٢١\١٢\٢٠٠٩ ئۆجالان هێزی خۆی پیشاندا، با بزانین تورکیا چ دهکات.
وهرگێڕانی: فهلات شادهنووش
ڕۆژنامەنووسی تورک محەمەد عەلی بیراند له رۆژنامهی میللییهتی تورکیدا بابهتێک سهبارهت به گهرانهوهی ئهندامانی دهتهپه بۆ ناو پهرلهمان بڵاو کردووه و له بابهتهکهدا هاتووه:
ئەوە شتێكی دیاربوو كە ئۆجالان كەسایەتییەكی بەهێزە ، بەڵام نەماندەزانی كە تا ئەو ئاستە كاریگەرە، ئۆجالان نەیهێشت ئەندامانی دەتەپە دەست لەكاربكێشنەوە، هەروەها گروپێكی لەچیای قەندیل و كەمپی مەخمور هێناوە توركیا، بەو شێوەیەش ئەوەی سەلماند كە تاكە موخەتەب هەر خۆیەتی .
دوای ئەوەی گرووپی قەندیل و مەخمور گەڕانەوە بۆ توركیا ، ئەنكەرە بێدەنگ ماوەتەوە ، ئۆجالان كاتێك بینی ئەنكەرە بێدەنگە ، پەكەكە لە تۆقات هێرشێكی ئەنجامدا و دواتر ئەندامانی دەتەپە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیانیان ڕاگەیاند.
ئۆجالان بەیەك قسە وای كرد كە ئەندامانی دەتەپە بگەڕێنەوە ناو پەرلەمان، ئۆجالان ئەوەی سەلماند كە چەند بەهێز و كاریگەرە و موخاتبی ڕاستەقینە هەر خۆیەتی و دەتەپە تەنیا ووتەبێژی ئۆجالانە ، هەروەها گلۆپی سەوزیشی بۆ پرۆسەی كرانەوەی دیموكراتیك داگیرساند، ئۆجالان بەو شێوەیە توانی هاوسەنگی سیاسی بگۆڕێت، ئێستا ڕووبەڕووی ڕەوشێكی نوێیەو با بزانین لەمەودوا ئەردۆغان چ دەكات.
|