوای قاعیده‌و ئێران بکه‌ن.
ڕه‌نگه‌پێشبینی کردن بۆ دیاری کردنی ئه‌و ئاڕاستانه‌وا به‌ئاسانی
نه‌بێت به‌ڵام به‌بۆچوونی خۆم زۆری تواناکانی واشنتۆن بۆ ته‌سک
کردنه‌وه‌ی کارتێکردنه‌کانی ئێران ده‌بێت له‌ناوچه‌که‌نه‌ک هاوکاری
پێکردنی. دیاره‌ئێرانیش له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ دانانیشێ و
هه‌ولی ئه‌وه‌ده‌دات که‌به‌ڕێگای خۆیه‌وه‌درێژه‌به‌کاردانه‌وه‌کانی
ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی که‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێیه‌وه‌نیگه‌ران
ده‌بن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر کێشه‌ی عیڕاق و لوبنان و هاوکاری کردنی
حه‌ماس و ڕێکخراوه‌ئاینیه‌کانی عیراق که‌ئه‌مه‌ریکا
پییانه‌وه‌نیگه‌رانه.
بۆ کوردیش ئه‌گه‌ر جۆزیف بایدن کار بۆ به‌رقه‌ڕار کردنی پڕۆژه‌که‌ی
بکات که‌عێراق بکاته‌سێ فیدرالی شیعه‌و سوننه‌و کورد و له‌سه‌ر ئاستی
تورکیاش هه‌ندێ پێشڤه‌چوون له‌سیاسه‌ته‌کانیان بکرێ که تورکه‌کان
ناچار بکرێن که‌دان به‌بوونی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌تورکیا بدا‌و
هه‌ندێ له داخوازیه‌کانیشیان له‌مه‌ڕ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان
بکرێ ، به‌دوایه‌وه‌باری کوردان زیاتر به‌ره‌و ڕێکی ده‌ڕوات .
٣/١٢/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|