١٣\٤\٢٠٢٢
ئۆکراینا گەڕایەوە
بۆ قۆناغی پێش جەنگ!

شوان سدیق
بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی
شەممە ٩ی نیسان لە کیێڤ بوو بۆ شتیوانی لە ئۆکراینا.
بە ناوی ھاوکاری سەربازی و دارایی ھەر ڕۆژەو بەرپرسێکی ئەوروپا لە
ئۆکراینان.
لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و
ڕاوێژکاری باڵای فێدڕاڵی نەمسا سەردانی کیێڤیان کردوە.
ڕۆژی ١٦ی ئادار سەرۆکانی سێ وڵاتی نزیکی ئۆکراینا پۆڵەندا، چیک،
سلۆڤینا لە کیێڤ دیداریان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی ھەبووە.
بە نزیک بوونەوەی ئەوروپا لە ئۆکراینا جەنگەکە درێژ دەکێشێ و
گفتوگۆکانی ڕووسیاو ئەو وڵاتەیش خاوبوونەتەوە.
تادێ وڵاتانی کۆمەڵەی حەفت "ئەمریکا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا،
ئەڵمانیا، کەنەدا و یابان" سزاکانیان بۆ سەر ڕووسیا بەردەوامی ھەیە.
وڵاتی سلۆڤاکیایش بەپشتیوانی ڕۆژئاوا سیستەمی بەرگری (ئێس سێسەد)ی
ڕەوانەی ئۆکراینا کرد ئەم سیستەمە ڕووسەکانی تووڕەتر کردوە و توانای
ئۆکرانیەکان بەھێز دەکات.
لەماوەی مانگێکدا نزیکەی شەش سەد دیبلۆماتکاری ڕووسی لە ئەوروپا
دەرکراون. زۆرینەیان لە فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا بوونە بەمەیش
گورزێکی ھەواڵگری بەر مۆسکۆ کەوت.
قەیرانێکی نوێی ئابووری ڕووی لە وڵاتانی ئەوروپا کردوە بەتایبەتی
لەبواری سوتەمەنی و خۆراک..
وڵاتێکی وەکو ئیتاڵیا ٪٤٦ گازی لە ڕووسیاوە بۆد ێ، ئێستا سەرقاڵی ئەو
کورتھێنانە سوتەمەنیەی ڕووبەڕووی بۆتەوە، دەیەوێ لە جەزائیر و قەتەو
چەند وڵاتێکی دیکە سوتەمەنی ھاوردە بکات.
لە ڕووی مادە خۆراکیەکانیشەوە بەتایبەتی ڕۆن و دانەوێڵە بازاڕەکانی
ئیتاڵیا تووشی ھەڵئاوسان بوونەتەوە.
ھەرچەندە، ئیتاڵیا، خۆی لەڕۆنی زەیتون لە ئاستە باشەکاندایە و ڕۆن
ھەناردە دەکات، کەچی ساڵانەیش ٧٧٠ ھەزار تۆن ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە دەخوات،
لەو ڕێژەیە ٥٥٠ ھەزار تۆن ڕۆن ھاوردە دەکات..
لەو ڕۆنە ھاوردەیە ٪٦٠ ڕۆنەکە لە وڵاتی ئۆکراینیاوە بۆی دێت..
شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا قەیرانێکی قوڵی دروستکردوە، بەڵام ھەوڵی ڕێگەی
چارەی دیکە دەدرێ لەلایەن پشەسازی خۆراکەوە بۆیە لە ئێستە بیرۆکەی ڕۆنی
خورما لە ئارادایە بۆ جێگرەوەی ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە.
لە قۆناغی ئێستە جەنگی ڕووسیاو ئۆکراینا خاوبۆتەوە دیارە ڕووسیا خۆی بۆ
گێمێکی دیکە ئامادە دەکات، ئەوەیشی نەشاردۆتەوە ئامادەی دانوستانە.
ئێستە سەیری ململانێیە نوێیەکانی ئەم دوو وڵاتە دەکەی ھەڵوێست و قسەی
ئۆکرانیەکان لاواز نیە وەکو ساتەکانی سێیەم حەفتەی جەنگ.
ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڕۆژئاواییەکان ھەموویان ڕوویان لە
ئۆکراینا کردوە.
ئەمریکاو ڕۆژئاوا بە چەک، پارە، ھاوکاری دەرەکی و دیبلۆماسی سەرقاڵی
ئۆکراینان..
پرسیار دەکرێ ئەدی گفتوگۆی ڕووس و ئۆکرانیەکان بەکوێ دەگات؟ ئێستە
ئۆکرانیەکان ھەست بەلاوازی ناکەن، ئەوانیش وەکو ڕووسەکان دەیانەوێ
گفتوگۆ بکەن.
جەنگەکە ماڵوێرانی و زیانی زۆری بەئۆکراینا گەیاندوە، کوژراوی مەدەنیان
زیاتر لەھەزار کەس دەبێ کەقوربانیەکی زۆری ژنان و منداڵان، زیانە
سەربازییەکانی ھەردوو وڵات لە ھەژمار نایەن و ئاماری دروستیش بەردەست
نییە.
سەرەتای جەنگیش ئۆکراینا ڕەخنەی توندی لە ڕۆژئاوابوو بەردەوام داوای
ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لەگەڵ ڕووسیا دەکردەوە، بەڵام
لەئێستە ھەڵوێستی ئۆکراینا سارترە بەرانبەر ڕووسیا و کیێڤ گەڕاوەتەوە
بۆ پێش قۆناغی جەنگ دیارە ڕووسیا وەکو خۆی بڕیار دەداو کاریگەری کەسی
بەسەرەوە نییە بەڵام ئۆکراینا سەربەخۆ نییە لە بڕیارەکانی ئێستە دڵخۆشە
بەھاتنە سەر خەتی ئەوروپا و ئەمریکیەکان، کەوتنە نێو ئەم ململانێیە لە
بەرژەوەندی ئۆکراینا نییە چونکە ئەو وڵات زیانی زۆری پێکەوتووە، تووشی
جەنگێک بووە زیانە مادی و ئابوری و گیانیەکانی ھێندە زۆرن ھەژمار
ناکرێن!!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|