په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٦

ئۆلف پاڵمە کێ بوو!

جەمال عەزیز     


ئۆڵف پاڵمە ئەو مرۆڤە ئازادیخوازە گەورەیە بوو کەهێرشی تووندی دەکردە سەر شەڕخوازان، ئازادی خاک ومرۆڤی وابەستەی یەککردبوو، بەشێوەیەک داکۆکی لەچەوساوەکان دەکرد کەڕووبەڕوو بەئەمەریکای دەووت چەندە بەهێزو بەدەسەڵات بیت ناتوانی هەستی ئازادی لەهۆشی گەنجانی ئازادیخواز بسڕیتەوە، چەک وبۆمبەکان زیاتر بیری شٶڕشگێڕی دەچەسپێنێ، بەهۆی تێکۆشانی (ئۆڵف پاڵمە) بۆئازادی گەلانی چەوساوەو لێتوێژینەوە ڕامیاریەکانی پاڵمە، ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی ئەمەریکا لەکۆتای ساڵی ١٩٧٢ بیری لەسزادانی سوید کردبۆوە، ئێمەی کورد زیاتر لەهەموو گەلانی دیکەی جیهان پێویستمان بەخۆڕێکخستن وڕۆشنبیری نیشتیمانی هەیە تالەکاروانی ئازادیخوازانی جیهان دوانەکەوین، ئێمەی کورد پێویستمان بەخوێندنەوەو تێگەشتن لەخەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلانی دیکەهەیە تابتوانین مەشخەڵی ڕزگاری بۆ ئازادی کوردستان بگرینەدەست.


ئۆلف پاڵمە هەمیشە ڕووی دەمی لەلاوان بوو بۆ بەرەوپێشچوونی وڵات، بەجۆرێک لەئازادی گەشتبوو کەلەخۆراک بەگرنگتری دەزانی، هەروەها زانین سەبارەت بەمەرجەکانی ئازادی بەیەکێک لەمەرجەگرنگەکانی ئازادی دەزانی، لای پاڵمە زۆر گرنگ بوو مرۆڤ هۆشمەند بێت وبزانێ کام ئازادی دەوێ، زانین مەرجە بۆ ئازادی گەورەتر، ئۆلف پاڵمە نەیدەویست هانی لاوان بدات کەهێرش بکەنە سەر کارە ناڕەواکانی ڕابردوو، بەڵکو مەیدانی کاری لاوانی لە گیروگرفتەکانی ئەمڕۆدا دیاری کردبوو، هەروەها دەیوویست ئایندەی گەشی لاوان بەدەستی لاوان خۆیان دابین بکرێ، دەیوویست وانەی بەنرخ وئەزموون کە لەڕابردوودا بووە بەمێژوو لاوان فەرامۆشی نەکەن، ئۆڵف پاڵمە خەباتی ئازادی نەتەوەیی بەڕەوا دەزانی، بەبێ هیچ دوودڵیەک خەباتی ئازادی نەتەوەیی دەبەستەوە بەسەرفرازی کۆمەڵایەتی وئابوریەوە، ڕەخنەی تووندی لە لەخەباتێ نیشتیمانی بوو ئەگەر چاکسازی کۆمەڵایەتی نەکردبێتە کاری هەرەلەپێشینەی، ئۆڵف پاڵمە باش دەیزانی مرۆڤی کامڵ لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە دەتوانێ پاڵپشتی بەهێز بێت بۆ ئابوری بەهێزی وڵات.


ئۆڵف پاڵمە وەک کەسێکی کاریگەر لەخەباتی ئازادی نەتەوەکان بەبێ هیچ ترس ودوودڵیەک لەپێشەوەی ئەوخۆپیشاندانەدا بوو کەدژ بەسیاسەتی چەوتی ئەمەریکاو وڵاتە داگیرکارەکان ئەنجام دەدرا، بەئاشکرا داوای دەکرد لەبری شەڕو کوشتار زمانی گفتووگۆ بەکاربهێنرێ، زانست وزانیاری زۆر جێگەی بایەخی ئۆڵف پاڵمە بوو، بەڵام بەبێ ڕەوشت هیچ جێگەی دڵخۆشی نیە، دەیوویست ڕەوشت لای لاوان بکاتە وانەیەکی گرنگ لەژیانی ڕۆژانەیاندا، هەمیشە دووباتی دەکردەوە گەرنەتەوەی ئازادیخواز باوەڕی بەتوانای لاوەکانی نەمێنێ بەدڵنیایەوە ئەونەتەوەیە نەخۆشە، هاوڕێیەتی ویەکترناسین ولەیەکترگەیشتن لەنێوان لاوانی وڵاتان زۆر جێگەی بایەخی ئۆڵف پاڵمە بوو، چونکە دەیزانی لاوانی وڵاتی دیموکرات وگەلی ئاشیخواز باوەڕ بەئازادی گەلانی دی دەهێنن، هەروەها دەیووت بێ دەنگی وچاوپۆشین لەپێشێلکاری گەلانی دی دادی هیچ کۆمەڵگایەکی دیموکرات وئازادیخواز نادات، تێڕوانینی ئۆڵف پاڵمە بۆئاشتی وئارامی لەوڵاتدا بەستراوەتەوە بەئاشتی وئارامی سەرتاسەری جیهانی، ناکرێ لاوان پشتوێنی ئارامی لێبکەنەوە لەکاتێکدا لاوانی وڵاتێکی دی لەئەوپەڕی چەوسانەوەدا بژین، ئۆڵف پاڵمە هانی لاوانی دەدا هەرگیز لەخەباتی دیموکراتیانە هیلاک نەبن، هەروەها دەیگووت خەبات بۆ دیموکراتی لە وڵات هەرگیز کۆتای نایەت، هیچ کاتێک تێگەشتنی خۆی لەدیکتاتۆریەت نەدەشاردەوە، دەیزانی دیکتاتۆریەت هەمیشە دیموکراتیەت پێشێل دەکات هەربۆیە خەباتی هەمیشەی لاوانی دەویست بۆ پاراستنی دیموکراتیەت، هەڵبژاردن لای ئۆڵف پاڵمە گرنگی خۆی هەبوو سندووقەکانی دەنگدان مەرجی یەکەمی یەکلاکەرەوەی ماف وخواستی هاونیشتیمانیان بوو بەمەرجێک یاسا وئاسایش ، هاومافی لەبەردەم یاسا، ئازادی لەهەڵبژاردن، نهێنی هەڵبژاردن پارێزراو بێت، دکتاتۆریەت لەفەرهەنگی ئۆڵف پاڵمە جێگەی نەبوو لەبەر ئەوەی ئازادی چاپەمەنی وئازادی ڕادەربڕین وڕێکخراو، ئازادی تاکەکەس پێشیل دەکات، باوەری ئۆڵف پاڵمە بەخەباتی دژ بەدکتاتۆریەت لەلووتکەدا بوو دەیگووت سیستەمی بۆرژوازی ئاواتەخوازی سیستەمێکی ئابورین بۆ بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتیان هەربۆیە دەخوازن پارێزگاری لێبکەن، هەروەها یاسا ودەسەڵاتێکیشیان دەوێت کەهەرگیز ناخوازن بیگۆڕن، ئۆڵف پاڵمە دەیگووت هەموو گەلێک تاسەی ئاشتی دەکات، بەڵام ئاشتی وئارامی باران نیە لەئاسمان بۆمان بێتە خوارێ، دەبێت هەوڵی بۆ بدەین، هەمیشە ڕووی دەمی لەلاوان بوو دەیگووت داوا مەکەن دەوڵەت چیتان بۆ دەکات، بەڵکو لەخۆتان بپرسن دەتوانن چیی بۆدەوڵەت بکەن، یان توانیوتانە چی بۆ خۆتان و تێکڕای مرۆڤایەتی بکەن.


ئۆڵف پاڵمە کێ بوو؟


لەبەرواری ٣٠/١/١٩٢٧ لەوڵاتی سوید لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٠ بووە بەسەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەی لەدەستەی خوێنەرانی یەکگرتووی سوید، ساڵی ١٩٦٣ وەزیرێکی ڕاوێژی لاو بوو، لە مانگی ٢/١٩٦٨ بەشداری گەورەترین خۆپیشاندانی کرد دژ بەسیاسەتی ئەمەریکا لەڤێتنام، لەڕۆژی ١/١٠/١٩٦٩ لەکۆنگرێسی سوسیالدیموکراتی سوید وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا، پاش دوو هەفتەش بوو بەسەرۆک وەزیرانی سوید، لەبەرواری ٢٨/٢/١٩٨٦ ئۆڵف پاڵمە لەجادەی سڤیار لەشەقامی تونێل لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەکاتژمێر ٢٣:٢١ خولەک تەقەی لێکراو کوژرا، لیسبەت پاڵمەی خێزانی لەگەڵدا بوو بەڵام ئەو بریندار بوو، زۆر بەداخەوە گەلی کورد دڵسۆزێک وهاوخەمێکی گەورەی لەدەستدا، لەبەر بێکەسی گەلی کورد پارتی کرێکارانی کوردستان پکک تاوانبارکرا بەکوشتنی ئۆڵف پاڵمە، بەڵام دەزگای هەواڵگری سوید نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە، تاکو ڕۆژی ئەمڕۆشمان بکەری تیرۆری ئۆڵف پاڵمە بەنادیاری ماوەتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک