ئۆباما و
ئه‌مریکا یه‌کیان ئه‌ویتر ده‌کوژێ!
ته‌حسین عوسمان
ئه‌مریکا ، به‌نێو ، دوو حزبی تیایه که هه‌ردووکیان دوو ده‌زگای
بازاڕخۆشکردن و خه‌ڵک له‌خشته‌بردنن . له‌ڕاستیشدا هه‌ردووکیان یه‌ک
مارکه‌ی جۆنسۆنین . ئه‌و دوو حیزبه وه‌ک دوو برای له‌یه‌ک دایک و باوک
، یان ، دوو هێلکه‌ی یه‌ک مریشک وان . له‌خه‌ڵکیش وایه ئه‌وانه دوو
حیزبی جیان و هه‌ریه‌که په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
نه‌خێر ده‌بێ ببوورن که وانییه .. ئه‌وه بوو به 150 ساڵ ، به‌ڵکو
زیاتریش ، ئه‌و دوو حیزبه بێئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی رێکخستن و شانه‌ی حیزبی
و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یان هه‌بێ ، ناویان له‌خۆ ناوه حیزب .
هه‌رجاره‌ش زه‌لامێ له پاڵێوراوی یه‌کێ له‌و دوو حیزبه‌دا ده‌بێ
به‌سه‌رۆکی ئه‌مریکا . ئه‌و دوو حیزبه ئه‌ندامی ئاسایی به‌رده‌وامی
خۆیانیان نیه . له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، به‌نێو ئه‌ندامه‌کان ،
هه‌رجاره ده‌نگ بۆ حزبێکیان ده‌ده‌ن . خه‌ڵکه‌که‌ش ، له ورد‌و
درشتییه‌وه ، به‌دوای بژێو په‌یداکردندا ، هه‌رهه‌مووی خه‌ریکی راوی
پاره‌یه . له‌کوێ پاره هه‌بێ ئه‌وان وا له‌وێن . رووداوکان ،
به‌تایبه‌تی پشتگیریکردنی ئۆباما له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی ناوداری حزبی
کۆماری کۆلن پاول له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ، وانیشان ده‌ده‌ن
که له‌مه‌ودوا باراک ئۆباما رۆڵی به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنی هه‌ردوو
حزبه‌که ببینێ که ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ شۆرتێک رووبدا !
من له‌وه‌تای هه‌م ئه‌مریکام به‌ده‌وڵه‌تێکی
ئیمپریالیستی به‌کارهێن ناسیوه که به‌رده‌وام خه‌ریکی ئاژاوه
نانه‌وه بوه له‌نێو گه‌لانی هه‌موو جیهاندا .
له‌هه‌رشوێنێک شه‌ڕو
ئاژاوه بووبێت ، بێگومان ، ئه‌مریکا له‌وێبوه یان ده‌ستی چه‌په‌ڵی
تیابوه . ئه‌وه‌تا کۆنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێنری کیسینجه‌ر
، که به‌ڕه‌گه‌ز جووله‌که‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه و له‌ساڵی 1923
له‌ناوچه‌ی به‌ڤاریادا له‌دایک بوه کاتێ ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته پانزه
ساڵان دایک و باوکی له‌ترسی هیتله‌ر له‌ساڵی 1938 به‌ره‌و ئه‌مریکا
سه‌ریانهه‌ڵگرتوه و له نیۆیۆرکدا گیرساونه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ به
تیۆرێتیکی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای ئه‌مریکا ده‌ژمێردرێ و له
کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ : "له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادا نیه چاره بۆ
گیروگرفته‌کانی جیهان بدۆزێته‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا
له‌وه‌دایه کلکی ئه‌و گیروگرفتانه هه‌مووی به‌ده‌ست خۆیه‌وه بێ"!
سه‌یری ئه‌م بۆچوونه بکه‌ن ، نه‌ک هه‌ر دووره له‌مرۆڤایه‌تی ، به‌ڵکو
بۆنی خوێنی سارد‌و سڕی لاشه‌یه‌کی مردووی بۆگه‌نی لێدێت . هه‌ڵبه‌ت هه‌ر
واشیانکردوه . ئه‌وه‌تا له ئێراق ئه‌مریکا له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ
هه‌موو حیزب و رێکخراوو که‌سایه‌تیه‌کاندا رێککه‌وتوه‌و کلکی
هه‌موویانی توند به‌ده‌سته‌وه گرتوه . هه‌ریه‌که‌شیان له‌شوێنی خۆیدا
گیروگرفتێکه و ئه‌مریکا دروستی کردوون . ئه‌مریکا ئاگر له‌نێوانیاندا
خۆش ده‌کاو به‌هیچ جۆرێک بواری ئه‌وه‌یان نادا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر
بچووکترین شت له‌نێوان خۆیاندا رێکبکه‌ون . سوننه‌کان به‌هی خۆی حیساب
ده‌کا چونکه ، کۆنه پیاوی خۆیان ، سه‌دام حوسێن سوننه بوو . مالیکی
به‌جۆرێ که‌مۆ کردوه و له‌گه‌ڵ شیعه‌کانیتریش به‌جۆرێکتر رێککه‌وتوه
. له‌گه‌ڵ کوردیش‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێکیان به‌جۆرێ قسه ده‌کاو رێک
ده‌که‌وێ . له‌گه‌ڵ نێچیروان به‌جۆرێ و له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود
به‌جۆرێکیتر .. له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به‌جۆرێ و به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌ر
له‌کۆنه‌وه هی خۆیانه . له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌کێکیش ، له‌وانه‌ی ناومان
بردن ، دۆسته دژی ئه‌وه‌که‌یتر . لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دا :
ئاخۆ بلیمه‌ته‌که له سیاسه‌تی ئه‌مریکاییه‌کاندایه یان ئه‌وانه‌ی
خۆمان و ئێراقییه‌کان ده‌به‌نگ و گه‌مژه‌ن ؟! ئێمه باش ده‌زانین
ئه‌وانه‌ی خۆمان و ئێراقییه‌کانیش ، ئه‌مریکا ئاسایی ، ده‌ستیان
به‌کلکی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی خۆیانه‌وه گرتووه بۆیه ئه‌و
سووکایه‌تیپێکردنه‌یان قه‌بووڵه ؟ به‌ڵام تاکه‌ی خه‌ڵکه‌که له‌وه
ناگه‌ن و نابینن که‌وا ئه‌مریکا له‌بری سه‌دامێک و عوده‌ی و
قوسه‌یه‌کدا سه‌د سه‌دام و پینجسه‌د عوده‌ی و قوسه‌ی بۆ به‌رهه‌م
هێناوین ؟!
ئه‌وه یه‌که‌مینجاره له‌مێژووی سیاسی ئه‌مریکادا ، بێده‌ستکاریکردن
له‌ده‌نگه‌کان ، هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه به‌ڕێوه بچێ ! هۆیه‌که‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که ، دوای هه‌ڵه‌کردنه‌کانی یه‌ک له‌دوای
یه‌ک له ئێراق و له ئه‌فگانستان هه‌روا له‌و شکستیهێنانه‌ی جه‌نگه
پێنج رۆژییه‌که‌ی که‌ڤکاز ، ئه‌مریکا به‌ملیداهات سیاسه‌ت و ،
به‌تایبه‌تی ، ده‌موچاوه‌که‌ش بۆ شێوه و ره‌نگێکیتر بگۆڕێ . ده‌بێ
ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
پارتی دیموکراته‌وه نه‌بوو ، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنی ئۆباما خۆیبوو که
خه‌ڵکی ره‌ش و رووتی ئه‌مریکا ده‌مێک بوو چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێکی ئاوابوون
که خۆیان به که‌م ده‌هاته به‌رچاو به‌هۆی سیاسه‌تی
ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پێشتری ئه‌مریکا .. بێزاری خه‌ڵکی ئه‌مریکابوو له
بۆنی گه‌نیوی ده‌یانجار دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیستێمی کلاسیکی نێوان
کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کان که له‌نێوان خۆدا زه‌وتکردوه و یه‌ک
ده‌یداته ئه‌ویتر .. به‌ڵێ خه‌ڵکی ئه‌مریکا ده‌مێکه تێنووی
گۆڕانکارین .. سته‌می جه‌نگی خوێناوی لینکۆلن هه‌ر له‌یاد ماوه !
شه‌وی چوار له‌سه‌ر پێنجی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 ، وه‌نه‌بێ له‌خۆشیی ،
به‌ڵکو له‌به‌ر گرینگی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ، تاوه‌کو نانی
به‌یانیشم نه‌خوارد ، نه‌خه‌وتم . هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌رچوونی
ئۆبامام ده‌کرد به‌ڵام هه‌ر پێم خۆش‌بوو به‌چاوی خۆم پڕۆسێسه‌که بیبینم
و بگه‌مه ئه‌نجام . له‌م که‌ناڵه‌وه بۆ ئه‌و که‌ناڵ به‌دوای
تازه‌ترین هه‌واڵ و ئاکامی ده‌نگه‌کاندا ده‌گه‌ڕام . گرینگی
مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه که نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی
به ئه‌مریکا و به‌خه‌ڵکی ئه‌مریکاوه هه‌یه ، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی
به‌یه‌که‌وه‌گرێدراوی جیهانییه و ده‌چێته نێو هه‌موو
کونوکه‌له‌به‌ره سیاسی و ئابوورییه‌کانه‌وه .
ماوه‌یێ له‌مه‌وپێش وتارێکم له ماڵپه‌ڕ‌ی (ئه‌مڕۆ) له‌ژێر نێونیشانی "
مست له درێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه " دا بڵاوکرده‌وه که په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆی به‌و پێنج رۆژ جه‌نگه‌ی که‌ڤکازه‌وه ، به کاردانه‌وه‌ی
رووسیای راست و له‌جێی خۆی ، هه‌روا به درۆ‌کانی ئه‌وڕوپا و
که‌ڵه‌گایه‌تی بووشه‌وه هه‌بوو . رووداوه‌که‌ی ئابی که‌ڤکاز کوشتنی
به‌کۆمه‌ڵی ئۆسێتینیه‌کانی باشووری راگرت ، ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی سیاسی
، سه‌ربازی و زانیاری رووسیا بوو که ، به بۆچوونی من ،
به‌گه‌وره‌ترین رووداوی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ده‌ژمێردرێ .
له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی کاتیش‌دا درۆ‌و ده‌ڵه‌سه‌ی مێدیاکانی ئه‌مریکا و
رۆژئاوا ، به‌پێلێنانی خۆیان ، سپی بوونه‌وه.
دوای نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی وارشۆ
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ،
له‌به‌رابه‌ردا ، هه‌وڵ بده‌ن په‌یمانی ناتۆ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و واز
له سیاسه‌تی توندوتیژی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خۆ به زل زانین بێنن ،
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستیانکرد به به‌رفراوانکردنی په‌یمانی ناتۆ .
هه‌رچی کۆنه ئه‌ندامی وارشۆ هه‌بوو هه‌موو راپێچی ناو په‌یمانی ناتۆ
کران . سه‌ره‌تا ، بۆ پێڕۆکردنی سیاسه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن دوو
زاراوه‌ی درووستکراویان به‌رز کرده‌وه : یه‌که‌میان تیڕۆڕیزم
(هه‌ڵبه‌ت بێ پێناسه‌کردن) به‌ڵام له‌واقیعدا ئه‌وان مه‌به‌ستیان شۆڕشی
نه‌ته‌وه ئازادیخوازه‌کان و له‌که‌دارکردنی ناوبانگی ئیسلامه .
دووه‌میشیان گڵۆ‌بالیزم . ئه‌مه‌یان ، هه‌رچه‌نده ئه‌وان
به‌شێوه‌یه‌کیتر ده‌یانه‌وێ له‌خه‌ڵکی ب‌گه‌یێنن ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا
کۆڵۆنیالیزمی نوێیه. دوای نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خه‌ریکن سه‌رله‌نوێ
بیری داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م
بکه‌نه‌وه . بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامی دووه‌م مه‌رامی یه‌که‌میان
کردۆته چه‌ک و به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێن . ویستیان و ده‌یانه‌وێ
له رێگه‌ی تیڕۆڕه‌وه مه‌سه‌له‌ی گڵۆبالیزمه‌که بسه‌پێنن . له
له‌پاداشتی ئه‌و "چاکه‌یه"ی که ئه‌مریکا و رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به
یێلتسین کردیان (ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1996 له‌رووسیا
که دواتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌له به‌ته‌واوی روون ده‌که‌مه‌وه) داوایان
له یێلتسین کرد ئه‌ویش خۆبخورێنێ . واته پاداشتی چاکه‌یان بداته‌وه
. ئیتر به ده‌ستپێشخه‌ری به‌ریس یێلتسین له ئاداری 1996 له
هاوینه‌هه‌واری ئه‌لشه‌ڕه‌مولشێیخدا کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیڕۆڕیزم به‌سترا که ، ئه‌وکاته ، هیچ
مه‌ترسییه‌کیش له‌گۆڕێدا نه‌بوو !
ئیتر به‌رداشه‌که‌یان ، هه‌ڵبه‌ت بۆ هاڕینی ئێسقانی مرۆڤ له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه گڵاوه‌کانی خۆیان ، له‌گه‌مه‌یه‌کی سیاسی‌دا
وه‌گه‌ڕخست . بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌که‌ش ، سه‌ره‌تا ،
له‌خۆیانه‌وه ده‌ستیانپێکرد . ئه‌وه‌بوو له 11 سه‌بته‌مبه‌ری 2001
زیاتر له 3000 که‌سیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی نێوه‌ندی بازرگانی
نێونه‌ته‌وه‌یی کرده قوربانی گه‌مه‌ی سیاسه‌ته گڵاوه‌که‌یان . ئیتر
به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه به‌دوای ئوسامه بن لادندا ده‌گه‌ڕێن ، که
هه‌موو دنیا ده‌زانێ ده‌ستکردی ئه‌مریکا خۆیه‌تی ، هێرشێکی
به‌ربڵاویانکرده سه‌ر ئه‌فگانستان و له‌وکاته‌وه تاوه‌کو ئه‌م ساته‌ی
ئێستا تیایداین سیاسه‌ته‌که ، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا به‌رده‌وامه ، به‌ڵکو
رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن و گه‌مه‌ی نوێتر‌و سه‌یرتر
ده‌دۆزنه‌وه که دوامینیان ئه‌و چه‌ته‌گه‌رێتییه‌ی ده‌ریای که‌نداوه
. ناوچه‌که هێنده به پیت و سامانه ده‌ستیان لێیبه‌رنابێ ئه‌و
سواڵکه‌رانه.
ئه‌مه بۆچوونی خۆمه‌و خه‌ڵکیتریش بۆ خۆی ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه
. به بۆچوونی من هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا گه‌لێ پوختترو
دیموکراتیانه‌تره له‌وانه‌ی که له ئه‌مریکادا به‌ڕێوه‌ده‌چن .
ئه‌وان له‌وه ناترسن ئه‌گه‌ر ئێران چه‌کی کوشنده‌ی هه‌بێت ئه‌وه
مه‌ترسی دروست ده‌کا بۆ ئیسڕائیل . ترسی گه‌وره‌یان له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
ئێران چه‌کی کوشنده‌ی هه‌بێ ئه‌وکاته رێگا به ئه‌مریکاو رۆژئاوا نادا
بێن و به‌ئاره‌زووی خۆیان تاڵانی ناوچه‌که بکه‌ن . باری ئابووری ئێران
له ساڵه‌کانی دوایی سه‌رده‌می شادا له‌وپه‌ڕی به‌رزی و پێشکه‌وتندا
بوو که ده‌توانم بڵێم ، رکابه‌ری له‌گه‌ڵ یاپۆنیادا ده‌کرد ، ئه‌گه‌ر
له‌پێشیشیدا نه‌بووبێ .هه‌ربه‌نیازی تێکدانی ئابووری ئێران ئیمام
خومه‌ینییان له ئێراقه‌وه وه‌ده‌رنا. سه‌دام حوسێنیان هێنایه
سه‌رحوکم و جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی وێرانکردن هه‌ڵگیرسا که تا ئه‌مڕۆش
به‌رده‌وامیی هه‌یه. دوایی ئیسڕائیلییه‌کان خۆیان وا بیر له‌وه
ده‌که‌نه‌وه له ئه‌مریکای لاتیندا شیلی بێ یان ئه‌رجه‌نتین
دوورگه‌یه‌ک بۆ خۆ بکڕن و تیایدا به‌بێ گیروگرفت ژیانی داهاتوو
ببه‌نه‌سه‌ر . هه‌ر دووسه‌د سێسه‌د هه‌زارێک ، وه‌ک شوێنێکی پیرۆز ،
له‌وێ جێدێلن . ئه‌مه جارێ بیرلێکردنه‌وه‌یه به‌ڵام له‌وانه‌یه
له‌داهاتووێکی نزیکدا ببێ به فاکت . ئۆباما- سه‌ربه‌کڵاوی بن ئیسلام !
ئیتر ئه‌مریکا با چیتر لافوگه‌زافی دیموکراسیه‌تمان به‌سه‌ردا لێنه‌دا
. دیاره‌و له‌که‌س شاردراوه نیه بۆچی هاتوون بۆ ئێراق و بۆ ناوچه‌که
! هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر دیموکراسیه‌ت هه‌بێ له دونیادا ئه‌وه وا له
هیندستانه . هیچ کاتێک باوه‌ڕم به پاکیی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریکادا
نه‌بوه و تا به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ڕێوه بچێ باوه‌ڕم پێی نابێ . ئه‌مریکا
نه‌ک پێشێلی له سیستێمی هه‌ڵبژاردن و یارییش به ئاکامی ده‌نگه‌کان
ده‌کا ، ئه‌مریکا بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه گڵاوه‌کانی خۆی ، ده‌ستی
چه‌په‌ڵ و درێژی له کاروباری وڵاتانیتریش وه‌رده‌دا ، به تایبه‌تی ،
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان . ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریکادا له‌سه‌ر چه‌ند
ده‌زگایه‌ک وه‌ستاوه که هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست مۆنۆپۆڵیست و
مافیاکانه‌وه‌یه و گه‌لانی ئه‌مریکا بوونه‌ته دیلی ده‌ستیان .
سه‌رمایه‌ی ئه‌و مۆنۆپۆڵیستانه‌ش بریتیه له راوه‌ڕووت و تاڵان‌کردنی
خه‌ڵکی ئه‌مریکاو وڵاتانی تر . جا نازانم ئه‌مریکا به چ روویه‌که‌وه
سیستێمی خۆی به سیستێمێکی دیموکراسی نێوده‌با له‌کاتێکدا پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌مریکادا به پاره به‌ڕێوه ده‌چێ ؟ ئه‌گه‌ر
پاره‌یه‌کی زۆرت هه‌بێ ئه‌وه ده‌توانی خۆت که‌ندیدات بکه‌ی و بچیته
ناو بازاڕی هه‌ڵبژاردنه‌وه . ئه‌گه‌ریش نا بۆ خۆت ، کورد گوته‌نی ،
سیر بخۆ‌و زوڕنا لێده .ئه‌وجه چ پاره‌یه‌کیش . به سه‌دان ملیۆن دولار
! ده‌ڵێن ئۆباما ، گوایه ره‌تیکردۆته‌وه پاره‌ی حکومه‌ت بۆ
هه‌ڵبژاردن به‌کاربێنێ ، که‌چی ریکۆردی له‌پاره‌خه‌رجکردندا به‌زاند
. له ملیاری تێپه‌ڕاند . باشه کاکه‌ڕه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی
له کوێ هێنا ؟! تۆبڵێی ره‌شوڕووته‌کانی ئه‌مریکا یارمه‌تییاندابێ ؟
ئامه‌ننا ، یارمه‌تییان داوه ، وه‌لێ چه‌ند ؟ یه‌ک ملیار دۆلار ؟
ناچێته ئه‌قڵ . راسته به‌درێژایی جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌که ئۆباما باسی
کۆتایی پێهێنانی جه‌نگی ئێراق و ئازادی وزه و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
ده‌کرد و دروشمی گۆڕانکاری هه‌ڵگرتبوو ده‌یگوت:"به‌ڵێ ئێمه ده‌توانین
جیهان بگۆڕین ". ژماره‌یه‌کیش له گۆرانیبێژه ره‌شه به‌ناوبانگه‌کان
قسه‌کانی ئۆباما " یه‌س وی کان چێنج ژه وۆرلد" یان له‌کاتی جه‌نگی
هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبوو به گۆرانی که له‌ڕاستیدا پاڵپشتێکی گه‌وره
بوو بۆ ئۆباما . به‌ڵام جیهان چۆن ده‌گۆڕدرێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌مریکای له‌گه‌ڵدا نه‌بێ ؟! ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێ کۆنتر بێ و گۆڕانی
به‌سه‌ردا نه‌هاتبێ سیستێمی هه‌ردوو حزبه کلاسیکیه‌که‌ی ئه‌مریکایه
که به درێژایی سه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ
ده‌که‌ن .
به‌ڵێ له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 2007 ئۆباما توانی 58 په‌نجاو هه‌شت
ملیۆن دۆلار کۆبکاته‌وه که 16.4 شانزه ملیۆن و چوارسه‌دهه‌زار که‌س
، که هه‌ریه‌که‌یان 200 دووسه‌د دۆلاری دابوو . هه‌روا له یانواری
2008 بڕی 36.8 سی و شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌دهه‌زار دۆلاریتری
کۆکرده‌وه . تێکڕای بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له‌لایه‌ن
هه‌وادارانیه‌وه پێیبه‌خشرا خۆی له په‌نجاو پێنج ملیۆن دۆلارێک ده‌دا
. ئه‌وه‌یتریش ، شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته ، هه‌مووی هی پاره‌داره
جووله‌که‌کان بوو که پشتگیری ته‌واوی ئیسڕائیل ده‌که‌ن .
لێره‌دا ده‌بینین ئۆباما که‌وتۆته ، یان به‌شێوه‌یه‌کیتر، خۆی خستۆته
نێو بارودۆخێکی زۆر شلۆقه‌وه .. تا ته‌وقی سه‌ری که‌وتۆته ژێر قه‌رزی
ئه‌ملاو ئه‌ولا . سه‌ختی و ئاڵۆزی هاوکێشه‌که له‌وه‌دایه که‌خاوه‌ن
قه‌رزه‌کان له دوو هێلی ته‌ریب و ناکۆک پێکهاتوون ! چیبکا باشه
ئۆباما ؟! دوو هێلی ته‌ریب ببڕایببڕ ناگه‌ن به‌یه‌ک و مه‌ڕ و گورگیش
به‌یه‌که‌وه ئاو ناخۆنه‌وه . چاره ؟ چاره هه‌ر ئه‌وه‌یه ئۆباما
خۆی یه‌کالا بکاته‌وه . خۆیشی به‌هه‌رلایه‌کدا ببا پارسه‌نگه‌که
تێکده‌چێ و باره‌که وه‌رده‌گه‌ڕێ . ئۆباما له‌م ده‌موده‌سته‌ی ئێستادا
ته‌نیا رووی "ره‌شی" ده‌ره‌وه‌ی هی خۆیه‌تی . رووی ناوه‌وه‌ی ئۆباما
چه‌ند که‌سانیێکی سپین که به‌هه‌وه‌سی خۆیان ده‌یجوولێنن . له‌وانه
جۆن بایدن و وه‌زیری به‌رگری گێتس . شتێکی تریش هه‌یه ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که کارێکی گه‌نجاو نابێ ئه‌گه‌ر هاوکێشه‌که ئاوا به
هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه . له‌گه‌ڵ به‌سه‌رداچوونی کاتیش راستیی
ئۆباما بۆ خه‌ڵکه‌که ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه‌تێ ،
په‌رده‌ی له‌ڕوو لاده‌چێ . ئۆباما هیچ چاریتری نیه ده‌بێ ره‌شو
سپێتییه‌که‌ی لێکجیابێته‌وه و لایه‌نێک له‌و دوولایه‌نه هه‌ڵبژێرێ .
ئۆباما تاکه‌ی ، بزنمشک ئاسایی ، که ده‌چێته ناو ره‌شه‌کان به ره‌ش
خۆی ده‌نوێنێ و که سه‌ردانی ئیسڕائیلیش ده‌کا ده‌بێ به شووتییه‌کی
نه‌گه‌ییوی ناواخن سپی .له‌وێ بردیانه په‌نای دیواره‌که و
کڵاوه‌که‌یان خسته سه‌ر ته‌وقی سه‌ری . له‌ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر
نه‌چووبایه په‌نای ئه‌و دیواره ئۆباما ده‌بایه هه‌ر خه‌و به‌کۆشکی
سپییه‌وه ببینێ ! هه‌نگاوی داهاتووی ئۆباما ئه‌وه‌بوو، له گه‌رمه‌ی
شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، جۆ بایدنی دۆستی هه‌ره نزیکی ئیسرائیل ،
دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی رووسیای وه‌ک جێگری خۆی ده‌ستنیشانکرد ! جا
ئۆباما ، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆی ، ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک ئازاد‌و سه‌ربه‌ست
بوایه نه‌ده‌چوو بۆ په‌نای ئه‌و دیواره و کڵاوی جووله‌کانی
نه‌ده‌کرده سه‌ر .
ئۆباما له نێوان ئاگرو ئاسندا!
ئۆباما چۆن و له‌به‌رچی ، به‌تایبه‌تی له‌م
کاته ناسک و پڕ له قه‌یرانی جۆراوجۆردا ، قه‌بووڵیکرد ، وه‌ک
چلوچواره‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا ، ئه‌و باره قورسه بخاته سه‌رشانی
خۆی ؟ پڕۆگرامێکی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ ئۆباما له سیاسه‌تی داهاتوویدا یان
ده‌که‌وێته ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه؟ چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئۆباما هه‌روا به‌و
ره‌شێتییه‌ی خۆی بمێنێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌وه‌شدا ، شووتی ئاسایی
، سپی ده‌رچوو ، ره‌شه‌کان چ کاردانه‌وه‌کیان ده‌بێ ؟
ئۆباما که‌یفی خۆیه‌تی خۆی به‌هه‌رچییه‌ک بزانێ ، به‌ڵام ناتوانێ
نکووڵی له‌وه بکا که له دڵۆپێک ئاو‌ی مرۆڤێکی ره‌شی موسوڵمان
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌تێیستی کینیایی هاتۆته دنیاوه . ئۆباما نه‌ک
هه‌ر له‌باوکه‌وه به‌ڵکو له دایکیشیه‌وه هیچ مۆرکێکی جووله‌کایه‌تی
پێوه نیه . دایکی له‌سه‌ره‌تادا خریستیان (مه‌سیحی) بوه و دوایی
بۆته ئه‌گنۆستیک واته (خوانه‌ناس) . دایکی ئۆباما مادلێن لی پێین(
ئه‌ویش به‌ڕه‌گه‌ز له‌ڕێگه‌ی دایکیه‌وه ) ئینگلیزێکی ، سکۆتله‌ندی ،
ئێرله‌ندی ئه‌ڵمانییه . زاراوه‌ی ئه‌گنۆستیک واته ( نازانم )
له‌لایه‌ن پرۆفێسه‌ر تۆماس هێنری هۆکسلی له‌ساڵی 1876 ،
له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی میتافیزیکه‌کاندا، به‌کارهاتوه .
ئه‌گنۆستیکه‌کان واته (خوانه‌ناسه‌کان) ئه‌و که‌سانه‌ن که
سه‌لماندنی هه‌بوون و نه‌بوونی خودا به‌کارێکی ئاڵۆز ده‌زانن .
مه‌سه‌له‌ی خودا هه‌یه یان نییه‌یان به وشه‌ی - نازانین- له‌کۆڵ خۆ
کردۆته‌وه . جا ئۆباما ئه‌گه‌ر ئه‌گنۆستیکیش بێت هه‌ر نه‌ده‌بایه
بچێته په‌نای ئه‌و دیواره وه !
باپیری باراک و که‌سوکاره‌کانی دژی ئه‌وه بووینه باوکی ئۆباما ستێنڵی
دایکی بێنێ به‌ڵام ئۆبامای باوک به‌لاساری خۆی له 02.02.1961 ستێنڵی
ئێن دانهێم ( 1942- 1995 ) ی هێناوه و له یانواری 1964
لێکجیابوونه‌ته‌وه . ئیتر باراک ئۆباما ، سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی
ئه‌مریکا و ئیسڕائیل ، هه‌روا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی باراک ئۆباما خۆی
لێده‌رچێ هیچ رێگه و ره‌گه‌زێکیتری چوونه‌وه سه‌ر جووله‌کایه‌تی نیه
! به‌ڵام چۆنیان برده په‌نای دیواره‌که و ئه‌و کڵاوه‌یان چۆن
کرده‌سه‌ر؟ ئه‌وه منیش نازانم ! وادیاره منیش بووم به ئه‌گنۆستیک و
چوومه‌ته سه‌ر دینی نازانمه‌کان! من له‌وه ده‌ترسم خه‌ڵکه‌که
به‌وه بخڵه‌تێن و به‌لایانه‌وه سه‌یر بێت که چۆن "ره‌شپێستێک"
ده‌چێته نێو کۆشکی سپییه‌وه ! یاخود سپییه‌کان چۆن قه‌بووڵی ئه‌وه
ده‌که‌ن؟ بۆ نایکه‌ن؟ کاکه‌ڕه‌ش خۆ جاری یه‌که‌می نییه ده‌چێته
ناو ئه‌و کونه سپییه‌وه . ئه‌و میراته‌ی له باوکیه‌وه بۆ
به‌جێماوه کاتێ حوسێنه ره‌شی کینیایی له‌ساڵی 1960 له گۆنۆلولوه‌وه
هینه ره‌شه‌که‌ی خۆیکرد به هینه سپییه‌که‌ی ستێنڵی ئێن دانهێمی
ئه‌مریکی و ئه‌م عاجباتییه ره‌شئه‌سمه‌ره‌ی ئێستای لێده‌رچوو! ئیتر
دیاره هه‌ر له زووێکه‌وه ئه‌و خانه‌واده‌یه به‌و کونه سپییه‌وه
فێرن . ماڵیش ئه‌گه‌ر له ماخۆ نه‌چوو دیاره حه‌رامه.
من هیچ گومانم له‌وه‌دا نیه که لایه‌نێکی تایبه‌ت له جاری یه‌که‌مدا
هه‌بووبێ پاڵپشتیی حوسێن ئۆبامای له‌و چوونه نێو ئه‌و کونه سپیه‌دا
کردبێ ، به‌ڵام چوونی باراک ئۆبامای ئه‌مڕۆ بۆ نێو کۆشکی سپی ، کۆمه‌ڵێ
نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانه و ئاوا له‌خۆڕای نابینم ، هه‌رچه‌نده ، ئه‌مه
نکووڵی کردنیش نیه له لێهاتوویی و زیره‌کی که‌سایه‌تی ئۆباما . هه‌ر
له دوای راگه‌یاندنی که‌ناڵی سی ئێن ئێن که ئۆباما بوو به چل و
چواره‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا یه‌کسه‌ر فه‌رمانی ملکه‌چکردن بۆ ماککاین
ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێ پیاڵه‌یه‌ک ژه‌هری مار بکات به قوڕگی
ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دابوو به‌و . فه‌رمانیان پێدا که بچێ پیرۆزبایی
له ئۆباما بکات وه‌ک سه‌رکه‌وتووێک له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا . ئه‌گه‌ر
ئه‌مه کارێکی تڕادیسیۆنی رێز له‌یه‌کترگرتنبێ ئه‌ی بۆچی هه‌وادارانی
ماککاین هه‌مان هه‌ڵوێستیان نه‌نواند ؟ ئه‌و شوێنه‌یان بۆ چۆلکرد که
ماککاین تیایدا پیرۆزبایی له ئۆباماکرد ؟ رۆژنامه‌نووس و
که‌رسپه‌ندێنته‌کان ، ته‌نیا له‌و شوێنه‌دا ، نه‌یانتوانی یه‌که‌مین
وتاری باراک ئۆباما ببینن و ببیستن ، چونکه به‌ئه‌نقه‌ست هه‌رچی
ئامرازی ئه‌لیکتڕۆنی هه‌بوو گشتیان کوژانده‌وه . بۆچی و کوا ئه‌و
ترادیتسیۆنه؟!
ئۆباما بۆچی لینکۆلنی هێنده به‌لاوه
مه‌زنه؟!
زۆرم پێ سه‌یره که ئۆباما هێنده وێڵ و شه‌یدای سیاسه‌تی سه‌رۆکی
ئه‌مریکا ئه‌براهام لینکۆلنه و شانازیشی پێوه ده‌کات ! تۆ بڵێی شتی
هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌بێ ؟ ئایا ئۆباما ئاماده‌یه هه‌مان
چاره‌نووسی لینکۆلن به‌چاوی خۆیه‌وه ببینێ ؟ باراک ئۆباما له 10 ی
فێبریواری 2007 ، له‌سه‌ر پلیکانه‌کانی ساختومانی کاپیتۆلی ئیلینۆی
سپرینگفێلد که‌ندیدادکردنی خۆی راگه‌یاند، که کاتی خۆی ئه‌براهام
لینکۆلن، به‌رله‌وه‌ی ببێ به یه‌کێ له ناودارترین سه‌رۆکه‌کان
له‌مێژووی ئه‌مریکادا ، له‌وێ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی یاسادانان بوو
.هه‌روا باراک ئۆباما سوێند به‌و کتێبه پیرۆزه ده‌خوا که کاتی خۆی
لینکۆلن له‌ساڵی 1861 سوێندی پێخواردوه . کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
ئینه‌وگوراتسیۆن رایگه‌یاند که باراک ئۆباما ، دوای لینکۆلن ،
یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌بێ له 20 یانواری 2009 سوێند به‌و
کتێبه بخوا . به‌ڕێوه‌به‌ری ئینه‌وگوراتسیۆن ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که
باراک ئۆباما گوتویه‌تی ئه‌وه شه‌ڕه‌فێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و که
کۆنگرێس ئه‌و دیارییه مه‌زنه‌ی پێبه‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی سوێند به‌و
کتێبه پیرۆزه بخوا که کاتی خۆی لینکۆلن سوێندی پێخواردوه .
ده‌مه‌وێ هێما به شتێکی سه‌رنج راکێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر پده‌م .
له‌سه‌ر داوای ئۆباما خۆی ، 10 ده رۆژ به‌ر له ئاڵوگۆڕکردنی سه‌رۆک ،
جۆرج بووش باراک ئۆبامای له کۆشکی سپی‌دا داوه‌تی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ
کرد که هه‌ردوو کۆنه سه‌رۆکی دیموکراته‌کان جیمی کارته‌ر و بیڵ
کلینتۆن هه‌روا دوو کۆنه سه‌رۆکی کۆمارییه‌کان هه‌ردوو بووش (کوڕ و
باوک) ئاماده بوون . به‌ر له نانخواردنه‌که به نیو‌سه‌عات جۆرج
بووشی ده‌بڵیوو به‌دووقۆڵی له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما دا‌نیشتوون گوایه ،
ئاخیرمان خێربێ ، بووش باسی مه‌سه‌له‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا کردوه
.
لینکۆڵن له 12.02.1809 له‌خێزانێکی هه‌ژاری ئاژه‌ڵداردا له کینتووکی
له‌دایک بوه . لینکۆلن دووه‌مین منداڵ و یه‌که‌مین کوڕی تۆماس و نێنسی
بوو . دوای ماوه‌یه‌ک سه‌فه‌ر ده‌که‌ن بۆ باشووری رۆژئاوای ئیندیانه
که ئه‌وکاته تازه چووبوه نێو یه‌کێتی ویلایه‌ته‌کان . به‌هۆی
به‌ربڵاوی نه‌خۆشی له‌وکاته‌دا برابچووکه‌که‌ی لینکۆلن ده‌مرێ .
ته‌مه‌نی 12 دوانزه ساڵان ده‌بێ که دایکیشی ده‌مرێ . دوای دوو ساڵی‌تر
خوشکه گه‌وره‌که‌شی ده‌مرێ . باوکی ژنێکیتر به 3 سێ منداڵه‌وه دێنێ
و لینکۆلن ده‌که‌وێته ژێر مه‌رحه‌مه‌تی زڕدایک و منداڵه‌کانی . تۆماسی
باوکی لێده‌رچێ که‌سوکاره‌کانیتری لینکۆلن گشتیان کۆیله‌دار بووینه .
که ته‌مه‌نی ده‌گا به 20 بیست ساڵ ماڵیان ده‌ڕوا بۆ ئیلینۆیس که
چه‌ند ساڵێک بوو چووبوه نێو یه‌کێتییه‌وه و سیستێمی کۆیلایه‌تی تیادا
نه‌بوو . لینکۆلن ماڵی باوکی جێدێلێ و بۆ خۆی خه‌ریکی کاسبی ده‌بێ .
ماوه‌یه‌ک له گوندی سالم ده‌گیرسێته‌وه و وه‌کو مه‌ئمووری پۆست ،
بازرگانی ، جوتیاری ، ئاسنگه‌ری و داربڕینه‌وه خه‌ریک ده‌بێ . که
موحافیزی ئیلینۆیس بانگرادێژی بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌که‌ن به‌شداری
له‌شه‌ڕدا بکه‌ن له دژی هیندۆسه‌کان - قه‌بیله‌ی بازی ره‌ش- ئه‌براهام
لینکۆلن به بیانووی ئه‌وه‌ی که داپیر و باپیره گه‌وره‌ی به‌ده‌ستی
هیندۆسه‌کان کوژرابوون ، بڕیارده‌دا بچێت بۆ شه‌ڕ واته بۆ تۆڵه
سه‌ندنه‌وه ! لینکۆلن ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوکی له‌پێستی ئاژه‌ڵدا
جلوبه‌رگی ده‌دووری ، له کاتی منداڵی‌دا پانتۆڵی له‌پێستی ئاسک دووراوی
له‌به‌رده‌کرد . به‌رله‌وه‌ی ببێ به سه‌رباز لینکۆلن زۆر هێمن و
له‌سه‌رخۆ ده‌بێ . له مه‌ودای 30 میلدا ده‌چوو بۆ دادگاکان
سه‌یریده‌کرد بزانێ پارێزه‌ره‌کان چۆن ره‌فتار ده‌که‌ن و له‌کاتی
به‌رگریکردندا چی ده‌ڵێن . دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێکی به‌ناوبانگ
په‌یدا ده‌کا و به‌هۆی ئه‌وه‌وه شاره‌زایی له‌بواری دادپه‌روه‌ریدا
په‌یدا ده‌کات و وایلێدێ له‌ساڵی 1836وه‌کو پارێزه‌ر کارده‌کا .دوای
ساڵێک دێته سپرینگفێڵد، پایته‌ختی نوێی ئیلینۆیس و له‌وێ له‌گه‌ڵ
پارێزه‌رێکی ناوداردا به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ن.
مێری ، ژنه هاره‌که‌ی لینکۆلن !
مێری ئێن تۆدد لینکۆلن (13. 12 .1818- 16.07.1882) له 4 ی نۆڤه‌مبه‌ری
1842دا شوو به شانزه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا لینکۆلن ده‌کا . مێری
رۆشنبیر‌و خوێنده‌وارێکی به‌توانا بوو . زمانی فه‌ڕه‌نسی زۆرباش ده‌زانی
. ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان ده‌بێ کاتێ دایکی ده‌مرێ . هێنده‌ی پێناچێ
باوکی ژن دێنێته‌وه و مێری ، وه‌کو مێردی داهاتووی لینکۆلن ، زڕ‌دایکی
بۆ په‌یدا ده‌بێ که به‌یه‌که‌وه هه‌ڵیاننه‌ده‌کرد . به‌هۆی هه‌بوونی
جیاوازییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان له‌نێوانیاندا باوکی مێری دژی
ئه‌وه ده‌بێ مێری شوو به لینکۆلن بکا . کار ده‌گاته ئه‌و راده‌یه
په‌یوه‌ندی نێوان مێری و باوکی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌پچڕێ . مێری
هه‌وڵیده‌دا باوکی و زڕ‌دایکی خۆی واتێبگه‌یێنێ که لینکۆڵن دوارۆژێکی
گه‌شاوه‌ی ده‌بێ . ئه‌و ژنهێنانه‌ی لینکۆلن
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێ له‌ژیانیدا . مێری تۆدد کچی خێزانێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ که به‌ده‌یان دایه‌نی ره‌ش و خزمه‌تکاریان هه‌بوه
. مێری که‌ڵکی ئه‌وه‌ی نه‌بوه بتوانێ ماڵ به‌ڕێوه‌ببا . سه‌ره‌تا
لینکۆلن به‌گاڵته ، دوایی هه‌روا به رواڵه‌ت ، ئه‌نجا له‌دڵه‌وه
ده‌یگوت : "ده‌بایه ژنه‌که‌م به خزمه‌تکاره‌کانه‌وه بهێنایه" .
ئه‌مریکاییه‌کان نایانه‌وێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بته‌قێننه‌وه ئه‌گینا
لینکۆلن له بواری ژنهێناندا به‌ته‌واوی بێزه‌وه‌ر ببوو . مێری
هه‌میشه پرته‌وبۆڵه‌ی هاتوه . به هۆ و بێ هۆ په‌ڵپی به‌مێرده‌که‌ی
گرتوه و کردوویه‌تی به هه‌را . ده‌نگی مێری هه‌میشه له‌سه‌ر جاده
ده‌بیستراو گشت دراوسێکانی ده‌هێنا سه‌یری خۆیان . مێری که تووڕه
ده‌بوو به هاتوهاوار نه‌ده‌وه‌ستا به‌ڵکو مێرده‌که‌ی دارکاری ده‌کرد
که تابڵێی دڵیشی لێ‌ی پیس بوه . هه‌ندێ جاریش مێری ، به‌هۆی به‌رزو
نزمی گو‌ڕاحیه‌وه ، کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست نه‌ده‌ما ، به‌به‌رچاوی
میوانانه‌وه ، فنجانه قاوه‌ی گه‌رمی به‌ده‌موچاوی لینکۆلن داده‌کرد
! جارێکیان له‌وه‌شی ره‌تدا نه‌یهێناونه‌یبرد پوخته دۆڵکه‌یه‌کی
قاوه‌ی له ته‌پڵی سه‌ری لینکۆلن دابوو ! لینکۆلن له‌به‌رامبه‌ر
ره‌فتاره‌کانی خاتوو مێریدا ملی شۆڕ ده‌کرد و هه‌وڵی ده‌دا که‌متر
بیدوێنێ . گیروگرفتێکی له‌وه گه‌وره‌تری لینکۆلن ئه‌وه‌بوو که چوار
کوڕی له‌و ژنه هاره‌دا هه‌بوو . ته‌نیا (رۆبێرت) تا هه‌شتاوسێ ساڵی و
تۆماسیش (تاد) تا هه‌ژده ساڵی ژیان . ئه‌و دووانه‌یتریش ئێدوارد له
چوار ساڵی و ئولیامیش له دوانزه ساڵیدا مردن . دوای مردنی ئه‌و سێ
کو‌ڕه‌ی مێری زیاتر به‌ره‌و تێکچوون ده‌چوو . که لینکۆلن ده‌کوژرێ
حکومه‌ت 3000 دۆلاری ساڵانه وه‌ک نیشته‌جێیی بۆ بڕیوه‌ته‌وه .
له‌ساڵی 1875 مێری تووشی سزای دادگادێ . دوای سێ مانگ مانه‌وه‌ی
له‌به‌ندیخانه به‌که‌فاله‌تی ئێلیزابێتی خوشکی به‌رده‌بێ . چوارساڵی
دوایی ڕیانی له فه‌ڕه‌نسا بردۆته سه‌ر . له‌ساڵی 1879 له‌سه‌ر پلیکان
ده‌که‌وێته خواره‌وه دڕکه‌په‌تی تووشی ئازاردێ و چاوه‌کانی کز ده‌بن
. مێری ، له‌دوای مردنی لینکۆل ، باری ده‌روونی به‌ته‌واوی تێکده‌چێ و
له‌یادی نامێنێ کاتی خۆی چ دکرێکی پێده‌کرد وایده‌زانیوه ژن و
مێردایه‌تییه‌کی به‌خته‌وه‌ریان هه‌بوه !!
لینکۆلن ئه‌ندامێکی کۆمارییه‌کان و کۆنه ئه‌ندامی پارتی وایگ بوو .
سیاسه‌تی داپه‌ڵۆسێنه‌رانه‌ی پارتی کۆماری پارته‌که‌ی لینکۆڵنی بێهێز
کردوه و له‌نێوخۆیدا تواندوویه‌تیه‌وه . ئه‌نجا لینکۆڵن به‌ناچاری
چۆته ناو پارتی کۆماری ، که له‌ساڵی 1854 دروست بوه و بۆته
یه‌کێک له ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌رو خوێنڕژه‌کانی ! لینکۆلن که
سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو جه‌نگی نێوخۆی هه‌ڵگیرساند و سیستێمی کۆیلایه‌تی
له‌نێوبرد . ئێستاش ، وه‌ک وه‌فادارییه‌ک بۆ ئه‌و جه‌نگه خوێناوییه
، ئه‌ندامانی پارتی کۆماری ، پارته‌که‌یان به پارتی لینکۆڵن نێو
ده‌به‌ن . لینکۆلن ، له‌کاتی لاوی‌دا ، تابڵێی له سه‌رو سیمای خۆی
ناڕه‌زابوو . رقی دنیا له‌خۆی بوو . ده‌موچاوێکی خوریکه‌دار و
ناشیرینی هه‌بوو . له‌ڕ و لاواز و پشتکۆم ، ده‌ست و قاچه‌کانی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر درێژ بوون . (دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
ئوتۆمبێلی لینکۆلن هێنده درێژه). زۆرجار براده‌ره‌کانی پێیان
راده‌بوارد و ده‌یانگوت ئه‌وه له دایک و باوکی خۆی نه‌بوه به‌ڵکو
له بۆڕی کۆنه ئاشی ئاو هاتۆته‌ده‌ر! لینکۆلن کاتێ له‌میتینگه‌کان
وتاریده‌دا زۆرجار تووشی پرسیاری نابابه‌تیانه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌بوو .
جارێکیان لێیده‌پرسن ئاخۆ قاچی مرۆڤی ئاسایی ده‌بێ دریژاییه‌که‌ی چه‌ند
بێ ؟!" . سه‌ره‌تا ئه‌م جۆره پرسیارانه لینکۆلنی تووڕه ده‌کرد .
دوایی لێڕاهات و به‌پێکه‌نین وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه ده‌یگوت "کورتی و
درێژی قاچ گرینگ نیه ، گرینگ ئه‌وه‌یه بگه‌نه عه‌ردی ". ئیتر لینکۆن
وایلێهاتبوو ، زیاتر له خه‌ڵکه‌که ، خۆی گاڵته‌ی به‌خۆی ده‌کرد .
وێنه‌ی لینکۆلن له‌سه‌ر پێنج دۆلاریی له‌چاپدراوه .
ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای کۆنفیدڕاڵ.
کاتێ لینکۆلن خودووی خۆی دایه پۆلیتیک ئه‌وکاته جا‌کسۆن سه‌رۆک بوو .
جا‌کسۆنی به که‌سانێکی ساده‌و ساویلکه ده‌زانی و سیاسه‌تی ئابووری
ئه‌وی ، نه‌ک هه‌ر به دڵ نه‌بوو ، به‌ڵکو ره‌خنه‌شی لێده‌گرت . وه‌ک
ئه‌ندامێکی حزبه‌که‌ی خۆی (وایگ) دژی کۆیلایه‌تی و ژینۆساید له دژی
ره‌شه‌کاندا بوو . هه‌ر ئه‌و حزبه که‌ندیداتیکرد بۆ ئه‌ندامێتی
کۆنگرێس (1847-1849) و له سپرینگفێڵد وتاره به‌ناوبانگه‌که‌یدا .
پارتی وایگ به‌هۆی جیاوازی بیرو‌ڕا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کۆیلایه‌تی
تووشی که‌رتبوون هات . پارتی وایگ کاتێ هه‌واداره‌کانی خه‌ڵکی باشووری
له‌ده‌ستدا به‌ته‌واوی له‌ناوچوو . ئیتر ئه‌وه‌بوو لینکۆلن له‌ساڵی
1856 چووه نێو پارتی کۆماری و بوو به لێپرسراوی ئه‌و پارته له
ئیلینۆیس . له‌ساڵی 1858 پارتی کۆماری لینکۆلنی به که‌ندیداتی خۆ‌یا
ده‌ستنیشانکرد . له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا دۆڕاندییه سیناتۆری
دیموکراته‌کان ستیفان دوگڵاس . ئه‌و دۆڕانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا
بوو . به‌هۆی چه‌ند جارێک دیباته‌وه له‌گه‌ڵ رکابه‌ره‌کانیدا لینکۆلن
ته‌واو ناوبانگی ده‌رکرد . یه‌ک له درووشمه به‌رزه‌کانی ئه‌وه بوو
که له کتێبی پیرۆز وه‌ریگرتبوو :"ئه‌گه‌ر خانووێک که‌له‌به‌ری
تێکه‌وت ، ده‌ڕووخێ ! مه‌به‌ستی له وه‌دابوو که وڵات ده‌بێ به
یه‌کپارچه‌یی بمێنێته‌وه . زیاتر له سه‌دا هه‌شتای 80% ی
باکوورییه‌کان هاتبوون بۆ ده‌نگدان و باشوورییه‌کان که‌سیان نه‌چووبوون
. ئه‌مه‌ش هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی لینکۆلندا بوو . ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی
سیستێمی کۆیلایه‌تی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چوو هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌یان
کرد له‌یه‌کێتی ئه‌گه‌ر کۆمارییه‌کان ده‌ربچن . هه‌رکه سه‌رکه‌وتنی
لینکۆلن راگه‌یێندرا کارۆلینای باشوور جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند .
دوای ئه‌ویش میسیسیپی ، فلۆریدا ، ئه‌ڵه‌باما ، جۆرجیا ، تێکساس و
لویزیانا هه‌مان رێگه‌یان گرته‌به‌ر و ویلایه‌تی کۆنفیدڕاڵی
ئه‌مریکایان راگه‌یاند . جیفرسۆن دێڤیز بوو به سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته .
پاشان چوار ویلایه‌تی تریش – تێنسی ، ئه‌ڕکانزاس ، فیرجینیا و
کارۆلینای باکوور - هاتنه ناو ئه‌و ویلایه‌ته کۆنفیدڕاڵه . ئه‌و
ویلایه‌تانه‌ی سه‌ر سنووری وڵات وه‌کو : کێنتووکی ، میسووری ، دیلاڤێر
و مێریلاند ، هه‌رچه‌نده کۆیلایه‌تیش بوون ، به‌ڵام هه‌ر له‌نێو
یه‌کێتییه‌که‌دا مانه‌وه . له‌ئه‌نجامدا ئه‌مریکا دابه‌شی سه‌ر 23
ویلایه‌تی باکوور و 11 ویلایه‌تی باشوور بوو .
لینکۆڵن ئه‌وکاته نێوبانگێکی ته‌واوی به‌وه ده‌رکردبوو که دژی
مانه‌وه‌ی کۆیلایه‌تیه و توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ
ویلایه‌ته‌کانی باشووردا رێکبکه‌وێ ، بۆیه پارتی کۆماری لینکۆلنی بۆ
جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌که کرده که‌ندیداتی خۆی . براده‌رانی لینکۆلن بڕی
200 دووسه‌د دۆلاریان بۆ لینکۆلن کۆکرده‌وه بۆ خه‌رجی پرۆسێسی
هه‌ڵبژاردن و رێکڵامێکی زۆریان بۆ کرد . به‌سه‌دان رۆژنامه لینکۆڵنیان
وه‌ک : کوڕی گه‌ل ، ئێبی دڵسۆز ناو ده‌برد . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
رۆژنامه‌کانی سه‌ر به دیموکراته‌کان رێکڵامی زۆر خراپیان له‌دژی
لینکۆڵندا ده‌کردو به پارێزه‌ری پله سێ و له‌به‌ر درێژی ده‌سته‌کانی
به "گۆرێللای ئافریکایی" ناویانده‌برد . سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جۆره
ناو‌و ناتۆرانه لینکۆڵن توانی به‌جیاوازی 489500 ده‌نگ ، له‌سه‌ره‌تای
نۆڤه‌مبه‌ری 1860 ، له‌پێش رکابه‌ره‌که‌ی بێ .
ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له‌گه‌ڵ جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وکات و ئێستادا
بکه‌ین جیاوازییه‌کی زۆرمان به‌رچاو ده‌که‌وێ وه‌کو: ئه‌وکات مافیا‌و
پاره‌داری وه‌کو ئه‌و ملیاردێرانه‌ی ئێستا نه‌بوو که رۆڵی کاریگه‌ریان
هه‌بێ و بتوانن تای ته‌رازووه‌که به‌لای خۆیاندا به‌رن. ئه‌وکات
پاره رۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌بوه بۆ کشانه‌وه و به‌رده‌وامی
که‌ندیداته‌کان له پێشبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا . بۆ نموونه هه‌ر به
بڕه پاره‌ی 200 دۆلار لینکۆلن چۆته نێو جه‌نکی هه‌ڵبژاردنه‌که که
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌ک ملیار دۆلاری ئێستای ئۆباما به‌راورد
ناکرێ . هه‌روا بێته‌وه ئه‌وکاته کۆمپیوته‌ر و شتی له‌م بابه‌ته
نه‌بوه ده‌نگه‌کان له‌لایه‌که‌وه بۆ لایه‌کیتر ئاڵوگۆڕ پێبکه‌ن .
ئه‌و شته هاوبه‌شانه‌ی له‌نێوان ئۆباما و لینکۆڵندا هه‌ن هه‌ر
ئه‌وانه‌ن که ماڵی لینکۆڵن ئاژه‌ڵداربووینه و باوکی ئۆباماش شوانی
بزنان . ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ده‌سته‌کانی ئۆباما بده‌ین ده‌بینین ئه‌ویش
دوو ده‌ستی درێژی پێوه‌ن و باوه‌ڕیش ناکه‌م چبڕ له ده‌سته‌کانی
لینکۆلن کورتتربن! له‌یه‌کچوونێکی سه‌رنجراکێشی تریش له‌نێوانیاندا
هه‌یه که هه‌ردووکیان به‌پشتگیریکردنی باکوورییه‌کان له
هه‌ڵبژاردندا زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانیان وه‌ده‌ستهێناوه !
لینکۆلن گوایه برای پیره‌ژنێکی په‌ککه‌وته‌یه
!!
دوای ئه‌وه‌ی لینکۆڵن له هه‌ڵبژاردنه‌که به‌سه‌رکه‌وتوو ژمێردرا
ناحه‌زانی که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌کردن لێ‌ی . پێیانڕاگه‌یاند که له‌کاتی
چوونیدا بۆ واشینگتۆن ، بۆ سوێند خواردن ، به‌ڕێگاوه ده‌یکوژن . جا
له‌واقیعیشدا هه‌روا بوو . ئاڵان پینکرتۆنی هه‌واڵگه‌یێنه‌ر به
لینکۆلنی راگه‌یاند که‌پیلانی کوشتنی بۆ سازدراوه . به نیازی
ئه‌وه‌ن له‌کاتی مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی سه‌رۆکی کۆن و نوێ‌دا ، له
باڵتیمۆرێ ، بیکوژن . ئاسایشه‌کانی پینکرتۆن که جلوبه‌رگی درێژی
سه‌ربازییان له‌به‌رکردبوو که‌وتنه جموجۆڵ و شه‌و چه‌ند جارێک تاقمی
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یان گۆڕی که لینکۆلنی تیا‌بوو . لینکۆلنیان سواری
ڤاگۆنی خه‌وتن کرد ، گوایه برای پیره‌ژنێکی په‌ککه‌وته‌ی نه‌خۆشه ،
که به‌ره‌و فیڵادێلفیا ده‌ڕۆیشت ! له‌رێگا سه‌عات شه‌ش لینکۆلن له
واشینگتۆن داده‌به‌زێ . به‌م شێوه‌یه پیلانی کوشتنی لینکۆلن ،
له‌وانه‌ی خۆیان بۆ ئاماده‌کردبوو ، پووچه‌ڵ کرایه‌وه .
پێرێسترۆیکه تاکه رێگایه بۆ ئه‌مریکا !!
ئۆباما دروشمی گۆڕانکاری هه‌ڵگرتوه . گۆڕانکاری واته هه‌مان
پێرێسترۆیکه‌که‌ی میخایل گۆرباچۆڤ و چاره‌نووسی ئه‌مریکاش هه‌مان
چاره‌نووسی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت . نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وپێش که‌ناڵی یه‌کی
رووسیا هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ میخایل گۆرباچۆڤدا ئه‌نجامدرا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێک ، که په‌یوه‌ندی به ئۆباما و ئه‌مریکاوه هه‌بوو
، گۆرباچۆڤ گوتی: " له‌ساڵی 2005 سمینارێکم هه‌بوو له واشینگتۆن .
له‌وێ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێکردم ئاخۆ بۆ ئه‌مریکاییه‌کان چ
ئامۆژگارییه‌کم هه‌یه ؟ منیش له وه‌ڵامدا بێ سێ و دوو گوتم له
پێرێسترۆیکا به‌ولاوه هیچ ئامۆژگارییه‌کیتر به‌پێویست نازانم بۆ
ئه‌مریکاییه‌کان" . جا ئه‌گه‌ر ئۆباما خۆی به ئه‌ندامی دیموکراته‌کان
ده‌ژمێرێ ئه‌وا ده‌بێ رێگای پێرێسترۆیکا بگرێته به‌رو بواری
ویلایه‌ته‌کانی باشوور بدا بڕیاری چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. چونکه ئه‌و
ویلایه‌تانه ، به‌زۆر به ویلایه‌ته‌کانی یه‌کگرتووی ئه‌مریکاوه
لکێندراون .
هه‌روه‌ک چۆن کاتی خۆی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات ،
به‌پێچه‌وانه‌ی لینکۆلن ، له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌کانی
کۆنفیدڕاڵ دابوون ئۆباماش گه‌ڕه‌که هه‌روابێ! ئه‌گه‌ر ته‌پڵ و زوڕنای
ئه‌وه‌ش لێبده‌ن گوایه ویلایه‌ته‌کان خۆیان نایانه‌وێ جیابنه‌وه
ئه‌وه درۆیه‌کی قۆچداره . باشوورییه‌کان تائێستاش برینی ئه‌وکاتیان
سارێژ نه‌بوه و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێکیتر ده‌که‌ن بیقۆزنه‌وه . سیستێمه
دڕنده‌که‌ی ئه‌مریکا هه‌رله‌وه ئازایه ، به‌نێوی دیموکراسی ، ژیان و
ئابووری خه‌ڵک تێکبدا . ئه‌و دیموکراسییه بۆ گه‌لانی ئه‌مریکا
قه‌ده‌غه‌یه . ئه‌گه‌ر راستده‌که‌ن ده‌با جارێک به‌نێوی ئه‌م
دیموکراسییه ده‌م بکه‌نه‌وه‌و بڵێن هه‌ر ویلایه‌تێک ئاره‌زووی
جیابوونه‌وه ده‌کات ئه‌وان پشتگیری لێده‌که‌ن بزانن چۆن ره‌ش و سپی ،
ئه‌وکاته ، له‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه ! میخایل گۆرباچۆڤ له وه‌ڵامی
پرسیارێکیتردا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری گه‌لانی
سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا بوون بۆچی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی پێهێندرا گوتی : " به‌گوێره‌ی راپر‌سییه‌ک که له 22
و 23 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 سازدرا ده‌رکه‌وت که ئێستاش له سه‌دا 62%
ی خه‌ڵکه‌که یه‌کێتی سۆڤیه‌تیان ده‌وێ ! من له‌وه دڵنیام که گه‌لانی
ئه‌مریکا ، وه‌کو گه‌لانی سۆڤیه‌ت ، هێنده په‌رۆشی مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا
به‌یه‌کگرتوویی نین . ئیتر وابزانم ئۆباما له هه‌موومان باشتر ده‌زانێ
که شوێنێکی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتبێ ته‌نیا ئه‌مریکایـه . جا
هه‌روه‌ک به‌ڵێنی گۆڕانکاری داوه و به‌گۆرانی گوتن دووپاتیان
کردۆته‌وه پێویسته له‌سه‌ری گۆڕانکاری بکات ئه‌گه‌ر خاوه‌نی به‌ڵێنی
خۆیبێ نه‌ک خۆی و خه‌ڵکیتریش ، به‌تایبه‌تی ، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان
پێداوه له‌خشته به‌رێت !!
جا به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردنی ره‌شپێستێکی
بێکه‌سی وه‌کو باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌کانی یه‌کگرتووی
ئه‌مریکا کارێکی ترسناک و جێگه‌ی گومانیشه . ئۆباما ئه‌گه‌ر ، ماسی
ئاسا ، بتوانێ له نێو ئه‌و یارییه ترسناکه‌دا ده‌رپه‌ڕێ و ئازادانه
سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌مریکا به‌ڕێوه ببات ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌مریکا ،
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ، ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه . هه‌ندێ له
ئه‌نالیتیکه‌کانی رووسیا له‌وباوه‌ڕه‌دان که ئۆباما له‌ڕێوڕه‌سمی
ئاڵه‌گۆڕکردنی سه‌رۆکایه‌تیدا ته‌قه‌ی لێده‌کرێ و ده‌کوژرێ . هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌و ترسه‌شه ، له‌ورۆژه‌دا، پۆلیسه‌کانی ئه‌مریکا له‌وپه‌ڕی
وریاییدا ده‌بن . به‌ڵام به بۆچوون و رێتێچوونی من ئۆباما ئه‌وکاته ،
به‌ده‌ستی ره‌شپێستێک نه‌ک ره‌گه‌زپه‌رستێک ، دێته کوشتن ئه‌گه‌ر
له‌بازنه‌ی یارییه‌که‌دا، وه‌ک پاشگه‌زبوونه له به‌ڵێنه‌کانی ،
ئۆباما هه‌ر له شوێنی خۆیدا هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز بکات . ئینجا نازانم
ئۆباما له‌باریدا ده‌بێ ئه‌و هاوسه‌نگییه له‌و نێوانه‌دا رابگرێ
یاخود خۆی ده‌بێته قوربانی یه‌کێک له رێتێچوونه‌کان . خۆ ئه‌گه‌ر
بشتوانێ به‌سه‌ر کۆسپه‌کاندا زاڵبێ و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ ئه‌وه
یه‌ک ده‌نک گومانم له‌وه‌دا نیه که ئه‌مریکا هه‌ره‌س دێنێ . ئه‌مریکا
، هه‌روه‌کو باسمان لێوه‌کرد ، به‌خوێن و له‌ژێر کاریگه‌ری هێزدا
به‌یه‌کگرتوویی ماوه‌ته‌وه بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌وایه .
رووسیا و ئه‌مریکا یه‌ک گیانیان له‌به‌ردایه !
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی جه‌نگ لینکۆلن که‌وته ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی
به‌ریتانیا که پشتگیری له ویلایه‌ته‌کانی کۆنفیدڕاڵ ده‌کرد . هه‌روو
فه‌ڕه‌نساش دژی لینکۆلن بوو . لینکۆلن زه‌نده‌قی له ده‌ستتێوه‌ردانی
فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا چووبوو که چاویان بڕیبوه ئابووری
ویلایه‌ته‌کانی باشوور . لینکۆلن به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا چه‌ند
وڵاتێکی دۆست بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چاڵه‌ی که تێیکه‌وتبوو
ده‌ریبێنن . لینکۆلن توانی ئه‌و وڵاته په‌یدا بکا . راسته‌وخۆ په‌نای
برده به‌ر راوێژکاری پرینسی رووسیا گۆرچاکۆڤ . ئه‌مه‌ی دوایی داوای
له سه‌فیری رووسیا کرد ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی دادێ به لینکۆلن
رابگه‌یه‌نن : "کاتێ وڵاتی ئێوه هاته سه‌ر دونیاوه رووسه‌کان ،
وه‌کو فریشته ، له‌ژوور سه‌ری ئێوه وه‌ستابوون .. ئێمه پێویستمان
به ویلایه‌ته‌کانی باشوور و باکوور نیه .. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین
وڵاتێک هه‌بێ به نێوی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای یه‌کگرتوو ". ئه‌و
چه‌ند وشه‌یه چوونه نێو مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و
ئه‌مریکاوه . لینکۆلن وه‌ک ئومێدێکی گه‌وره ده‌یڕوانیه رووسیا و
ده‌یگوت : " رووسیا و ئه‌مریکا یه‌ک گیانیان له‌به‌ردایه " .
کاتێ که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا گه‌یشتنه که‌ناری که‌نه‌دا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیداری ده‌ستتێوه‌ردان له ناکۆکییه‌کانی نێوان
باشوور و باکوور سه‌ریهه‌ڵدا. ئیمپراتۆری رووسیا ئه‌لێکساندری دووه‌م
فه‌رمانێکی به نهێنی ده‌رکرد و به‌پێی فه‌رمانه‌که ( ئێسکادرا)
کۆمه‌ڵه که‌شتییه‌کی جه‌نگیی رووسیا ، بۆ یارمه‌تیدانی لینکۆلن
له‌رێگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیکه‌وه ، گه‌یشتنه شوێنی دیاریکراو . سه‌رکرده‌ی (
اسگول ) ی رووسیا که له‌وه دڵنیابوو که‌شتییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و
به‌ریتانیا ناچنه نێو کۆنفلیکته‌که‌وه ئه‌وانیش له‌وێ وه‌ستان .پاشان
چوونه ناو پۆرته‌کانی ئه‌مریکا و له‌وێ وه‌ستان تا ئه‌وکاته‌ی
له‌هه‌ڕه‌شه‌نه‌کردنی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دڵنیابوون .
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات ، ئه‌وکاته
، له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌کان‌دا بوون !!
له 6 شه‌شی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1860 کاتێ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چوو
ویلایه‌ته‌کانی باشوور ده‌نگیان نه‌دا به لینکۆڵن بۆیه لینکۆڵن
نه‌یتوانی زیاتر له سه‌دا 40% ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست بێنێ . به‌ڵام
به‌هۆی ناکۆکییه‌کی زۆری نێوان که‌ندیداته‌کان ، لینکۆڵن ، هه‌ر به‌و
سه‌دا چله‌ی که هێنابووی ، بوو به سه‌رۆکی ژماره شانزه‌ی ئه‌مریکا .
لینکۆڵن بۆ پێشبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌که ته‌نیا 200 دۆلاری خه‌رجی هه‌بوو
ئه‌ویش براده‌ره‌کانی پێیاندابوو ! دوای هه‌ڵبژاردنه‌که لینکۆڵن 199
دۆلار‌و 25 سێ‌نتی گه‌ڕانده‌وه بۆ براده‌ره‌کان . لینکۆڵن به‌و 75
سێ‌نته‌یتر توانی 6340 ده‌نگ وه‌ده‌ست بێنێ به‌رامبه‌ر به
رکابه‌ره‌که‌ی کارترایتی دیموکراته‌کان که 4849 ده‌نگی وه‌ده‌ست
هێنابوو ..
تاوه‌کو رۆژی وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی به فه‌رمی له 23 ی شوباتی 1861
لینکۆڵن نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت جووڵه‌یه‌کیش به‌رامبه‌ر جیاخوازه‌کان
بکات . ئه‌و ترسه‌ی هه‌ر هه‌بوو که نیازی کوشتنییان هه‌یه . هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وکاته نیمچه جیاوازییه‌ک له‌نێوان دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کاندا
هه‌بوو . به‌ڵام ئێستا ده‌بینین کۆلن پاول ئۆبامییه و ئۆباماش
لینکۆلنی .ئۆباما به‌ڵێنیشی داوه به کۆلن پاول که بیکا به یه‌کێ
له راوێژکاره‌کانی خۆی ! ئیتر ئه‌وه‌بوو لینکۆڵن شه‌ڕی له‌دژ
باشووریه‌کان هه‌ڵگیرساند که به دوو قۆناخ‌دا تێپه‌ڕی: قۆناخی یه‌که‌م
له ئه‌پڕێلی 1861– تا ئه‌پڕێلی 1863 . قۆناخی دووه‌میش له مایسی 1863
– تا ئه‌پڕێلی 1865 که له ئه‌نجامدا به‌تێکشکانی کۆنفیدڕاڵه‌کان
کۆتایی پێهات . ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌وکاتی ویلایه‌تی
کۆنفیدڕاڵییه‌کان 9103332 نۆ ملیۆن و سه‌دوسێ هه‌زارو سێ سه‌دو سی و
دوو که‌س بوون که زیاتر له پێنج ملیۆنیان سپی بوون ئه‌وانیتریش
ره‌شوکۆیله . ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای یه‌کگرتوو
22339968 بیست و دوو ملیۆن و سێ سه‌دو سی و نۆ هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست و
هه‌شت که‌س بوو.
جه‌نگی نێوخۆی ئه‌مریکا که له راستیدا نێوخۆ نه‌بوو ، به‌ڵکو
له‌نێوان دوو ویلایه‌تی به‌هه‌موو شێوه له‌یه‌ک جیادا بوو ، لینکۆڵن
هه‌ڵیگیرساند و ئه‌و هه‌موو کوشتارو بریندارانه‌ی خواره‌وه‌ی
لێکه‌وته‌وه : کوژراوه‌کانی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای یه‌کگرتوو 67058
، برینداره‌کانی 275175 ، ئه‌وانه‌ی دوای برینداربوون مردن ژماره‌یان
43012 که‌س بوو ، له‌ئه‌نجامی بارودۆخی جه‌نگه‌که‌دا 194368 که‌سیش به
نه‌خۆشی مردن ، هه‌روا به‌هۆی هۆکاریتره‌وه 54682 که‌سیش مردن .
ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای کۆنفیدڕاڵ 67000 کوژراو ، 137000 بریندار ،
ئه‌وانه‌ی دوای برینداربوون مردن 27000 که‌س ، 59000 که‌سیش به
نه‌خۆشی و 105000یش به هۆکاری تره‌وه مردن . کۆی کوژراو‌و
برینداره‌کانی هه‌ردوولا ، ئه‌وانه‌ی مردن ، 621234 که‌س بوو . له‌گه‌ڵ
412175 بریندار .
لینکۆلن هه‌رچی شاره‌زاییه‌کی له‌جه‌نگدا هه‌بوو هه‌مووی هی ئه‌وکاته
بوو که له‌سه‌ربازیدا له‌دژی هیندۆسه‌کان فێری ببوو . تاکتیک و
ستراتیژی لینکۆلن ئه‌وه‌بوو سوپا به‌هێز و زیاتر بکا . داوای له‌خه‌ڵک
ده‌کرد چه‌ک هه‌ڵبگرن . له‌سه‌ر داواکه‌ی لینکۆلن سه‌ره‌تا 80 هه‌شتا
هه‌زار که‌س به ئاره‌زووی خۆیان چه‌کیان هه‌ڵگرت . به‌زووترین کات له
ده‌ریاوه ئابلۆقه‌ی ویلایه‌ته‌کانی باشووریدا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی
ده‌ریاوه چه‌کوته‌قه‌مه‌نییان له ئه‌وڕوپاوه پێنه‌گات .
باشوورییه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی له پێناوی ئازادی‌دا ده‌جه‌نگان ،
له‌رووی شه‌ڕه‌وه ، زۆر له باکوورییه‌کان لێهاتووتر بوون . له‌گه‌لێ
شوێندا سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا . ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش که
که‌مینه‌یان پێکده‌هێنا . بۆیه لینکۆلن هه‌ر خه‌ریکی ئه‌وه‌بوو
ژماره‌ی سوپا زێتر و زێتر بکات . ده‌یویست بیگه‌یێنێته نیو ملیۆن
چه‌کدار . له‌پێناوی پاراستنی یه‌کێتی " نه‌ته‌وه " دا هه‌رچی بۆی
بکرابا ده‌یکرد . یه‌کێتییه‌کی زۆر بته‌وی له نێوان باکوورییه‌کاندا
رواندبوو . لینکۆلن خه‌سڵه‌تێکی تری پۆزه‌تیڤانه‌شی هه‌بوو کوسکه‌ش
نه‌بوو ! له‌یه‌ک له هه‌ڤپه‌یڤینه‌کاندا له نیۆیۆرک ئه‌براهام
لینکۆلن گوتی :
ئه‌گه‌ر توانیبێتم یه‌کێتی بپارێزم ، بێئه‌وه‌ی
تاکه کۆیله‌یێکم رزگارکردبێ ، ئه‌وه ئاماده‌م ئه‌وه بکه‌م . ئه‌گه‌ر
توانیبێتم یه‌کێتی بپارێزم ، هه‌رچی کۆیله‌ش هه‌یه رزگارم کردبن ،
ئه‌وه ئاماده‌م ئه‌وه بکه‌م . ئه‌گه‌ر توانیبێتم یه‌کێتی بپارێزم ،
به‌مه‌رجێک ته‌نیا کۆیله‌کانم رزگارکردبن ، ئه‌وه ئاماده‌م ئه‌وه‌ش
بکه‌م .
لینکۆلن هه‌ر له زووێکه‌وه ده‌یزانی ده‌کوژرێ . دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی
1863 ته‌قه‌یان لێکرد و گوللـه به‌ر شه‌پقه‌ی سه‌ری که‌وت لینکۆلن
ده‌یگوت : " من هه‌ر رۆژێک له‌ژیاندا به‌دوارۆژی ژیانی خۆمی ده‌زانم .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌مه‌وێ هه‌رچی زووه به‌وه‌ڕابگه‌م ئه‌و
ئامانجه‌ی هه‌مه بیهێنمه‌دی ". بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجی خۆی
مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی کۆیله‌کانی کردبوو به چه‌ک و به‌ده‌ستیه‌وه‌ی
گرتبوو . له سه‌بته‌مبه‌ری 1862 کاتێ سوپای باشوورییه‌کان ناچاربوو
له مێریلاند ده‌ربچێ لینکۆلن پرۆژه‌ی ئازادبوونی کۆیله‌کانی ئه‌و
ویلایه‌تانه‌ی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یان تیا‌بوو خسته‌ڕوو . لینکۆلن بانگی
ئازادی ئه‌و کۆیلانه‌ی راهێشت که له‌سنووری دوژمنه‌کانیدا بوون و
نه‌یده‌توانی کۆنتڕۆڵیان بکات . که‌چی کۆیله‌کانی باکوور هه‌ر
به‌کۆیلایه‌تی مانه‌وه ! ئیتر کۆیله ره‌شپێسته‌کان به‌هه‌ڵیان زانی
بچنه نێو سوپای باکوورییه‌کان که ژماره‌یان گه‌یشته 200.000 دووسه‌د
هه‌زار کۆیله. لینکۆلن خۆی دانی به‌م راستییه‌دانا که مه‌سه‌له‌ی
ئازادی کۆیله‌کان ته‌نیا فڕوفێڵێک بوو له‌کاتی شه‌ڕو له‌ژێر په‌رده‌ی
"شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕه"دا به‌کاری ده‌هێنا .
لینکۆلن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به جه‌نگه‌که بدا‌و جارێکی‌تر وه‌کو
سه‌رۆک هه‌ڵیبژێرنه‌وه له 19 نۆڤه‌مبه‌ری 1863 له هیتسبێرگ ،
له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازه کوژراوه‌کاندا ، وتارێکی پێشکه‌ش کرد‌و باسی
جه‌نگ و ئاشتی ، ژیان و مردن ، نرخی مرۆڤ و دوارۆژی وڵاتی ده‌کرد و
ده‌یگوت: " ئه‌و که‌سانه هه‌روا له‌خۆڕا گیانی خۆیان به‌خت نه‌کردوه
.. ئه‌وانه گیانی خۆیان له پێناوی مه‌زنترین شت له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه‌دا به‌خت کردوه که- ئازادییه ". قسه‌کانی ئه‌وکاتی لینکۆلن
و سیاسه‌تی بۆگه‌نی ئێستای ئه‌مریکا وه‌ک ئه‌رزوئاسمان لێکدوورن .
به‌پێی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌مریکا گیان به‌ختکردن له‌پێناوی ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌دا وه‌کو تیڕۆڕیست سه‌یر ده‌کرێی !
سه‌یریکه‌ن لینکۆڵن سه‌دو چل و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، له پێناو
مانه‌وه‌ی ئه‌مریکادا به یه‌کگرتوویی ، چ گۆماوێکی خوێنی سازداوه !
که‌چی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ ، سه‌گ ئاسایی ، قه‌پ له‌م و له‌و ده‌گرێ بۆ
لێکجیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ی وه‌کو برا به‌یه‌که‌وه ده‌ژین و
ده‌ژیان . بۆ نموونه یۆگۆسڵاڤیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ! به‌هۆی لاوازی
هه‌ڵوێستی گۆرباچۆڤ دیواری به‌رلینیان رماندو ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵاتیان
خسته‌وه ژێر رکێفی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا. دوو کلتووری زۆر له‌یه‌کتر
جیایان به‌زۆر تێکه‌ڵاو کرد . به‌ڵام ، چونکه کۆریای باکوور
پێگه‌یه‌کی به‌هێزی سه‌ربازی هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نیه
، نایانه‌وێ دوو کۆریای باشوور‌و باکوور یه‌کبگرنه‌وه ! لێ دژی
ئه‌وه‌ش نین ئه‌گه‌ر کۆریای باکوور بچێته ژێر رکێفی کۆریای باشوور
هه‌روه‌ک چۆن له ئه‌ڵمانیا بۆیان چوه سه‌ر . هه‌رچی شتێکی
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت ئه‌وان ئاو‌ی لێناخۆنه‌وه . به‌خورتی و
، پێتده‌وه‌ستم راناوه‌ستم ، یۆگۆسڵاڤیایان کرد به حه‌وت هه‌شت
ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،
به‌تایبه‌تی ، کۆسۆڤه . به‌ڵێ کۆسۆڤه بۆ ئه‌وان زۆر گرینگه چونکه
له‌ئه‌فگانستانه‌وه به‌فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی بارهه‌ڵگرتن هێرۆیین دێنن
بۆ کۆسۆڤه و کردوویانه به پێگه‌یه‌کی هێرۆیین دابه‌شکردن به‌سه‌ر
ته‌واوی ئه‌وڕوپادا . به‌ڵام ، چونکه له‌م ده‌موده‌سته‌دا، بۆیان
نه‌لواوه ، هه‌رچه‌نده خه‌ریکیشین ، باشووری کوردستان به‌هه‌مان
شێوه‌ی کۆسۆڤه به‌کاربێنن ، کوردستانیان به‌پارچه‌پارچه‌یی
هێشتۆته‌وه و ده‌نگێک ناکه‌ن .
. ئیتر نازانین چاره‌نووسی ئۆباما خۆی چۆن ده‌بێ ! ئۆباما ئه‌گه‌ر
بتوانێ به‌ره‌نگاری رووداوه‌کان ببێته‌وه ئه‌وا له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی
داهاتوودا ئه‌مریکا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین ، نامێنێ .
ئه‌گه‌رنا ده‌بێ فاتیحه‌یه‌ک بۆ گیانی ئۆباما خۆی بخوێنین ! ئه‌مه
راستییه‌کی فیزیکییه و له‌که‌س شاردراوه نیه که ره‌شوسپی وه‌ک دوو
وایه‌ری گه‌رموسارد وان به‌یه‌که‌وه‌یان گرێبده‌ی شۆرت ده‌که‌ن !
زۆر به‌داخه‌وه ئۆباما له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئاڵای باشووریه‌کان ،
هه‌ڵگری ئاڵای جیفرسۆن دێڤیس یان کینگ مارتین لوپێر بێ ، ئاڵای
لینکۆلنی خوێنرژی کۆمارییه‌کانی هه‌ڵگرتوه . ئه‌مه‌ش هه‌ر به نێوی
دیموکراسیه‌ته‌وه‌یه یاخود یاری و گاڵته‌جاڕییه‌کیتره ؟! له‌هه‌مووی
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئۆباما له‌و حه‌وت ویلایه‌ته‌ی که له‌سه‌رده‌می
لینکۆڵندا جیابوونه‌وه و ویلایه‌تی ئه‌مریکای کۆنفیدڕالیان پێکهێنا
ته‌نیا له فلۆریدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی هێنا ! بۆ ؟ ئه‌مه
پرسیارێکی گرینگه . خه‌ڵکی ئه‌و ویلایه‌تانه بۆچی ده‌نگیاندا به
ماککاین نه‌یاندا به ئۆباما ، به‌تایبه‌تی لویزیانا ، که هێنده
له‌مێژ نه‌بوو خه‌ڵکه‌که‌ی تووشی کاره‌ساتی سرووشتی هاتبوون و بووشیش ،
وه‌کو پێویست ، یارمه‌تی نه‌دان . جا ئه‌مه ئۆباما خۆیه‌تی یان
لینکۆلنمان بۆ زیندوو بۆته‌وه ؟!
دوامین رۆژی جه‌نگ و دوامین رۆژی لینکۆلن.
له چواری مارسی1861دا شانزه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا سوێندی خوارد . له
وتاره‌که‌یدا داوای ئاشتی ده‌کرد و ده‌یگوت : "من دژی کۆیلایه‌تی نیم
به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌مریکا ده‌بێ تا هه‌تایه بپارێزرێ و هیچ ویلایه‌تێک
بۆی نیه به ئاره‌زووی خۆی له‌و یه‌کێتییه‌دا ده‌رکه‌وێ". به‌ڵام
ویلایه‌ته‌کانی باشوور گوێیان نه‌دایه قسه‌کانی لینکۆلن . رۆژی
دوانزه‌ی ئه‌پڕێل ته‌قه‌یان له قه‌ڵای فیدراڵی سامته‌رکرد . له‌ماوه‌ی
سی و سێ سه‌عاتدا گارنیزۆن ناچاربوو خۆی بدا به‌ده‌سته‌وه . جه‌نگێکی
خوێناوی نێوخۆ سه‌ریهه‌ڵدا که له به‌هاری 1865 کۆتایی پێهات و
نزیکه‌ی 600 هه‌زار که‌س بوون به‌قوربانی . له‌ساڵی 1864 مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک هاته‌وه گۆڕێ . هه‌رچه‌نده ، به‌گوێره‌ی
دابونه‌ریته‌کانی ئه‌وکاتی ئه‌مریکا ، سه‌رۆک بۆی نه‌بوو دووجاران خۆی
بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی که‌ندیدات بکا که‌چی ئه‌براهام لینکۆلنی
جووله‌که جارێکی‌تریش بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له 4 ی
ئاداری 1865 دووه‌مین وتاری ئینه‌وگوراسیۆنی پێشکه‌ش کرد . به‌م
شێوه‌یه مافی به‌رده‌وامیی جه‌نگه‌که‌ی وه‌ده‌ست هێنا تا ئه‌وکاته‌ی
کۆتایی پێهات به به‌سه‌رکه‌وتنی باکوورییه‌کان به‌سه‌ر
باشوورییه‌کاندا .له وتاره‌که‌ی ئه‌مجاره‌یدا جارێکی‌تر دووپاتی
له‌سه‌ر یه‌کێتی وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کرده‌وه . به‌خه‌ڵکه‌که‌ی
راگه‌یاند که پێویسته له‌سه‌ریان برینه‌کان سارێژ بکه‌ن ، یه‌کبگرن و
به‌ره‌وپێش ، به‌ره‌و ئازادی و بووژانه‌وه هه‌نگاو بنێن .
له 11 ی ئه‌پڕێلی 1865 سه‌رۆک له په‌نجه‌ره‌ی کۆشکی سپی‌دا وتاری
خوێنده‌وه . دوای 3 سێ رۆژان له 14 ی ئه‌پڕێل ئه‌براهام لینکۆلن
ده‌ستی به کاری ئاسایی خۆیکرد . هه‌روه‌ک جاران تاوه‌کو سه‌عات 11
سه‌یری نامه‌کانی پۆستی کرد . پاشان دیدار له‌گه‌ڵ "قاره‌مانی جه‌نگ"
ژه‌نه‌ڕاڵ ئولیس سیمپسۆن گرانت . دوای دیداره‌که لینکۆلن داوه‌تی
ژه‌نه‌ڕاڵ گرانتی کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆ به ژنه‌کانیانه‌وه بچن بۆ
تیاتری فۆرد که ئه‌و ئێواره‌یه کۆمێدیای تۆم تایله‌ر ( کچه‌مامه
ئه‌مریکاییه‌که‌مان ) ی پێشکه‌ش ده‌کرد . گرانت داوای لێبوردن له
لینکۆلن ده‌کا و داوه‌ته‌که‌ی ره‌تده‌کاته‌وه چونکه ئه‌و رۆژه له
نیۆیۆرک ژوانی هه‌بوه و خۆشبه‌ختانه له‌مردنیش رزگاری ده‌بێ چونکه
ئێواره له‌ناو تیاتره‌که لینکۆلن ده‌کوژرێ . هه‌روه‌ک ئێستاش ئه‌و
دیارده‌یه باوه له‌لای ئه‌وڕوپییه‌کان و ئه‌مریکاییه‌کانیش گوتیان
بووت نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوه . به‌ڵام باوه‌ڕبکه‌ن له ساغیش ساغتر
بوه . کوشتنی لینکۆلن هه‌رئاوا به‌ڕێکه‌وت و سرپێیی نه‌بوه . کارێک
بوو به‌ته‌واوی بیری لێکرابۆوه‌و ده‌مێک چاوه‌ڕوانی بوون . بووت
به‌ته‌نیا نه‌بوو به‌ڵکو گرووپێک بوون له‌یه‌ک کاتدا خۆیان بۆ کوشتنی
سه‌رۆک ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئێندریۆ جۆنسۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وه
ئولیان سیوارد ، ئاماده‌کردبوو . سه‌عات نۆو نیوی ئێواره بووت
به‌سواری ئه‌سپ به‌ره‌و شانۆکه ده‌که‌وێته‌ڕێ . له‌وێ چاوه‌ڕوان بوه
تاوه‌کو یه‌کێک له‌پاسه‌وانه‌کانی سه‌رۆک ده‌چێته باڕ . ئه‌و هه‌ڵه
ده‌قۆزێته‌وه‌و ده‌چێته ژووره‌وه .. یه‌ک دووجار به‌ده‌نگێکی به‌رز
ده‌ڵێ بمرێ زۆردار و ته‌قه‌ی لێده‌کا . گوللـه به‌رته‌وقی سه‌ری
لینکۆلن که‌وتبوو . یه‌ک له یاوه‌ره‌کانی لینکۆلن رائد رێتبۆون هه‌وڵ
ده‌دا بووت بگرێ به‌ڵام بووت چه‌قۆ ده‌ردێنێ و ئه‌ویش بریندار ده‌کا و
به‌سه‌ر شانۆیه‌که‌دا بازده‌داو به‌رده‌بێته‌وه قاچێکیشی ده‌شکێ ..
له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ده‌نگو قاووقیژی خه‌ڵکه‌که‌دا خۆی ده‌گه‌یێنێته شۆڕه
ئه‌سپه‌که‌ی و هه‌ر به‌وشه‌وه بۆی ده‌رده‌چێ . برینی لینکۆلن برینێکی
سه‌خت ده‌بێ بۆیه له رۆژی دوایی له 15 ی ئه‌پڕێلی 1865 گیانی
ده‌رده‌چێ . وه‌زیری ده‌ره‌وه بریندار ده‌کرێ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک
ده‌چێته باڕ و خۆی به‌خواردنه‌وه خه‌ریک ده‌کا و سه‌رخۆش ده‌بێ .
بووپ و پێینی براده‌ری یانزه‌رۆژان خۆیان ده‌شارنه‌وه . به‌ڵام پۆلیس
به‌رده‌وام به‌دوایانه‌وه ده‌بن تاوه‌کو له باخچه‌یه‌کی تووتن له
فێرجینیا چوارده‌وریان ده‌گیرێ . بووت نایه‌وێ بکه‌وێته ده‌ستیانه‌وه
چونکه ده‌زانێ به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه ئازاری ده‌ده‌ن بۆیه مه‌ردانه
هه‌رله‌وێ خۆی ده‌کوژێ . ئه‌وانه‌ی تریش که به‌شداربوون له
نه‌خشه‌کێشانی کوشتنی لینکۆلندا گشتیان درانه دادگا و بڕیاری
ئیعدامیان بۆ ده‌رکردن و گشتیانیان هه‌ڵواسین . ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی
که به‌مردنی لینکۆلن خۆشحاڵ بوون ده‌می ئه‌وانیشیان داخست !
له‌یه‌کچوونێکی زۆر سه‌یر له‌نێوان ئه‌براهام
لینکۆلن و جۆن کێنێدیـدا !
له‌یه‌کچوونێکی زۆر سه‌یر له‌نێوان چاره‌نووسی دوو سه‌رۆکی ئه‌مریکادا
لینکۆلن و کێنێدیدا هه‌یه . ده‌ڵین جۆن کێنێدییان وه‌ک سه‌رۆکی
ئه‌مریکا هه‌ڵبژارد دوای 100 ساڵی رێک . بکوژی کێنێدی دوای 100 رێک
به‌سه‌ر کوشتنی لینکۆلندا له‌دایک بوه . هه‌ردوو سه‌رۆکیان
له‌به‌رچاوی خه‌ڵک و له‌ته‌ک ژنه‌کانیانه‌وه کوشتوون . هه‌ردووکیان
گوللـه‌یان به پشتی سه‌ر که‌وتوه . لینکۆلنیان له شانۆی فۆرد دا
کوشت و کێنێدی له‌نا و سه‌یاره‌ی مۆدێل لینکۆلن کوشت که کۆمپانیای
فۆرد دروستی کردبوو . سکرتێری لینکۆلن ناوی خانه‌واده‌که‌ی کێنێـدی
ده‌بێ و لینکۆلن ئاگادار ده‌کاته‌وه که ئه‌ورۆژه نه‌چێت بۆ
شانۆگه‌ری . ناوی خانه‌واده‌که‌ی سکرتێری کێنێـدی لینکۆلن ده‌بێ و
ئه‌ویش کێنێدی ئاگادارده‌کاته‌وه که نه‌چێ بۆ داڵاس . له‌دوای کوشتنی
هه‌ردوو سه‌رۆکدا جێگره‌کانیان ده‌بن به سه‌رۆک که ناوی خانه‌واده‌ی
هه‌ردووکیان جۆنسۆن ده‌بێ و 100 ساڵی رێک جیاوازی هه‌بوه له
ته‌مه‌نه‌کانیان !! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌وا بۆمان
ده‌رده‌که‌وێ که باراک ئۆباما ، 100 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که لینکۆلن بوو
به سه‌رۆکی ئه‌مریکا ، له‌دایکبوه ! باوکی ئۆباما (حوسێن) 100 ساڵی
رێک دوای مردنی مێری لینکۆلن مردووه ! له‌نێوان ته‌مه‌نی مێری و
ئه‌لێکساندری دووه‌م ته‌نیا یه‌ک ساڵ جیاوازی هه‌یه . هه‌ردووکیان
له‌ساڵی 1818 له‌دایک بووینه !
به‌ریس یێلتسین و شه‌ڕه‌مولشێیخ !!
هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌دا هێمام بۆ کردبوو وا
چۆنێتی " چاکه" ی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به یێلتسین ده‌خه‌مه‌ڕوو:
هه‌موومان به‌چاوی خۆمانه‌وه بینیمان چۆن به‌ریس یێلتسین له‌ساڵی 1993
په‌ڕله‌مانی رووسیای دایه به‌ر تانک و تۆپ که به‌سه‌دان خه‌ڵکی
سیڤیل هاتنه کوشتن . ئه‌مریکاو ئه‌وڕوپاش خه‌ریکی ده‌هۆڵ و زوڕنا
کوتین بوون بۆ ئه‌و رژێمه بۆگه‌نه‌و به دیموکراسی نێویانده‌برد !
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پێشێلیکردنه‌کانی رژێمی ئه‌مریکا له وڵاتانی
تردا بۆ نموونه : له رووسیا ، له کاتی سه‌رۆکایه‌تی به‌ریس
یێلتسیندا ، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1996 . چه‌ند مانگێک پێشی
ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌که رۆژ نه‌بوو رای خه‌ڵک له‌سه‌رجاده‌کان
وه‌رنه‌گرن ده‌بێ کێ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو سه‌ربکه‌وێ .. یێلتسین
یاخود لێپرسراوی پارتی کۆمۆنیستی رووسیا گینادی زوگانۆڤ؟! تاوه‌کو
چه‌ند رۆژێکیش پێش هه‌ڵبژاردنه‌که به پێی راده‌ربڕین‌و بۆچوونه‌کان
له سه‌دا 64 شه‌ستوچواریان داده‌نا بۆ زووگانۆڤ و له‌سه‌دا 6 – 10
شه‌ش هه‌تا ده‌ش بۆ به‌ریس یێلتسین . ئه‌مریکا زۆر له‌و خۆفرۆشانه‌ی
چه‌شنی چوبایسی نێو رووسیادا ته‌نگاوتر ببوو . قۆڵی لێهه‌ڵکردو ده‌ستی
چه‌په‌ڵی خۆی گه‌یاندێ ! ده 10 ملیار دۆلاری ، به‌قه‌رز ، دایه
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ، له‌لایه‌ک ، و له‌لایه‌کی تریش ، هه‌رچی
پاره‌ی خه‌زێنه هه‌بوو ، به ده‌ستپێشخه‌ری چوبایس ، گشیان دزی .
ئیتر پیاوه‌کانی به‌ریس یێلتسین به زه‌قه‌زه‌قی چاوان له‌ده‌رگای
ماڵه‌کانیانده‌دا شه‌کرو چاو ڤۆدکایان ، له به‌رامبه‌ر ده‌نگدان بۆ
یێلتسین ، به‌سه‌ر ماڵه ده‌ستکورت و هه‌ڵوێستلاوازه‌کاندا ، دابه‌ش
ده‌کرد .. من ئه‌وکاته به‌خۆم له‌وێ بووم و ئه‌وه‌م به‌چاوی خۆم بینی
. به هه‌زارانیش ، ئه‌وانه‌ی به‌رتیلیان وه‌رگرتبوو ، وه‌ک
گاڵته‌جاڕی شانۆگه‌رییه‌که‌یان بۆ یه‌کتر ده‌یانگێڕایه‌وه . (
ئه‌وکاته باری ئابووری خه‌ڵکه‌که ، له‌سایه‌ی سه‌ری یێلتسین و
داروده‌سته‌که‌یه‌وه ، له‌وپه‌ڕی شه‌پڕێویدا بوو ) . ئیتر ئاکامی
هه‌ڵبژاردنه‌که له تووڕی یه‌که‌مدا به‌م شێوه‌یه بوو : به‌ریس
یێلتسین 28 ،35% ، گینادی زووگانۆڤ 03 ، 32% ، ئه‌لێکساندر لێبێد 52،
14% ، گریگۆری ییڤلینسکی 34 ، 7% ، ڤڵادیمیر ژرینۆڤسکی 70 ، 5% .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وکاته میخایل گۆرباچۆڤیش خۆی که‌ندیدات کردبوو که 51 ،0
% له‌سه‌دا یه‌کی ده‌نگه‌کانیشی نه‌هێنابوو .
ئه‌لێکساندر لێبید ، که براده‌ری ئاڵان دیلۆن بوو ، به‌ر له
هه‌ڵبژاردنه‌که دوژمنی گه‌وره‌ی ئه‌ناتۆلی چوبایس بوو . به‌توندی
ره‌خنه‌ی له رژێمی یێلتسین ده‌گرت . له تووڕی دووه‌می
هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا توانییان ئه‌ویش به‌وه بکڕن که ده‌یکه‌ن به
لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر له‌به‌ر خاتری
ئه‌ویش ، وه‌زیری ناوخۆ ، که ئه‌لێکساندر لێبید که‌یفی پێنه‌ده‌هات ،
لاده‌به‌ن . سه‌ره‌تا کردیان به لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش . دوای
چه‌ند مانگێک به‌هۆی ئه‌و ناته‌باییه‌ی ، که له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا
هه‌یبوو ، تڕۆیانکرد . ئیتر ئه‌لێکساندر لێبید بوو به موحافیزی
کڕاسنه‌یارسک . بزانن رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌که چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک
سه‌راوگێڕ کرا! دوای ئه‌وه‌ی ، که به‌و فڕوفێڵه جارێکی تریش به‌ریس
یێلتسین له‌سه‌ر کورسی مایه‌وه به‌چه‌ند مانگێک ، موخابه‌راتی
ئه‌مریکی به ئاشکرا رایگه‌یاند که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی رووسیادا ،
جگه له‌سه‌رپێچیکردن ، 9 نۆ ملیۆن ده‌نگیش له ده‌نگه‌کانی گینادی
زوگانۆڤ خراونه‌ته سه‌ر ده‌نگه‌کانی به‌ریس یێلتسین . هه‌روا
که‌ناڵێکی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌ناتۆلی چوبایسدا
چاوپێکه‌وتنیکردو خۆم چاوپێکه‌وتنه‌که‌م بینی . چوبایس به‌خۆی باسی
ئه‌و سه‌رپێچیکردن‌و پاره دابه‌شکردن و پاره دزینه‌که‌ی ده‌کرد و
ده‌یگوت : ئه‌گه‌ر واماننه‌کردایه یێلتسین له‌سه‌دا 6 % شه‌شی
ده‌نگه‌کانی نه‌ده‌هێنا و ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بواین ، که به‌زۆر ناردمان
، ئه‌گینا یێلتسین ئاماده نه‌بوو بچێته ناو شه‌ڕێکی دۆڕاوه‌وه . جا
له‌پاداشتی ئه‌و "پیاوه‌تیه" ی ئه‌مریکا به‌ریس یێلتسین له ئاداری
1996 ده‌ستپێشخه‌ری له به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی دژ به تیڕۆڕیزمی
کرد . ئه‌وه‌بوو له شه‌ڕه‌مول شێیخ ئه‌و کۆنگره به‌سترا . له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوکراییناو بێڵه‌رووسیاشدا به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریکاو
وڵاتانی ئه‌وڕووپی رۆژئاوا ده‌ستی چه‌په‌ڵیان تێوه‌ردا . له ئوکرایینا
به‌ڵینی هه‌ر یه‌که 25 دۆلاریان پێشی هه‌ڵبژاردنه‌که به‌و که‌سانه
دابوو که‌ده‌نگ بده‌ن به یووشینکه‌ی سه‌ر به ئه‌مریکا و 25 بیست و
پێنج دۆلاریتریش دوای هه‌ڵبژاردنه‌که .. ئه‌مه ئه‌و کاته ئاشکرابوو
کاتێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌نگی دابوو به یووشینکه ته‌نیا ئه‌و 25 بیست و
پێنج دۆلاره‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان وه‌رگرتبوو . له‌وه‌ی دوای
هه‌ڵبژاردن پوخته گونیان نیشاندابوون ئه‌وانیش له داخا که‌وتنه
سه‌رجاده‌کان بۆ ریسواکردنی رژێمی یووشینکه‌و لێیان له هه‌ڵڵادا ..
سه‌یر له‌وه‌دابوو ، به پاره ، خه‌ڵکیان له مۆلداڤیاوه‌ش هێنابوو بۆ
ده‌نگدان به یووشینکه که مۆڵداڤیا وڵاتێکیتره ! ئه‌وانیش ، له
مۆڵداڤیا ، ته‌نه‌که‌یان بۆ ریسواکردنی یووشینکه لێده‌دا .
له بێڵه‌رووسیاش ئه‌و گه‌نجانه‌ی به 20 بیست دۆلار ده‌نگیان دابوو
به کرێگرته‌یه‌ک ، که به فیتو به پاره‌ی ئه‌مریکاو رۆژئاوا
دژایه‌تی ڵووکاشێنکه‌ی سه‌رۆکی بێڵه‌رووسیا ده‌کا ، ئه‌و گه‌نجانه
خۆیان باسی 20 بیست دۆلاره‌که‌یان بۆ من ده‌گێڕایه‌وه . ئه‌نجا ، به‌و
حاڵه‌و به‌و مه‌سخه‌ره‌یه‌ی ئه‌مریکاوه ، کرێگرته‌که‌یان نه‌یتوانی
له سه‌دا 5% پێنجی ده‌نگه‌کان بێنێ . ڵووکاشێنکه‌ش زیاتر له‌سه‌دا 85%
ی ده‌نگه‌کانی هێنا .
tashinok@hotmail.com
|