٢٠\١\٢٠١٠
عومه‌ر ئیسماعیل خاوه‌نی کۆمپانیای چیمه‌نتۆی ماس
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له دانیشتوانی کڵاشکه‌ران ده‌کات.
دانیشتوانی گوندی
کڵاشکه‌ران
دوێنێ پاش نیوه‌ڕۆ 17/01/2010 عومه‌ر ئیسماعیل خاوه‌نی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی
کۆمپانیای ماس هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له نوێنه‌ری گوندی کڵاشکه‌ران(عومه‌ر
کڵاشکه‌رانی) ده‌کات.
عومه‌ر ئیسماعیل به‌هاوکاری کۆمپانیای ماس
کارگه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانی له بازیان و له گوندی کڵاشکه‌ران لهدووتویێ
وه‌به‌رهێناندا کردۆته‌وه. دیاره ئه‌م کارگه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی خه‌ڵکی
گونده‌که‌یه‌و به‌بێ قه‌ره‌بووکردنه‌وه ده‌ستیکردووه به‌کاره‌کانی.
خه‌ڵکی ئه‌و گونده که 80ماڵن و داوای
مافی خۆیانکرد، عومه‌ر ئیسماعیل داوای له کۆسره‌ت
ڕه‌سوڵ کرد که هێزێکی بۆ بنێرێت و ئه‌ویش نزیکه‌ی 500 چه‌کداری
له‌ناوچه‌که‌دا بڵاوکرده‌وه و ته‌واوی ده‌شتاییه‌کان و به‌رزاییه‌کانی
ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کرد به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو. به‌مه‌ش خه‌ڵکی
گونده‌که توشی زیانگه‌لێکی گه‌وره هاتن و زه‌وییه‌کانیان به دێمه‌کار
مایه‌وه و نه‌یانتوانی هیچ کارێکی کشتوکاڵی بکه‌ن.
له‌نێوان ئه‌م هێزه‌دا و خه‌ڵکی گونده‌که‌دا شه‌ڕ و پێکدا هه‌ڵپرژان
درووست بوو و تاکو به‌ڕفاندنی خه‌ڵک و لاوانی ئه‌وێ ویستیان چاره‌سه‌ری
بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رزوو خه‌ڵکه‌که دژیان وه‌ستانه‌وه و داوای ده‌ست به‌جێ
ئازادکردنی گه‌نجه‌کانیان کرد.
خه‌ڵک چوونه لای کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و داوایان لێکرد که هێزه‌که‌ی
بکشێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یکرد و تاکو ئێستاش ئه‌و هێزه له‌و
ناوچه‌یه‌دان.
دووای بێنه و به‌ره‌یه‌کی زۆر له‌دادگادا خه‌ڵک توانی له‌ڕێگای
یاساییه‌وه قه‌ره‌بووکردنه‌وه بسه‌پێنن به‌سه‌ر عومه‌ر
ئیسماعیلدا و له‌وێشدا ده‌رکه‌وت که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ شهریکێتی
له کارگه‌که‌دا.
پاش یه‌ک ساڵ و نیو، بڕیاردرا پاره‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه بدرێته خه‌ڵک.
که‌چی عومه‌ر ئیسماعیل به‌پشتی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌م کاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
و به‌ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له نوێنه‌ری خه‌ڵکی گوندی کڵاشکه‌ران(عومه‌ر
کڵاشکه‌رانی) کرد و پێ ی ووتووه ( بۆ هه‌موو مێژووی خه‌ڵکی بازیانت نه‌سیحه‌ت
ده‌که‌م، ده‌تکه‌م به‌قوربانی فیشه‌کێک). هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی( من ده‌سه‌ڵاتم
له‌پشته، هه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌تکوژم و چاویشتان به قڕانێک ناکه‌وێت).
هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی( کوردستان و گونده‌که‌ی تۆش موڵکی منن نه‌کو ئێوه.
ئێوه بێجگه لهکۆچهرییهکی شاخه و شاخ و بێ ماڵ و حاڵ و هه‌رچی و
په‌رچی شتێکی تر نین، به‌عس ده‌بوو پێش هه‌موو که‌سێک ئێوه‌ی ئه‌نفال
بکردایه. به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه له که‌مترین ماوه‌دا و له‌ئاینده‌یه‌کی
نزیکدا هه‌مووتان ئه‌نفال ده‌که‌م).
ئێمه داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان
و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان و هێزه
شۆڕشگێڕه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان (کوردۆساید) و ڕۆژنامه‌نووسان
و کۆمه‌ڵگای کوردی و بیانی ده‌که‌ین بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م ناهه‌قییانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پیاوه‌کانیان که ده‌یانه‌وێت بهئشکرا نه‌ک هه‌ر
سه‌روه‌ت و سامان و گوند و ماڵ و حاڵ و زه‌وی و زاریان داگیر بکه‌ن، به‌ڵکو
ده‌یانه‌وێت جارێکی‌تر پاکتاویشیان بکه‌ن و بیانکوژن له‌ژێر ناوی ئه‌نفالکردندا.
داوا ده‌که‌ین خه‌ڵکی کوردستان چیتر بێده‌نگ نه‌بن له
ئاست ئه‌م ناهه‌قییه گه‌وره‌یه‌دا که جارێکی دی ده‌یانه‌وێت
ئه‌نفالمان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان نه‌ک حکومه‌تی عێراق و سه‌ددام،
به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
|